به‌ختنامه‌
به‌ختنامه‌ ‌ 31/8/2017
عومه‌ر عه‌بدولكه‌ریم
ته‌نیا بۆ خه‌نده‌ كراوه‌
هی‌ تۆ ...
پێكه‌نین پرژێنه‌
زه‌رده‌خه‌نه‌ سیمای‌ جوانت
لێوان لێو روخساری‌ گه‌شت
گه‌شاوه‌یه‌ بۆ جوانی‌
خۆشی‌ ژیان
ده‌نكه‌ هه‌نارێكی‌ سوور
له‌ سینه‌ی‌ به‌فرێكی‌ شه‌كه‌ت
پێكه‌نین له‌ زارت ناڕوا
چاك ده‌زانم ناخت چۆنه‌
له‌ هه‌وری‌ دڵمه‌وه‌ فێربووم
ئه‌وه‌ی‌ زاری‌
پڕ له‌ خه‌نده‌ و
په‌یڤ جوانه‌
ناخی‌ پاكی‌
له‌ خه‌می‌ خۆی‌
له‌ به‌ختی‌ خۆی‌
حاڵی‌ كه‌لاوه‌ی‌ وێرانه‌
دۆش داماوه‌
منیش ده‌گریم
به‌ فرمێسكی‌ بارانی‌ رۆح
بۆ هه‌ردووكمان
تۆی‌ نغرۆی‌ به‌فرێكی‌ ته‌زیو
منیش شه‌كه‌تی‌ هه‌وری‌ تار
به‌ ڕه‌هێڵه‌ و شه‌سته‌ی‌ كوڵم
نه‌ به‌ سته‌ڵه‌كی‌ تۆ ده‌ڕوا
نه‌ هه‌وری‌ دڵه‌ی‌ ته‌نگ و تاڵ


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7372
25/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ پاڵێوراوانی خه‌ڵاته‌كانی فیفا زه‌ بێسته‌كان به‌ بردنه‌وه‌ی جام و نازناو دیاریی ده‌كرێن یان ئاستی هونه‌ری؟ 25/9/2017
‌ بارسێلۆنا بۆندی چه‌ند یاریزانێكی نوێ ده‌كاته‌وه‌ 24/9/2017
زانست
‌ پاسێكی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تێكشكاند ئایندە بۆ ئۆتۆمبیلی كارەباییە 25/9/2017
‌ وریای سوپەر مەلاریا بن 25/9/2017
‌ دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ 25/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP