كەركوك، پێشوازیی لە شانۆگەریی وێستگەكانی مردن كرد
كەركوك، پێشوازیی لە شانۆگەریی وێستگەكانی مردن كرد ‌ 17/5/2017
نوسینگەی كەركوك-هێمن ئەحمەد
«وێستگەكانی مردن» ناونیشانی شانۆگەرییەك بوو كە لەچەند رۆژی رابرودا لەهۆڵی چالاكی قوتابخانەكان لەشاری كەركوك نماشكرا.
وێستگەكانی مردن لەنووسینی هەریەك لەشاهۆ قادرو سەنگەر قوبادو شكۆ عومەر بوو، هەروەها كاری موزیكی لەلایەن هونەرمەندی موزیسیان رزگار حەمە رەئوف‌و سامان عەیزەوە بۆ کرابوو، ئەكتەرەكانیش بریتیبوون لە(سیروان بێلانە، سەلام زەنگەنە، كاروخ سەیفەدین‌، شكۆ عومەر).
لەبارەی شانۆگەرییەكەوە شكۆ عومەر سینۆگرافیاو دەرهێنەر، بەكوردستانی نوێی وت: شانۆگەریی «وێستگەكانی مردن» دوای سێ ساڵ دابڕان دوا بەرهەمی منەو بڕیارە لەكۆتایی ئەم مانگەدا، لەپایتەخی رۆشنبیریی نمایش بكرێت، ئێمە لەم نمایشەدا كارمان لەسەر هەرسێ چەمكی چاوەڕوانی‌و ترس‌و تەنیایی كردبوو كە پێموایە هەركام لەم چەمكانە بۆ خۆی وێستگەیەكە بەرەو مردن، مرۆڤ كاتێك بەر ئەو حاڵەتانە دەكەوێت ئیدی هەستدەكات لەمەرگ نزیك دەبێتەوە، جگە لەوە كارمان لەسەر چەند ماتریالێك كردبوو كە ئاراستەی كارەكەیان لەسەر بنیات نرابوو، ئەوانیش خۆڵ‌و ئاوو ئاگرو هەوا بوون، كە هەر چواریان پێكهێنەری سەرەكی بوون‌، لەپاڵ ئەوانەشدا پێكهێنەرێكی دیكەی سینۆگرافیای كارەكەمان بریتیبوو لەپێڵاو كە سەدان تاك پێڵاو لەسەر شانۆو هۆڵی شانۆو كورسییەكاندا بڵاوكرابوونەوە، بۆئەوەی لەم رێگەیەوە تەوزیفی كۆمەڵگا بكەین. جێگای باسكردنە دانیشتوانی كەركوك ئەو راستیەیان سەلماندیان كە دڵسۆزی شانۆن، چونكە شانۆگەرییەكە بەبلیت بوو 110 بلیتیش فرۆشرا بوو، هەروەها نزیكەی 170 كەس ئامادەی شانۆگەرییەكە بوون، لەگەڵ ئەوەشدا شانۆگەرییەكە یەك رۆژ نماشكرا. ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد بەڵێنیان وەرگرتووە كە شانۆگەرییەكیان لەفێستیڤاڵێكی شانۆیی لەوڵاتی لوبنان نماش بكرێت.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7301
23/6/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ یۆرۆی لاوان 22/6/2017
‌ رۆناڵدۆ كه‌ی ده‌چێته‌ دادگا؟ 22/6/2017
زانست
‌ دروستبوونی ورگ و هۆكار و چاره‌سه‌ر 22/6/2017
‌ دۆزینه‌وه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش له‌ پیرۆ 22/6/2017
‌ ناسا : له‌ خۆر نزیك ده‌بێته‌وه‌ 22/6/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP