ڤارۆشا يان شاری تارمايی
ڤارۆشا يان شاری تارمايی ‌ 11/9/2017
ڤارۆشا ناوی ناوچەیەکە لە باشوری شاری فەمەگۆسای دورگەی قوبرس، بە هۆی لەشکرکێشی سوپای تورکیا بۆ ئەو وڵاتە لە ساڵی ١٩٧٤ەوە تا ئێستا چۆڵە و کەسی تێدا ناژی و وەک ململانێیەکی سیاسی لە نێوان تورکیاو قوبرس ماوەتەوە و لە لایەن هێزێکی نێودەوڵەتی ئەو ناوچە چۆڵە پارێزگاری لێدەکرێت.
ڤارۆشا کە لە ئێستادا بە (شاری تارمايی) ناسراوە و بە چٶڵی لەو هەڵکەوتە جوگرافیا تایبەتەدا ماوەتەوە، لە مێژوودا ئەم شارە ناوچەیەکی زۆر ناسراوی گەشتیاری بووە، لە ساڵی ١٩٧٠ بۆ ١٩٧٤ یەکێکبووە لە بەناوبانگترین ناوچە گەشتیاریيەکانی جیهان کە تێیدا ژمارەیەکی زۆر هۆتێل و سەنتەری بازاڕکردن و رێستۆرانت و شوێنی تایبەتی کەنار دەریای تێدابووە.
لە ئێستادا هۆتێل و رێستۆرانت و سەرجەم باڵەخانە و شوێنەکانی ئەو شارە وەک خۆی ماوەتەوە و تەنانەت کەنار دەریاکەی تائێستا دەستی لێنەدراوە، کە هەر کەس بیبینێت سەرسام دەبێت بەو خزمەت و پێشکەوتوویەی لەو ناوچەیەدا هەبووە لە ساڵانی ١٩٧٠ کە ناوچەکە بەو شێوەیە پێشکەوتوو نەبووە.
دانیشتوانی ڤارۆشا نزیکەی ٤٠ هەزار کەس بووە و لە سەردەمی لەشکرکێشیەکە ئاوارە بوون تا ئێستا نەگەڕاونەتەوە شوێنی خۆیان، ئێستا هێزی ئاشتی پارێزی نەتەوە یەکگرتووەکان پارێزگاری لەو ناوچەیە دەکات و لە نێوان هێزی کۆماری تورکی باکوری قوبرس و قوبرسدا بنکەی سەربازیان هەیە و گفتوگۆی سیاسی نێوان تورکیاو قوبرس لەسەر ئەو کێشەیە تا ئێستا بەردەوامە.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7373
26/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌وروپا جامی لیڤه‌ری برده‌وه‌ 26/9/2017
‌ پێگه‌ی‌ فوتباڵ لیكس ورده‌كاری بۆندی نێیمار بڵاوده‌كاته‌وه‌ 26/9/2017
زانست
‌ پاسێكی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تێكشكاند ئایندە بۆ ئۆتۆمبیلی كارەباییە 25/9/2017
‌ وریای سوپەر مەلاریا بن 25/9/2017
‌ دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ 25/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP