خزمه‌تگوزاریەکی تایبەت بە ژنان
خزمه‌تگوزاریەکی تایبەت بە ژنان ‌ 12/8/2017
كۆمپانیایه‌كی هیندی هێڵی فڕۆكه‌وانی خزمی‌تگوزاریه‌كی تایبه‌ت بۆ ئه‌و ژن‌و كچانه‌ دابین ده‌كات كه‌ به‌ته‌نها به‌ فڕۆكه‌ گه‌شت ده‌كه‌ن ئه‌مه‌ش بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی تحه‌روش‌و بێزاركردنیان‌و پاراستنیان له‌ هه‌موو ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی له‌وانه‌یه‌ له‌كاتی گه‌شتكردنیان به‌ته‌نها ڕوبه‌ڕویان ببێته‌وه‌، ئه‌م جۆره‌ خزمه‌تگوزارییه‌ به‌ یه‌كه‌مین داده‌نرێت له‌مێژووی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نیدا.
به‌گشتی ئه‌و خزمه‌تگوزاریانه‌ش هێڵی فرۆكه‌وانی ڤیساترا له‌ نیودلهی  پێشكه‌شی ده‌كات گه‌یشتنه‌ی خانمانه‌ به‌سه‌لامه‌تی بۆ شوێنه‌كانیان، له‌ناو فڕۆكه‌دا بێت یاخود له‌پاش نیشته‌نه‌وه‌ی فڕۆكه‌ بێت له‌فڕۆكه‌خانه‌.
له‌نێو خزمه‌تگوزاریه‌كاندا، ئه‌و خانمانه‌ی به‌ته‌نها گه‌شت ده‌كه‌ه‌ن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌سه‌ر كوسی ناوه‌راستی  دانانیشن بۆئه‌وه‌ی نه‌كه‌وێته‌ نێوان دوو پیاوه‌وه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ری  ته‌حه‌روش‌و بێزاركردن زیاتر ده‌كات یاخوود له‌وانه‌یه‌ هه‌ست به‌ئاسووده‌یی نه‌كات، له‌ هه‌موو فڕۆكه‌یه‌كدا له‌پله‌ی گه‌شتیاری شه‌ش كورسی تایبه‌ت بۆ خانمان دابین ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌و كۆمپانیایه‌ یاریده‌ده‌رێكی كچ ته‌رخان ده‌كات بۆ ئه‌و خانمانه‌ له‌دوای نیشتنه‌وه‌ی‌ فڕۆكه‌ ڕێبه‌ریا بكات بۆ لای ئه‌و تاكسیانه‌ی تایبه‌تن به‌فڕۆكه‌خانه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری قسه‌كردنیان له‌گه‌ڵ كه‌سێكی نه‌ناسراو له‌ناو فڕۆكه‌خانه‌‌و یاخود ئه‌و تاكسیانه‌ به‌كرێ بگرن كه‌به‌ نایاسایی كار ده‌كه‌ن.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7398
24/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ سیمۆنا هالیپ خه‌ڵاتی پۆرشی برده‌وه‌ 24/10/2017
‌ میسی ئێران خه‌ونه‌كه‌ی‌ هێنایه‌دی 24/10/2017
زانست
‌ یه‌كه‌مین نموونه‌ی فڕۆكه‌ی وشكاوه‌كی كاره‌بایی له‌ ڕوسیا خرایه‌ڕوو 24/10/2017
‌ كه‌نگه‌ری خوێنمژ به‌رله‌ ملیۆنه‌ها ساڵ قڕبووه‌ 24/10/2017
‌ سوودی پشوویەكی كورت لە كاتی كاردا 23/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP