ژه‌هری مار
کورتە چیرۆک ژه‌هری مار ‌ 31/8/2017
كاروان عومه‌ر
ناته‌وێت بڵێیت بیری ئه‌كه‌م، له‌ تاوانا ده‌ست ده‌به‌یت بۆ ته‌له‌فۆنه‌كه‌ت و به‌دوای گۆرانییه‌كی شاددا ده‌گه‌ڕێیت، به‌ڵام به‌بێ ویستی خۆت كلیك له‌سه‌ر ئه‌و گۆرانییه‌ ده‌كه‌یت، كه‌ ئه‌و پێی خۆش بوو! ‏‎بڕیار ئه‌ده‌یت نامه‌یه‌كی بۆ بنێریت.‎‏‎ ده‌نووسیت سڵاو، پاشان ده‌یسڕیته‌وه‌، دووباره‌ ده‌نووسیت سڵاو،
 ‎له‌ پاش تۆزێك به‌هه‌مان شێوه‌ ئه‌ویش ده‌سڕیته‌وه‌،  ‎ئه‌م كاره‌ چه‌ند جارێك دووباره‌ و ده‌باره‌ ده‌كه‌یته‌وه‌! ‎‏‎له‌ویش راده‌كه‌یت، ده‌گه‌ڕێیت به‌ناو لیستی ناوه‌كاندا، چاوت ده‌چێته‌ سه‌رناوی نزیكترین هاوڕێت و به‌په‌له‌ ته‌له‌فۆنی بۆ ده‌كه‌یت، بێئه‌وه‌ی بزانی بۆ؟ ‎‏‎
دوای چه‌ند چركه‌یه‌ك له‌ویش بێزار ده‌بیت، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌پشت ده‌رگاكه‌وه‌ چاوه‌ڕێت بكات، به‌ شپرزه‌ییه‌كه‌وه‌ خواحافیزی له‌ هاوڕێكه‌ت ده‌كه‌یت و ته‌له‌فۆنه‌كه‌ی به‌سه‌ردا داده‌خه‌یت، پاشان به‌ره‌و ده‌رگاكه‌ هه‌نگاو ده‌نێیت، دیسان غروریت رێگات لێده‌گرێت و له‌ نیوه‌ی رێدا ده‌گه‌ڕێیته‌وه‌. به‌ده‌م په‌نچه‌ ته‌قاندنه‌وه‌، به‌ره‌و هۆڵی دانیشتنه‌كه‌، هه‌نگاو ده‌نێیت. نووكی نه‌عله‌كه‌ت له‌ فه‌رشه‌ لاكێشه‌كه‌ گیرده‌بێت، كه‌ له‌ ناوه‌ڕاستی ژووره‌كه‌دا بۆ جوانی به‌سه‌ر كومباره‌كه‌دا راتخستووه‌ و سه‌رسمێك ده‌دیت و ده‌كه‌ویت به‌سه‌ر مێزه‌كه‌دا و ته‌له‌فۆنه‌كه‌ت، له‌ ده‌ست ده‌كه‌وێت ‎ رووه‌و په‌نجه‌ره‌كه‌ هه‌ڵده‌سیته‌وه‌، كۆترێك سه‌رنجت راده‌كێشێت، كه‌ له‌به‌رپه‌نجه‌ره‌كه‌ هه‌ڵكوڕماوه‌، وا هه‌ست ده‌كه‌یت ئه‌و ناردبێتی بۆ چاودێریت، ‎تاكه‌ نه‌عله‌كه‌ی تێده‌گری، تووڕه‌ییت رێت پێنادا بیر له‌وه‌ بكه‌یته‌وه‌، كه‌ په‌نجه‌ره‌كه‌ داخراوه‌ به‌ هه‌مان تۆنی تووڕه‌یت و به‌ڕقه‌وه‌، ته‌له‌فۆنه‌كه‌ت هه‌ڵده‌گریته‌وه‌ له‌سه‌ر كورسییه‌كه‌ داده‌نیشیت، ده‌چیته‌ به‌شی وێنه‌كان و بڕیارده‌ده‌ی ته‌نها وێنه‌یه‌كیشی له‌ لات نه‌مێنێت، كلیك له‌سه‌ر هه‌موو وێنه‌كان ده‌كه‌یت، هه‌ر زوو په‌شیمان ده‌بیته‌وه‌. بۆ ئه‌وه‌ی خۆت رازی بكه‌یت، كارێكی له‌م جۆره‌ نه‌كه‌یت ‎ به‌ خۆت ده‌ڵێت: نا ئه‌م وێنانه‌ی پێكه‌وه‌ گرتوومانه‌، وه‌ك به‌ڵگه‌ ده‌یهێڵمه‌وه‌، واز له‌م لووتبه‌رزی و كه‌لله‌ڕقییه‌ت بهێنه‌ تا دره‌نگ نه‌بووه‌ ‎‏‎كێ ناڵێت تووشی رووداوێكی هاتوچۆ نه‌بووه‌؟ ئێستا له‌ حاڵی كۆمادا نییه‌ و له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌ك بێ كه‌س نه‌كه‌وتووه‌؟ ‎یا له‌ ژووری شێتخانه‌یه‌كه‌، به‌ په‌نجه‌كانی له‌سه‌ر دیوارێك ناوت نانووسێت!؟ ‎‏‎بۆ ئه‌وه‌ی خۆت له‌م دڵه‌ڕاوكێیه‌ رزگار بكه‌یت ته‌له‌فۆنێكی بۆ بكه‌.  ‏‎ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی دایته‌وه‌، ‎گوتی به‌ڵێ، تۆش بڵێ ژه‌هری مار و ته‌له‌فۆنه‌كه‌ دابخه‌ره‌وه‌.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7373
26/9/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ ئه‌وروپا جامی لیڤه‌ری برده‌وه‌ 26/9/2017
‌ پێگه‌ی‌ فوتباڵ لیكس ورده‌كاری بۆندی نێیمار بڵاوده‌كاته‌وه‌ 26/9/2017
زانست
‌ پاسێكی كارەبایی ژمارەی پێوانەیی جیهانی تێكشكاند ئایندە بۆ ئۆتۆمبیلی كارەباییە 25/9/2017
‌ وریای سوپەر مەلاریا بن 25/9/2017
‌ دیزاینەرە گەورەكەی ئەپڵ 25/9/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP