فیلمی (Eternal sunshine) هه‌ڵسه‌نگاندنێكی‌ جیاواز بۆ ئه‌وین ده‌كات
فیلمی (Eternal sunshine) هه‌ڵسه‌نگاندنێكی‌ جیاواز بۆ ئه‌وین ده‌كات ‌ 13/5/2017
چی ده‌بوو ئه‌گه‌ر ئه‌و موعجیزه‌یه‌ بوونی هه‌بوایه‌ كه‌ بتوانین بیر‌و ئه‌زموون‌و برینه‌كانمان چاك بكه‌ینه‌وه‌؟
یان چی ده‌بوو ئه‌گه‌ر ئه‌و پرۆگرامه‌ هه‌بوایه‌ كه‌ به‌رنامه‌ی دڵخۆشی بخاته‌ مێشكمان‌و دوای ئه‌وه‌ زه‌نگ لێبدات‌و بڵێت كاره‌كه‌ سه‌ركه‌وتوو بوو تۆ ئێستا دڵخۆشیت؟
یاخود چی ده‌بوو ئه‌گه‌ر حه‌بێك هه‌بوایه‌ بیخۆین ‌و بچینه‌ خه‌وێكی قوڵه‌وه‌‌و كه‌ هه‌ستاینه‌وه‌ هه‌موو یادگارییه‌ ناخۆشه‌كانمان له‌بیر نه‌مابێت؟

چیرۆكی فیلمه‌كه‌: 
فیلمه‌كه‌ باس له‌ دوو كه‌س ده‌كات ئه‌وانیش (جۆل) «جیم كاری» ‌و (كلیمنتین) «كه‌یت وێنسلنت»ه‌ چیرۆكێكی خۆشه‌ویستی له‌نێوانیان دروست ده‌بێت بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت، له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا هه‌ردوكیان وه‌ك دوو كه‌سی نه‌ناسراویان لێدێت، ئه‌ویش به‌هۆی كرداری له‌بیرچوونه‌وه‌ سه‌ره‌تا كلیم ئه‌م كاره‌ ئه‌نجام ده‌دات‌و هه‌موو بیره‌وه‌رییه‌كانی (جۆل) ده‌سڕێته‌وه‌. 
پاشان جۆل ده‌ست ده‌كات به‌ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌. كلیم هه‌ست ده‌كات كه‌ ده‌ره‌نجامی دووساڵ په‌یوه‌ندی به‌ نه‌رێنی كاریگه‌ری تێكردووه‌، به‌رێژه‌یه‌ك رقی له‌خۆی ده‌بێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ جێی گومانی جۆل‌و بۆیه‌ بریار ده‌دات كه‌ هه‌موو بیره‌وه‌رییه‌كانی بسڕێته‌وه‌.
هه‌موو ئه‌م رووداوانه‌ له‌ نۆرینگه‌یه‌كی پزیشكی رووده‌دات. به‌ ناوی( Lacuna)‌و له‌ مانگی شوباتدا، ئه‌مه‌ش روویه‌كی تری شوباته‌ یاخود ده‌توانیین بڵێین شوباتی ره‌ش، كه‌ ناوه‌ڕاسته‌كه‌ی جه‌ژنی خۆشه‌ویستییه‌.
جۆل ده‌بینێت كه‌ شوێنه‌كه‌ زۆر جه‌نجاڵه‌‌و پڕه‌ له‌ چه‌نده‌ها كه‌سی شكاو كه‌ ده‌یانه‌وێت بیره‌وه‌رییه‌كانیان بیر بچێته‌وه‌ هه‌روه‌ها وه‌ك ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌ كارێكی وه‌زری بێت.

ململانێ له‌گه‌ڵ بیره‌وه‌رییه‌كان:
جۆل به‌ توڕه‌ییه‌وه‌ ده‌چێت بۆ نۆرینگه‌كه‌‌و داواده‌كات هه‌موو یادگارییه‌كانی كلیم به‌ته‌واوی له‌ مێشكیدا بسڕنه‌وه‌ دكتۆر داوای لێده‌كات كه‌ هه‌موو شتێك په‌یوه‌ندی به‌ كلیمه‌وه‌ هه‌بێت بیفه‌وتێنێت‌و بیبات بۆ ئه‌وان. 
شته‌كان ده‌بات‌و ته‌نانه‌ت مێشكیشی ده‌خاته‌ به‌ر ده‌ستی ئه‌وان‌و ئه‌و ئامێرانه‌ی كه‌ بیره‌وه‌رییه‌كانی مێشكی ده‌رباره‌ی كلیم هه‌مووی ده‌سڕێته‌وه‌، به‌ڵام له‌ پڕێكدا ئه‌م حه‌ز‌و توڕه‌ییه‌ ده‌گۆڕێت بۆ حه‌زی هێشتنه‌وه‌ی یادگارییه‌كانی كلیم‌و پاراستنیان ‌و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ ململانێوه‌ له‌پێناو ئه‌مه‌دا.
ئه‌م ئه‌زموونه‌ وا له‌ جۆل ده‌كات بتوانێت بچێته‌وه‌ نێو یادگارییه‌ كۆنه‌كانی‌و هه‌روه‌ها بچێته‌وه‌ نێو مێشكی ‌و هه‌موو ساته‌ نوێ ‌و كۆنه‌كانی به‌بیر بێته‌وه‌‌و بۆی ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌م یادگارییانه‌ پێویسته‌ نه‌مرن چونكه‌ شایه‌نی ژیانن.
هه‌وڵده‌دات دوور له‌ ئامێره‌كانیان خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ببات بۆ دوور جارێك ده‌یگه‌رێنێته‌وه‌ بۆ منداڵی ‌و جارێك ده‌یبات بۆ دوورترین خاڵی زه‌وی كه‌ (به‌سته‌ڵه‌كه‌كان)ه‌ ئه‌م ململانێیه‌ له‌گه‌ڵ یادگارییه‌كاندا تاكو نیوه‌ی فیلمه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، ئه‌ویش به‌شێوه‌یه‌كی خه‌یاڵی‌و فانتازی خێرا، كه‌ له‌رێگه‌یه‌وه‌ ته‌واوی ناوه‌رۆكی چیرۆكه‌كه‌ له‌سه‌ر دوو هێڵی هاوسه‌نگ ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌وانیش یادگارییه‌ كۆنه‌كان‌و رووداوه‌كانی ئێستای ناو مێشكی، له‌م رێگه‌یه‌وه‌ جۆل هه‌موو یادگارییه‌كانی بیر ده‌كه‌وێته‌وه‌‌و بۆی ده‌رده‌كه‌وێت له‌گه‌ڵ ئه‌و ناكۆكیانه‌ی نێوانیاندا چه‌ندی خۆشویستووه‌. 
كه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئازاری بیرچوونه‌وه‌دا  هیچ نرخێكی نییه‌.

فه‌لسه‌فه‌‌و ئازاری خۆشه‌ویستی:
ئه‌م فیلمه‌ خزمه‌ت به‌ نرخی خۆشه‌ویستی ده‌كات ئه‌ویش به‌ فه‌لسه‌فه‌یه‌كی جیاواز كه‌ هه‌ركات زیاتر چووینه‌ قوڵایی ناوه‌ڕۆكه‌وه‌ جوانتری ده‌كات،  ته‌نانه‌ت له‌و ساته‌ خێرا تێپه‌ڕیوانه‌دا كه‌ گرنگیمان پێنه‌داون، یاخود ئه‌و بێ ئه‌قڵییه‌تیانه‌ی زۆر لێی بێزار بووین.
فیلمه‌كه‌ ساتی لێك جیابوونه‌وه‌‌و تراژیدییه‌كان وێنه‌ ده‌گرێت، هه‌روه‌ها سه‌ختی ئه‌و كۆتاییانه‌ی كه‌ بێبه‌زه‌ییانه‌ ده‌مانكوژێت، بۆئه‌وه‌ی وا پێشبینی بكه‌ین كه‌ له‌بیر كردن تاكه‌ چاره‌سه‌ره‌ بۆ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی پێشوو.
ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وامان دانا ئه‌م بیرچوونه‌وه‌ خێرایه‌ روویداو هه‌موو یادگارییه‌كان له‌نێو مێشك نه‌مان، ئه‌ی دڵ؟
به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی دكتۆره‌كان بێزاریان كردووین به‌ لێكۆڵینه‌وه‌كانیان كه‌ له‌وانه‌یه‌ دڵیش مێشكێكی تر بێت‌و شتی به‌بیر بێت ‌و بڕیار ده‌دات، وادیاره‌ ئه‌مه‌ تا ئاستێكیش ڕاسته‌ ناتوانین نكۆڵی لێ بكه‌ین. 
هه‌مان شت له‌گه‌ڵ جۆل روویدا له‌دوای ئه‌وه‌ی جه‌نگی مێشكی له‌گه‌ڵ دكتۆره‌كان دۆڕاند، دڵی رێی نیشان ده‌دات ‌و له‌ وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌  به‌ره‌و لای كچه‌ بلوز پرته‌قاڵییه‌كه‌ی ده‌بات كه‌ بۆ یه‌كه‌مجار سه‌رنجی راكێشا، فیلمه‌كه‌ ئه‌وه‌ ده‌رده‌خات كه‌ هه‌ست‌و سۆز زۆر له‌وه‌ به‌هێزتره‌ كه‌ مامه‌ڵه‌ی پێده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستیدا‌و حه‌ز ده‌كه‌ن له‌رێی بیرچوونه‌وه‌وه‌ لێی ڕابكه‌ن ، به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ پێچه‌وانه‌ی بۆچونی فه‌یله‌سووف «نیچه‌»مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ده‌یوت به‌ده‌ستهێنانی دڵخۆشی له‌ له‌بیركردندایه‌.
هه‌روه‌ها فیلمه‌كه‌ ته‌واوكه‌ری نێوان پیاو‌و ئافره‌ت ده‌رده‌خات (جۆل كه‌سێكی هێمن‌و له‌سه‌رخۆیه‌ ‌و كلیم كه‌سێكی مشه‌وه‌شه‌ جۆل حه‌ز به‌ كتێب‌و خوێندنه‌وه‌ ده‌كات به‌ڵام كلیم ئه‌وپه‌ڕی خوێندنه‌وه‌ی گۆڤارێكه‌ هه‌رچه‌نده‌ له‌ كتێبخانه‌ كارده‌كات.
له‌ یه‌كێك له‌ بیره‌وه‌ریه‌كانیدا جۆل گاڵته‌ی پێده‌كات‌و ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات كه‌ لای هاوڕێكانیدا شه‌رمه‌زاری ده‌كات ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌خات كه‌ هه‌ندێك جار گاڵته‌ ده‌كه‌ین به‌ شته‌ ناته‌واوه‌كان یاخود ئه‌وشتانه‌ی كه‌ له‌ ئێمه‌ ناچن جیاوازی له‌نێوانیان هه‌یه‌. 

سیناریۆ‌و ده‌رهێنان:
(چارلی كۆڤمان) سیناریۆی فیلمه‌كه‌ی نووسیوه‌‌و به‌شێوه‌یه‌ك كه‌ خه‌یاڵ‌و فانتازیای زۆر تێدایه‌، ئه‌م سیناریۆیه‌ له‌ ساڵی 2005 خه‌ڵاتی باشترین ده‌قی سیناریۆی به‌ده‌ست هێنا، هه‌روه‌ها وینسلنت پاڵێوراو بۆ خه‌ڵاتی باشترین ئه‌كته‌ری فیلمه‌كه‌ له‌ ساڵی 2004 به‌رهه‌م هێنراوه‌‌و له‌ ده‌رهێنانی ده‌رهێنه‌ری فه‌ره‌نسی مێشیل گۆندییه‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7300
22/6/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ یۆرۆی لاوان 22/6/2017
‌ رۆناڵدۆ كه‌ی ده‌چێته‌ دادگا؟ 22/6/2017
زانست
‌ دروستبوونی ورگ و هۆكار و چاره‌سه‌ر 22/6/2017
‌ دۆزینه‌وه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش له‌ پیرۆ 22/6/2017
‌ ناسا : له‌ خۆر نزیك ده‌بێته‌وه‌ 22/6/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP