پیشانگەی گروپی هونەریی دڵخواز لە سلێمانی کرایەوە
پیشانگەی گروپی هونەریی دڵخواز لە سلێمانی کرایەوە ‌ 16/7/2017
مەلا بەختیار، سەرۆكی فەخری گروپی هونەریی دڵخواز، یەكەمین پیشانگەی هاوبەشی هونەرمەندانی باشور كوردستان دەكاتەوەو رایدەگەیەنێت «گروپی هونەریی دڵخواز رەوتێكی هونەریی نوێیە.. كەوتۆتە بزاوت، ئەم بزاوتە هونەرییە، زادەی سەردەمی تانوپۆچنینی مەدەنییەت‌و دەوڵەتی هاووڵاتی‌و پەلۆپۆهاویشتنی ئازادییەكانە».
ئێوارەی رۆژی (12/7/2017)و لەیادی مامۆستا ئەمین باڵدار-دا، مەلا بەختیار، لەموزەخانەی نیشتمانیی (ئەمنە سورەكە) وەكو سەرۆكی فەخری گروپەكە، یەكەمین پیشانگەی هونەرمەندانی باشوری كوردستانی كردەوە، كە (174) هونەرمەندی سەرانسەری باشوری كوردستان، بەشدارییان تێدا كردبوو لەلایەن گروپی هونەری دڵخواز رێكخرابوو.
مەلا بەختیار، پیشانگەكەی بەگرنگ ناوبردو ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: پیشانگەیەكی گرنگ و رێكخراوبوو، بەتایبەت كە ئەو ژمارە بەرچاوەی هونەرمەندان لەزاخۆوە هەتا خانەقین بەشدارییان تێدا كردووە، ئەمەش گرنگی خۆی هەیەو بەشبەحاڵی خۆشم، شانازیی بەكۆبوونەوەی ئەو ژمارە زۆرەی هونەرمەندانەوە دەكەم لەم پیشانگەیەدا.
لەتابلۆنمای پیشانگەكەشدا، مەلا بەختیار، بەناونیشانی «گروپی هونەریی دڵخواز بەرەو ئەودیوو چیا»، رایدەگەیەنێت: گروپی هونەریی دڵخواز رەوتێكی هونەریی نوێیە.. كەوتۆتە بزاوت، ئەم بزاوتە هونەرییە، زادەی سەردەمی تانوپۆچنینی مەدەنییەت‌و دەوڵەتی هاووڵاتی‌و پەلۆپۆهاویشتنی ئازادییەكانە.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7368
20/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ ده‌ست به‌فرۆشتنی بلیته‌كانی مۆندیال كرا 20/9/2017
‌ 10 پاڵێوراوه‌كه‌ بۆ پێی زێڕین 20/9/2017
زانست
‌ كاسینی شۆڕشێك له‌ زانیاری ده‌رباره‌ی زوحه‌ل 19/9/2017
‌ رۆبۆته‌كان ده‌بنه‌ جووتیار 19/9/2017
‌ لە هەر ١٠ كەسێك، یەكێكیان خواردنی پێویستی نییە 18/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP