دیوانی مام
دیوانی مام ‌ 12/10/2017
شوان كەریم كابان
مامه گيان
له دەباشانەوە وەرەوە خوار
به دەستێ جلی كوردییەوە 
جامانەكەت لە بن باڵتا
گۆچانەكەت بەدەستەوە
پێشمان كەوە
بمان بەوە بۆ یاخسەمەر
هەر هەموومان بە دواتەوە و
لەوێشەوە بەدۆڵی جافایەتیدا
بەڕیز هەموو مەسافە مەسافەو 
تۆ سەرقافڵە بۆ ئاسۆس و 
لەوێشەوە بەلای دۆڵی شێم حەمەیا
 لە چەمی هەرزنە بمانپەڕێنەوە 
بۆ خوار ئەشكان
پێشمان كەوە مامە گیان 
به هەورازا بۆلای سەرشیو 
لەوێشەوە بۆلای كوێستانەكانی جمال الدین
ئەمجا بەپشت قەلە رەشا، خۆت قافڵەچی و 
ئێمەش سەرنشینی كاروان،
له پشتییەوە، بۆلای بێوران،
لەوێشەوە بۆ ئاوایی بەنو خەڵەف،
لەوێشەوە بەناو گوندی كانی زەرد دا
ئەمجا بۆلای قاسمەڕەش
مەسافە مەسافە 
بەخوار گوندی توژەڵەدا
لەوبەر گوندی نۆكانەوە 
پێشمان كەوە بمانبەوە
 خڕی نێوزەنگ
لەوێ مامە، هەروەك جاران تۆ فەرماندە و 
رابەرمان بە، لە نوكەوە
 خانوو بە بەرد و قوڕ و دار 
دروست دەكەین،
پێڵاوە لاستیك و
ئەدیداسەكانمان لەپێ ئەكەین،
هەروەك جاران
 دەبینەوە بە پێشمەرگەی شۆڕشی نوێ
ئەوسا مامە
تۆ لەسەر بەردێ دانیشە و
 ئێمەش لەبەر دەستا بەڕیز
وانەكانی ئەوسامان پێ بڵێرەوە
جارێكی تر و سەرلەنوێ
فێرمان بكە 
نەبەزین بە مانای چییە؟
وره چۆنە؟
لەگەڵ خەڵكا ئەبێ چۆن بین؟
يەكێتی بوون ئەبێ چۆن بێ؟
پێشمەرگە چۆن بەخشندە بێ؟
فێرمان كەوە
 لە كەمیندا ئەبێ چی بكەین؟
له سەنگەردا چۆن شەڕ بكەین؟
چۆن مردن لێمان بترسێ؟
فێرمان كە مام، چەك و قەڵەم
چۆن دوانەی خەباتی هاوژینمان بێ 
فێرمان كە مام 
چۆن لە ئاشتیدا كۆتری سپی و شنەی
 با بین 
له شەڕیشدا پڵنگ بین و رەشەبا بین 
ئاى مامه گيان 
تۆ رابەر و تۆ مامۆستا و تۆ پێشەوا
ئێمەش هەر خوێندكار و هەر پێشمەرگەكەی
 جارانین، 
بمانبەرەوە بۆ ئەوێ و
وانەكانی خۆشەویستی و خۆنەویستی و 
بەخشندەییمان پێ بڵێ
 توخوا مامه

مامه گيان
ئەم مەنزڵەت پیرۆز سەرۆك
ئەم مەنزڵەت پیرۆز سەركردەی
 هەموو وەرزەكان
تۆ لەخۆڕا دەباشانت نەكردە
 كۆشكی كۆماری 
تۆ لەخۆڕا ئەو گردەت نەكردە مەنزڵ 
لەوێوە ئاسنگەرانت لێ دیارە و
هەموو شەوێ، كاتێ دەنگی گریان و لاواندنەوە  خەفە دەبن،
ئەو باسی رۆژانی یاخسەمەر و 
شەڕی دابان هەلاج و داستانی رزگاریت
 بۆ دەگێڕێتەوە
هەروا لەخۆڕا دەباشانت هەڵنەبژاردووە 
لەوێوە پیرەمەگرونت لێ دیارە مام 
هەموو شەوێ كاتێ ئارامی باڵ ئەكێشێ
 بەسەر شاردا، 
ئەو باسی پیر و تۆفیق وەهبی و حەكایەتەكانی چەمی رەزان و 
شەڕەكانی جادەی سلێمانی دوكانت
 دێنێتە بیر 
مامە 
تۆ هەموو شتەكانت هەر حیكمەت بوون،
هەروا دەباشانت نەكردە دوا مەنزڵ
لەوێوە سەیوانت لێ دیارە 
لەوێوە گردی شەهیدان، هەموو شەوێ 
دەستی سڵاو بۆ لای تۆ بەرزئەكاتەوە و 
هەر لەوێوە، شەهیدەكان
 پێشمەرگەكانی رێی خەبات 
بە ئاڵای كوردستانەوە، دەست بە مۆم و
 بە دەنگی ئەی رەقیبەوە، 
هەموو بە پێ، 
مەسافە مەسافە، لاى گردى سەلیم بەگ، هەڵوەستەیەك ئەكەن و سڵاوێ 
لە مامۆستا برایم ئەكەن و ئەمجا هەموو بەڕیز بە بناری گۆیژەدا،
دێن بۆلات و بە دەورتا كۆ ئەبنەوە و 
ماندوو نەبوونیت لێ ئەكەن
مامە
دێنەوە لات، هەروەك جاران 
تۆ ببیتەوە بە فەرماندە و 
ئەوانیش ببنەوە بە پ.م 
تۆ لەخۆڕا 
ئەو مەنزڵەت هەڵنەبژاردووە
تۆ لەوێوە
هەموو شەوێ، لەگەڵ قەندیل قسە ئەكەی، هەواڵی تایپەكەی سەرەتای شۆڕش ئەپرسی، هەموو شەوێ دوو قەندیل پێكەوە، خەمەكانی نیشتمان باس ئەكەن
تۆ لە خۆرا دەباشانت هەڵنەبژاردووە
مامە گیان

مامه ئەی دڵە گەورەكەی نیشتمان 
ئەی تێكۆشانە نەفەس درێژەكە
مامەی شۆڕشە درێژخایەنەكە
پیاوە قسە شیرینەكە
ئەی سەرۆكە پێشمەرگەكە
پياوه مەزنەكەی كوردستان
ئەم سەفەرە ناوەختە چی بوو؟
چى لەو هەموو خەونە بەدی نەهاتووە بكەین؟
چى له كوردستانی ئابڵوقە دراو بكەین؟
مامه ئەوەندە نییە دەباشان
بۆتە  دوا مەنزڵ  كەچی ئێمە هەزار
 ساڵە بیرت ئەكەین
حەیفە شێركۆ لێرە نییە قەسیدەیەك لە خوم و
خەم، لە فرمێسك و خوێن، لە ورە و حەماسەت بنوسێتەوە و
خاليد دلێریش بێتەوە و
 ئاوازێكی بۆ دابنێ، ئەوسا دیلان
 لەسەر بەرزی گۆیژەوە بە دەنگی بەرز
 بیڵێتەوە
بیرت ئەكەین، مامە
 هەموومان زۆر بیرت ئەكەین
زۆر زەحمەتە ئەم فیراقە، زۆر زەحمەتە

مامه گيان سڵاو
هەموو رۆژێ بۆ تەسكینی رۆحی پڕ ئێش و 
ئازارمان،
بۆ هەڵڕشتنی فرمێسك و داخ
هەر لە بەیانی تاكو درەنگانی شەو،
پۆل پۆل، عاشقانی رێبازەكەت
مەسافە مەسافە
دێنە سەردانی مەزارت لە دەباشان
من زۆر دڵنیام مامە گیان سەدان هەزار
 لە عاشقانی رەنگ و بۆت،
كە زۆر دوورن  لە كوردستان
زۆر تامەزرۆن سەردانت كەن لەدەباشان
دەستیان ناگات 
بەڵام من دڵنیایان ئەكەم مامە گیان 
چەندە دووربن لە کوردستان 
له نزیكترین باخچەدا، چەپكێ گوڵ بچنن و
بیدەن بەدەم، نزیكترین رووبارەوە،
دڵنیابن  هەر دەگاتەوە دەباشان
شوان كەریم كابان
٢٠١٧/١٠/٩


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#7392
17/10/2017
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ رۆجێر فێدره‌ر بۆ جاری چواره‌م له‌م وه‌رزه‌دا له‌ نادالی برده‌وه‌ 17/10/2017
‌ دۆڤیزیسیۆ قۆناغی ژاپۆنی مۆتۆ جی پی برده‌وه‌ 17/10/2017
زانست
‌ ته‌كنیكی نوێ بۆ نووسینی نامه‌ بێ ده‌ستدان له‌ كیبۆرد 17/10/2017
‌ ئه‌ندۆنیزیا چاوه‌ڕوانی هه‌ڵپژانی گڕكانێكه‌ 17/10/2017
‌ زرێبار هه‌ورامی: ژیان جه‌نگه‌، له‌گه‌ڵ خۆت و له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌ت 16/10/2017

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP