یه‌كێتی و كه‌لتووری ره‌خنه
كاوسێن بابه‌كر
6/2/2010
له‌نێوان بیر‌و بۆچوونه جیاوازه‌كاندا ره‌خنه وه‌ك چۆن ئامرازێك بووه بۆ نوێبونه‌وه‌و گفتوگۆی هه‌مه‌لایه‌ن و روونكردنه‌وه‌ی زیاتر، زه‌روره‌تێكی پێشڤه‌چوون و گه‌شه‌كردنی زانست و زانیاریش بووه. دیاره به‌پێی پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگاو بواره‌كانی ژیان، مرۆڤیش باشتر به‌خۆیدا ده‌چێته‌وه‌و خۆی نوێده‌كاته‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ره‌خنه زیاتر به‌كارده‌هێنێ و دووباره له‌گه‌ل ئه‌م پێشكه‌وتنانه‌ش هۆشیاری زیاتر ده‌بێ و پانتایی ئازادی راده‌ربڕینیش زۆرتر ده‌بێ له‌به‌رده‌م راجیاوازه‌كاندا. په‌ره‌سه‌ندنی ره‌خنه له‌كوردستانی خۆمان به‌تایبه‌ت له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه له‌ژێر ئه‌م تیشكه ئازادیه‌دا ره‌خنه و ململانێی راجیاوازه‌كان باش په‌ره‌یسه‌ندووه، ره‌نگه زێده‌ڕۆیم نه‌كردبێ ئه‌گه‌ر بڵێم چۆته ریزی پێشه‌وه‌ی ولاتانی ناوچه‌كه له‌و روه‌وه‌ء یه‌كێتیی نیشتمانیش زۆرترین رۆڵی هه‌بووه له‌و په‌ره‌سه‌ندنه‌ی ره‌خنه‌دا، چ وه‌ك ده‌سه‌لاتێك كه بۆ دیموكراتیزه‌كردنی كۆمه‌ڵگاو ده‌سه‌لات هه‌وڵده‌داو له‌سنووری ده‌سه‌لاتی خۆشی‌دا باشترین نوای بۆ پرۆسه‌ی ره‌خنه‌ء ململانێی ئازادانه‌ی بیر‌و راجیاوازه‌كان ته‌نانه‌ت له‌دژی خۆشی خوڵقاندووه. له‌لایه‌كیتریش ئه‌م ره‌خنه‌و ململانێیه‌ی له‌ناوخۆی خۆشی‌دا به‌شێوه‌یه‌كی دیار‌و به‌رچاو زۆر چاك ئیداره‌ی داوه، بۆیه پێموایه ده‌كرێ بڵێین ئه‌م كه‌لتووری ره‌خنه‌یه كه‌به‌و په‌ڕی ئازادی له‌سه‌رجه‌م میدیاكانه‌وه پرۆسه ده‌كرێ، یه‌كێتی وه‌ك ده‌سه‌لات رۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه له‌داهێنان و رێگه‌پێدان كه‌خه‌ریكه، ده‌بێته كه‌لتوورێك، به‌لام ئه‌م پرۆسه‌یه تاچه‌ند سه‌ركه‌وتوو بووه‌ء شێوازه‌كه‌ی چۆنه؟ ئه‌مه پێویسته به‌وردی هه‌ڵسه‌نگێنرآ و چاو به‌زێده‌ڕۆیی و دیارده ناشیرینه‌كانیدا بخشێنرێته‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌به‌باشترین شێوه خزمه‌ت به‌پرۆسه‌ی سیاسی و رۆشنبیری و ولاته‌كه‌مان بكات. جوانترین نموونه‌ی رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست به‌داخه‌وه له‌هێندێك شوێن و هێندێك نوسین و هه‌ڵوێست، به‌نه‌زانی بێ یان به‌ئه‌نقه‌ست، خۆكردی بێ یان هاندراو گوێ به‌و مه‌سه‌له‌یه ناده‌ن و ئاوێنه‌ی ئه‌م ره‌وشه ته‌ڵخ ده‌كه‌ن و بۆ مه‌به‌ستێكی تایبه‌ت ئه‌م پرۆسه‌یه ناشیرین ده‌كه‌ن، بۆ نموونه كۆڕه‌كه‌ی كاك به‌ختیار له‌هێمنی و له‌سه‌رخۆیی كاك به‌ختیار بۆ گوێگرتن و قبوڵكردن و گفتوگۆكردنی له‌گه‌ل ره‌خنه‌گرو شێوازی مامه‌ڵه‌ی ره‌خنه‌گر، كه‌پێموایه سه‌ره‌ڕای شێوازی خراپی به‌رامبه‌ر، ئاوا مامه‌ڵه‌كردن، كه‌متر له‌نێو حزب و ده‌سه‌لاته سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه‌و كوردستانیشدا بینراوه دیاره كاك به‌ختیار هه‌ر له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه مۆدیلی منازه‌ره‌ی سیاسی په‌ره پێداوه‌و له‌گه‌ل چه‌په‌كان و ئیسلامییه‌كاندا چه‌ندین نموونه‌ی جوانی پێشكه‌شكردووه. هیچ لایه‌كیش په‌نای بۆ ئه‌مجۆره ره‌فتارانه نه‌برد. له‌نه‌رویژ كه‌منداڵكارێك ده‌یه‌وآ كۆڕه‌كه تێكدا‌و پێش هه‌ر قسه‌و وتووێژێك ته‌ماته ده‌گرێته كۆڕگێڕ! ئه‌وه زۆر جوان دیاره كه‌پێشتر خۆی بۆ ئاماده‌كردووه، ئه‌وه‌ش هه‌ر ئاڕاسته‌یه‌كی سیاسی له‌پشته‌وه‌بآ نیشانه‌ی ئیفلاسی و بێ هیوایی ئه‌و سیاسه‌ته ده‌گه‌یه‌نآ. ئه‌و لایه‌نه سیاسیه ده‌بێ ئه‌وه بزانێ كه‌باشتر بوو به‌گفتوگۆ و وتووێژ له‌گه‌ڵ كاك به‌ختیار روو به‌ڕووببنه‌وه، ئه‌گه‌ر هیچ دۆكیۆمێنت و ره‌خنه‌یه‌كی ئه‌قلانیان هه‌یه، ئه‌وا خه‌ڵك ده‌بوو به‌شاهیدی قسه‌و باسه‌كان و ئه‌وان قازانجیان ده‌كرد، به‌لام ئه‌مجۆره ره‌فتاره كه‌شێوازێكه له هه‌رزه‌یی سیاسی، ئه‌وپه‌ڕی نائومێدی و بێهیوایی ده‌گه‌یه‌نآ و ده‌بێته خاڵێكی ره‌شیش له‌خه‌باتی سیاسی ئه‌و لایه‌نه‌و مێژووی ململانێی ئازادانه‌ی سیاسیش كه‌ڕێچكه‌ی خۆی گرتووه له‌كه‌دار ده‌كات. پێشم وانیه هیچ گروپ و رێكخراوێكی سیاسی جورئه‌تی خۆ به‌خاوه‌نكردنی ئه‌مجۆره ره‌فتارانه‌ی هه‌بێت. حه‌ق بوو هه‌موولایه‌ك ده‌رگای ئه‌و ئازادی راده‌ربڕینه كه‌یه‌كێتی خستویه‌ته‌سه‌ر پشت بپارێزن، ئه‌م هه‌نگاوه‌ی یه‌كێتی جوانترین نموونه‌ی رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاسته‌ء ده‌كرآ هه‌مووان هه‌م كه‌ڵكی لێوه‌ربگرن و هه‌م فراوانتری بكه‌ن، یه‌كێتی ئه‌و شوره‌یه‌ی شكاند كه‌پێشتر چ له‌سه‌رده‌می شۆڕشه‌كانی پێشوداء چ له‌سه‌رده‌می شۆڕشی نوێ‌دا له‌ده‌وری ئازادی راده‌ربڕین ء په‌یام ء كۆبوونه‌وه‌ء پێكهێنانی رێكخراوی سیاسی به‌ئازادانه‌ء تێكه‌ڵبوونه‌وه‌ء جیابوونه‌وه هه‌ڵچنرابوو، ده‌یان نموونه‌ی دزێومان هه‌یه له‌و جۆره جیابونه‌وانه كه‌به‌گرتن و لێدان و كوشتن وه‌لامده‌درانه‌وه، به‌لام ئێستا ده‌بینین یه‌كێتی چ مامه‌ڵه‌یه‌كی شارستانیانه‌ء سه‌رده‌مانه ده‌كات له‌گه‌لا جیابووه‌كانی گۆڕان و پێویسته سه‌ركرده‌ء لایه‌نگرانی ئه‌وانیش به‌هه‌مانشێواز پێداگری گفتوگۆء منازه‌ره‌ی سه‌رده‌میانه‌بن، دڵنیاشم ئه‌و جۆره ره‌فتارانه لای زۆرێك له‌وانیش ناپه‌سه‌نده. دواتر ئه‌و رووداوه‌ی له‌كۆڕه‌كه‌ی سوید رویدا. یه‌كێتی و رای جیاواز ئه‌م هه‌ولانه ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌و گله‌یی راست ء به‌كه‌ڵكیشی تێدا بێت، ئه‌وا شێوازه‌كه‌ی دواكه‌وتوانه‌و ناشارستانیانه‌یه‌ء كه‌متر راستگۆیی تێدا ده‌بینرآ وه‌كو ده‌رده‌كه‌وێ ده‌یانه‌ویست به‌هه‌ر نرخێك بووه كۆڕه‌كه تێكبده‌ن ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی كۆڕه‌كه سه‌ر نه‌گرێ ء فه‌شه‌لبهێنێ ء به‌مه‌ش تۆڵه له‌كاك به‌ختیارء یه‌كێتیی نیشتمانیی بكه‌نه‌وه! ئه‌وه‌ی سوید كاك به‌ختیار بانگی ده‌كات ء ده‌ڵێ: وه‌ره ئێره‌ء لێره جوێنه‌كانت بده! به‌رده‌وام ده‌بێ له‌گاڵه گالا ء قسه‌ی بێجآ! دواتریش كه‌ده‌چێته لای مه‌لا به‌ختیار هێشتا باوه‌ڕناكا رێگه‌ی پێدرابێ، جگه له‌چه‌ند ره‌خنه‌ء گله‌ییه‌كی سواو هیچی تری پێنییه! من دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه كه‌حكومه‌ت ء حزبه‌كانمان به‌گشتی جێگه‌ی ده‌یان ره‌خنه‌و گله‌یین، به‌تایبه‌ت هه‌ردووك حزبی ده‌سه‌لاتدار، به‌لام ئێمه گه‌لێكی بآ ئه‌زموون له‌ڕووی حوكمڕانی و خاوه‌نی ده‌یان كێشه‌ی سنوری و ئابووری و كۆمه‌لایه‌تین و هه‌مووی كه‌متر له‌دوو ده‌یه‌یه هه‌ناسه‌یه‌كی ئازادمان هه‌ڵكێشاوه، ئه‌و كه‌موكوڕیانه زۆر ئاساییه، له‌و ده‌وڵه‌تانه‌شدا كه‌چه‌ندین سه‌ده‌یه ده‌وڵه‌تداری ده‌كه‌ن هه‌یه، چ جای ئێمه، به‌لام كه‌س له‌و ولاتانه‌دا ده‌سه‌لات و حزبه‌كان كانسل ناكات وه‌ك دوژمن مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ناكات! كه‌س له‌و ولاتانه‌دا سوكایه‌تی به‌حكومه‌ت و ئیداره‌كانی ناكات، به‌ڵكو ره‌خنه‌ی به‌جێ و داهێنه‌رانه ده‌گرآ و پێشنیازی شتی جوانتر‌و باشتر ده‌كات. یه‌كێتی هه‌میشه رای وابووه، رای جیاواز هه‌بێ و ناكۆكییه‌كان به‌گفتوگۆء ململانێی سیاسی هێمنانه ئیداره بدرآ، له‌ناو یه‌كێتیش كاك به‌ختیار هه‌میشه ئاماده‌بووه گفتوگۆء ته‌نانه‌ت منازه‌ره‌ی ته‌له‌فزیونیش له‌گه‌لا لایه‌نه ناكۆكه‌كان و ئۆپۆزسیۆن بكات به‌گۆڕانیشه‌وه نه‌ك زمانی زبری رۆژنامه‌كان. ده‌كرآ هه‌ر ئه‌مشێوازه له‌منازه‌ره درێژه‌ی پێبدرآ هه‌م ده‌بێته هۆی رونكردنه‌وه‌ی شته‌كانی پشت په‌رده كه‌هه‌ر كه‌س پێیوایه حه‌قیقه‌ت به‌ته‌نیا لای خۆیه‌تی، هه‌م سنوردانانێكیش ده‌بآ بۆ ئه‌و زمانه زبره‌ی رۆژنامه‌كان ء ئه‌و جنێوبارانه‌ی هه‌ندێك ماڵپه‌ری وه‌ك كوردستان پۆست. پێموایه كاتی ئه‌وه هاتووه لایه‌نه‌كانی تریش گفتوگۆء منازه‌ره‌ی هێمنانه بكه‌نه ئامرازی روونكردنه‌وه‌ی بیروڕاء بۆچوونه سیاسییه‌كانیان به‌مه‌ش هه‌م رق و توڕه‌یی رای جیاواز ده‌نیشێته‌وه‌ء هه‌م خه‌ڵكیش باشتر له‌ڕاجیاوازیه‌كان ده‌گاء هه‌م پرۆسه‌ی ئازادی راده‌ربڕین و رۆژنامه‌گه‌ریش ده‌وڵه‌مه‌ندتر ده‌بآ ء نموونه‌یه‌كی جوانتر پێشكه‌ش به‌دونیای ده‌ره‌وه ده‌كات. له‌كۆتاییدا پێویسته كوردستان پۆستیش سنورێك بو ئه‌و شه‌ڕه جنێو‌و بوختان دروستكردنانه‌ی دابنآ، چونكه خۆشیان و خه‌ڵكیش ده‌زانن كه‌س ئه‌و نوسینانه به‌جددی وه‌رناگرآ و هه‌ر بۆ كات به‌سه‌ربردن ئه‌گه‌ر سه‌یری بكه‌ن، به‌لام كه‌لتورێكی ناشیرین داده‌هێنن كه‌مه‌گه‌ر دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان كه‌ڵكی لێوه‌ربگرن ئه‌گینا جگه له‌په‌زمه‌نده‌كردنی زبل و زاڵی نوسین شتێكی تر به‌رهه‌م ناهێنن. به‌مجۆره نوسین ء ره‌فتارانه‌ش یه‌كێتیی نیشتمانیی له‌خه‌ون و خه‌باتی به‌رده‌وام بۆ فراوانكردنی ئازادی، نه‌ك سارد نابێته‌وه، به‌ڵكو شێلگیرانه‌تر په‌ره به‌هه‌وڵه‌كانی ده‌دات.
|
|
|
|
|
|
|
|
|