ڕۆژنامه‌ی‌ كوردستانی‌ نوێ‌- بیبلیۆگرافیا و پێڕستی‌ له‌ پڕۆژه‌ی‌ (بیبلیۆگرافیای‌ كورد و كوردستان 1920-2010)دا
ڕۆژنامه‌ی‌ كوردستانی‌ نوێ‌- بیبلیۆگرافیا و پێڕستی‌ له‌ پڕۆژه‌ی‌ (بیبلیۆگرافیای‌ كورد و كوردستان 1920-2010)دا ‌ 12/1/2017
ئاماده‌كردنی: بوار نووره‌دین
یادی‌ 25 ساڵه‌ی‌ ڕۆژنامه‌یه‌كی‌ ڕۆژانه‌ی‌ كوردی‌، ئه‌گه‌ر هه‌ر كه‌س و لایه‌نێك له‌ پشتییه‌وه‌ بوو بێت، جێی‌ ده‌ستخۆشی‌ و خۆشحاڵی‌ و تا ڕاده‌یه‌ك شانازیشه‌، مافی‌ خۆشیه‌تی‌، نازێكی‌ جوان به‌سه‌ر ڕۆشنبیریی‌ كوردیدا بكات. په‌نده‌ كوردییه‌كه‌ش ده‌ڵێ: دیاریی‌ شوان، ئاڵه‌كۆكه‌. بێگومان ده‌سته‌واره‌ی‌ ئێمه‌ش بۆ یادی‌ 25 ساڵه‌ی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ كوردستانی‌ نوێ‌، هه‌ر بیبلیۆگرافیایه‌، ئه‌گه‌ر بنووسین: ڕه‌نگه‌ كه‌سی‌ دیكه‌ش نه‌توانێت، ئه‌م جۆره‌ دیارییانه‌ پێشكه‌ش بكات، ڕه‌نگه‌ زێده‌ڕۆییمان نه‌كردبێت.
نازانم، خوێنه‌ران تا چه‌ند ئاگاداری‌ ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ن: كورد و كوردستان، بیبلیۆگرافیا و پێڕستیان له‌ كتێبی كوردیدا 1920- 2010 چاپی یه‌كه‌م، تاران، 2016، كه‌ له‌ 12 به‌رگ و 5206 لاپه‌ڕه‌ پێك هاتووه‌ و تا ئێستا ده‌یان بیبلیۆگرافیامان لێ‌ ئاماده‌ كردووه‌، هه‌ندێكیان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ بوون و هه‌ندێكیشیان ته‌نها بۆ هاوكاریی‌ پڕۆژه‌ و نووسه‌ران و توێژه‌ران، ئاماده‌ كراون.
له‌م بیبلیۆگرافیایه‌دا ئه‌مانه‌ كورت كراونه‌ته‌وه‌: چاپ: نۆره‌ی چاپ، چ: چاپخانه‌، ش: شوێن، ژس: ژماره‌ی سپاردن، س: ساڵ، ل: لاپه‌ڕه‌، ق: قه‌واره‌ (سانتیمه‌تره‌ و «پانی»ی پێش «درێژی» نووسراوه‌).

یه‌كه‌م: بیبلیۆگرافیای‌ ‎كتێبه‌ بڵاوكراوه‌كانی ڕۆژنامه‌ی‌ كوردستانی نوێ
(بڵاوكردنه‌وه‌، ئاماده‌كردن و خه‌رجیی‌ چاپكردن) 1992- 2010
1.راپۆرتی‌ سیاسی‌- په‌سند كراوی‌ یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی‌ گشتی‌ یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان 27/1- 14/2/1992
نووسین: مام جه‌لال تاڵه‌بانی‌
له‌ بڵاوكراوه‌كانی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ كوردستانی‌ نوێ‌
چاپ: یه‌كه‌م، چ: ؟، ش: ؟، ژس: ؟، س: 1992، ل:96، ق:16×23
ناوه‌رۆك:
هه‌ڤاڵان و خوشك و برایانی‌ خۆشه‌ویست/ بۆ ڕێكخستن و سازدانی‌ خه‌ڵك پێویسته‌ له‌سه‌رمان.../ شه‌ڕبوونه‌وه‌/ ڕاپه‌ڕینه‌ مێژووییه‌كه‌ی‌ به‌هاری‌ پار/ زۆربوون و په‌ره‌سه‌ندنی‌ پێشمه‌رگایه‌تی‌ و (ه.پ.ك)/ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ میری‌/ دیوكراسی‌ و ئازادی‌/ مافی‌ چاره‌نووس نه‌ك ئۆتۆنۆمی‌/ یه‌كگرتنی‌ به‌ ئاره‌زوو/ هاوكاری‌ له‌گه‌ڵ‌ موعاره‌زه‌ی‌ عێراقی‌/ ئه‌ركه‌كانی‌ ئێستامان/ نێوانی‌ (ی‌.ن.ك) و پارتی‌/ ئامانجی‌ سه‌ره‌كیی‌ دوورمان.
تێبینی‌: ناوه‌رۆكی‌ چاپی‌ دووه‌می‌ بۆ دانراوه‌.
2.راپۆرتی‌ سیاسی‌- په‌سه‌ندكراوی‌ یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی‌ گشتی‌ی‌ یه‌كێتی‌ی‌ نیشتمانی‌ی‌ كوردستان 27/1- 14/2/1992
نووسین: مام جه‌لال تاڵه‌بانی‌
له‌ بڵاوكراوه‌كانی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ كوردستانی‌ نوێ‌
چاپ: دووه‌م، چ: ڕووناكبیری‌، ش: سلێمانی‌، ژس: ؟، س: 1992، ل:96، ق:16×23
ناوه‌رۆك:
هه‌مان ناوه‌رۆكی‌ چاپی‌ یه‌كه‌می‌ هه‌یه‌، بڕوانه‌ كتێبی‌ پێشتری‌ ژماره‌ 1.
3.له‌ پێناوی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ یه‌كێتی‌ی‌ نیشتمانی‌ی‌ كوردستان¬دا
نووسین: مام جه‌لال تاڵه‌بانی‌
له‌ بڵاوكراوه‌كانی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ كوردستانی‌ نوێ‌
چاپ: یه‌كه‌م، چ: ڕۆشنبیری‌، ش: هه‌ولێر، ژس: ؟، س: 1992، ل:32، ق:12×16
ناوه‌رۆك:
خوێنه‌ری‌ خۆشه‌ویست: كوردستانی‌ نوێ‌ (لێره‌ و له‌سه‌ر به‌رگی‌ دواوه‌ نووسراوه‌: ئه‌م وتاره‌ی‌ به‌رده‌ستان كه‌ له‌ نووسینی‌ هه‌ڤاڵی‌ هێژامان «مام جه‌لال»ـه‌ له‌ ژماره‌ 260ی‌ ڕۆژنامه‌كه‌ماندا بڵاوكرایه‌وه‌، وتارێكی‌ گرینگ و پڕ بایه‌خی‌ هه‌لومه‌رجی‌ ئه‌مڕۆی‌ كوردستانه‌ و بانگێشتنه‌ بۆ یه‌كخستنی‌ ڕیزه‌كانی‌ كوردایه‌تی‌، به‌تایبه‌ت ڕیزی‌ چه‌په‌كانی‌ كوردستان، بۆیه‌ به‌ پێویستمان زانی‌ له‌ نامیلكه‌یه‌كی‌ سه‌ربه‌خۆدا چاپ و بڵاوی‌ بكه‌ینه‌وه‌...).
4.ئێمه‌ له‌ شه‌ڕ ناترسین، به‌ڵام ئاشتیشمان ده‌وێ‌
نووسین: مام جه‌لال تاڵه‌بانی‌
له‌ بڵاوكراوه‌كانی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ كوردستانی‌ نوێ‌
چاپ: دووه‌م، چ: ڕۆشنبیری‌، ش: هه‌ولێر، ژس: ؟، س: 1995، ل:31، ق:12×16
ناوه‌رۆك:
له‌ دووه‌م لاپه‌ڕه‌دا نووسراوه‌: ده‌قی‌ وتاری‌ هه‌ڤاڵ‌ مام جه‌لال (سكرتێری‌ گشتیی‌ «ی‌.ن.ك»)، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ڕۆژی‌ 2/4/1995، له‌گه‌ڵ‌ نوێنه‌رانی‌ حیزبه‌ كوردستانییه‌كان/ له‌ جیاتی‌ پێشه‌كی‌: كوردستانی‌ نوێ‌ (لێره‌دا نووسراوه‌: ...به‌گشتیش وتاره‌كه‌ی‌ به‌ڕێزی‌ به‌سه‌ر ئه‌م ته‌وه‌رانه‌دا دابه‌ش كرابوو: 1- هه‌ڵوێستی‌ «ی‌.ن.ك» به‌رامبه‌ر به‌ (ح.د.ك) ئێران و ... هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیی‌ نێوان «ی‌.ن.ك» و كۆماری‌ ئیسلامی‌ ئێران. 2- ئاشكرابوونی‌ ڕیسواییه‌ جاسووسییه‌كه‌ی‌... بۆ وێرانكردنی‌ هه‌ولێر و... 3- ... 4- دیپلۆماسییه‌تی‌ هێمنانه‌ی‌ «ی‌.ن.ك» به‌رامبه‌ر به‌ له‌شكركێشییه‌كه‌ی‌ سوپای‌ توركیا...)/ ده‌قی‌ وتاره‌كه‌.
5.شه‌خسیه‌تی‌ مه‌لا مسته‌فا له‌ نێوان وه‌هم و راستی‌¬دا
نووسین: أ.ڕه‌وشه‌ن
له‌ بڵاوكراوه‌كانی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ كوردستانی‌ نوێ‌
چاپ: یه‌كه‌م، چ: ڕۆشنبیری‌، ش: هه‌ولێر، ژس: ؟، س: 1995، ل:30، ق:16×22
ناوه‌رۆك:
زنجیره‌ وتارێكه‌ له‌ ڕۆژانی‌ 21 و 22و 23ی‌ 2/1995 له‌ ئێزگه‌ی‌ ده‌نگی‌ گه‌لی‌ كوردستانه‌وه‌ خوێنراوه‌ته‌وه‌/ زنجیره‌ بڵاوكراوه‌كانی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ كوردستانی‌ نوێ‌.
6.كاره‌ساتی‌ هه‌كاری‌
نووسین: نه‌وشیروان مسته‌فا
له‌ بڵاوكراوه‌كانی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ كوردستانی‌ نوێ‌
چاپ: سێیه‌م، چ: و- ڕۆشنبیری‌، ش: هه‌ولێر، ژس: ؟، س: 1995، ل:56، ق:15×21
ناوه‌رۆك:
پێشه‌كی‌/ بۆچی‌ هێزی‌ (ی‌.ن.ك) به‌ره‌و ناوچه‌ی‌ سنوور چوو؟/ دانانی‌ پلانی‌ گواستنه‌وه‌ و ئامانجه‌كانی‌/ ته‌رازووی‌ هێزه‌كانی‌ ناوچه‌كه‌/ داڕشتنی‌ پلانی‌ دوایی‌ و دیاریكردنی‌ هێزه‌كان/ دیسانه‌وه‌ مه‌سه‌له‌ی‌ (ق.م)/ خاوكردنه‌وه‌ی‌ ناكۆكی‌ له‌گه‌ڵ (ق.م) و نامه‌نووسین بۆ ده‌سه‌ڵاتداره‌كانیان/ به‌ڕێكه‌وتنی‌ هێزه‌كان به‌ره‌و ناوچه‌ی‌ سێ‌ سنوور/ پلانی‌ حكوومه‌تی‌ ئێران و تێكچوونی‌ پلانی‌ ڕۆیشتن/ به‌ڕێكه‌وتنی‌ ناچاری‌ هێزه‌كان پێكه‌وه‌ و دژوارییه‌كانی‌ ڕێگا/ گوێنه‌دانه‌ پلانی‌ هاوبه‌شی‌ ده‌وڵه‌ته‌ كۆنه‌په‌رسته‌كانی‌ ناوچه‌كه‌ دژی‌ (ی‌.ن.ك)/ باش ڕێك نه‌خستنی‌ هێزه‌كه‌ و باش نه‌ناردنی‌ بۆ شوێنی‌ دیاریكراو/ گوێنه‌دانه‌ مه‌ناخ و تۆبۆگرافی‌ ناوچه‌كه‌/ هه‌ڵه‌ی‌ كوشنده‌: گۆڕینی‌ بنه‌ڕه‌تی‌ بڕیاری‌ جێگیربوون له‌ سێ‌ سنوور/ قووڵایی‌ توركیا: كه‌وتنه‌ ناو ته‌بكه‌/ شه‌ڕی‌ بازی‌/ كشانه‌وه‌ و له‌توپه‌تبوونی‌ هێزه‌كه‌/ خۆڕێكخستنه‌وه‌ی‌ به‌شێكی‌ هێزه‌كه‌/ به‌ڕێكه‌وتنی‌ هێزه‌كه‌ و له‌ناوچوونی‌ یه‌كجاری‌/ سه‌روتاری‌ (هه‌واڵنامه‌ی‌ كوردستانی‌ عێراق) ژماره‌ 2 ئابی‌ 1978 كه‌ له‌سه‌ر هه‌مان كاره‌سات نووسراوه‌: كۆنه‌په‌رستانی‌ ئێران، توركیا، عێراق، و (ق.م) پیلان ئه‌گێڕن دژی‌ شۆڕشی‌ پیرۆزی‌ گه‌له‌كه‌مان/ چه‌ته‌ كورد كوژه‌كانی‌ به‌رزانی‌ دوا په‌رده‌ له‌سه‌ر ده‌وری‌ خائینانه‌ی‌ خۆیان لاده‌ده‌ن/ كۆمه‌ڵانی‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان سوورن له‌سه‌ر درێژه‌دان به‌ خه‌باتی‌ شۆڕشگێڕانه‌/ هه‌ندێ‌ به‌ڵگه‌نامه‌...
تێبینی‌: له‌سه‌ر به‌رگی‌ دواوه‌، به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كی‌ تایبه‌ت به‌ (القیادة المٶقتة‌) دانراوه‌، له‌گه‌ڵ‌ ئه‌م زانیارییانه‌: چاپی‌ یه‌كه‌م: حوزه‌یرانی‌ 1981- چاپی‌ دووه‌م: ئابی‌ 1983.
7.لانه‌ی‌ جاسوسی‌
نووسین: چه‌ند نووسه‌رێك
له‌ بڵاوكراوه‌كانی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ كوردستانی‌ نوێ‌
چاپ: یه‌كه‌م، چ: ڕۆشنبیری‌، ش: هه‌ولێر، ژس: ؟، س: 1995، ل:215، ق:17×23
ناوه‌رۆك: 
له‌ جیاتی‌ پێشه‌كی‌: كوردستانی‌ نوێ‌/ هه‌ندێ‌ بابه‌تی‌ وه‌ك: بیره‌وه‌رییه‌كانم له‌ په‌راوێزی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ گشتیی‌ یه‌كه‌مدا: نه‌وشیروان مسته‌فا/ پارتی‌ بۆچی‌ ئه‌م شه‌ڕه‌ی‌ هه‌ڵگیرساندنه‌وه‌؟: نه‌وشیروان مسته‌فا/ ساڵی‌ 1975 شۆڕشی‌ كورد ئاشبه‌تاڵی‌ كرد یان ئاشبه‌تاڵی‌ پێكرت؟: أ.هۆشه‌نگ/ كێ‌ ئینقلابچییه‌؟: ئەمانەو چەند بابەتێکی دیکە.
8.ڕاگه‌یاندنی‌ كۆمیته‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌ی‌ نیشتمانی‌ی‌ كوردستان
ئاماده‌كردن و بڵاوكردنه‌وه‌: ده‌زگای‌ ناوه‌ندی‌ ڕاگه‌یاندن (ی‌.ن.ك) كوردستانی‌ نوێ‌
چاپ: ؟، چ:؟، ش: سلێمانی‌، ژس: ؟، س: 1996، ل:45، ق:12×16
ناوه‌رۆك: 
ڕاگه‌یاندنی‌ كۆمیته‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ (ی‌.ن.ك)/ له‌ ڕووی‌ سیاسییه‌وه‌/ چه‌سپاندنی‌ ئاشتی‌ و به‌دیهێنانی‌ ڕێككه‌وتننامه‌ی‌ 31ی‌ ئۆكتۆبه‌ر له‌ ئه‌نقه‌ره‌/ ده‌رباره‌ی‌ گه‌شه‌پێدانی‌ (ه.پ.ك)/ له‌ ڕووی‌ ڕێكخستنی‌ (ی‌.ن.ك)ـه‌وه‌/ له‌ ڕووی‌ ڕاگه‌یاندنه‌وه‌/ ده‌رباره‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌ نیشتمانییه‌كان/ ده‌رباره‌ی‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان/ ده‌رباره‌ی‌ ژیان و گوزه‌رانی‌ خه‌ڵك.
9.به‌هاری‌ بوژاندنه‌وه‌ی‌ بیره‌وباوه‌ڕ
نووسین: مام جه‌لال تاڵه‌بانی‌
له‌ بڵاوكراوه‌كانی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ كوردستانی‌ نوێ‌
چاپ: ؟، چ: ؟، ش: ؟، ژس: 230، س: 1999، ل:103، ق:15×20 
ناوه‌رۆك:
سه‌رنجێك: كوردستانی‌ نوێ‌/ ده‌قی‌ وتاری‌ مام جه‌لال له‌ كۆنفڕانسی‌ (مه‌ڵبه‌ندی‌ ڕاپه‌ڕین)دا له‌ ڕۆژی‌ 4-4-1999/ ده‌قی‌ وتاری‌ مام جه‌لال له‌ (كۆنفڕانسی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ سێ‌)ی‌ هه‌ولێردا له‌ كۆیه‌ له‌ ڕۆژی‌ 6-4-1999/ ده‌قی‌ وته‌ی‌ مام جه‌لال له‌ (كۆنفڕانسی‌ سلێمانی‌)دا له‌ ڕۆژی‌ 9-4-1999/ ده‌قی‌ وته‌ی‌ مام جه‌لال له‌ كۆنفڕانسی‌ (مه‌ڵبه‌ندی‌ 9ی‌ شاره‌زوور)دا له‌ ڕۆژی‌ 10-4-1999/ ده‌قی‌ وته‌ی‌ مام جه‌لال له‌ كۆنفڕانسی‌ (دووی‌ كه‌ركووك)دا له‌ ڕۆژی‌ 8-5-1999. 
تێبینی‌: ئه‌م كتێبه‌ ساڵی‌ له‌سه‌ر نییه‌ و به‌ پێی‌ ڕۆژی‌ خوێندنه‌وه‌ی‌ وتاره‌كان، له‌م ساڵه‌دا دانراوه‌.
10.ئه‌ده‌ب له‌ رۆژنامه‌ی‌ كوردستانی‌ نوێ‌¬دا 
نووسین: سالار مه‌حموود
له‌ بڵاوكراوه‌كانی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ كوردستانی‌ نوێ‌
چاپ: یه‌كه‌م، چ: ؟، ش: سلێمانی‌، ژس: 150، س: 2001، ل:177، ق:15×20
ناوه‌رۆك:
كارێك بۆ ده‌قه‌ ئه‌ده‌بییه‌كانی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ كوردستانی‌ نوێ‌: پێشڕه‌و ئه‌حمه‌د/ ناوه‌رۆك/ پێشه‌كی‌/ به‌شی‌ یه‌كه‌م: كورته‌یه‌ك له‌ مێژووی‌ ڕۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردی‌/ كورته‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ ڕۆژنامه‌گه‌ریی‌ شاخ (1975-1991)/ به‌شی‌ دووه‌م: په‌یوه‌ندیی‌ نێوان ئه‌ده‌ب و ڕۆژنامه‌/ ئه‌ده‌ب له‌ ڕۆژنامه‌ی‌ كوردستانی‌ نوێ‌-دا/ ئه‌نجام/ بیبلیۆگرافیا: بیبلیۆگرافیای‌ ئه‌ده‌بی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ كوردستانی‌ نوێ‌ له‌ ژماره‌ (سفر)ـه‌وه‌ تا (2000)/ په‌راوێز و سه‌رچاوه‌كان.
11.پڕۆژه‌ی‌ پڕۆگرام و په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆی‌ ی‌.ن.ك بۆ كۆنگره‌ی‌ دووهه‌م
ئاماده‌كردن و بڵاوكردنه‌وه‌: ڕۆژنامه‌ی‌ كوردستانی‌ نوێ‌
چاپ: ؟، چ: ؟، ش: سلێمانی‌، ژس: ؟، س: 2001، ل:55، ق:14×19
ناوه‌رۆك:
هه‌ندێ‌ بابه‌تی‌ وه‌ك: ئامانجه‌ گشتییه‌كان/ چاره‌سه‌ری‌ كێشه‌ی‌ نه‌ته‌وایه‌تی‌/ ئامانجه‌ ئابوورییه‌كان/ گه‌شه‌پێدانی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌/ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ كوردستان/ شه‌هیده‌ نه‌مره‌كان/ پڕۆژه‌ی‌ په‌یڕه‌وی‌ ناوخۆ/ ناو (ی‌.ن.ك)/ پۆل/ كه‌رتی‌ ڕێكخستن/ كۆمیته‌ی‌ ڕێكخستن/ مه‌ڵبه‌ندی‌ ڕێكخستن/ كۆمیته‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌/ مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌/ ئه‌نجومه‌نی‌ ناوه‌ندی‌.
12.چۆن بنوسین..!
وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردن: مه‌حموود مه‌لا عیزه‌ت
له‌ بڵاوكراوه‌كانی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ كوردستانی‌ نوێ‌
چاپ: یه‌كه‌م، چ: ناوه‌ندی‌ ڕاگه‌یاندن (ی‌.ن.ك)، ش: سلێمانی‌، ژس: ؟، س: 2001، ل:39، ق:15×20
ناوه‌رۆك: 
پێشه‌كی‌/ یه‌كه‌م: چۆن بنووسین؟/ پڕۆسه‌ی‌ نووسین/ ستراتیجییه‌كانی‌ نووسین/ ستراتیجی‌ تێكست/ ئه‌نجامگیریی‌/ مانشێت/ وێنه‌ و نه‌خشه‌/ زاراوه‌كان/ هه‌ڵبژاردنی‌ به‌شه‌ سه‌ره‌كییه‌كان/ دووه‌م: وێرگوڵ‌/ سێیه‌م: مانشێت/ چواره‌م: دیباجه‌ی‌ نووسین/ پێنجه‌م: نووسین-هه‌واڵ‌-ڕیپۆرتاج/ شه‌شه‌م: لێكۆڵینه‌وه‌ و پێداچوونه‌وه‌ له‌ ده‌ق/ حه‌وته‌م: وه‌رگێڕان/ هه‌شته‌م: میتۆدی‌ لێكۆڵینه‌وه‌/ سه‌رچاوه‌كان.
13.كوردستانی‌ نوێ‌ یه‌كه‌مین رۆژنامه‌ی‌ رۆژانه‌ی‌ راپه‌رین- لێكۆڵینه‌وه‌
نووسین: نه‌وزاد عه‌لی‌ ئه‌حمه‌د
له‌ بڵاوكراوه‌كانی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ كوردستانی‌ نوێ‌
چاپ: یه‌كه‌م، چ: كوردستانی‌ نوێ‌، ش: سلێمانی‌، ژس: ؟، س: 2001، ل:90، ق:14×20
ناوه‌رۆك: 
پێشه‌كی‌: مه‌حموود مه‌لا عیزه‌ت/ به‌شی‌ یه‌كه‌م- هه‌ندێ‌ ناونیشانی‌ وه‌ك: چه‌ند سه‌ره‌قه‌ڵه‌مێك/ جۆری‌ تایپ و نووسین و چاپی‌ ڕۆژنامه‌كه‌/ سكرتاریه‌تی‌ نووسین/ ده‌ستی‌ نووسه‌ران/ پاشكۆی‌ ئه‌ده‌ب و هونه‌ر/ نووسینگه‌كانی‌ كوردستانی‌ نوێ‌/ به‌شی‌ دووه‌م: ئایا (كوردستانی‌ نوێ‌) بۆته‌ قوتابخانه‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌گه‌ریی‌ كوردی‌؟/ زمانی‌ سیاسه‌تی‌ كوردی‌/ هه‌واڵ‌/ ڕیپۆرتاژ/ گۆشه‌/ ئه‌رشیڤ/ ورده‌واڵه‌ی‌ شه‌ڕه‌كان/ سه‌رچاوه‌كان. 
14.رۆژانی‌ سه‌خت- به‌رگی‌ یه‌كه‌م
نووسین: ئه‌رسه‌لان باییز ئیسماعیل
له‌ بڵاوكراوه‌كانی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ كوردستانی‌ نوێ‌
چاپ: یه‌كه‌م، چ: ناوه‌ندی‌ ڕاگه‌یاندن، ش: سلێمانی‌، ژس: 304، س: 2002، ل:230، ق:16×22
ناوه‌رۆك:
وشه‌یه‌كی‌ پێویست/ ناسینی‌ براده‌ران و چوونه‌ ناو كاری‌ ڕێكخراوه‌یی‌/ 73 ناونیشانی‌ هه‌یه‌ وه‌ك: یه‌كه‌م ئه‌ركی‌ سیاسی‌/ به‌یاننامه‌كه‌ی‌ كۆمه‌ڵه‌/ ئامۆژگارییه‌كانی‌ مامۆستا جه‌عفه‌ر/ كۆمیته‌ی‌ هه‌رێمه‌كان/ بۆ ئینفرادییان گواستینه‌وه‌/ نه‌خۆشییه‌كانی‌ ناو زیندان/ له‌ تاك حیزبییه‌وه‌ بۆ فره‌حیزبی‌/ سه‌ره‌نجام به‌ره‌و شاخ/ پێشمه‌رگایه‌تی‌ یان.../ ئه‌ركی‌ به‌ڕێوه‌بردنی‌ ڕادیۆ/ ڕاوه‌ ژووژك/ یه‌كه‌مین كۆنفڕانسی‌ كۆمه‌ڵه‌/ شانۆ- ئه‌ده‌ب- مۆسیقا- له‌ ڕۆژانی‌ سه‌ختدا/ مام باییز/ شه‌هیدبوونی‌ ئه‌نوه‌ر حه‌سه‌ن/ هه‌ڵوێستی‌ (ی‌.ن.ك) له‌ پێوه‌ندیی‌ نێوان ئه‌دیبه‌كان/ شه‌هیدبوونی‌ مامۆستا جه‌مال تاهیر/ چاره‌سه‌ری‌ گیروگرفته‌كانی‌ ڕاگه‌یاندن/ كاره‌ساتێك له‌ بالیسان.
15.بڵاوكراوه‌ وه‌رزشییه‌كانی‌ دوای‌ ڕاپه‌ڕین 1994- 2004
ئاماده‌كردن: سه‌نگه‌ر شێخه‌شلی‌
له‌ بڵاوكراوه‌كانی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ كوردستانی‌ نوێ‌
چاپ: یه‌كه‌م، چ: ناوه‌ندی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ (ی‌.ن.ك)، ش: سلێمانی‌، ژس: 103، س: 2004، ل:96، ق:15×21
ناوه‌رۆك:
ناوه‌رۆك/ پێشه‌كی‌: ئیسماعیل مه‌حموود/ چه‌ند په‌یڤێكی‌ پێویست/ پاشكۆی‌ ڕۆژانه‌ی‌ تایبه‌ت/ مۆندیال (خولی‌ یه‌كه‌م) یه‌كه‌مین پاشكۆی‌ ڕۆژانه‌ی‌ وه‌رزشی‌/ مۆندیال (خولی‌ دووه‌م)/ مۆندیال (خولی‌ سێیه‌م)/ مۆندیالی‌ (2002)ی‌ برایه‌تی‌/ هه‌فته‌نامه‌ و مانگنامه‌كان/ وه‌رزش- یه‌كه‌مین هه‌فته‌نامه‌ی‌ وه‌رزشی‌/ ئۆڵۆمپیك/ وه‌رزشی‌ برایه‌تی‌/ وه‌رزش/ یاریگا/ ستادیۆمی‌ په‌روه‌رده‌/ ڕێبازی‌ وه‌رزش/ ستادیۆم/ كوردستان سپۆرت/ گۆڤاره‌ مانگانه‌ و وه‌رزییه‌كان/ ئۆڵۆمپیك- یه‌كه‌مین گۆڤاری‌ وه‌رزشی‌/ برایه‌تیی‌ وه‌رزش/ ده‌روازه‌ی‌ وه‌رزش- یه‌كه‌مین گۆڤاری‌ وه‌رزشی‌ ئه‌هلی‌/ ئاوێنه‌ی‌ وه‌رزش/ ئاراس/ سوپاسنامه‌.
16.رۆژنامه‌گه‌ریی‌ یه‌كێتیی‌ نیشتمانیی‌ كوردستان له‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ كوردستان
نووسین: نه‌وزاد عه‌لی‌ ئه‌حمه‌د
له‌ بڵاوكراوه‌كانی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ كوردستانی‌ نوێ‌
چاپ: یه‌كه‌م، چ: دواڕۆژ، ش: سلێمانی‌، ژس: 278، س: 2004، ل:125، ق:15×21
ناوه‌رۆك:
ناوه‌رۆك/ پێشه‌كی‌/ په‌راوێزه‌كانی‌ پێشه‌كی‌/ ڕۆژنامه‌ و گۆڤاره‌كان/ The spark/ ئاڵا/ الخلیج/ الاتحاد/ كفاح الانصار/ ده‌نگی‌ یه‌كێتی‌/ ئه‌ركی‌ نوێ‌/ ئه‌نجام/ سوپاسنامه‌.
17.بۆچی‌ پلنیۆم دۆسێی‌ سه‌ركردایه‌تییه‌ جیابووه‌وه‌كانی‌ به‌ یه‌كجاری‌ داخست؟
نووسین: ئازاد جندیانی‌
له‌ بڵاوكراوه‌كانی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ كوردستانی‌ نوێ‌
چاپ: یه‌كه‌م، چ: كوردستانی‌ نوێ‌، ش: سلێمانی‌، ژس: ؟، س: 2009، ل:46، ق:14×20
ناوه‌رۆك: 
ڕوونكردنه‌وه‌یه‌ك: كوردستانی‌ نوێ‌ (لێره‌دا نووسراوه‌: باس و خواسی‌ پچڕاندنی‌ په‌یوه‌ندیی‌ ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ و مه‌كته‌بی‌ سیاسی‌ كه‌ ڕیزه‌كانی‌ یه‌كێتیان به‌جێ‌ هێشت و ...)/ مانه‌وه‌یان ته‌كنیك بوو نه‌ك ستراتیژ/ قۆناغی‌ په‌رتكردنی‌ یه‌كێتی‌/ ڕیفۆڕم یان خودمیحوه‌ری‌ نه‌وشیروان/ خاوه‌ندارێتی‌ له‌ سلێمانی‌/ سلێمانچێتی‌/ نه‌وشیروانچێتی‌ چییه‌؟
18.مه‌سه‌له‌ی‌ توتنه‌كه‌- باسوخواسه‌كانی‌ كوردایه‌تی‌ 1991-2010- 1
نووسین: ستران عه‌بدوڵڵا
له‌سه‌ر ئه‌ركی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ (كوردستانی‌ نوێ‌) چاپكراوه‌
چاپ: یه‌كه‌م، چ: (ش.أ.ه)، ش: سلێمانی‌، ژس: ؟، س: 2010، ل:400، ق:16×23
ناوه‌رۆك:
پێشه‌كی‌/ به‌شی‌ یه‌كه‌م: بابه‌ته‌ درێژه‌كان- هه‌ندێ‌ بابه‌تی‌ وه‌ك: كوردایه‌تی‌ چییه‌ و چی‌ ده‌وێت؟/ یادی‌ یه‌كێتی‌ له‌ ساڵی‌ 1999دا/ هه‌ندێ‌ پرس له‌باره‌ی‌ كۆمه‌ڵگه‌ی‌ مه‌ده‌نییه‌وه‌/ له‌ پێناوی‌ یه‌كگرتنێكی‌ نیشتمانیدا/ په‌راوێزكه‌وتووانی‌ كورده‌واری‌ و په‌راوێزێكی‌ دیكه‌ی‌ گه‌مه‌ بۆ كوردایه‌تی‌/ چه‌ند سه‌ره‌قه‌ڵه‌مێك ده‌رباره‌ی‌ ئۆپۆزیسیۆنی‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ كوردی‌.../ به‌شی‌ دووه‌م: شرۆڤه‌كاری‌ هه‌فتانه‌- هه‌ندێ‌ بابه‌تی‌ وه‌ك: شوێنی‌ كورد له‌ ناو گێژه‌نی‌ گۆڕانكارییه‌كاندا/ ئایینده‌ی‌ ده‌سه‌ڵات له‌ هه‌رێمی‌ كوردستاندا/ تاودان له‌ به‌غدا/ كوردستان و كه‌ركووك و عێراق- گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ خاڵی‌ سه‌ره‌تا/ كورد له‌ مه‌ته‌ڵی‌ ڕێككه‌وتنی‌ عێراق و ئه‌مریكادا/ كوردستان- په‌رله‌مان نوێ‌ ده‌كاته‌وه‌- بردنه‌وه‌ یه‌كسانه‌ به‌ هه‌ڵبژاردنێكی‌ پاكژ/ كه‌ركووك له‌ نێوان بایدن و ئه‌ندۆرادا/ نه‌وه‌ی‌ نوێ‌ ها له‌ كوێ‌؟/ خاوه‌ندارێتیی‌ كوردستان/ كێن ئه‌وانه‌ی‌ داوای‌ هه‌رێمی‌ كه‌ركووك ده‌كه‌ن؟/ به‌شی‌ سێیه‌م: (ی‌.ن.ك) په‌ره‌پێدان... تا خه‌ونی‌ چاكسازی‌/ به‌شی‌ چواره‌م: ئه‌ندێشه‌ له‌سه‌ر ئه‌نفال.
تێبینی‌: 
یه‌كه‌م: ئه‌م كتێبه‌ چه‌ند به‌رگێكی‌ دیكه‌ی‌ دوای‌ ساڵی‌ 2010 ده‌رچوون، له‌به‌ر ئه‌مه‌ ته‌نیا ئه‌مه‌یان وه‌رگیراوه‌.
دووه‌م: هاوشێوه‌ی‌ چه‌ند كتێبێكی‌ دیكه‌، بۆ شوێن (سلێمانی‌) نووسراوه‌ و چاپخانه‌كه‌ش له‌ شاری‌ (كه‌ركووك)ـه‌؟

دووه‌م: بیبلیۆگرافیای‌ ئه‌و كتێبانه‌ی‌ له‌باره‌ی (ڕۆژنامه‌ی‌ كوردستانی نوێ)وه‌ نووسراون، له‌ ناونیشاندا ناویان هێناوه‌، یان سه‌رچاوه‌ی‌ یه‌كه‌می‌ بڵاوبوونه‌وه‌یان بووه‌ 1994- 2010
1.چه‌ند بیرورایه‌ك ده‌رباره‌ی‌ په‌رله‌مان و حكومه‌تی‌ هه‌رێم- ئه‌م نوسینه‌ له‌ رۆژنامه‌ی‌ كوردستانی‌ نوێ‌ ژماره‌ 701 له‌ رۆژی‌ 7/6/1994 بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
نووسین: ته‌حسین قادر
چاپ: یه‌كه‌م، چ: ؟، ش: ؟، ژس: ؟، س: 1994، ل:12، ق:11×15
ناوه‌رۆك: 
سه‌باره‌ت به‌ ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌/ سه‌باره‌ت به‌ په‌رله‌مان/ سه‌باره‌ت به‌ حكوومه‌تی‌ هه‌رێم.
تێبینی‌: ئه‌م كتێبه‌، ساڵی‌ له‌سه‌ر نه‌نووسراوه‌ و به‌ پێی‌ ناونیشانی‌ كتێبه‌كه‌، له‌م ساڵه‌دا دانراوه‌.
2.هه‌ڤاڵ‌ مام جه‌لال بۆ كوردستانی‌ نوێ‌ و له‌ كوردستانی‌ نوێ‌ ده‌دوێ‌
ئاماده‌كردن: كه‌ژاڵ‌ ئه‌حمه‌د
ئاماده‌كردن و بڵاوكردنه‌وه‌: مه‌كته‌ب ڕێكخستن- به‌شی‌ ڕووناكبیریی‌ (ی‌.ن.ك)
چاپ: ؟، چ: ؟، ش: سلێمانی‌، ژس: ؟، س: 1999، ل:56، ق:12×16
ناوه‌رۆك:
(مام جه‌لال) له‌ دیداری‌ (كوردستانی‌ نوێ‌)دا/ گوڵه‌كانی‌ ڕه‌نجی‌ حه‌وت ساڵ‌ ئه‌زموون و شه‌ونخوونی‌ به‌سه‌رده‌كاته‌وه‌: كه‌ژاڵ‌ ئه‌حمه‌د (لێره‌دا نووسراوه‌: ... یادكردنه‌وه‌ی‌ ئه‌مساڵی‌ «كوردستانی‌ نوێ‌»، یادكردنه‌وه‌یه‌كی‌ مێژوویی‌ و نیشتمانی‌ و نه‌ته‌وه‌ییه‌، ئه‌وه‌تا «مام جه‌لال» له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا و پاش حه‌وت ساڵ‌، ته‌واوی‌ ڕازه‌كانی‌ خۆی‌ سه‌باره‌ت به‌ یه‌كه‌مین ڕۆژنامه‌ی‌ سیاسیی‌ ڕۆژانه‌ی‌ كوردی‌ ده‌رده‌بڕێت و وه‌ك پاڵپشتێكی‌ نزیكی‌ ڕۆژنامه‌كه‌ و ڕێنوومایی‌ كارێكی‌ دڵسۆز، ڕاشكاوانه‌، قسه‌مان بۆ ده‌كات و هاوبه‌شی‌ خۆشی‌ پێكردنی‌ هه‌شته‌مین مۆمی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ «كوردستانی‌ نوێ‌» ده‌بێت)/ ده‌قی‌ چاوپێكه‌وتنه‌كه‌...
3.مه‌رگی‌ وه‌نه‌وشه‌- به‌سه‌رهاتی‌ (33) تاوان له‌دۆسیه‌كانی‌ دادگاوه‌- چیرۆكه‌ هه‌واڵ‌
نووسین: یاسین قادر به‌رزنجی‌
چاپ: یه‌كه‌م، چ: ڕوون، ش: سلێمانی‌، ژس: 110، س: 2000، ل:251، ق:16×22
ناوه‌رۆك:
وته‌یه‌ك: نووسه‌ر/ چیرۆكه‌ هه‌واڵ‌ ژانرێكی‌ كاری‌ ڕۆژنامه‌گه‌ری‌ دوای‌ ڕاپه‌ڕین: ئازاد جندیانی‌/ ئه‌م كتێبه‌ كۆكراوه‌ی‌ به‌شی‌ هه‌ره‌ زۆری‌ چیرۆكه‌ هه‌واڵه‌ باسكراوه‌كانی‌ منن، كه‌ له‌ ساڵانی‌ 1993-1999دا له‌ كوردستانی‌ نوێدا بڵاوكراونه‌ته‌وه‌/ پێڕست.
تێبینی‌: له‌سه‌ر به‌رگی‌ دواوه‌، گوته‌یه‌كی‌ (شێرزاد حه‌سه‌ن) دانراوه‌.
4.مه‌رگی‌ وه‌نه‌وشه‌- به‌سه‌رهاتی‌ (33) تاوان له‌ دۆسیه‌كانی‌ دادگاوه‌- چیرۆكه‌ هه‌واڵ‌
نووسین: یاسین قادر به‌رزنجی‌
چاپ: دووه‌م، چ: ڕوون، ش: سلێمانی‌، ژس: 140، س: 2002، ل:202، ق:16×22
ناوه‌رۆك: 
هه‌مان ناوه‌رۆكی‌ چاپی‌ یه‌كه‌می‌ هه‌یه‌، بڕوانه‌ كتێبی‌ پێش خۆی‌ ژماره‌ 3.
5.بیبلۆگرافیای‌ ڕاگه‌یاندن له‌ ڕۆژنامه‌ی‌ كوردستانی‌ نوێ‌ 1992- 2002
ئاماده‌كردن: ئیبتیسام ئیسماعیل
سه‌رپه‌رشتیار: د.مۆفه‌ق ده‌رگه‌ڵه‌یی‌
له‌ بڵاوكراوه‌كانی‌ ده‌زگای‌ ناوه‌ندی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ (ی‌.ن.ك)
چاپ: یه‌كه‌م، چ: ؟، ش: سلێمانی‌، ژس: 4، س: 2003، ل:221، ق:14×20
ناوه‌رۆك:
پێشه‌كی‌: د.مۆفه‌ق ده‌رگه‌ڵه‌یی‌/ به‌شی‌ سه‌ته‌لایت و ته‌له‌فزیۆن ساڵی‌ 1992/ ساڵی‌ 1993/ ساڵی‌ 1994/ ساڵی‌ 1995/ ساڵی‌ 1996/ ساڵی‌ 1997/ ساڵی‌ 1998/ ساڵی‌ 1999/ ساڵی‌ 2000/ ساڵی‌ 2001/ ساڵی‌ 2002/ به‌شی‌ ئینته‌رنێت/ ساڵی‌ 1996 تا ساڵی‌ 2002/ به‌شی‌ ڕادیۆ له‌ ساڵی‌ 1993 تا ساڵی‌ 2001.../ ده‌رئه‌نجام.
تێبینی‌: له‌سه‌ر به‌رگی‌ دواوه‌، بابه‌تێك به‌ ناوی‌ (ئه‌م كتێبه‌) له‌ نووسینی‌ (ئه‌رسه‌لان باییز) دانراوه‌.
6.سیمای‌ شیعری‌ كوردی‌ دوای‌ ڕاپه‌ڕین 1992-2002 به‌ نموونه‌ی‌ شیعره‌كانی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ (كوردستانی‌ نوێ‌)وه‌
نووسین: د.ئه‌رسه‌لان باییز
له‌ بڵاوكراوه‌كانی‌ ده‌زگای‌ چاپ و په‌خشی‌ سه‌رده‌م
چاپ: یه‌كه‌م، چ: سه‌رده‌م، ش: سلێمانی‌، ژس: 380، س: 2003، ل:222، ق:16×22
ناوه‌رۆك:
ناوه‌رۆك/ پێشه‌كی‌/ چی‌ له‌سه‌ر ئه‌م باسه‌ نووسراوه‌؟/ به‌شی‌ یه‌كه‌م: باری‌ سیاسی‌ و ئابووری‌ و ڕووناكبیری‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ له‌ ماوه‌ی‌ ئه‌م باسه‌دا/ ڕاپه‌ڕین و گۆڕانكارییه‌كان/ شیعری‌ كوردی‌ پێش ڕاپه‌ڕین/ ڕۆژنامه‌گه‌ریی‌ دوای‌ ڕاپه‌ڕین/ به‌شی‌ دووه‌م: ڕاپه‌ڕین و ڕه‌هه‌نده‌كانی‌ بیری‌ شاعیران/ به‌شی‌ سێیه‌م: ڕێچكه‌ی‌ هونه‌ری‌ شیعری‌ دوای‌ ڕاپه‌ڕین/ فه‌رهه‌نگی‌ شیعری‌/ وێنه‌ی‌ شیعری‌/ ئاوازی‌ شیعری‌/ ئاوازی‌ ناوه‌وه‌ی‌ شیعر/ ئه‌نجام/ ئه‌نجامه‌كه‌ به‌ زمانی‌ عه‌ره‌بی‌/ سه‌رچاوه‌كان.
7.بیبلیۆگرافیای به‌رهه‌مه‌كانی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال له‌ ڕۆژنامه‌ی‌ كوردستانی‌ نوێ‌¬دا- به‌رگی‌ یه‌كه‌م 1992- 2000
ئاماده‌كردن: دلێر مه‌لا ئه‌حمه‌د
له‌ بڵاوكراوه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ڕۆشنبیری‌- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ گشتیی‌ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ سلێمانی‌
چاپ: یه‌كه‌م، چ: ڕۆشنبیری، ش: سلێمانی‌، ژس: 448، س: 2004، ل:90، ق:16×22
ناوه‌رۆك:
پێشه‌كی‌/ كه‌ی‌ و چۆن ئه‌م بڕیاره‌م دا؟/ ئامانج/ بیبلیۆگرافیایه‌ك كه‌ به‌ پێی‌ (ستوون، وتار، وته‌، چاوپێكه‌وتنی‌ ڕۆژنامه‌نووسیی‌) و ئاماده‌ كراوه‌.
8.له‌ ئه‌نكه‌ره‌وه‌- به‌شی‌ دووه‌م
نووسین: به‌هرۆز گه‌ڵاڵی‌
چاپ: یه‌كه‌م، چ: ساریلدز، ش: ؟، ژس: 98، س: 2005، ل:140، ق:15×22
ناوه‌رۆك: 
پێشه‌كی‌: قادر عه‌زیز (لێره‌دا هاتووه‌: … ئه‌و 26 گۆشه‌یه‌ له‌ خۆده‌گرێت كه‌ نووسه‌ر له‌ ماوه‌ی‌ 6 مانگدا له‌ ڕۆژنامه‌ی‌ كوردستانی‌ نوێ‌ له‌ ژێر ناوی‌ «له‌ ئه‌نكه‌ره‌وه‌» بڵاوی‌ كردوونه‌ته‌وه‌… ئه‌و گۆشانه‌ ده‌روازه‌یه‌كی‌ باش بوون كه‌ مرۆڤ له‌ كوردستاندا زانیارییه‌كی‌ ده‌رباره‌ی‌ هه‌ڵوێسته‌كانی‌ توركیا به‌رامبه‌ر به‌ دۆزی‌ كورد ده‌ستكه‌وێ‌…)/ 26 بابه‌تی‌ بێ‌ ناونیشان/ سوپاس و پێزانین.
تێبینی‌: ئه‌م كتێبه‌، جگه‌ له‌ ژماره‌ی‌ سپاردن، كۆدی‌ ISBN: 978-975-00872-2-6 وه‌رگرتووه‌.
9.له‌ په‌راوێزی‌ چاكسازیدا- چه‌ند گۆشه‌بابه‌تێك ده‌رباره‌ی‌ گه‌نده‌ڵی‌ و چاكسازی‌
نووسین: هه‌ڵكه‌وت عه‌بدوڵڵا
له‌ بڵاوكراوه‌كانی‌ مه‌كته‌بی‌ بیر و هۆشیاریی‌ (ی‌.ن.ك)
چاپ: یه‌كه‌م، چ: ؟، ش: سلێمانی‌، ژس: 725، س: 2005، ل:110، ق:15×21
ناوه‌رۆك:
ده‌ستپێك/ پێكهاتووه‌ له‌ هه‌ندێ‌ بابه‌ت كه‌ له‌ ڕۆژنامه‌ی‌ (كوردستانی‌ نوێ)دا بڵاوكراونه‌ته‌وه‌ وه‌ك: سه‌ره‌تایه‌كی‌ گشتی‌/ چه‌ند بنه‌مایه‌ك/ دژی‌ گه‌نده‌ڵی‌/ ڕووه‌و چاكسازی‌ و خوێندنێكی‌ ئه‌قڵانی‌/ مه‌سه‌له‌ی‌ ژنان/ تێبینییه‌ك. 
10.گڕدار- گۆشه‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانی‌ بوو له‌ ڕۆژنامه‌ی‌ (كوردستانی‌ نوێ‌) بڵاوكراوه‌ته‌وه‌
نووسین: ڕه‌هبه‌ر سه‌ید برایم
چاپ: یه‌كه‌م، چ: تیشك، ش: سلێمانی‌، ژس: 891، س: 2006، ل:184، ق:14×21
ناوه‌رۆك:
هه‌ندێ‌ بابه‌تی‌ وه‌ك: سكرتاریه‌تی‌ سكرتێری‌ گشتی‌/ شه‌ڕی‌ گه‌وره‌ی‌ گه‌ره‌وان/ دانه‌ری‌ یه‌كه‌م سروودی‌ پێشمه‌رگه‌/ هه‌ڵۆی‌ به‌رزه‌فڕی‌ قه‌ندیل/ مامه‌ ڕیشه‌... فه‌رمانده‌یه‌كی‌ به‌ ڕیش و ئیش/ هه‌ڵۆی‌ هۆرێن له‌ پاش نسكۆ/ یه‌كه‌م ته‌قه‌ی‌ كرد له‌ به‌مۆ/ شه‌هید باقی‌ بارزانی‌- له‌ شه‌ڕ ناكرێی‌ نه‌ده‌زانی‌/ خه‌نجه‌ره‌ جه‌وهه‌رداره‌كه‌ی‌ گه‌رمیان/ ئه‌و شه‌هیده‌ی‌ فڕۆكه‌ی‌ جه‌نگی‌ به‌ردایه‌وه‌/ پێڕست/ كورته‌یه‌ك له‌ ژیاننامه‌ی‌ نووسه‌ر.
11.خوێندنه‌وه‌یه‌كی‌ خێرای‌ كوردستانی‌ نوێ‌ دوای‌ یانزه‌ ساڵ‌- لێكۆڵینه‌وه‌
نووسین: له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
له‌سه‌ر ئه‌ركی‌ مه‌كته‌بی‌ ناوه‌ندی‌ ڕاگه‌یاندن (ی‌.ن.ك) چاپكراوه‌
چاپ: یه‌كه‌م، چ: شه‌هید ئازاد هه‌ورامی‌، ش: كه‌ركووك، ژس: ؟، س: 2007، ل:64، ق:15×21
ناوه‌رۆك:
ناوه‌رۆك/ سه‌ره‌تا/ كورد و ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌/ ڕۆژنامه‌ و هۆشیاریی‌ نه‌ته‌وه‌یی‌/ حیزب و ڕاگه‌یاندن- حیزبی‌ كوردی‌/ كوردستانی‌ نوێ‌/ كوردستانی‌ نوێ‌ و یه‌كێتی‌/ كوردستانی‌ نوێ‌ و سیاسه‌ت/ لاپه‌ڕه‌ی‌ ئازاد/ بواری‌ وه‌رزش/ ئه‌ده‌ب و هونه‌ر له‌ كوردستانی‌ نوێدا/ گۆشه‌ی‌ تایبه‌ت و ستوونی‌ هه‌فتانه‌/ كوردستانی‌ نوێ‌ و وێنه‌ و كاریكاتێر/ كوردستانی‌ نوێ‌ و شه‌قامی‌ كوردی‌/ كوردستانی‌ نوێ‌ و شه‌ڕی‌ ناوخۆ/ كوردستانی‌ نوێ‌ و ئه‌مڕۆ/ كوردستانی‌ نوێ‌ وه‌ك سه‌رچاوه‌/ ته‌نز له‌ كوردستانی‌ نوێدا/ به‌خۆداچوونه‌وه‌ و كرانه‌وه‌/ ئه‌نجام. 
تێبینی‌: له‌سه‌ر به‌رگ ساڵی‌ 2005 و له‌ ناسنامه‌شدا، هه‌ر دوو ساڵی‌ 2005 و 2007یش نووسراون؟
12.له‌ ئه‌نكه‌ره‌وه‌- به‌شی‌ دووه‌م
نووسین: به‌هرۆز گه‌ڵاڵی‌
چاپ: یه‌كه‌م، چ: سایلدز، ش: ئه‌نكه‌ره‌، ژس: ؟، س: 2007، ل:98، ق:15×22
ناوه‌رۆك: 
ناوه‌رۆك/ پێشه‌كی‌: قادر عه‌زیز (لێره‌دا نووسراوه‌: ئه‌م كتێبه‌ تازه‌یه‌ی‌ كه‌ برای‌ به‌ڕێزم كاك به‌هرۆز گه‌ڵاڵی‌ به‌ چاپی‌ گه‌یاند، 12یه‌مین كتێبیه‌تی‌ و 26 گۆشه‌ له‌خۆده‌گرێت كه‌ نووسه‌ر له‌ ماوه‌وی‌ 6 مانگدا له‌ ڕۆژنامه‌ی‌ «كوردستانی‌ نوێ‌»دا له‌ ژێر ناونیشانی‌ «له‌ ئه‌نكه‌ره‌وه‌» بڵاوی‌ كردوونه‌ته‌وه‌... هه‌روه‌ها نووسراوه‌: كاك به‌هرۆز وه‌ك نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌نووس له‌ ڕێگه‌ی‌ نووسینه‌كانیدا هه‌ر به‌ ته‌نیا گۆڕانكارییه‌كانی‌ توركیای‌ به‌ خه‌ڵكی‌ كوردستان و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان نه‌گه‌یاندووه‌، به‌ڵكو له‌گه‌ڵ‌ ئه‌وه‌شدا شرۆڤه‌یه‌كی‌ وردی‌ ئه‌م گۆڕانكاریانه‌شی‌ كردووه‌ و...)/ 26 بابه‌تی‌ بێ‌ ناونیشان.../ سوپاس و پێزانین.
تێبینی‌: ئه‌م كتێبه‌، جگه‌ له‌ ژماره‌ی‌ سپاردن، كۆدی‌ ISBN: 978-975-00872-2-6 وه‌رگرتووه‌.
13.مام جه‌لال
نووسین: مامۆستا جه‌عفه‌ر
له‌ بڵاوكراوه‌كانی‌ مه‌كته‌بی‌ بیر و هۆشیاریی‌ (ی‌.ن.ك)
چاپ: یه‌كه‌م، چ: حه‌مدی‌، ش: سلێمانی‌، ژس: 350، س: 2007، ل:95، ق:15×22
ناوه‌رۆك:
پێشه‌كی‌ (لێره‌دا نووسراوه‌: پاش بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ زنجیره‌ ستوونی‌ «مام جه‌لال» له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌كانی‌ «كوردستانی‌ نوێ‌»دا، ژماره‌یه‌كی‌ زۆر دۆست و ناسیاو، به‌ گه‌رمی‌ پێشوازییان لێكرد...)/ كانیاوی‌ نووسین/ (مام جه‌لال) و سه‌رۆك كۆمار/ ئازادیی‌ ڕه‌خنه‌/ سانسۆر/ بیره‌وه‌ری‌/ بابه‌ته‌كان كه‌ ناونیشانیان بۆ دانه‌نراوه‌ و به‌ ژماره‌ (1-18) دانراون/ كۆمه‌ڵێك وێنه‌ له‌گه‌ڵ‌ بابه‌ته‌كان دانراوه‌.
14.مناڵێك به‌ دزییه‌وه‌ كتێب ده‌خوێنێته‌وه‌- گفتوگۆ له‌گه‌ڵ‌ (كاروان عومه‌ر كاكه‌سوور)دا
ئاماده‌كردن: دانا فایه‌ق
له‌ بڵاوكراوه‌كانی‌ پاشكۆی‌ ڕه‌خنه‌ی‌ چاودێر
چاپ: یه‌كه‌م، چ: شڤان، ش: سلێمانی‌، ژس: 1445، س: 2008، ل:125، ق:15×22
ناوه‌رۆك: 
گفتوگۆ و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ‌ (كاروان كاكه‌سوور)دا/ له‌سه‌ر به‌رگی‌ دواوه‌، نووسراوه‌: ئێمه‌ ئه‌م گفتوگۆیه‌مان بۆ (ڕۆژنامه‌) ئه‌نجامدا و هه‌رگیز بیرم له‌وه‌ نه‌كردبووه‌وه‌ كه‌ دواتر ده‌بێت به‌ كتێب، به‌ڵام پاش ئه‌وه‌ی‌ به‌ هه‌شت به‌ش له‌ هه‌فته‌نامه‌ی‌ (ئه‌ده‌ب و هونه‌ر)ی‌ (كوردستانی‌ نوێ)دا بڵاوكرایه‌وه‌ و دوای‌ ئه‌و پێشوازییه‌ جوانه‌ی‌ له‌ لایه‌ن گه‌لێك له‌ نووسه‌ر و خوێنه‌رانه‌وه‌ لێی‌ كرا، هه‌روه‌ها داوی‌ ئه‌وه‌ی‌ له‌ لایه‌ن زۆرێكیانه‌وه‌ داوام لێكرا كه‌ بیكه‌م به‌ كتێب، ئه‌وجا بڕیاری‌ به‌كتێبكردنیم دا. به‌ دڵنیاییه‌وه‌ هانده‌ری‌ سه‌ره‌كیشم بۆ ئه‌و بڕیاره‌، وه‌ڵامه‌كانی‌ (كاراون كاكه‌سوور) بوون، كه‌ پڕن له‌ زانیاریی‌ ورد و گرینگ، دوور نییه‌ زۆرجار خوێنه‌ر بگه‌ڕێته‌وه‌ لایان و سوودیان لێ‌ ببینێ‌...
15.كاتی‌ وتنی‌ راستییه‌كان هاتووه‌- كێشه‌ی‌ كاك نه‌وشیروان بۆ به‌ ئێستا گه‌یشت؟
نووسین: ئازاد جندیانی‌
له‌ بڵاوكراوه‌كانی‌ مه‌كته‌بی‌ ناوه‌ندی‌ ڕاگه‌یاندن (ی‌.ن.ك) 
چاپ: ؟، چ: ؟، ش: ؟، ژس: ؟، س: 2009، ل:40، ق:8×11
ناوه‌رۆك: 
له‌ دوا لاپه‌ڕه‌دا نووسراوه‌: ئه‌م زنجیره‌ وتاره‌ی‌ هه‌ڤاڵ‌ ئازاد جندیانی‌ له‌ ڕۆژانی‌ 27-4 تا 3/5/2009 له‌ ڕۆژنامه‌ی‌ (كوردستانی‌ نوێ‌)دا، به‌ شه‌ش ئه‌ڵقه‌ بڵاوكرایه‌وه‌.
16.مه‌رگی‌ وه‌نه‌وشه‌- به‌سه‌رهاتی‌ 51 چیرۆكه‌ هه‌واڵ‌
نووسین: یاسین قادر به‌رزنجی‌
له‌ بڵاوكراوه‌كانی‌ چاپخانه‌ی‌ كارۆ
چاپ: سێیه‌م (فراوانكراو)، چ: كارۆ، ش: سلێمانی‌، ژس: 2645، س: 2009، ل:402، ق:15×22
ناوه‌رۆك:
پێشه‌كی‌: د.ڕه‌فیق سابیر/ بۆ ناوه‌رۆكی‌ ئه‌م كتێبه‌، كتێبی‌ پێش خۆی‌ ژماره‌ 3 و 4.
17.مانشێت- كۆكراوه‌ی‌ گۆشه‌یه‌كی‌ كوردستانی‌ نوێ‌
نووسین: كاوه‌ محه‌ممه‌د
چاپ: یه‌كه‌م، چ: (ش.أ.ه)، ش: ؟، ژس: 1692، س: 2010، ل:301، ق:15×22
ناوه‌رۆك: 
مانشێتی‌ یه‌كه‌م- له‌ جیاتی‌ پێشه‌كی‌/ هه‌ندێ‌ بابه‌تی‌ وه‌ك: ئۆجه‌لان له‌ زیندانی‌ ئیمڕاڵی‌ و ئه‌جه‌ویدیش له‌ زیندانی‌ په‌رله‌مان/ زیاتر له‌ به‌ڵێننامه‌ی‌ به‌لفۆر و كه‌متر له‌ به‌ڵێننامه‌ی‌ كلینتۆن/ ته‌نیا دیوارێك له‌ نێوان حكوومه‌ت و ئۆپۆزسیۆنی‌ عێراقدا/ فیدڕاڵی‌.. خواستێكی‌ ئیقراركراو/ كوردیش وه‌كو هاووڵاتییه‌كی‌ ئه‌وروپایی‌/ كورد و تای‌ هه‌زاره‌ی‌ سێیه‌م/ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی‌ دیكه‌مان بۆ سندوقه‌كانی‌ ده‌نگدان/ ڕاهاتن له‌سه‌ر دیموكراسی‌/ هه‌ڵه‌بجه‌ له‌ ناو په‌رله‌مانی‌ ئه‌ڵمانیادا/ په‌رله‌مان... شاره‌وانی‌/ خه‌مێك بۆ هه‌ولێر... ڕازێك له‌ دژی‌ تیرۆر/ له‌ یادی‌ ڕاپه‌ڕیندا، ته‌قوای‌ كوردایه‌تی‌، تۆبه‌ی‌ گوناهكاران/ كۆنفڕانسێك بۆ ئه‌نفال و قوربانییانی‌/ عێراقی‌ ده‌سه‌ڵات و عێراقی‌ عێراقییه‌كان/ كۆچی‌ كوردان/ 2ی‌ ئاب بۆ كورد چی‌ ده‌گه‌یه‌نێ‌؟/ نه‌وتی‌ خۆتان بۆ خۆتان/ په‌كه‌كه‌، زیندانێك بۆ حیزب یان حیزبێك بۆ زیندان/ له‌ به‌ر ڕۆشنایی‌ سه‌فه‌ره‌كه‌ی‌ مام جه‌لال/ سه‌مفۆنیای‌ ڕاپه‌ڕین/ ئاشتییه‌ك كه‌ له‌ ئاستی‌ گه‌وره‌یی‌ ڕاپه‌ڕیندا بێت/ هه‌ڵسوكه‌وتێكی‌ ناكوردانه‌ له‌سه‌ر زه‌وییه‌ نزمه‌كاندا/ برایم ئه‌حمه‌د- ڕه‌مز و ڕێبازێك بۆ هه‌تا هه‌تایه‌/ كۆنگره‌یه‌ك له‌ حزوری‌ به‌درخان و كوردستانه‌كه‌یدا/ یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی‌ ڕۆژنامه‌نووسان/ پێڕست.
تێبینی‌: هاوشێوه‌ی‌ چه‌ند كتێبێكی‌ دیكه‌، بۆ شوێن (سلێمانی‌) نووسراوه‌ و چاپخانه‌كه‌ش له‌ شاری‌ (كه‌ركووك)ـه‌؟

سێیه‌م: پێڕستی‌ (ڕۆژنامه‌ی‌ كوردستانی نوێ) له‌ ناوه‌رۆكی‌ كتێبی‌ كوردیدا‎ 1999- 2010
1.دیموكراسی دوای جه‌نگی سارد- زنجیره‌ كۆڕێكی‌ فیكری‌- سیاسی‌ سایه‌ی‌ ئازادی‌ 1999-1991
نووسین: مه‌لا به‌ختیار
چاپ: یه‌كه‌م، چ: داناز، ش: سلێمانی‌، ژس: 422، س: 1999، ل:335، ق:16×22
ناوه‌رۆك:
سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی و چاره‌نووسی كوردستان (كوردستانی‌ نوێ‌ 16-5-1995).
2.رازه‌كانی‌ ته‌عریب و راگواستن
نووسین: ستران عه‌بدوڵڵا
چاپ: یه‌كه‌م، چ: ڕوون، ش: سلێمانی‌، ژس: 189، س: 1999، ل:192، ق:14×20
ناوه‌رۆك:
پاشكۆ: كوردستانی‌ نوێ‌ لاپه‌ڕه‌كانی‌ مه‌له‌فی‌ ته‌عریب و ڕاگواستن و ته‌فسیر هه‌ڵده‌داته‌وه‌.
3.خه‌مه‌كانی‌ چه‌مچه‌ماڵ‌ له‌ هه‌فته‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌نووسیدا
كۆكردنه‌وه‌ و ئاماده‌كردن: شێرزاد حه‌سه‌ن ڕه‌زا
له‌ بڵاوكراوه‌كانی‌ گۆڤاری‌ ئاران
چاپ: یه‌كه‌م، چ: ئاسا، ش: ؟، ژس: ؟، س: 2000، ل:64، ق:14×20
ناوه‌رۆك:
ئۆردووگای‌ شۆڕش و كانگای‌ خه‌م و ئازاره‌كانی‌: كوردستانی‌ نوێ‌.
4.سه‌ره‌تایه‌ك بۆ ڕۆژنامه‌نووسی‌
نووسین: مه‌م بورهان قانیع
له‌ بڵاوكراوه‌كانی‌ ده‌زگای‌ چاپ و په‌خشی‌ سه‌رده‌م
چاپ: یه‌كه‌م، چ: سه‌رده‌م، ش: سلێمانی‌، ژس: 153، س: 2001، ل:138، ق:15×20
ناوه‌رۆك:
كوردستانی‌ نوێ‌ له‌ نێوان بۆچوونی‌ ئازاد و به‌رپرسیارێتیدا.
5.شه‌هیدان جه‌باری‌ حاجی‌ ره‌شید و هاوڕێكانی‌
ئاماده‌كردن و بڵاوكردنه‌وه‌: به‌شی‌ ڕاگه‌یاندن و ڕووناكبیریی‌ مه‌ڵبه‌ندی‌ ڕێكخستنی‌ سلێمانیی‌ (ی‌.ن.ك)
چاپ: یه‌كه‌م، چ: به‌درخان، ش: سلێمانی‌، ژس: 182، س: 2001، ل:253، ق:16×20
ناوه‌رۆك:
هه‌ندێ‌ له‌و نووسینانه‌ی‌ كه‌ له‌سه‌ر ئه‌م پۆله‌ شه‌هیده‌ نووسراون له‌ ڕۆژنامه‌ی‌ كوردستانی‌ نوێدا له‌ ساڵانی‌ پێشوودا.
6.رۆژنامه‌گه‌ریی‌ منداڵان به‌ زمانی‌ كوردی‌
نووسین: ئیدریس عه‌بدوڵڵا مسته‌فا
چاپ: یه‌كه‌م، چ: و-ڕۆشنبیری‌، ش: هه‌ولێر، ژس: 439، س: 2004، ل:416، ق:17×23
ناوه‌رۆك:
پاری‌ نۆیه‌م: لاپه‌ڕه‌كانی‌ منداڵان/ په‌ریستان (لاپه‌ڕه‌ی‌ منداڵانی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ كوردستانی‌ نوێ‌).
7.ناتوانن په‌یڤه‌كانم زیندانیی بكه‌ن
نووسین: فه‌همی قه‌ره‌داغی
كۆكردنه‌وه‌ و ڕێكخستن و پێشه‌كی‌: فوئاد قه‌ره‌داغی
له‌ بڵاوكراوه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ڕۆشنبیری‌- به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ گشتیی‌ چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ سلێمانی‌
چاپ: یه‌كه‌م، چ: ؟، ش: سلێمانی‌، ژس: 177، س: 2004، ل:257، ق:16×22
ناوه‌رۆك:
هه‌ڵوێست له‌ شه‌هیدێكی گومناو- له‌ مام جه‌لال)ـه‌وه‌ بۆ كوردستانی‌ نوێی‌ به‌ڕێز: فه‌رامۆشكردنی‌ كه‌سوكاری‌ شه‌هیده‌كان شه‌رمه‌زاییه‌ بۆ هه‌مووان: كوردستانی‌ نوێ‌.
8.بۆتان ئه‌گێڕمه‌وه‌- زنجیره‌ی‌ دووه‌م/ هه‌ڵبژارده‌یه‌ك له‌ شیعر و یاداشته‌كانی‌ ع.به‌سۆز
نووسین: ع.به‌سۆز
ئاماده‌كردن: به‌یاد عه‌بدولقادر
له‌ بڵاوكراوه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ڕۆشنبیری‌-به‌ڕێوه‌به‌رێتیی گشتیی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌
چاپ: یه‌كه‌م، چ: ؟، ش: سلێمانی‌، ژس: 568، س: 2005، ل:504، ق:16×23
ناوه‌رۆك: 
سه‌ره‌تا/ بۆ كوردستانی‌ نوێی‌ ئازیز.
9.ڕۆژانی‌ سه‌خت- به‌رگی‌ دووه‌م
نووسین: د.ئه‌رسه‌لان باییز ئیسماعیل
له‌ بڵاوكراوه‌كانی‌ مه‌كته‌ب ڕێكخستن- به‌شی‌ ڕووناكبیریی‌ (ی‌.ن.ك)
چاپ: یه‌كه‌م، چ: ڕوون، ش: سلێمانی‌، ژس: 187، س: 2005، ل:270، ق:16×22
ناوه‌رۆك: 
له‌ نێوان كوردستانی‌ نوێ‌ و مه‌ڵبه‌نددا.
10.ره‌ئیس مصته‌فا عه‌بدوالله‌ له‌ شۆڕشی‌ 14 ته‌مووزی‌ 1958دا 
نووسین و ئاماده‌كردن: خالید شێخ عه‌بدولڕه‌حمان قه‌ره‌داغی‌ 
چاپ: یه‌كه‌م، چ: شڤان، ش: سلێمانی‌، ژس: 711، س: 2006، ل:174، ق:15×20
ناوه‌رۆك:
چاوپێكه‌وتنی‌ ڕه‌ئیس مسته‌فا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی‌ (شه‌فه‌ق) و (كوردستانی‌ نوێ‌).
11.كۆ به‌رهه‌م ژماره‌ (6) زنجیره‌ی‌ وتار و وتووێژ له‌گه‌ڵ ده‌زگه‌ی‌ راگه‌یاندنی‌ گشتی‌ ژماره‌ (1)
نووسین: جه‌مال نه‌به‌ز
چاپ: یه‌كه‌م، چ: ؟، ش: سلێمانی‌، ژس: 247، س: 2006، ل:330، ق:15×20
ناوه‌رۆك: 
له‌ وه‌رامی‌ پرسیارێكی‌ كوردستانی‌ نوێدا/ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ (كوردستانی‌ نوێ‌).
12.گه‌ڵا رژاوه‌كانی‌ ئه‌زموون
نووسین: كه‌ریم ده‌شتی‌
له‌ بڵاوكراوه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ڕۆشنبیری‌ 
چاپ: یه‌كه‌م، چ: و-ڕۆشنبیری‌، ش: هه‌ولێر، ژس: 13، س: 2006، ل:72، ق:11×17
ناوه‌رۆك:
خوێنه‌ری‌ ئازیز (لێره‌دا نووسراوه‌: ئه‌م چه‌ند گۆشه‌یه‌ی‌ نێو ئه‌م كتێبه‌، بریتییه‌ له‌و هه‌سته‌ هه‌ڵڕژاوانه‌ی‌ كه‌ له‌ كاتی‌ خۆیدا بۆ بابه‌تی‌ خۆیان نووسراون، زۆربه‌یان په‌یوه‌ستن به‌ ئه‌ده‌ب و ڕۆشنبیریی‌ و خه‌مێكی‌ شیعریی‌، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان هه‌ر به‌ «شیعر» ده‌زانم، بۆیه‌ به‌ پێویستم زانی‌ كۆیان بكه‌مه‌وه‌، هه‌موو ئه‌و گۆشانه‌م له‌ دوای‌ ڕاپه‌ڕینه‌وه‌، سه‌ره‌تا له‌ ڕۆژنامه‌ی‌ «هه‌رێم»ی‌ وه‌زاره‌تی‌ ڕۆشنبیریی‌ و دواییش له‌ «كوردستانی‌ نوێ‌» و پاشانیش له‌ ڕۆژنامه‌ی‌ «ڕێگای‌ كوردستان»ی‌ حیزبی‌ شیوعیی‌ كوردستانیدا، بڵاوكردوونه‌ته‌وه‌، به‌و هیوایه‌ی‌ شتێكم گوتبێ‌ شایانی‌ خوێندنه‌وه‌ بێ‌)/ ناونیشانه‌كان.../ پێڕست.
13.مه‌ڵبه‌ندی‌ (6)ی‌ ڕێكخستنی‌ سۆران 28/8/2004- 7/1/2006
نووسین: ڕێبین محه‌ممه‌د سۆفی‌
چاپ: یه‌كه‌م، چ: هیوا، ش: ڕانیه‌، ژس: ؟، س: 2006، ل:156، ق:16×21
ناوه‌رۆك:
دیمانه‌ی‌ ڕۆژنامه‌ی‌ كوردستانی‌ نوێ‌.
14.دژی‌ بێده‌نگی‌
نووسین: ڕێبین هه‌ردی‌
له‌ بڵاوكراوه‌كانی‌ كۆمپانیای‌ ئاوێنه‌
چاپ: یه‌كه‌م، چ: ئاوێنه‌، ش: سلێمانی‌، ژس: 166، س: 2007، ل:398، ق:15×22
ناوه‌رۆك:
چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ‌ ڕۆژنامه‌ی‌ كوردستانی‌ نوێ‌- ڕۆژنامه‌ی‌ جه‌ماوه‌ر- چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ‌ ڕۆژنامه‌ی‌ چاودێر.
15.دیزاینی‌ ڕۆژنامه‌
نووسین: هاونیاز سامی‌ سابیر
له‌سه‌ر ئه‌ركی‌ مه‌كته‌بی‌ ناوه‌ندی‌ ڕاگه‌یاندنی‌ (ی‌.ن.ك) چاپكراوه‌
چاپ: یه‌كه‌م، چ: شه‌هید ئازاد هه‌ورامی‌، ش: كه‌ركووك، ژس: ؟، س: 2007، ل:103، ق:16×22
ناوه‌رۆك: 
ڕۆژنامه‌ی‌ ژیان- به‌ ته‌مه‌نترین ڕۆژنامه‌ی‌ كوردی‌ به‌ر له‌ كوردستانی‌ نوێ‌/ سه‌ره‌تاكانی‌ دیزاین له‌ ڕۆژنامه‌ی‌ كوردستانی‌ نوێ‌.
16.هه‌وای‌ باكوور
نووسین: به‌هرۆز گه‌ڵاڵی‌
چاپ: یه‌كه‌م، چ: ساری‌ یلدز، ش: ئه‌نكه‌ره‌، ژس: ؟، س: 2007، ل:299، ق:15×21
ناوه‌رۆك: 
بۆ ڕۆژنامه‌ی‌ كوردستانی‌ نوێی‌ ئازیز- قه‌ومه‌كان له‌ توركیا (8 بابه‌ت).
تێبینی‌: ژماره‌ی‌ سپاردنی‌ نییه‌ و كۆدی‌ ISBN: 978-975-00872-1-6 وه‌رگرتووه‌.
17.نیگاكان- به‌شێكی‌ تری‌ لاپه‌ڕه‌ په‌رشه‌كان/ وتار- ده‌ق- گفتوگۆ
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان: ئازاد به‌رزنجی‌
له‌ بڵاوكراوه‌كانی‌ پاشكۆی‌ ڕه‌خنه‌ی‌ چاودێر
چاپ: یه‌كه‌م، چ: ؟، ش: سلێمانی‌، ژس: 2281، س: 2008، ل:308، ق:15×22
ناوه‌رۆك: 
گفتوگۆ ده‌رباره‌ی‌ وه‌رگێڕان (له‌ بڵاوكراوه‌كانی‌: پرس، كۆوار، كوردستانی‌ نوێ‌، مێرگ، كوردستان ڕاپۆرت).
18.چاوپێكه‌وتنه‌كانی‌ سه‌رۆكی‌ دیوانی‌ چاودێریی‌ دارایی‌ جه‌لالی‌ عومه‌ری‌ سام ئاغا له‌ ڕۆژنامه‌ و گۆڤاره‌كاندا
ئاماده‌كردن و بڵاوكردنه‌وه‌: دیوانی‌ چاودێریی‌ دارایی‌
چاپ: یه‌كه‌م، چ: ؟، ش: سلێمانی‌، ژس:؟، س: 2009، ل:65، ق:14×20
ناوه‌رۆك:
له‌ یه‌كه‌م دیداری‌ ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆكی‌ چاودێریی‌ دارایی‌ بۆ (كوردستانی‌ نوێ‌) ده‌دوێ‌.
19.بارانه‌ ووشه‌- كۆی‌ نووسینه‌كان- به‌رگی‌ یه‌كه‌م نووسینه‌ ئه‌ده‌بییه‌كان
نووسین: حه‌سه‌ن جاف
له‌ بڵاوكراوه‌كانی‌ وه‌زاره‌تی‌ ڕۆشنبیری‌-به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی‌ گشتیی‌ ڕۆژنامه‌نووسی‌ و چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌
چاپ: یه‌كه‌م، چ: و-ڕۆشنبیری‌، ش: هه‌ولێر، ژس: 2291، س: 2010، ل:424، ق:16×23
ناوه‌رۆك: 
چه‌ند پرسیارێك بۆ به‌ڕێز سه‌رنووسه‌ری‌ (كوردستانی‌ نوێ‌).
20.خیانه‌تی‌ حه‌ڵاڵ‌- چه‌ند په‌یڤێك ده‌رباره‌ی‌ وه‌رگێڕان و وه‌رگێڕ
نووسین: حه‌مه‌كه‌ریم عارف
له‌ بڵاوكراوه‌كانی‌ یه‌كێتیی‌ نووسه‌رانی‌ كورد-لقی‌ كه‌ركووك
چاپ: یه‌كه‌م، چ: سایه‌، ش: ؟، ژس: 106، س: 2010، ل:259، ق:16×22
ناوه‌رۆك: 
وه‌ڵامی‌ پرسیاره‌كانی‌ كوردستانی‌ نوێ‌...
21.ده‌روازه‌یه‌ك بۆ ره‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی نوێی‌ كوردی
نووسین: د.هیمداد حسێن
له‌ بڵاوكراوه‌كانی‌ ده‌زگای‌ توێژینه‌وه‌ و بڵاوكردنه‌وه‌ی‌ موكریانی‌
چاپ: دووه‌م (زیادكراو)، چ: باز، ش: هه‌ولێر، ژس: 1356، س: 2010، ل:687، ق:17×23
ناوه‌رۆك:
هه‌مان ناوه‌رۆكی‌ چاپی‌ یه‌كه‌می‌ هه‌یه‌، (ته‌نیا هه‌ندێ‌ گۆڕانكاری‌ له‌ ناونیشانی‌ بابه‌ته‌كاندا كراوه‌ و هه‌ندێ‌ بابه‌تی‌ لێ‌ زیاد كراوه‌) وه‌ك: ڕه‌خنه‌ی‌ كورته‌ چیرۆك له‌ پاشكۆی‌ (ئه‌ده‌ب و هونه‌ری‌ كوردستانی‌ نوێ‌)دا.
22.دیموكراسی‌ و خه‌ون- كۆدیدار
نووسین: خه‌بات عه‌بدوڵڵا
چاپ: یه‌كه‌م، چ: ڕه‌نج، ش: سلێمانی‌، ژس: 1196، س: 2010، ل:145، ق:16×22
ناوه‌رۆك: 
كۆمه‌ڵێك دیدار (ته‌نیا ناوی‌ ئه‌و ڕۆژنامه‌ و گۆڤارانه‌ نووسراوه‌ كه‌ تێیاندا بڵاوبوونه‌ته‌وه‌): كوردستانی‌ نوێ‌/ كوردستانی‌ نوێ‌/ كوردستانی‌ نوێ‌/ كۆنگره‌- پاشكۆی‌ كوردستانی‌ نوێ‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7323
25/7/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ تایگه‌ر ودزی ئه‌فسانه‌ له‌ پله‌ی 1005ی جیهاندایه‌ 25/7/2017
‌ كریس فرۆم تۆر دۆ فرانسی برده‌وه‌ 25/7/2017
زانست
‌ بۆچی میوە بە مۆم ڕووپۆش دەكرێت؟ 24/7/2017
‌ مایكڵ دێڵ 24/7/2017
‌ كاریگەریی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان لە هـەرێمی كوردستاندا 24/7/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP