خەڵاتی تەهای كەریمی بۆ؟!
لە فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانیدا خەڵاتی تەهای كەریمی بۆ؟! ‌ 3/10/2017
خەڵاتی تەهای كەریمی بۆ سینەماكاری نمونەیی، یەكێكە لەو خەڵاتانەی كە لەهەردوو خولی فێستیڤاڵدا ئامادەیی هەیەو بڕیارە بۆ سەرجەم خولەكانی تر بەردەوامیی هەبێت .
لەخولی یەكەمدا سینەماكار شەماڵی عەبەڕەش لەپای هەوڵەكانی لەبواری خزمەتكردنی سینەمای كوریدا ئەم خەڵاتەی بەدەستهێنا, لەم خولەی دووەمیشدا ئەم خەڵاتە بەخشرایە هونەمەرندو سینەماکارو کامەران جەمال. بۆیە دەپرسین خەڵاتی تەهای كەریمی بۆ؟ كێیە ئەو هونەرمەندەی  لەخولەکانی ئەم فێستیڤاڵەدا دەیبەخشێت؟! 
هونەرمەندی سینەماكار تەهای كەریمی لەدایكبووی 1978ی شاری بانەی رۆژهەڵاتی كوردستانەو، ساڵی 2014 لەزانكۆی هونەری تاران، بەكالوریۆسی لەبواری دەرهێنان وەرگرتووەو خاوەنی (23)بەرهەمی كورت و درێژی سینەمایی بووە . 
هەروەها خاوەنی چەندین فیلمی دۆكیۆمێنتەری سینەمایی و تەلەفیزیۆنی و (4) فیلمی كورتی داستانی بووە بەناوەكانی (سنوری ژیان و زریان ، سەمای مروارییەكان و كوێستانی سپی)و چەندین بەرهەمی تری وەك (نەوت شێرپەنجەی شارەكەم ،1001 سێو )ی سازكردووە.
هەروەها فیلمی كوێستانی قەندیلی نووسیوەو دواتر هەر خۆی كاری دەرهێنانی بۆ كردووە.
مەخابن لە شەوی 29/5/2013 لە شەقامی برایم پاشای شاری سلێمانی بەڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا.
لەو تەمەنە كورتەیدا كە تەنها (35) بەهار بووە ،خاوەنی چەندین خەڵاتی ناوخۆیی و جیهانی بووە دواهەمین بەرهەمی تەهای كەریمی فیلمی (1001 سێو ) بووە كە دوای مەرگی خۆی, لەوڵاتی ئیتالیاو لەفێستیڤاڵی نێودەوڵەتی رۆمادا لە ساڵی (2013) خەڵاتی باشترین فیلمی دۆكیۆمێنتەری ساڵی بردووە، ساڵی 2014 لەوڵاتی ئوسترالیا لەفێستیڤاڵی (ئاسیا پاسیفیك) كە بە ئۆسكاری ئاسیا ناسراوە خەڵاتی باشترین فیلمی دۆكیۆمێنتەری بردووە .
هەروەها دوای تێپەربوونی 26 ساڵ بەسەر پرۆسەی ئەنفالدا فێستیڤاڵی فیلمی كوردی بەڵگەنامەیی لە لەندەن بەفیلمی (1001سێوە) ئەم یادەی سازكرد .
هاوكات فێستیڤاڵە جیهانییەكان وەك (ئێران، هندستان، بەریتانیاو توركیا، ئیماراتی یەكگرتوی عەربی، هۆڵەندا,  ئیسپانیا، ئیتالیا، بەرازیل، ئەلمانیا, رۆمانیا، ئەلبانیا) بەرهەمەكانی تەهای كەریمیان پیشانداو چەندین خەڵاتیان بردۆتەوە.
هەرچەند خەرمانی كارەكانی دوو هێندەی تەمەنی خۆی بوون, مەخابن مەرگی ناوادە لەوە زیاتر مەودای نەداو خۆی و بەشێك لەهونەری سینەمای كوردیشی بەجوانەمەرگی بەجێهێشت .
لێرەوە وەك رێزلێنانێك بۆ گەورەیی و شكۆمەنی ئەم سینەماكارەی كورد، فێستیڤاڵی فیلمی نێودەوڵەتی سلێمانی بڕیاریاندا خەڵاتی تەهای كەریمی لەسەرجەم خولەكاندا ببەخشن, دیارە ئەمەش وەك درێژەپێدەری ئەو خەڵاتەی كە تەنها بۆ یەكجار لەشاری بانەی رۆژهەڵاتی كوردستان لەنمایشێكی تایبەتدا دراوە بەباشترین دەرهێنەر (تۆفیق ئەمانی) بۆ فیلمی ماڵی مێروولەكان، دواتر بەهۆكارێكی نادیار ڕاگیرا. هەربۆیە كۆمپانیای مەستی فیلم و كاكە هاوڕێی برای هونەرمەند دوای راوێژ  بڕیاریانداو داواشی لێكرا هەرخۆشی خەڵاتی هونەرمەندی جوانەمەرگی برای ببەخشێت بەداخەوە... جارێكی تر خەم بەرۆكی گرتنەوەو دوای چەند رۆژێك هەواڵی مەرگی ناوادەی ئەویشیان لە هندستانەوە بەنەخۆشی كتوپڕ پێگەیشت .
درود بۆ گیانی پاكی تەهای كەریمی و كاكە هاوڕێی برایی، لێرەوە فێستیڤاڵ وەك وەفایەك بۆ هونەرمەندی سینەماكاری جوانەمەرگ بڕیارە هەموو خولێك ئەو خەڵاتە ببەخشێت.
راگەیاندنی فێستیڤاڵ


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7392
17/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ رۆجێر فێدره‌ر بۆ جاری چواره‌م له‌م وه‌رزه‌دا له‌ نادالی برده‌وه‌ 17/10/2017
‌ دۆڤیزیسیۆ قۆناغی ژاپۆنی مۆتۆ جی پی برده‌وه‌ 17/10/2017
زانست
‌ ته‌كنیكی نوێ بۆ نووسینی نامه‌ بێ ده‌ستدان له‌ كیبۆرد 17/10/2017
‌ ئه‌ندۆنیزیا چاوه‌ڕوانی هه‌ڵپژانی گڕكانێكه‌ 17/10/2017
‌ زرێبار هه‌ورامی: ژیان جه‌نگه‌، له‌گه‌ڵ خۆت و له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌ت 16/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP