(ئاسودەبن)ی تیپی شەهید كارزان لە ساڵۆنی كوردستانی نوێ
(ئاسودەبن)ی تیپی شەهید كارزان لە ساڵۆنی كوردستانی نوێ ‌ 17/7/2017
دوێنێ یەكشەممە 16-7-2017 لە ساڵۆنی رۆژنامەی كوردستانی نوێ  سیدی (ئاسوودەبن) بڵاوكرایەوە كە گوڵبژێرێكە لە ئاوازەكانی هونەرمەندان دلێر و ئاراس ئیبراهیم لە تیپی مۆسیقای شەهید كارزان.
لە رێورەسمەكەدا كە كۆمەڵێكی زۆر لە هونەرمەندان‌و رووناكبیران‌و نووسەران‌و رۆژنامەنووسان ئامادەیبوون، سەرنووسەری كوردستانی نوێ باسی لە رۆڵی گرنگی تیپی مۆسیقای شەهید كارزان كرد لە سەردەمی شۆڕشدا، دەستخۆشیشی لە هەریەك لە مامۆستا دلێر‌و ئاراس ئیبراهیم كرد لە دامەزراندنی تیپەكە‌و ئەو بەرهەمە هونەریانەی لە موزیك‌و سروودی نیشتمانی‌و شۆڕشگێڕی كە بەئەنجامیان گەیاندووە.
هەریەك لە ئاراس‌و دلێر ئیبراهیم باسیان لە چۆنێتی دروستبوونی بیرۆكەی دامەزراندنی تیپی مۆسیقای شەهید كارزان كرد‌و باسیان لە هەموو ئەو سەختی‌و دژواریانەش كرد كە لەمیانی تۆماركردنی بەرهەمە هونەرییەكاندا لە سەردەمی شۆڕش‌و شاخدا هاتوونەتە سەر رێیان، هەروەك سوپاسی هەموو ئەو كەس‌و لایەن‌و گرووپانەشیان كرد كە لە سەرەتای دامەزراندنی تیپەكە هاوكاریان بوون‌و یارمەتیان داون، راشیان گەیاند كە گەورەترین شانازی‌و سەربەرزی بۆ ئەوان ئەوەیە كە كاتێك بەرهەمەكانی تیپە لە كەناڵەكانی راگەیاندنەوە پەخش دەكرێت.
هەر لەمیانی رێوڕەسمەكەدا كە راستەوخۆ لە كەناڵەكانی گەلی كوردستان‌و كوردسات‌ و پەیجی كوردستانی نوێش لە فەیسبوكەوە پەخش كرا، چەند هونەرمەندێك‌و ئامادەبوویەك وێڕای دەستخۆشی‌و بەرزنرخاندنی كار‌و بەرهەمەكانی تیپەكە‌و هەردوو برا دلێر‌و ئاراس، تێبینی‌و سەرنجی خۆیان خستەڕوو.
پاشان سیدی (ئاسوودەبن) بە ئیمزای هەریەك لە مامۆستا دلێر‌و كاك ئاراس ئیبراهیم بەسەر ئامادەبوواندا دابەشكرا.
لە پاشكۆی ساڵۆنی كوردستانی نوێ كۆی مەراسیمەكە بڵاودەكەینەوە.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7320
21/7/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ نه‌یمار هه‌رگیز ناچێته‌ پاریس سانجێرمان 20/7/2017
‌ جۆ هارت چووه‌ وێستهام 20/7/2017
زانست
‌ دەریا: من و فۆتۆ و کامێرا هاوڕێی هەمیشەیین 21/7/2017
‌ لە بارەی ڕێکخراوی ״کوردستان فۆتۆ״ 21/7/2017
‌ رەسوڵ خوڕڕەم: ده‌مه‌وێ به‌ فۆتۆ جوانییەکانی کوردستانێکی ئارام پێشانی ئه‌وروپیەکان بدەم 21/7/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP