ئەزموون و ناوبانگ
ئەزموون و ناوبانگ ‌ 11/9/2017
بۆب دیلان
(ئەوەی زیاتر رامدەگرێت ئەوەیە كە هەمیشە ئاستی خۆی بەرزدەكاتەوە، بەڵام بەردەوام دژی هەموو ئەو شتانەیە كە دەیانڵێت، بەردەوام شتێكی هەیە بیڵێت. شتێكی حاڵەتی دەروونی، سیاسی، یان بابەتێكی تر، ئەوەی ئەمڕۆ دەشێ بوترێت ئەوەیە كە نەوەی تازە لە خونچەكانی هونەر بن، بە راستی دەبێت شتێكمان هەبێت بیڵێین بێجگە لە هەوڵەكانمان بۆ كۆكردنەوەی پارە).
بۆب دیلان گۆرانی بێژ و ئاوازدانەر و شاعیر و نووسەرە. بۆب دیلان ناوێكی میللیی ناسراو و باوە لە جیهانی مۆزیكدا لە ماوەی پەنجا ساڵی رابردوودا.
وشە بەهێزەكانی بۆب دیلان، چەندین ساڵە نامەی جیاوازی پێ رەوانە دەكرێت و كاریگەری گەورەشی هەبووە لەسەر هەموومان.
بۆب دیلان بە گۆرانی باسی بابەتە سیاسی و كۆمەڵایەتی و فەلسەفی و شیعرییەكان دەكات. مۆزیكەكان بە پۆپ دەناسرێت، بۆیە نەوەی تازە لە هەر نەوەیەكی تر زیاتر هۆگری گۆرانییەكانین.
هەندێك لە گۆرانییەكانی بوونەتە سروودی بزووتنەوەكانی مافی مرۆڤ بە تایبەتی لە ساڵانی پەنجا و شەستەكاندا.
لە ماوەی چەندین ساڵی بەخششی هونەرییدا، چەندین ریتمی مۆزیكی تاقیكردۆتەوە، لە گۆرانی میللییەوە، بۆ بلۆز، بۆ كانتری، بۆ تەنانیر، بۆ رۆك ئەند رۆڵ، بەڵام نووسینی وشەكان گرنگترین بەهرەكانییەتی و هەندێكیان چوونەتە چوارچێوەی دانراوە ئەدەبییەكانەوە.
لە سەرەتادا، زۆرینەی گۆرانییەكانی ناڕەزایی بوون. 
لەگەڵ هاوڕێ و هاوپیشەی جۆن بایێز دەركەوت و بەشداری ئاهەنگاكەكانی سەلماندنی مافە مەدەنییەكانی كرد و ویستی پەیامی بەهێز بگەیەنێتە شوێنی مەبەست.
لە ساڵی 2005 دا، رێز لە دەنگە وریاكەرەوە نەرمەكەی و مۆزیكییەكەی نرا ئەوەش لە رێگەی پێشانگایەكەوە كە لە لایەن خودی خۆیەوە لە لەندەن سازكرا بوو.
پێشانگاكە زیاتر لە سەد وێنەی لە خۆگرتبوو كە وردەكاری ژیانی نووسەری گۆرانی دەگێڕێتەوە كە لە كوێدا نووستووە و پشووی داوە تا دەگاتە ئەوەی بۆتە پیاوی نیشانەی كەلتووری ساڵانی شەست.
ئەم پێشانگایە كە جۆرێكە لە وەفاداری بەرامبەر رابردوو، چەندین وێنەی تێدابوو كە پێشتر بڵاو نەكرابوونەوە كە روئیایەكی دەگمەنی گرنگترین ساتەوەختەكانی ژیانی ئەو ئەستێرەیەیە لە بواری شیعری و مۆزیكی تایبەتیی ئەم سەردەمە.
لە پێشانگاكەدا كۆمەڵە شیعرێك بڵاوكراونەتەوە كە یەك ناونیشانی كۆیان دەكاتەوە كە ئەویش بریتییە لە شیعرە بێ ناونیشانەكان كە لە سەردەمی خوێندنی زانكۆدا نووسیونی كە یەكەمجار بوو بەرهەم و كارەكانی بە ناوی خۆیەوە ئیمزا بكات، دیوانەكە لە مەزادخانەی كریستیس رۆز خرایەڕوو و بە بڕی 87 هەزار دۆلاری ئەمریكی فرۆشرا، ئەوەش نیشانەی كاریگەرییەتی لەسەر خەڵك.
بەڵام كاتێك بۆب دیلان لە ریكلامێكی گروپی ڤیكتۆریا سیكریت دەركەوت و گۆرانییەكی دەسكاریكراوی خۆی وتەوە، هەندێك وتیان فرۆشی ئەو بەرهەمەی زیادكردووە چونكە یەكەمین دەركەوتنی دەرەكی ئەو بووە بە تایبەتی لە دوای ئەوەی باوەڕی خۆی نیشاندابوو كە ریكلام جۆرێكە لە خەڵەتاندن. بەڵام هەندێكی تر پێیان وابوو ئەو ریكلامە بۆ گەیاندنی گۆرانییەكانییەتی بە جەماوەرێكی زۆر تر.
لە ساڵی 2005 دا، مارتن سكۆسینزیی دەرهێنەری فیلمێكی بەڵگەنامەیی لە بارەی ژیانی ئەو گۆرانی بێژ و نووسەرە ناودارە بەرهەمهێنا بە ناوی نیشانی بەبێ ئاماژە... بەرەو ماڵەوە. كە چەندین دیمەن و چاوپێكەوتنی ناوازەی تێدایە كە رۆشنایی دەخاتە سەر دەریایەكی مۆزیكی لە ساڵانی 1961 تا 1966.
ئەو رووداوانە باسی چۆنیەتی وەرچەرخانی دەكات لە رەمزی ناڕەزاییەوە وەك نووسەر و گۆرانی بێژ بۆ كاركردنی لە بواری مۆزیكی پیشەیی بە تایبەتی لە تایپی رۆك ئەند رۆل.
پیشەكەی بۆب دیلان مۆلەق بوو لە نێوان نووسین و وتندا، بەڵام دەنگە بەهێزەكەی رۆڵی گرنگی هەبوو لە داڕشتنەوەی مۆزیكی هاوچەرخی ئەم سەردەمە.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7372
25/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ پاڵێوراوانی خه‌ڵاته‌كانی فیفا زه‌ بێسته‌كان به‌ بردنه‌وه‌ی جام و نازناو دیاریی ده‌كرێن یان ئاستی هونه‌ری؟ 25/9/2017
‌ بارسێلۆنا بۆندی چه‌ند یاریزانێكی نوێ ده‌كاته‌وه‌ 24/9/2017
زانست
‌ پاسێكی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تێكشكاند ئایندە بۆ ئۆتۆمبیلی كارەباییە 25/9/2017
‌ وریای سوپەر مەلاریا بن 25/9/2017
‌ دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ 25/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP