جۆنی دیپ به‌رجه‌سته‌كاری‌ زۆرترین ڕۆڵی جیاواز له‌ هۆلیود دا
جۆنی دیپ به‌رجه‌سته‌كاری‌ زۆرترین ڕۆڵی جیاواز له‌ هۆلیود دا ‌ 19/5/2017
جۆن كریستۆفه‌ر دیپ، له‌ ئۆوینسبرۆ  له‌ كنتاتی له‌ دایكبووه‌ له‌ به‌رواری 9ی حوزه‌یرانی 1963 ،وه‌ دایكی ناوی بیتی سوو بوو كه‌ له‌ چیشتخانه‌یه‌كدا كاری ده‌كرد. جۆن كریستۆفه‌ر ئه‌ندازیاری مه‌ده‌نی بوو. له‌ ویلایه‌تی فلۆریدا گه‌شه‌ی كرد وه‌ له‌ ته‌مه‌نی 15 ساڵیدا له‌ خوێندن دوور كه‌وته‌وه‌ وه‌ پاشان په‌یوه‌ندی كرد به‌ كۆمه‌ڵیك گروپی مۆسیقی كه‌ له‌ژێر ناوی (بۆمنداڵان ) كاریان ده‌كرد وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاتێك هاوسارگیری كرد له‌گه‌ڵ لوری ئن ئه‌لیسۆن كاری فرۆشتنی مه‌ره‌كه‌بی‌ ده‌كرد هه‌تا بژێوی خۆی و خێزانه‌كه‌ی دابین بكات. پاش ماوه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌كه‌ی‌ گه‌شتیان كرد بۆ لۆس ئه‌نجلۆس.
له‌ لۆس ئونجلۆس چاوی كه‌وت به‌ ئه‌كته‌ر نیكۆلاس كه‌یج ‌و ئامۆژگاری كرد كاری نواندن . ئه‌مه‌ش بووه‌ سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی‌ روو بكاته‌ جیهانی‌ هونه‌ری‌ حه‌وته‌م. له‌ ده‌ستپێكدا توانی ڕۆڵ ببینێت له‌ فیلمی  A Nightmare on Elm Street له‌ ساڵی‌ (1984) دا. له‌و فیلمه‌دا ڕۆڵی گه‌نجێكی ده‌بینی كه‌ ده‌بێته‌ نێچیری رۆحی شه‌ره‌نگێزی فرێدی كرۆجه‌ر، دواتر  له‌ ساڵی 1987 رۆڵی پۆلیسی نهێنی تۆمی هانسۆنی‌ گێڕا له‌ درامای ته‌له‌فیزیۆنی Jump street 21 
له‌ ساڵی 1990 پاش رۆڵبینینی له‌ چه‌ندین به‌رهه‌مدا، به‌ هاوكاری و یه‌كگرتن له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ر تیم بیرتۆن كه‌ رۆڵی سه‌ره‌كی بینی له‌ فیلمی Edward Scissorhands  ، كه‌ به‌سه‌ركه‌وتوویی‌ رۆڵه‌كه‌ی‌ به‌رجه‌سته‌ كرد‌و ئه‌مه‌ بووه‌ سه‌ره‌تایه‌كی‌ نوێ‌ له‌ ژیانی‌ هونه‌ریی‌ جۆن، چونكه‌ فیلمه‌كه‌ توانی جێی خۆی بكاته‌وه‌ له‌ سینه‌مای ئه‌مریكی.
دواتر له‌ فیلمی Ed Wood له‌ ساڵی‌ 1994 دا رۆڵێكی باشی پێدرا و پاش كۆمه‌ڵیك كاری تر له‌ ساڵی 1997 رۆڵی لۆكۆڵه‌ره‌وه‌ی نهێنی بینی كه‌ فیلمه‌كه‌ له‌ سه‌ر رۆڵی راسته‌قینه‌ی دۆنی براسكۆ ده‌ركرابوو فیلمه‌كه‌ ناوی‌  Donnie Brasco بوو.
ساڵی‌ 1998 شان به‌ شانی (ئالپاچینۆ ) له‌ فیلمی Fear and Loathing in Las Vegas ده‌ركه‌وت له‌ ده‌رهێنانی تیری جیلیام بوو.  دوای ئه‌وه‌ له‌ ساڵی 1999 له‌ فیلمی خه‌یاڵی و ترسناك به‌ ناوی هاوسه‌ری كاپتنی ئاسمانی  he Astronaut>s Wife ده‌ركه‌وت. هه‌ر له‌و ساڵه‌دا له‌گه‌ل ده‌رهێنه‌ر تیم بیرتۆن یه‌كیان گرته‌وه‌ له‌ فیلمی  Burton in Sleepy Hollow كه‌ رۆڵێكی زۆر باشی بینی.  جۆنی توانی رۆڵیكی زۆر ببینێت له‌ ژیانی نواندندا  هه‌تا گه‌یشته‌ ئه‌وه‌ی رۆڵێكی ڕاستی بگێڕێت وه‌ك لێكۆڵه‌ره‌وه‌یه‌ك له‌ فیلمی Fred Abberline in From Hell (2001)  به‌وهۆیه‌وه‌ توانی سه‌رنجێكی زۆر بۆخۆی ڕابكێشیت له‌گه‌ڵ گه‌وره‌ ئه‌كته‌رانی وه‌ك ئه‌نتۆنیۆ باندیراس‌ له‌ فیلمی Once Upon a Time in Mexico  . هه‌ر له‌و ساڵه‌دا رۆڵێكی مه‌زنی بینی له‌ فیلمی چه‌ته‌كانی كاریبی كه‌ رۆڵی (كاپتن جاك سپارۆوی ) به‌رجه‌سته‌ كرد‌و به‌هۆی سه‌ركه‌وتنی له‌م رۆڵه‌یدا پاڵێورا بۆ خه‌ڵاتی ئۆسكار.
دواتر به‌ ڕۆڵێكی ناوه‌ند به‌شداری كرد له‌ فیلمی Secret Window رۆلێ پاشا ستیڤنی ده‌گێڕا. هه‌ر له‌و ساڵه‌دا له‌ فیلمێكی تردا به‌ ناوی Finding Neverland .
وه‌ رۆڵیكی ترشی گێرا له‌ فیلمی بریتانی له‌گه‌ڵ ئه‌كته‌ر ڕۆشسته‌ر له‌ فیلمی The Libertine . پاش ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ كاره‌ جارێكی تر له‌گه‌ل ده‌رهێنه‌ر تیم بیرتۆن یه‌كیان گرته‌وه‌ له‌ فیملی چارلی و كارگه‌ی شۆكۆلاته‌ .
له‌ ساڵه‌كانی 2010 و 2012 ڕۆڵی بینی له‌ 2 فیلمی جیاواز به‌ ناوه‌كانی Alice in Wonderland (2010) & Dark Shadows (2012
یه‌كێیك له‌ خه‌سڵه‌ته‌ جوانه‌كانی‌ جۆنی‌ جیاوازیی‌ ئه‌و رۆڵانه‌یه‌ كه‌ له‌ فیلمه‌كاندا به‌رجه‌سته‌یان ده‌كات‌و هه‌میشه‌ سه‌ركه‌وتووه‌ له‌ هه‌ر رۆڵێك كه‌ به‌رجه‌سته‌ی‌ ده‌كات.
كورد سینه‌ما


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7392
17/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ رۆجێر فێدره‌ر بۆ جاری چواره‌م له‌م وه‌رزه‌دا له‌ نادالی برده‌وه‌ 17/10/2017
‌ دۆڤیزیسیۆ قۆناغی ژاپۆنی مۆتۆ جی پی برده‌وه‌ 17/10/2017
زانست
‌ ته‌كنیكی نوێ بۆ نووسینی نامه‌ بێ ده‌ستدان له‌ كیبۆرد 17/10/2017
‌ ئه‌ندۆنیزیا چاوه‌ڕوانی هه‌ڵپژانی گڕكانێكه‌ 17/10/2017
‌ زرێبار هه‌ورامی: ژیان جه‌نگه‌، له‌گه‌ڵ خۆت و له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌ت 16/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP