سەری کەسێک ده‌گوازرێته‌وه‌ سەر جەستەیەکی دیکە
سەری کەسێک ده‌گوازرێته‌وه‌ سەر جەستەیەکی دیکە ‌ 15/7/2017
بڕیارە لە کۆتای ئەم ساڵدا پزیشکێکی ئیتالی یەکەمین نەشتەرگەری گواستنەوەی سەری مرۆڤ بۆ لاشەی مرۆڤێکی دیکە ئەنجام بدات، و کوڕێکی روسیش رەزامەندی دەربڕیوە بۆ ئەنجامدانی ئەو نەشتەرگەرییە،ئەوەش یەکەم حاڵەت دەبێت لە مێژووی مرۆڤایەتییدا.
دکتۆر «سێرجیۆ کاناڤێرۆ» شارەزا کە بواری نەشتەرگەری مێشک ئەو پزیشکەیە نەشتەرگەرییەکە ئەنجام دەدات و دەڵێت:» ٣٠ ساڵە خەون بەوە دەبینم ئەم نەشتەرگەرییە ئەنجام بدەم ، و دەکرێت لە تەکنیکە نوێیەکانی پزیشکانی سەردەمەوە ئەم پڕۆسەیە بەبێ هیچ کێشەیەک ئەنجام بدرێت».
ئەمەش دوای ئەوەدێت کە لە کۆتای ساڵی پاردا زانایان توانیان سەری مشکێک لە جەستەی مشکێکی دیکە بچێنن و هەردوو سەرەکە بۆ ماوەی ٣٦ کاتژمێر ژیان ئەمەش لە هەواڵێکی  دیلی مەیلی بەریتانیدا پشتڕاست کراوەتەوە.
«ڤالێری سپیدۆنۆڤی» کوڕێکی رووسی تەمەن ٣١ ساڵە ، ناو براو هەر لە منداڵییەوە زۆربەی ماسولکەکانی لەشی بە تەواوی توشی پوکانەوە بوون وەک خۆی دەڵێت ڕازییە بە ئەنجام دانی پڕۆسەکە و دەڵێت:»پەلەی زوو ئەنجام دانی نەشتەرگەرییەکەیەتی بۆ ئەوەی سەری بخرێتە سەر جەستەیەکی ساغ».
دکتۆر «سێرجۆ» دەڵێت:»تەواوی پڕۆسەکە ١١ ملیۆن دۆلاری تێدەچێت و ماوەی ٣٦ کاتژمێر دەخایەنێت ،هەروەها ١٥٠ کارمەند یارمەتیدەری دەبن لە ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەکە.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7372
25/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ بارسێلۆنا بۆندی چه‌ند یاریزانێكی نوێ ده‌كاته‌وه‌ 24/9/2017
‌ ئه‌ندریه‌ واردی پاڵه‌وانی جیهان وازهێنانی راگه‌یاند 24/9/2017
زانست
‌ 12 ساڵ دوای‌ هاوسه‌رگیری چی‌ ڕوو ده‌دا؟ 22/9/2017
‌ باوه‌ڕت به‌ خه‌ونه‌كه‌ت هه‌بێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی‌ به‌كرده‌وه‌ به‌ده‌ستت هێنابێ 22/9/2017
‌ كێش كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر ناكۆكی‌ خێزان هه‌یه‌ 22/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP