شانی ئارداوی
شانی ئارداوی ‌ 13/9/2017
دکتۆر شێرکۆ عه‌بدوڵڵا
+ كوڕە ئەی هاوااار... داعش وەرە بكوژە.
ـ چی بووە وا دیسانەوە كەوتیتەوە بۆڵەبۆڵ؟
+ وەرە سەیری كە قوربان وەرە.. ئاخرزەمانە بەخوا.
ـ سەیری چی بكەم رۆڵە؟
+ سەیری ئەم خانمە.. ئەها لە فەیسبووكدا چی داناوە!.. قەرەخەرمان بە فستقەوە!
ـ قەرەخەرمان بە فستقەوە؟! چۆن شتی وا ئەبێ‌!؟
+ ئیبداعە ئیبداع. جا ئیتر چۆن بەرد نابارێ‌؟.. بە قورعان وەك چۆن حەیای جلی كوردییان برد ئاواش ئابڕووی ساوەرو قبوڵی و كفتەو شفتەكەمان ئەبەن.. كەسێكیش نییە بڵێ‌ خوشكێ‌ گیان چۆن وا ئەبێ‌؟!.. بە رەئی من هەقە حیزبەكان بێنەجواب.
ـ تۆش خۆشیت ها... حیزبەكان لەسەر ئەو هەموو فەزیحەتە ئیداری و سیاسییە نەهاتنە جواب ئێستا هیچ ناكەن لەسەر قەرەخەرمانەكەی جەنابت خۆیان پیاو خراپ ئەكەن؟!!
+ دە باشە هیچ نەبێ‌ تۆ شتێ‌ بنووسە.. بڵێ‌ خواهەڵناگرێ‌ وا لەم كەلتوورو فۆلكلۆرەمان ئەكەن.
ـ ئەوە ئیختیصاصی من نییە رۆحەكەم.
+ بۆ ئیختیصاصی تۆ نییە؟! نووسەرو رەخنەگر نیت؟!
ـ با.. بەڵام من قەڵەمی خۆم لە قەرەخەرمانا خەسار ناكەم.. ئیختیصاصی من مەسەلەی  ریفراندۆمە.
+ كوڕی باش ریفراندۆمی چی و حاڵی چی... تۆ تا ئێستاش خۆت ساغ نەكردۆتەوە لەگەڵ (بەڵێ‌)دای یان لەگەڵ (نەخێر).
ـ پەلەمەكە كوڕم.. ئەم یەك دوو رۆژەش سەبركە بزانین بەدیوی شێردا ئەكەوێت یان بە دیوی خەتدا.
+ لەبەرچی سەبركەین ئوستاز؟
ـ ئەی بۆ لە ئێستاوە شانی خۆم ئارداوی بكەم؟!


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7373
26/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌وروپا جامی لیڤه‌ری برده‌وه‌ 26/9/2017
‌ پێگه‌ی‌ فوتباڵ لیكس ورده‌كاری بۆندی نێیمار بڵاوده‌كاته‌وه‌ 26/9/2017
زانست
‌ پاسێكی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تێكشكاند ئایندە بۆ ئۆتۆمبیلی كارەباییە 25/9/2017
‌ وریای سوپەر مەلاریا بن 25/9/2017
‌ دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ 25/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP