كورتە نامەكان
كورتە نامەكان ‌ د.شیركۆ عبدالله‌‌ 12/1/2017
+ هەڤاڵی تێكۆشەر گومرگەكەی پارتی..
تێمگەیەنە بۆچی سەیتەرەكەی پەیەدە فەقەت (10) دۆلار گومرگانە ئەسێنێ‌، ئێوە حەفتا، سی‌و پێنج بۆ حوكمەت‌و سی‌و پێنج بۆ عیزب؟
-لۆرییەك جگەرەی ژینگەدۆست-

+ خوشكی بەڕێز..
 ئەگەر ئەتەوێ‌ تەنسیق لەبەینی قسەكانی خۆت‌و باوكی مناڵەكانا هەبێ‌ موتابەعەی تەسریحی مەسئولەكانی یا نون كاف بكە زەرەر ناكەی.
-دۆستی خۆت/ سەنتەری خێزانی بەختەوەر-

+ جوچكە شیرینەكانم ئەم كاتەتان باش..
لەباتی منیش چاوی ئەو مەسئولەی ئاسایش ماچ بكەن كە بە قاچاخە رێیا بردنی بۆ كوردستانی باشوور. بەو دوعایانە بێ‌ كە خۆم‌و دەستەخوشكەكانم بۆی ئەكەین.
-ئیمزا/ مریشكێكی دەواجنەكەی مەریوان-

+ بەڕێز بەختیار بوختانچی..
تكایە تێبگە كە زۆربوونی نێرگەلەخانەو كافیتریا عیلاقەی بەئێمەوە نییە، سوئالەكە ئاڕاستەی وەزارەتی كارو مار بكە.
-وەزیری تەختیت-

+ بەڕێز حەوتەنامەی باس..
بەدزییەوە سڵاو.. چوار رەسمی تایبەتی برادەرانی مەكتەبی سیاسیم دەستكەوتووە لەعانی كۆنكەنا. چۆن بۆتانی بنێرم؟ تكایە وەڵامی خێرا.
-دڵسۆزی خۆتان‌و موكافەئەتان/ وریای وێنەگر-

+ گلێنەی دیدەم وەزیری هین..
منیش كارەكەرێكی ئێوەم هەیە خۆی شەش مانگە تەعیین بووە بەڵام حەز ئەكات جێگری مودیر عامیش بێت‌و كۆمپانیاشی هەبێ‌.. چی بكات باشە؟.
-ئیمزا/ سەلام سۆشیاڵ-


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7372
25/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ بارسێلۆنا بۆندی چه‌ند یاریزانێكی نوێ ده‌كاته‌وه‌ 24/9/2017
‌ ئه‌ندریه‌ واردی پاڵه‌وانی جیهان وازهێنانی راگه‌یاند 24/9/2017
زانست
‌ 12 ساڵ دوای‌ هاوسه‌رگیری چی‌ ڕوو ده‌دا؟ 22/9/2017
‌ باوه‌ڕت به‌ خه‌ونه‌كه‌ت هه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ به‌كرده‌وه‌ به‌ده‌ستت هێنابێ 22/9/2017
‌ كێش كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ناكۆكی‌ خێزان هه‌یه‌ 22/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP