شه‌وانی‌ هیندی‌، له‌ئینگلیزییه‌وه‌ بۆ كوردی‌
شه‌وانی‌ هیندی‌، له‌ئینگلیزییه‌وه‌ بۆ كوردی‌ ‌ 10/1/2017
شه‌وانی‌ هیندی‌، له‌نووسینی‌ ئه‌نتۆنیو تابووكی‌ و وه‌رگێڕانی‌ ماردین ئیبراهیمه‌ و عه‌تا محه‌مه‌دی‌ چیرۆكنووس پێشه‌كی‌ بۆ نووسیوه‌.
ئه‌م كتێبه‌ له‌ناوه‌ندی‌ غه‌زه‌لنووس بڵاوكرایه‌وه‌و خوێنه‌رێكی‌ زۆریش كتێبه‌كه‌یان كڕیوه‌ كه‌ یه‌كێكه‌ له‌به‌رهه‌مه‌ ناوازه‌كانی‌ تابووكی‌ و بۆ چه‌ند زمانێكی‌ جیهانیی وه‌رگێڕدراوه‌و ماردین-یش له‌ ئینگلیزییه‌وه‌ كردوویه‌تی‌ به‌كوردی‌.
ئه‌نتۆنیو تابووكی‌، یه‌كێكه‌ له‌ ئه‌كادیمی‌ و نووسه‌ره‌ دیاره‌كانی‌ ئیتاڵیاو له‌دایكبووی‌ ساڵی‌ 1943یه‌و له‌ 2012 كۆچی‌ دوایی كردوه‌و خاوه‌نی‌ چه‌ندین به‌رهه‌می‌ ناوازه‌یه‌و جگه‌ له‌مه‌ش تایبه‌تمه‌ندێتی‌ له‌ ئه‌ده‌بی‌ پورتوگالی‌ هه‌یه‌. تابوكی‌ جگه‌ له‌ نووسه‌رو ئه‌كادیمی‌، وه‌رگێڕێكی‌ به‌تواناش بووه‌و كتێبه‌كانیشی‌ بۆ زیاتر له‌ 18 زمان وه‌رگێڕدراون و كتێبی‌ شه‌وانی‌ هیندی-یش یه‌كێكه‌ له‌ كتێبه‌ دیاره‌كانی‌ كه‌ رووداوه‌كانی‌ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه‌ راده‌كێشێته‌ نێو كێشمه‌كێشه‌كان و زۆر سه‌رنجڕاكێش نووسراوه‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7300
22/6/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ یۆرۆی لاوان 22/6/2017
‌ رۆناڵدۆ كه‌ی ده‌چێته‌ دادگا؟ 22/6/2017
زانست
‌ دروستبوونی ورگ و هۆكار و چاره‌سه‌ر 22/6/2017
‌ دۆزینه‌وه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش له‌ پیرۆ 22/6/2017
‌ ناسا : له‌ خۆر نزیك ده‌بێته‌وه‌ 22/6/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP