سروودێكی نوێ‌ بۆ سەربەخۆیی
سروودێكی نوێ‌ بۆ سەربەخۆیی ‌ 12/9/2017
هێمن ئەحمەد
هونەرمەند شیروان كەركوكی بەكوردستانی نوێی وت: «كلیپی سرودێك بۆ سەربەخۆیی» لەئایندەیەكی نزیكدا لەسەرجەم كەناڵەكان بڵاودەكرێتەوە، دیارە ئەم سرودە تێهەڵكێشێكە لەنێوان سەربەخۆیی‌و ئاشتەوایی لایەنەكانە،  راستە كلیپەكە بۆ سەربەخۆییە، بەڵام ئامانجێكی دیكەی لەپشتەوەیە ئەوەیش ئاشتەوایی كۆمەڵگای كوردستانە، لەكلیپەكەدا ئەوا رەنگدەداتەوە كەستافێكی پەنجا بۆ شەست كەسی لەچین‌و توێژە جیاجیاكان‌و ئاین‌و ئاینزاو نەتەوە جیاوازەكان بەشداریان تیدا كردوە تاوەكو بەهەموومانەوە بڕیار لەسەر سەربەخۆیی بدەین».
وتیشی: «ئاوازی كلیپەكە هی خۆمەو هۆنراوەكەشی «محەمەد پاكژ»ە ، هەروەها كاری میوزیكیش هونەرمەند «هێمن حسێن» ئەنجامیداوە، بەكامێرای دلێر عومەر
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كلیپەكە لەحەوت لۆكەیشنی جیاواز وەرگێراوە‌و لۆكەیشنی سەرەكیشی لەسەر قەڵاو شەقامەكانی كەركوك تۆماركراوە، لۆكەیشنێكی دیكەشیان لەناو ستۆدیۆی كەناڵی ئاسمانیی كەركوك ئەنجامدراوە، ئێمە ئامانجمان بوو  لەكەركوكدا بەرهەم هێنانی سرودێك بۆ سەربەخۆیی تۆمار بكەین، چونكە ئەو سرودە لەكەركوك واتەیەكی تر دەبەخشێت، ئەم كلیپەكە بەزەبەلاح ترین كلپیە هەژماردەكرێت‌و لەئایندەیەكی نزیكیشدا لەسەرجەم كەناڵەكان بڵاودەكرێتەوە.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7372
25/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ پاڵێوراوانی خه‌ڵاته‌كانی فیفا زه‌ بێسته‌كان به‌ بردنه‌وه‌ی جام و نازناو دیاریی ده‌كرێن یان ئاستی هونه‌ری؟ 25/9/2017
‌ بارسێلۆنا بۆندی چه‌ند یاریزانێكی نوێ ده‌كاته‌وه‌ 24/9/2017
زانست
‌ پاسێكی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تێكشكاند ئایندە بۆ ئۆتۆمبیلی كارەباییە 25/9/2017
‌ وریای سوپەر مەلاریا بن 25/9/2017
‌ دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ 25/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP