ده‌نگده‌ری كورد‌و پێوه‌ره‌كانی ده‌نگدانی ئه‌مجاره
یوسف گۆران
4/2/2010
بۆیه‌كه‌مینجاره دوای دوو هه‌ڵبژاردنی سه‌رتاسه‌ری له‌عیراقدا چاودێرانی سیاسیی كورد پرسیار له‌و پێوه‌رانه ده‌كه‌ن كه‌هانی ده‌نگده‌رانی كورد بۆ به‌شداریكردن له‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌دات. له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوودا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زیاتر له‌لیستێكی كوردی به‌شداریی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان كرد، به‌لام ده‌نگده‌ری كورد له‌سه‌رجه‌م لیسته‌كاندا مه‌سه‌له‌ی چاره‌نووسی سیاسیی كورد له‌عیراق و شێوازی فیدرالی عیراق و رۆڵی كورد تێیدا هانده‌ری سه‌ره‌كی ده‌نگدانیان بوو، به‌لام ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، واته فاكته‌ره‌كانی ده‌نگدان، دوای پێنج ساڵ له‌دواهه‌مین هه‌ڵبژاردنی سه‌رتاسه‌ری، جێی دووباره رامان و پیاچوونه‌وه‌یه، به‌تایبه‌تی پاش ئه‌وه‌ی له‌هه‌ڵبژاردنی هاوینی رابردووی هه‌رێمی كوردستاندا مه‌سه‌له‌ی جیاواز‌و نوێ هاته نێو ئه‌جێندای سیاسی ده‌نگده‌ری كورده‌وه. گومان له‌وه‌دا نییه كه‌ئه‌و هۆكارانه‌ی ده‌بنه‌هۆی بڕیاردان له‌سه‌ر ده‌نگدان به به‌رنامه‌یه‌كی سیاسی یان حزبی لای ده‌نگده‌ری كورد له‌هه‌ڵبژاردنی نیشتمانیدا جیاوازه له‌وه‌ی كه له‌هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستاندا بوونی هه‌یه، ئه‌وه‌ی ده‌نگده‌ری كورد له‌پاڵێوراوی خۆی بۆ په‌رله‌مانی كوردستانی ده‌وێت جیاوازه له‌وه‌ی كه له‌پاڵێوراوی كوردی په‌رله‌مانی به‌غدای چاوه‌ڕێیه، ده‌نگده‌ر له‌سه‌ر ئاستی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستاندا زیاتر گرنگی به‌مه‌سه‌له ناوخۆییه‌كانی كوردستان ده‌دات وه‌ك چاك به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێم و شه‌فافیه‌ت له‌كاره داراییه‌كان و خزمه‌تگوزاری و خۆشگوزه‌رانی. ئه‌وله‌ویه‌تدان به‌م مه‌سه‌لانه له‌سه‌ر ئاستی كوردستاندا مۆركێكی واقیعی هه‌یه، چونكه سه‌رجه‌م ئه‌م مه‌سه‌لانه په‌یوه‌ستن به‌ئیداره‌ی ناوخۆیی كورده‌وه، بۆیه ده‌كرێت و ده‌بێت هه‌ر ئاراسته‌ی ده‌سه‌لاتی كوردی بكرێت كه‌موكوڕییه‌كانی ده‌ستنیشان بكرێت. جیاوازییه‌ك له‌نێوان ئه‌جێندای ده‌نگده‌ری كورد له‌سه‌ر ئاستی په‌رله‌مانی به‌غداو كوردستان به‌دیده‌كرێت، ده‌نگده‌ری كورد كاتێك به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی عیراق ده‌كات كه‌متر بایه‌خ به‌مه‌سه‌له‌كانی په‌یوه‌ست به‌خزمه‌تگوزاری و چاكسازی دامه‌زراوه‌یی... هتد ده‌دات، چونكه له‌ڕاستیدا ئه‌م مه‌سه‌لانه له‌زۆربه‌ی ناوچه‌كانی كوردستاندا-بێجگه له‌جێناكۆكه‌كان- له‌لایه‌ن ده‌سه‌لاتی ناوخۆیی كورده‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت، بۆیه چاره‌سه‌ره‌كه‌شی هه‌ر له‌سه‌ر ئاستی كوردستانه نه‌ك عیراق. به‌مشێوه‌یه پێموایه كه‌ده‌نگده‌ری كورد بۆ چوونه هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان له‌سه‌ر ئاستی عیراق زیاتر به‌شێوه‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی بیرده‌كاته‌وه‌و پرسه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی ده‌كاته ئه‌وله‌ویه‌تی ده‌نگدانی نه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌كی تر. بیركردنه‌وه‌و بایه‌خدان به‌مه‌سه‌له نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان هه‌رچه‌نده له‌شوێنێكی كوردستاندا بۆ شوێنێكی تر جیاوازی هه‌یه، به‌لام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ئێستا به‌شێكه له‌و بیركردنه‌وه باوه‌ی كه‌سه‌رجه‌م ده‌نگده‌رانی عیراقی گرتۆته‌وه كه‌ئه‌ویش ده‌نگدانه له‌سه‌ر بنه‌مای ئیتنی (نه‌ته‌وه‌یی یان مه‌زهه‌بی)، واته سوننه له‌مه‌سه‌له گشتییه‌كانی عیراقدا ته‌نها بیر له‌سوننیبوونی خۆی ده‌كاته‌وه‌و شیعه‌ش به‌هه‌مانشێوه، بۆیه كوردیش له‌م هاوكێشه‌یه دوور نییه، كورد ده‌یه‌وێت نوێنه‌ره‌كانی له‌به‌غدا به‌باشترین شێوه نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی گه‌له‌كه‌یان بكه‌ن، نه‌ك داواكارییه ناوخۆییه‌كان. به‌مشێوه‌یه بۆ بڕیاردان له‌سه‌ر ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق ده‌نگده‌ری كورد كه‌متر له‌سه‌ر بنه‌مای خزمه‌تگوزاری و شه‌فافیه‌ت ده‌نگ به‌نوێنه‌رانی به‌غدایان ده‌ده‌ن، چونكه ئه‌وه‌ی له‌به‌غدا داواده‌كرێت شه‌فافیه‌ت و ده‌وڵه‌تی یاسا... هتد نییه، به‌ڵكو له‌پێش هه‌موو ئه‌مانه‌وه مه‌سه‌له نه‌ته‌وایه‌تییه‌كانی وه‌ك چاره‌نووسی ناوچه جێناكۆكه‌كان و رۆڵ و به‌شی كورد له‌عیراقداو چه‌سپاندنی سیستمی فیدرالی.. هتد گرنگی زیاتری هه‌یه. جیاوازی له‌نێوان ده‌نگدان به‌ئه‌جێندای نه‌ته‌وایه‌تی بالا‌و یان ئه‌جێندای خزمه‌تگوزاری و شه‌فافیه‌ت.. هتد ره‌نگدانه‌وی دوو ئاراسته‌ی جیاوازی سیاسه‌تی (كوردستانی ناوخۆ‌و سه‌رجه‌م عیراق)ه. ئه‌م دوو ره‌هه‌نده جیاوازه، له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵبوونیان هه‌ندێكجار، ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن ئایا ده‌نگده‌ری كورد چ پێوه‌رێك بۆ ده‌نگدان په‌یڕه‌وده‌كات.
|
|
|
|
|
|
|
|
|