عیلمی‌ غه‌یب
عیلمی‌ غه‌یب ‌ 12/9/2017
دکتۆر شێرکۆ عه‌بدوڵڵا
ده‌نگخۆشی‌ به‌هره‌یه‌كه‌ ساحێبه‌كه‌ی‌ هیچ خۆی‌ پێوه‌ ماندوو نه‌كردووه‌ به‌ڵكو شانسه‌كه‌ی‌ هێناویه‌تی‌، فه‌له‌به‌رئه‌وه‌  ناچێته‌ خانه‌ی‌ ئه‌و شته‌وه‌ كه‌ پێی‌ ئه‌ڵێن عیلم. عیلمیش ئه‌نواع و ئه‌شكاڵی‌ هه‌یه‌ كه‌ هه‌ره‌ زه‌حمه‌ته‌كه‌یان عیلمی‌ غه‌یبه‌. عیلمی‌ غه‌یبیش كه‌ ئه‌م ده‌ور و زه‌مانه‌یه‌ پێی‌ ئه‌ڵێن (پێشبینی‌)، كۆمه‌ڵێك زانا و كه‌سایه‌تی‌ عه‌جیب و غه‌ریبی‌ مه‌شهور كردووه‌ كه‌ هه‌ره‌ به‌ناوبانگه‌كه‌یان (نۆسترا دامۆس)ه‌. (نۆسترا دامۆس)یش ئه‌مشه‌وی‌ له‌ هه‌موو شه‌وێك ناخۆشتر بێ‌، به‌وه‌ ناسراوه‌ كه‌ له‌ نووسینه‌كانیدا به‌ ره‌مز و ته‌عبیری‌ ته‌مومژاوی‌ هاتووه‌ ته‌وه‌قوعی‌ زۆربه‌ی‌ رووداوه‌كانی‌ ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی‌ كردووه‌ و سه‌دان ساڵ له‌مه‌وپێش زانیوێتی‌ فڵانه‌ رۆژ له‌ فڵانه‌ وڵات بوومه‌له‌رزه‌ ئه‌بێ‌ و له‌ فڵانه‌ مه‌مله‌كه‌تیش پاشا ئه‌كوژرێ‌، بۆیه‌ ناوی‌ ئه‌م كابرا ترسناكه‌ مایه‌ی‌ واق وڕمانی‌ هه‌موو كه‌سێكه‌ بێجگه‌ له‌ كورد. چونكێكم ئێمه‌ له‌سایه‌ی‌ ئه‌م حاكم و حكومه‌ته‌ جوانه‌مانه‌وه‌ پێویستمان به‌ هیچ غه‌یبزان و فه‌تاح فاڵێك نییه‌ و هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ ئه‌زانین مانگی‌ (10) بایكۆتی‌ مامۆستاكان ده‌ست پێ‌ ئه‌كاته‌وه‌ و له‌ تشرینی‌ دووه‌میشدا سه‌ره‌ فیوز مۆده‌ی‌ دێته‌وه‌ و كچانی‌ گه‌ڕه‌كیش خولێكی‌ تری‌ عه‌مه‌لیانی‌ ته‌جمیلی‌ لووت تاقی‌ ئه‌كه‌نه‌وه‌ و سێ‌ شه‌وی‌ بمێنێ‌ بۆ چله‌ی‌ زستان ته‌نكه‌رێك له‌ تونێله‌كه‌ی‌ ده‌ربه‌ندیخاندا گڕئه‌گرێت و له‌گه‌ڵ په‌ڵه‌ی‌ ئه‌مساڵیشدا سیعری‌ پووشی‌ موبه‌ریده‌ نه‌ختێك دائه‌به‌زێ‌ و شه‌ش پارله‌مانتاری‌ تریش به‌ داوای‌ په‌نابه‌رییه‌وه‌ له‌ قافا ئه‌گیرێن و له‌گه‌ڵ نۆبه‌ره‌ی‌ گه‌ڵامێویشدا خوای‌ ره‌بولعاله‌مین ته‌كه‌تولێكی‌ تر ئه‌به‌خشێت به‌ حیزبه‌كه‌مان. 


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7372
25/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ پاڵێوراوانی خه‌ڵاته‌كانی فیفا زه‌ بێسته‌كان به‌ بردنه‌وه‌ی جام و نازناو دیاریی ده‌كرێن یان ئاستی هونه‌ری؟ 25/9/2017
‌ بارسێلۆنا بۆندی چه‌ند یاریزانێكی نوێ ده‌كاته‌وه‌ 24/9/2017
زانست
‌ پاسێكی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تێكشكاند ئایندە بۆ ئۆتۆمبیلی كارەباییە 25/9/2017
‌ وریای سوپەر مەلاریا بن 25/9/2017
‌ دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ 25/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP