ژنی كورد بۆ یاداشتنامه‌ی نییه؟!
دێده‌وانی یه‌عقوب
6/2/2010
هه‌رچه‌نده نووسینه‌وه‌و بلاوكردنه‌وه‌ی یاداشت و بیره‌وه‌ری و ژیاننامه لای ئێَمه‌ی كورد شتێكی نوێیه‌و مێژوویه‌كی كۆنی نییه، به‌لام ئه‌گه‌ر چاوێكیش به‌نێو ره‌فه‌كانی كتێبخانه‌ی كوردیدا بگێڕین ده‌یان كتێب و نامیلكه‌و بلاوكراوه‌ی سه‌رده‌می جیا جیای كورد ده‌بینین كه له‌لایه‌ن پیاوانه‌وه نووسراون، به‌لام بلاوكراوه‌ی وا بۆ ژنان نییه‌و نه‌ماندیووه كه ژنێك یاداشته‌كانی خۆی نووسیبێته‌وه‌و بلاویكردبێته‌وه. ئه‌و بوارانه‌ی رۆڵیان تێدا گێڕاوه ره‌نگه ئێستا خوێنه‌ر له‌لای خۆیه‌وه هۆكاره‌كه‌ی بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و رۆڵه‌ی پیاوان له‌مێژووی كورددا به‌گشتی و مێژووی سیاسیی شۆرش و رزگاری به‌تایبه‌تی بینیوویانه ژنان به‌و شێوه‌یه نه‌یان بینیووه، بۆیه یاداشت و بیره‌وه‌ری نووسراوی ژنانمان به‌شێوه‌ی پێویست نییه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه راستیش بێت، ئه‌ی ئه‌و وته‌یه‌ی ده‌ڵێت( له‌پشت هه‌ر پیاوێكی به‌هێزه‌وه ژنێكی به‌هێز هه‌یه) چییه، كه به‌ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ك له‌خه‌بات و راپه‌رین و قوربانیدان و شۆڕش و پێشمه‌رگایه‌تی بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه سه‌دان ژن هه‌ن ئه‌گه‌ر رۆڵی سه‌ره‌كیشیان نه‌بووبێت رۆڵێكی به‌رچاو دیار‌و كاریگه‌ریان هه‌بووه‌و چه‌ندین قوربانیان داوه، به‌ده‌ر له‌شۆڕش و سیاسه‌تیش له‌مه‌وداكانی تری ژیانی خوێندن و زانست و هونه‌رو وێژه‌و ئاین و كۆمه‌لایه‌تی و ده‌ستڕه‌نگینی و كاركردن و به‌شداریی حكومكردن و فه‌رمانڕه‌وایدا چه‌ندان كچ و ژنی رێچكه‌شكێن و به‌توانا هه‌بووه كه‌جێگای ئه‌وه‌یه ئه‌و رۆڵه‌یان فه‌رامۆشنه‌كرێت و نه‌وه‌كانی دوای خۆیان توانا‌و لێهاتووییان بزانن. قۆناغه سه‌خته‌كانی خه‌بات ئه‌گه‌ر نموونه‌ی شۆڕشی ئه‌یلول بهێنینه‌وه له‌ڕێكخستندا(شه‌هید له‌یلا قاسم) و له‌پێشمه‌رگایه‌تیشدا (مارگرێت جۆرج) دوو ناوی دیار بوون، ئه‌گه‌ر له‌شۆڕشی نوێش بدوێین كه‌سانی وه‌كو خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د جگه له‌وه‌ی له‌سه‌ره‌تای شۆڕش وه‌ك یه‌كه‌م پێشمه‌رگه‌ی ژن چۆته شاخ و یه‌كه‌م ژنیش بووه كه كامێرای ڤیدیۆی به‌كارهێناوه‌و قۆناغه‌كانی رۆژه سه‌خته‌كانی خه‌باتی به‌ده‌نگ و ره‌نگه‌وه تۆمار كردووه. خاتوو كافیه سلێمان-یش جگه له‌وه‌ی وه‌كو پێشمه‌رگه‌یه‌كی ژن خه‌باتی شاخی كردووه، له‌دامه‌زراندنی یه‌كێتی ژنانی كوردستانیشدا رۆڵی به‌رچاوی گێڕاوه‌و گومانیشی تێدا نییه كه ده‌یان ژنی تر له‌نێو شۆڕشدا هه‌بوون و سه‌رباری ژیانی سه‌ختی پێشمه‌رگانه‌یان چه‌ندان ئه‌ركی تریشیان له‌ئه‌ستۆدا بووه‌و جێپه‌نجه‌یان به‌نه‌خشه‌ی مێژوویی شۆڕشه‌وه دیاره‌و زیاده‌ڕۆیش نییه ئه‌گه‌ر بڵێین ئه‌ركی ئه‌و ژنانه زۆر له‌ئه‌ركی پیاوان قورس‌تر بووه. هه‌قێكی خۆیانه نازانم بۆ ئه‌و ژنه دیارانه‌ی ناو شۆڕش یاداشت و بیره‌وه‌رییه‌كانیان تۆمار نه‌كردووه‌و بلاویان نه‌كردۆته‌وه له‌كتێبـی سه‌ربه‌خۆدا؟ ره‌نگه هه‌ندێكجار له‌میانی دیداری به‌رنامه‌كانداو له‌چاوپێكه‌وتنی ناو گۆڤار‌و رۆژنامه‌كاندا یان له‌یادو رێككه‌وتی رووداوه‌كاندا هه‌ندێك شت یاداشت بكرێت و بگێڕدرێته‌وه تا ئاستێك رۆڵی ئه‌و ژنانه‌ی تێدا ده‌ربكه‌وێت، به‌لام هه‌رگیز ئه‌مانه نابنه هۆی ده‌رخستنی توانای ئه‌و ژنانه له‌ڕابردوودا جا له‌بواری شۆڕشدا بێت یان له‌بواره هونه‌ریی و رووناكبیریی و زانستی و ئاینی و كۆمه‌لایه‌تی و كار‌و پیشه‌گه‌رییه‌كاندا بن، پێموایه هه‌موو ئه‌و ژنانه‌ی تا ئێستا له‌ژیاندا ماون و له‌بوارێكی دیاری ژیاندا رۆڵی خۆیان هه‌بووه، هه‌قه ئیتر بیره‌وه‌ریه‌كانیان بنووسنه‌وه‌و بلاویبكه‌نه‌وه، چونكه ئه‌مه هه‌قێكی خۆیانه‌و بڕواش ناكه‌م هیچ رێگرییه‌كیان هه‌بێت به‌تایبه‌تی ئه‌و ژنانه‌ی كاتی خۆشی ئازادانه كاریان كردووه‌و تواناكانی خۆیان ده‌رخستووه. لێره‌و له‌وێ كه‌واته هه‌ڵه نیم ئه‌گه‌ر بڵێم ئه‌و یاداشت نووسینه‌وه‌یه له‌لای ژنان نه‌بۆته نه‌ریت و به‌داخه‌وه خه‌م ساردی له‌خودی ژنه‌كاندایه كه تا ئێستا بیریان له‌وه نه‌كردۆته‌وه كتێبێكی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌بێت و بیره‌وه‌رییه‌كانی خۆیانیان تێدا بلاوكردبێته‌وه، هه‌رچه‌نده لێره‌و له‌وێ و له‌هه‌ندێك كتێب و گۆڤار‌و بلاوكراوه‌دا له‌و باره‌یه‌وه شت هه‌یه‌و ده‌رباره‌ی به‌رهه‌م و خه‌باتی ژنان و داهێنانه‌كانی ژنان و چاو نه‌ترسی ژنان و به‌شدارییه‌كانی ژنان له‌شۆڕشدا نووسراوه، به‌لام له‌شێوه‌ی كتێبێك و سه‌ربه‌خۆ نییه، له‌هه‌مانكاتیشدا زۆر كه‌مه له‌چاو خه‌باتی ئه‌و ژنانه‌و رۆڵ و ماندووبوون و ره‌نجه‌كانیاندا.
|
|
|
|
|
|
|
|
|