دەتەوێت لە كارەكەتدا سەركەوتوو بیت؟
دەتەوێت لە كارەكەتدا سەركەوتوو بیت؟ ‌ 11/9/2017
یەكێك لە بەناوبانگترین عەقڵەكانی سەدەی بیست و سەرەتای بیست و یەك، دامەزرێنەر و بەڕێوەبەری كۆمپانیای (ئەپڵ)ـی خاوەن ئایفۆن و ماكنتۆشە، ئەو بەوە ناسراوە كە داهێنەرە، بزنسمانە، دیزاینەرە، بەڕێوەبەرە و سەركردەی كارە.
هۆكاری سەركەوتنی ئەم كەسایەتییە، كە كۆمپانیاكەی بەهای 65 ملیار دۆلار بوو ئەوكاتەی كە مرد، وردبوونەوەی قوڵە لە ئیشدا، ستیڤ  زۆر ورد دەبووەوە لە بەرهەمەكانی كە دەبوو زۆر جوان، دیزاینی رێك و خزمەتگوزارییەكی جۆری بوونایە، هەر ئەوەش هۆكاری خستنەڕووی ئەو هەموو بەرهەمە نایابە بوون.
بۆ نموونە، لە دروستكردنی كۆمپیوتەری ماڵی (Apple 2) لە ١٩٧٧، ستیڤ جۆبس بە نێو دوو هەزار رەنگی بێجیدا گەڕا هەتا یەكێكیان هەڵبژێرێت و بیكات بە رەنگی ئەو ئامێرە و دەیان رۆژی خەرجكرد لەسەر ئەوەی گۆشەكانی كەیسی كۆمپیوتەرەكە دەبێت چۆن بن؟! ئەگەرچی ئەمجۆرە كاركردنە هێواشە زۆر جێی ناڕەحەتی بەڕێوەبەرانی ئەپڵ بوو، بەڵام لە دواجاردا لە ماوەی سێ ساڵدا، توانی بایی ١١٨ ملیار دۆلار لەو كۆمپیوتەرە بفرۆشێت.
ئەگەرچی خەرجكردنی كات بەسەر شتێكەوە زۆر بەسوودە، بەڵام هەندێكجار تەرخاننەكردنی كات وەكو پێویست كێشە گەورەكەیە، زۆرجار سەرقاڵبوون و ناوبڕ و پچراندن دەبنە هۆی نەمانی تەركیز لەسەر كار، بۆ نموونە، كارمەندێكی ئاسایی ئەمەریكی لە هەر كاتژمێرێكدا ١١ جار سەرقاڵ دەكرێت، كە زۆربەیان ئیمەیلن.
دەتوانیت بەم هەنگاوانە ئەم پچڕان و وردە سەرئێشانە نەهێڵیت تاوەكو بتوانیت بە باشی تەركیز بكەیتە سەر ئەو كارەی لەبەردەستە:
• خۆت دووربخەوە لە دەوروبەرت و تەنها تەركیز بكە سەر ئەو كارەی لە پێشتە، نووسەر (مارك توەین) ئەم رێگایەی بەكار دەهێنا، دەچووە ناو كەپرەكەیەوە و خۆی لە جیهان دووردەخستەوە.
• دەتوانیت رۆژەكەت دابەشی دووی بكەیت،  نیوەی یەكەمیان هەرچی ئیمەیل و سۆشیال میدیات هەیە بیكوژێنیتەوە و بەدوور بیت، نیوەی دووەم كاركردنێكی ئاسایی.
• كاتی دابەشكراو، بە جۆرێك ماوە نە ماوەیەك (بۆ نموونە ٩٠ خولەك) تەركیزی تەواوت لەسەر ئیشەكەت بێت، لەو ماوەیەدا دەتوانیت زۆر شت بەدەست بهێنیت، دواتر دەتوانیت بۆ ماوەیەك بگەڕێیتەوە سەر باری ئاسایی، بەڵام ئەگەر كارت هەبوو دیسان خۆتی بدەرێ، لەبیرت نەچێت، خێرایی گرنگ نییە، بەڵكو خۆتەرخان كردن گرنگە كە تێیدا دەتوانیت تەركیز بكەیت و ئەنجامێكی باش بەرهەم بهێنیت.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7373
26/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌وروپا جامی لیڤه‌ری برده‌وه‌ 26/9/2017
‌ پێگه‌ی‌ فوتباڵ لیكس ورده‌كاری بۆندی نێیمار بڵاوده‌كاته‌وه‌ 26/9/2017
زانست
‌ پاسێكی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تێكشكاند ئایندە بۆ ئۆتۆمبیلی كارەباییە 25/9/2017
‌ وریای سوپەر مەلاریا بن 25/9/2017
‌ دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ 25/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP