فیلمی وۆنده‌ر وومان....په‌یامی‌ مرۆڤایه‌تی‌و جیهانێكی تاریك‌و خه‌مناك ده‌گه‌یه‌نێت
فیلمی وۆنده‌ر وومان....په‌یامی‌ مرۆڤایه‌تی‌و جیهانێكی تاریك‌و خه‌مناك ده‌گه‌یه‌نێت ‌ 12/8/2017
جۆری فیلم: ئاكشن، خه‌یاڵی زانستی، سه‌ركه‌شی، فانتازیا
به‌رواری ده‌رچوون: 15/5/2017 
ده‌رهێنه‌ر: پاتی جێنكینز
بودجه‌ی فیلم: 149 ملیۆن دۆلار
قازانجی فیلم:779.6 ملیۆن دۆلار
هه‌ڵسه‌نگاندنی فیلم:7.9 imbd %92 له‌ رۆتن تۆماتۆس %79 مێتاكریتیك
چیرۆكی فیلمه‌كه‌  


فیلمه‌كه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ ده‌مانباته‌وه‌ بۆ رابردوو به‌تایبه‌ت بۆ نێو ژیانی كه‌سایه‌تی سه‌ره‌كی پێش ئه‌وه‌ی ببێت به‌ پاڵه‌وان شازاده‌ی ئه‌مازۆن بووه‌ به‌ناوی دییانا له‌ دوورگه‌یه‌كی زۆر جوان‌و پارێزراو گه‌وره‌بووه‌، له‌ منداڵیدا خه‌ونی ئه‌وه‌ بوو ببێت به‌ شه‌ڕڤانێكی  به‌هێز‌و تا زووه‌ ده‌ست بكات به‌ راهێنان به‌ڵام دایكی به‌رده‌وام ئه‌مه‌ی ره‌تده‌كرده‌وه‌، ئه‌مه‌ش وایكرد پووری به‌ نهێنی راهێنانی پێبكات بۆ ئه‌وه‌ی له‌ داهاتوودا بتوانێت پارێزگاری له‌ خۆی بكات‌و ببێت به‌ جه‌نگاوه‌رێك نه‌توانرێت ببه‌زێنرێت.
رۆژێك فڕۆكه‌یه‌ك ده‌كه‌وێته‌ لای رۆخی ده‌ریای دوورگه‌كه‌یان له‌دوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زۆر‌و باسكردنی دۆخی جیهانی ده‌ره‌وه‌‌و جه‌نگ، دییانا بڕیار ده‌دات له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌وانه‌كه‌ بڕوات بۆ ئه‌وه‌ی «ئایریس،  ئامێری جه‌نگ» بكوژێت،  چونكه‌ باوه‌ڕی وایه‌ ئایریس هۆكاری ئه‌و هه‌موو جه‌نگه‌یه‌، ئه‌مه‌ش به‌لای فڕۆكه‌وانه‌كه‌وه‌ سه‌یر ده‌بیت چونكه‌ ئایریس مێسیۆلۆجی یۆنانیه‌كانه‌.
پاڵه‌وانانی فیلمه‌كه‌: گال گادوت، كریس باین، ده‌ڤید سیۆلیس، له‌ ده‌رهێنانی پاتی جینكینزه‌. 
بودجه‌ی فیلمه‌كه‌ 149 ملیۆن دۆلاره‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ هیچ نه‌بوو به‌رامبه‌ر به‌و قازانجه‌ی ته‌نها هه‌فته‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ستی هێنا كه‌ نزیكه‌ی 103 ملیۆن دۆلاربوو.
به‌ به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین تویت له‌ تویته‌ر به‌ رێژه‌ی 2.19 ملیۆن تویت ریكۆردی شكان، به‌ڵام به‌ڕاستی فیلمێك بوو شایه‌نی ئه‌و هه‌را زۆره‌ بوو.

ئه‌كته‌ره‌كان
هه‌ندێك تێبینی ئه‌رێنی‌و نه‌رێنی ده‌رباره‌ی ئه‌كته‌ره‌كان:
گال گادوت: رۆڵبینینی زۆر جوان بوو‌و كه‌سایه‌تیه‌كی گونجاوو كاریزماتیكی هه‌بوو، زۆر به‌ جوانی رۆڵه‌كه‌ی ده‌بینی، هه‌روه‌ها گونجاندنی له‌گه‌ڵ كریس باین زۆر ناوازه‌ بوو هه‌ڵبژاردنی بۆ ئه‌و ڕۆڵه‌ سه‌ركه‌وتوو بوو.
كریس باین: هه‌رچه‌نده‌ رۆڵێكی جوان‌و نواندنێكی باشی گێڕا به‌ڵام هه‌ندێك خاڵی نه‌رێنی هه‌یه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و كه‌سایه‌تیه‌ نه‌ك نواندنی ئه‌كته‌ره‌كه‌.
ئه‌ویش رۆڵێكی گه‌وره‌ درابوو به‌و كه‌سایه‌تییه‌ كه‌ به‌قه‌ده‌ر كه‌سایه‌تی دیانا ده‌بوو، ته‌نانه‌ت له‌ ئه‌ركی رزگاركردنی جیهاندا رۆڵی له‌ دییانا گرنگتر بوو.
دانی هیوستن‌و ده‌ڤید سیۆلیس له‌ رۆڵه‌ خراپه‌كانیاندا ده‌بوایه‌ رۆڵێكی زیاتریان پێبدرێت، كه‌سایه‌تیه‌ خراپه‌كان خاڵی لاوازی فیلمه‌كه‌ بوون.
هۆكاره‌كانی سه‌ركه‌وتنی فیلمه‌كه‌.
هه‌رچه‌نده‌ زۆر ئاره‌زووی فیلمی پاڵه‌وانه‌ بێهاوتاكان ناكه‌م زۆر كه‌م ته‌ماشای ئه‌و جۆره‌ فیلمانه‌ ده‌كه‌م‌و به‌دڵم ده‌بێت، به‌ڵام بۆچی ته‌ماشای ئه‌و جۆره‌ فیلمانه‌ ده‌كه‌ین كه‌ هیچ سودێكی تیانییه‌؟ وه‌ڵامه‌كه‌ش ئاسانه‌ ئه‌ویش چێژه‌.
ناتوانین ته‌نها به‌ یه‌ك جۆر فیلمه‌وه‌ وابه‌سته‌ ببین، وامان لێدێت گۆرانكاری بكه‌ین، فیلمی پاڵه‌وانه‌ بێهاوتاكان كاتێك به‌م كوالێتیه‌ باشه‌ بێت وه‌ك ئه‌م فیلمه‌، چێژێكی زۆر‌و رووداوی سه‌رنجراكێشمان پێشكه‌ش ده‌كات.
گرنگترین شتیش ئه‌وه‌یه‌ له‌ كاتی ته‌ماشاكردنی به‌هۆی خێرایی رووداوه‌كان هه‌ست به‌ تێپه‌ڕبوونی كات ناكه‌یت ، 
رێژه‌یه‌كی زۆر ئاكشن‌و توندوتیژی تێدایه‌، هه‌روه‌ها په‌یامێكی تایبه‌تی هه‌بوو ده‌رباره‌ی جه‌نگ‌و خۆشه‌ویستی‌و مرۆڤایه‌تی‌و جیهانێكی پڕ له‌ خه‌م‌و رووناكی.
ته‌كنیكه‌ به‌رچاوه‌كان زۆر ناوازه‌بوون، له‌مجۆره‌ فیلمانه‌دا شتێكی زۆر گرنگه‌، ده‌رخستنی فیڵه‌ هونه‌رییه‌كان‌و گرنگیدان پێی یه‌كێكه‌ له‌ خاڵه‌كانی سه‌ركه‌وتنی فیلمه‌كه‌  لێره‌شدا هه‌مان شت روویدا، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر چانسی ته‌ماشاكردنی فیلمه‌كه‌ت له‌ سینه‌ما هاته‌ پێش بێ دوودڵی بڕۆ.
وه‌ك راهاتووین له‌ فیلمی پاڵه‌وانه‌كاندا، ژماره‌یه‌كی زۆر بینا‌و فڕۆكه‌ی جه‌نگی‌و شتی تر تێكده‌شكێنن، خاڵێكی تری زۆر گرنگ كه‌ كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر سه‌كه‌وتنی فیلمه‌كه‌ هه‌بوو ئه‌ویش كات‌و شوێن بوو، به‌ پێچه‌وانه‌ی فلمه‌كانی تر كه‌ رووداوه‌كانیان له‌شاری پێشكه‌وتو‌و ته‌كنه‌لۆجیدایه‌، ئه‌م له‌ماوه‌ی جه‌نگی جیهانیدایه‌، سه‌ره‌تای فیلمه‌كه‌ زۆر ناوازه‌یه‌ به‌هۆی بوونی تیر‌و شمشێر‌و ده‌رع له‌دیمه‌نه‌كاندا.
فیلمه‌كه‌ له‌سه‌ره‌تاوه‌ تاكۆتای زۆر چێژبه‌خشه‌، له‌رووی وێنگرتنی سینه‌ماییه‌وه‌ ناوه‌زه‌بوو به‌تایبه‌ت دوورگه‌ی سیمیسرا له‌ سه‌ره‌تای فیلمه‌كه‌ پاشان ئه‌و جییاوازیه‌ گه‌وره‌یه‌ی نێوان دوورگه‌كه‌‌و له‌نده‌ن نیشان ده‌دات.
سیناریۆكه‌ی زۆر باش نوسرابوو پڕبوو له‌ده‌قی جوان له‌گه‌ڵ دیمه‌نه‌ پێكه‌نیناویه‌كان، فیلمه‌كه‌ به‌ته‌نه‌ها دیمه‌نی ئاكشنی تێدا نه‌بوو به‌ڵكو پڕیش بوو له‌دیمه‌نی سۆزداری ناوازه‌‌و كاریگه‌ر. 
لێره‌دا كۆتایی ده‌هێنم به‌و بڕه‌ ئه‌رێنیه‌ ده‌رباره‌ی فیلمه‌كه‌، پوخته‌كه‌ی ئه‌وه‌یه‌ فیلمێكی نازازه‌و جوان بوو به‌باشترین فیلمه‌كانی پاڵه‌وانه‌ بێهاوتاكانی داده‌نرێت.
ده‌چینه‌ لای خاڵه‌ نه‌رێنیه‌كان.
ئه‌گه‌ر فیلمێك جوان بێت مانای ئه‌وه‌ نییه‌ كه‌ هێچ هه‌ڵه‌یه‌كی تێدا نه‌بێت، دیارترین ئه‌و هه‌ڵانه‌ش دیمه‌نی شه‌ڕه‌كان بوو كه‌ له‌ئاستێكی زۆر به‌رزدا نه‌بوو هه‌ندێكیان ساردبوون، یاخوود دیمه‌نێكی شه‌ڕكردن تێكه‌ڵ ببوو  به‌ یه‌كدا، هه‌روه‌ها كه‌سایه‌تیه‌ خراپه‌كان خراپترینی ناو فیلمه‌كه‌ بوون، رۆڵه‌كانیان زۆر لاوازبوو هیچ گرنگیه‌كیان پێنه‌درابوو. 


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7398
24/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ سیمۆنا هالیپ خه‌ڵاتی پۆرشی برده‌وه‌ 24/10/2017
‌ میسی ئێران خه‌ونه‌كه‌ی‌ هێنایه‌دی 24/10/2017
زانست
‌ یه‌كه‌مین نموونه‌ی فڕۆكه‌ی وشكاوه‌كی كاره‌بایی له‌ ڕوسیا خرایه‌ڕوو 24/10/2017
‌ كه‌نگه‌ری خوێنمژ به‌رله‌ ملیۆنه‌ها ساڵ قڕبووه‌ 24/10/2017
‌ سوودی پشوویەكی كورت لە كاتی كاردا 23/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP