فڕین، تاكه‌ فیلمی‌ كوردی‌ له‌ فێستیڤاڵی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ سینه‌مایی واست
فڕین، تاكه‌ فیلمی‌ كوردی‌ له‌ فێستیڤاڵی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ سینه‌مایی واست ‌ 15/7/2017
(فڕین) تاكه‌ فیلمی كوردی یه‌ له‌ (فیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی‌ سینه‌مایی واست) له‌ پێشبڕكێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵات.
كورته‌ فیلمی( فڕین )وه‌ك تاكه‌ فیلمی كوردی له‌ نێو فیلمه‌ كوردییه‌كانی شاره‌كانی كوردستان چانسی زیاتربوو بۆ به‌شی پێشبڕكێی وه‌رگرتنی خه‌ڵات، له‌ فیستڤاڵی نیوه‌ده‌وڵه‌تی سینه‌مایی واست، بۆ كورته‌ فیلم، كه‌ ئه‌م فیستیڤاڵه‌ له‌ خولی دووه‌م دایه‌ و ئه‌م خوله‌ش به‌ ناوی هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو (قائید نه‌عمانی) یه‌، كه‌ له‌نێو مه‌ڵبه‌ندی شاری واست له‌عیراق سازده‌كرێت.
كورته‌ فیلمی فڕێن، چواره‌م كاری عه‌بدولوه‌هاب شوانی یه‌ له‌ بواری سینه‌ما، به‌ سپۆنسه‌ری ڕێكخراوی (JKH) و (به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری سینه‌مای هه‌ولێر) و له‌ به‌رهه‌مهێنانی كۆمپانیای (سكای ئارت)، هه‌روه‌ها (شاخه‌وان مسته‌فا) ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌ و (ئیبراهیم ڕه‌مه‌زان)یش ڕۆڵی داعش ده‌گێڕێت، ئه‌م فیلمه‌ له‌ وێنه‌گرتن و مونتاژی (شوكری عه‌لی) كاری ده‌نگ و موزیك له‌ لایه‌ن (توانا خاڵه‌ حه‌مرین) ئه‌نجام دراوه‌، له‌ میحوه‌ری (خازر) له‌ گوندی (حه‌سه‌ن شام) وێنه‌گیراوه‌، كه‌ باس له‌ دوو قه‌ناس به‌ ده‌ستی پێشمه‌رگه‌ و داعش ده‌كات، له‌و چیرۆكه‌ ڕاسته‌قینانه‌ ڕه‌نگی داوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ شه‌ڕه‌كانی دژ به‌ تیرۆرستان ڕوویانداوه‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7368
20/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ده‌ست به‌فرۆشتنی بلیته‌كانی مۆندیال كرا 20/9/2017
‌ 10 پاڵێوراوه‌كه‌ بۆ پێی زێڕین 20/9/2017
زانست
‌ كاسینی شۆڕشێك له‌ زانیاری ده‌رباره‌ی زوحه‌ل 19/9/2017
‌ رۆبۆته‌كان ده‌بنه‌ جووتیار 19/9/2017
‌ لە هەر ١٠ كەسێك، یەكێكیان خواردنی پێویستی نییە 18/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP