بە هۆی پەخشی راستەوخۆی فەیسبووكەوە دەستگیركران
بە هۆی پەخشی راستەوخۆی فەیسبووكەوە دەستگیركران ‌ 11/9/2017
دوو كچی لاوی تایلەندی بە هۆی پەخشی راستەوخۆی فەیسبوكەوە دەستگیر دەكرێن، رەنگە پێنج ساڵیش زیندانی بكرێن.
بە گوێرەی هەواڵێكی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، هەردوو كچە لاوی تایلەندی سانیكان رۆجین (23 ساڵ)، كانتسیشا بۆرانۆن (21 ساڵ) لە بانكۆكی پایتەختی تایلەند بە هۆی نمایشێكی سێكسی لەسەر لایڤی فەیسبوك، دەستگیر كراون.
ئەو دوو كچە لە كاتی نمایشەكەیاندا راستەوخۆ چەندین ملیۆن كەس بینیویانە و ئەوەش وایكردوە لە لایەن دەسەڵاتدارانی وڵاتەكەیانەوە بیاندۆزنەوە و دەستگیریان بكەن و لەبەردەم دادوەردا ئاماژەیان بۆ ئەوە كردوە، بە هۆی هەژاری و بۆ یارمەتیدانی خانەوادەكانیان، ناچار بوون ئەو كارە بكەن. بەڵام رەنگە بە هۆی ئەو هەڵسوكەوتەوە بۆ ماوەی پێنج ساڵ زیندانی بكرێن.
ئەوە یەكەمجار نییە فەیسبوك حاڵەتی لەو شێوەیەی بەسەردا تێدەپەڕێت و مارك زۆكەربێرگی خاوەنی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكەش چەند جارێك بەڵێنی داوە نەهێڵێت روداوی وا بڵاوببێتەوە، بەڵام تا ئێستا چارەسەر نەكراون بە تایبەتیش، كە هەندێك حاڵەتی كوشتن و دەستدرێژی سێكسی راستەوخۆ تۆمار كراون.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7372
25/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ پاڵێوراوانی خه‌ڵاته‌كانی فیفا زه‌ بێسته‌كان به‌ بردنه‌وه‌ی جام و نازناو دیاریی ده‌كرێن یان ئاستی هونه‌ری؟ 25/9/2017
‌ بارسێلۆنا بۆندی چه‌ند یاریزانێكی نوێ ده‌كاته‌وه‌ 24/9/2017
زانست
‌ پاسێكی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تێكشكاند ئایندە بۆ ئۆتۆمبیلی كارەباییە 25/9/2017
‌ وریای سوپەر مەلاریا بن 25/9/2017
‌ دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ 25/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP