خەبەرو دوعا
خەبەرو دوعا ‌ 17/5/2017
دکتۆر شێرکۆ عه‌بدوڵڵا

خەبەر: داهاتی تەنكەرە نەوتەكان دیار نییە.
دوعا: قورعانەكە بیدەن بە هەناری شیرین.
     *****  

خەبەر: یەكێتی‌و پارتی رێك ئەكەون
دوعا: یاڵـڵای ئەكرد لەسەر (یەك) قەرەوێڵە ئەخەوتن.
     ***** 

خەبەر: كارەبای نیشتمانی كەم دەبێتەوە.
دوعا: خوا لە عومری كارەباكە هەڵگرێ‌ بیخاتە سەر عومری ئاشتی هەورامی.
     ***** 

خەبەر: پەنجا ساڵی تر نەوت نامێنێت.
دوعا: نوخشە بێ‌ لە نەوتخۆرەكانیش.
     ***** 

خەبەر: ئەگەر مالیكی بگەڕێتەوە دەسەڵات ئێمە دەوڵەت رائەگەیەنین.
دوعا: شاهی نەقشبەند بیخەیتە جێگەی ترامپ.
     ***** 

خەبەر: مەسئولەكان هێرش ئەكەنە سەر یەكتری.
دوعا: ئیشەڵـڵا بۆ دوژمنیش وا ئازا بن.
     ***** 

خەبەر: دوای داعش وەزعەكە قۆڕتر ئەبێ‌.
دوعا: كاكەحمەیی شێخ ئەو عەبوبەكر بەغدادییە مووی سپی لە ئەژنۆی بێ‌.
     ***** 


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7280
30/5/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ كیربیر ماڵئاوایی كرد 30/5/2017
‌ به‌ڵێنه‌كه‌ی‌ ده‌باته‌ سه‌ر 30/5/2017
زانست
‌ خواردنه‌وه‌ی دوو كوپ قاوه‌ له‌ ڕۆژێكدا به‌سووده‌ 30/5/2017
‌ به‌ر له‌ به‌كارهێنانی بۆنخۆشكه‌ری هه‌وا ده‌بێت ئه‌م ڕاپۆرته‌ بخوێنینه‌وه‌ 30/5/2017
‌ كیوكن هۆف، سه‌رچاوه‌ی نان به‌ گوڵ 28/5/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP