پەیامی فێستیڤاڵ، ئاڵوگۆڕکردنی هونەرە لە نێوان هونەرمەندانی گەلاندا
هونەرمەندان و سینەماکاران پەیامیان بۆ فێستیڤاڵ هەیە پەیامی فێستیڤاڵ، ئاڵوگۆڕکردنی هونەرە لە نێوان هونەرمەندانی گەلاندا ‌ 3/10/2017
لەچوارچێوەی چالاكییەكانی خولی دووەمی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی سلێمانی، هونەرمەندان‌و سینەماكاران دەربارەی گرنگی فێستیڤاڵ چالاكییەكانی بۆ كوردستانی نوێ‌ دوان:


عەبدولی حەمەجوان: ئەم فێستیڤاڵە ناسنامەی شاری سلێمانییە
هونەرمەند عەبدولی حەمەجوان وتی: بەلای منەوە فێستیڤاڵ زۆر گرنگەو هونەرمەندان‌و هونەردۆستان یەكتری تێدا دەبینن بیروبۆچونەکانیانی تێدا دەگۆڕنەوە. ئیدی فیستیڤاڵی شانۆبێت یاخود مۆسیقا بێت یان هی ترو ئەم فێستیڤاڵەش کە خولی دووەمێتی زۆر گرنگە، لەبەرئەوەی ئەم فێستیڤاڵە ناسنامەی شاری سلێمانییە من ناڵێم پایتەختی ڕۆشنبیری چونكە ئەم شارە لە سەرەتاوە كە دروستبووە بە شاڕێی ڕۆشنبیری و هونەر دروستبووە، سازکردنی ئەم فێستیڤاڵەش زیندوێتی ئەم شارە نیشاندەدات.
ده‌رباره‌ی‌ بەدەنگه‌وه‌هاتنی‌ هونەرمەندان بۆ فێستیڤاڵەكە، مامۆستا عه‌بدولی‌ حه‌مه‌جوان وتی‌: له‌یەكەم ڕۆژی فێستیڤاڵدا هونەرمەندانێكی زۆرم بینی كە لەدەرەوە هاتوون بۆ فێستیڤاڵەكە، ئه‌مه‌جگه‌ له‌وانەشی كە كاریانكردووە لە فێستیڤاڵەكەدا، دیاره‌ فێستیڤاڵ بەڕۆژو دووڕۆژ یاخود مانگ‌و دوو مانگ به‌رهه‌م نایه‌ت، بۆنمونە یەكەمین فێستیڤاڵ هەشت مانگ سەرقاڵی بووین، لەدوای خولی یەكەمیشەوە خەریكی ئه‌م خوله‌ی‌ دووه‌می‌ فێستیڤاڵین، چونكە بەڕاستی ئەم فێستیڤاڵە بەئاسانی نایەتە بەرهەم كۆمەڵێك كەس‌و لایەن ڕەنجی زۆریان تێیدا كێشاوە، ئێمەش كارمان لەفێستیڤاڵدا كردووە بۆئەوەی ئەم فێستیڤاڵە ئامادە بكەین‌و ڕووی جوانی شارەكەمان پیشانی خەڵك بدەین.

ناسر حەسەن: ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ هونه‌رییانه‌ كاریگەریی خۆی هەیە، ئه‌ویش به‌وه‌ی‌ ئه‌و هونه‌رمه‌ندانەی لە دەرەوە دێن فلیمەكانمان دەبینن‌و ئەزموونەكانمان دەبینن
هه‌روه‌ها هونه‌رمه‌ندو سینه‌ماكار ناسر حەسەن وتی‌: دەستخۆشی لەئامادەكارانی ئەم فیستیڤاڵە دەكەم‌و هیوای سەركەتن بۆ هەموو لایەك دەخوازم، بێگومان سازكردنی‌ ئه‌م كۆبوونه‌وه‌ هونه‌رییانه‌ كاریگەریی خۆی هەیە، ئه‌ویش به‌وه‌ی‌ ئه‌و هونه‌رمه‌ندانەی لە دەرەوە دێن فلیمەكانمان دەبینن‌و ئەزموونەكانمان دەبینن، بەتایبەت كورتە فیلمەكان، ئەوان دێن ئەو ئەزموونە دەبینن بیرۆكەیەكی باشیان دەبێت لەسەر سینەما‌و فیلمی كوردی لەهەمانكاتیشدا بینینمان بۆ فیلمە غەیره‌ كوردییەكان هی دەرەوەی هەرێم بەبیانی‌و عەرەبی‌و فارسییەوە ئێمەش سودێكی باش لەوان دەبینین بۆئەوەی بتوانیین‌و بزانین ئێمە ئاستمان لە كوێی سینەمادایە لەچاو شار‌و وڵات‌و نەتەوە‌و گەلانی تردا زۆر گرنگە تا بزانین ئێمە كەم‌وكوڕی‌و كێشەكانمان لەكوێدایە‌و دابنیشین چارەسەری بۆ بكەین، هیوادارم لەناو فستیڤاڵەكەدا كۆڕو سیمیناریش بكرێت تا بتوانیین كیشەكانی خۆمانی تیا چارەسەر بكەین.

سەباح عەبدولڕەحمان: گرنگی ئه‌م فیستیڤاڵە ئەوەیە كه‌ هونەرمەندان كۆدەبنەوە‌، له‌م كۆبوونه‌وانه‌شه‌وه‌ دەیان پرۆژەی گەورە‌و جوان پێشنیاردەكرێت
سەباح عەبدولڕەحمان كه‌ یه‌كێكه‌ له‌و شانۆكارانه‌ی‌ لەهەولێرەوە میوانی فیستیڤاڵەكه‌ بوو وتی‌: مایەی ئەوپەڕی دڵخۆشییە لەبارودۆخێكی ئاوهادا كە هەموو كورد لەچاوەڕوانی گۆرانكاریەكانن چاوەڕوانن وەرچەرخانێكی گرنگ لە بواری رۆشنبیری‌و سیاسی‌ هەوموو لایەكدا بەدی بێت‌و خەڵكی لەو چاوەڕوانیەدایە، هونەرمەندانیش لەو فیستیڤاڵەدا كۆدەبنەوە‌و قسەی خۆیان دەكەن بەپیشاندانی ئەو فیلمە جوانانەی چ لە دەرەوە هاتن وەك میوان بەشداردەبن‌و چ لەناوەوەش بەشدارییان كردووە، ئەوە هەوڵێكە كەوا بتوانیین بەرەو دامەزراندنی سینەمای كوردی هەنگاو بنێیین‌و هیوادارم هەر سەركەوتوبن.
وتیشی‌: پێش هەموو شتێك دەستپێشخەری گەورە لەهەموو وڵاتانی دنیادا بەتایبەتی لەوڵاتانی پێشكەوتوو لە هونەرمەندان‌و رۆشنبیرانەوە دەستپێدەكات، بۆیه‌ ئەوە بە ئاگاهاتنەوەیە كە هونەرمەندان بە یەكگرتوی پەیامی خۆیان بگەێنن هەرچی بەها پیرۆزەكانی خۆیان بەردەوام كاریان بۆ كردووە بۆ میللەتەكەیان بتوانن لێرەوە رایبگەێنن. دیاره‌ گرنگی فیستیڤاڵەكەش ئەوەیە كه‌ هونەرمەندان كۆدەبنەوە‌و دەتوانن قسەی خۆیان بكەن، دەتوانن یەكتر ببینن لەو یەكتربینانەوە دەیان پرۆژەی گەورە‌و جوان پێشنیاردەكرێت بۆ یەكتری تا لەداهاتوودا كاریان لەسەر بكرێت، ئاڵوگۆڕكردنی كەلتور‌و تێگەیشتن‌و بیركردنەوە‌و روئیا دڵخۆشكەرە بۆ بەره‌وپێشبردنی بزافی هونەری هەتا كاریگەریشی لەسەر بزاڤی كۆمەڵایەتی دەبێت.

گەزیزە عومەر: یەكێك لە پەیامه‌ جوانه‌كانی‌ فیستیڤاڵ ئاڵوگۆڕكردنی‌ هونه‌ره‌ له‌نێوان هونه‌رمه‌نداندا
هه‌روه‌ها گەزیزە عومەر ئەندامی بۆردی دووەمین خولی فیستیڤاڵه‌كه‌وتی‌: یەكێك لە پەیامه‌ جوانه‌كانی‌ فیستیڤاڵ تێكەڵبوونی هونەرمەندانە له‌گه‌ڵ یه‌كترو ئاڵوگۆڕكردنی هونەرە، لەهەمانكاتدا ئاشنابوونه‌ بە كەلتوری یەكتری‌، هه‌روه‌ها بینینی هەندێك فیلم ده‌بێته‌هۆی‌ ئاشنابوون به‌ئه‌زموونی‌ یه‌كتر.
وتیشی‌: شتێكی‌ باشتر ئه‌وه‌یه‌ هەندێك هونه‌رمه‌ندی‌ بیانی كە دێنه‌ ئه‌مجۆره‌ فێستیڤاڵانه‌وه‌ پرۆژەی ئێمە دەبینن، ئه‌مه‌ش بۆ ئێمە هەمووی ماییەی دڵخۆشییە رەنگە لە داهاتودا بتوانیین پرۆژەی باشتر‌و پیشانبده‌ین‌و ئەوەی هەمانە بۆ هونەرمەندان ئەنجامی بدەین.
ده‌رباره‌ی‌ ئاماده‌كردنی‌ فێستیڤاكه‌ش وتی‌: دیاره‌ رێكخستنی‌ ئه‌م فێستیڤاڵه‌ له‌لایه‌ن كۆمپانیای مەستی فیلم-ه‌وه‌ كه‌ ماوەی 7 رۆژ دەخاێنێت كارێكی‌ باشه‌و به‌شێوه‌یه‌كی‌ باشیش خۆمان بۆ ئامادەكردووە، هەرچەندە وڵاته‌كه‌مان به‌بارودۆخێكی ناهەمواردا تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام لەگەڵ ئەوەشدا هه‌وڵده‌ده‌ین كه‌ فیستیڤاڵەكان داهاتوومان لەئایندەدا لە كەشوهەوایەكی سەربەخۆدا رێكبخه‌ین.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7392
17/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ رۆجێر فێدره‌ر بۆ جاری چواره‌م له‌م وه‌رزه‌دا له‌ نادالی برده‌وه‌ 17/10/2017
‌ دۆڤیزیسیۆ قۆناغی ژاپۆنی مۆتۆ جی پی برده‌وه‌ 17/10/2017
زانست
‌ ته‌كنیكی نوێ بۆ نووسینی نامه‌ بێ ده‌ستدان له‌ كیبۆرد 17/10/2017
‌ ئه‌ندۆنیزیا چاوه‌ڕوانی هه‌ڵپژانی گڕكانێكه‌ 17/10/2017
‌ زرێبار هه‌ورامی: ژیان جه‌نگه‌، له‌گه‌ڵ خۆت و له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌ت 16/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP