دیوار
جه‌مال حسێن
6/2/2010
یه‌كێك له‌سیما سه‌ره‌كییه‌كانی مێژووی حوكمڕانی كورد له‌كوردستانی باشوور، له‌هه‌مانكاتدا روویه‌كی سلبـی ئه‌م پرۆسه‌یه، تێكه‌ڵبوونی ژیانی حزبییه له‌زۆر رووه‌وه به‌كاروباری حكومه‌ت، بگره له‌زۆر ئاستء قۆناغدا هه‌وڵی جیاكردنه‌وه‌یان تێكه‌ڵ بوونی زیاتری لێكه‌وتۆته‌وه، چونكه كه‌ره‌سته‌و دنیابینیمان له‌م بواره‌دا تائه‌ندازه‌یه‌كی زۆر مه‌یلی به‌حزبیكردنی زیاتری له‌پشته‌وه بووه. ره‌نگه دوورنه‌كه‌وینه‌وه له‌ڕاستی ئه‌گه‌ر بڵێین به‌شێك له‌هۆكاری ئه‌م ئاوێته بوونه بگه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌زیفه‌ى ناسروشتی حزب له‌ناو كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا به‌به‌راورد به‌دنیای دیموكراسی، چونكه لای ئێمه حزب بریتی نه‌بووه له‌مه‌خلوقێكی سیاسی به‌ته‌نهاء كه‌ناڵێكی مه‌ده‌نی به‌رگریكردن له‌به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی پێكهاته یان چینێكی دیاریكراو به‌كه‌ره‌سته‌و میكانیزمێكی ئاشتیانه، كه‌ئه‌مه سروشتی پرۆسه‌ی حزبایه‌تیه له‌دنیای مۆدێرنی خۆرئاوادا، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه به‌ناچاری حزب و خۆرێكخستن تێیدا وه‌سیله‌یه‌كی سه‌ره‌كی خه‌باتێكی چه‌كداری سه‌خت بووه له‌به‌رامبه‌ر رژێم گه‌لێك كه‌ویستویه‌تی هه‌موو رێگایه‌ك بگرێته‌به‌ر بۆ له‌ناوبردنی گه‌لی كورد. ئه‌مه وایكردووه كه‌مۆدێلی به‌لشه‌فیء رێكخستنی پۆلایین زاڵ‌بێت به‌سه‌ر سیاسه‌تی خه‌باتی ئێمه، له‌یه‌ككاتدا حزب هه‌م رۆڵی سه‌ره‌كی بینیوه له‌به‌رگریكردن له‌مانه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌ییمانء هه‌م له‌هه‌مانكاتدا رۆڵی حكومه‌تیشی گێڕاوه. له‌دوای راپه‌ڕینیشه‌وه له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنی یه‌كه‌مین حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌م حه‌قیقه‌ته مێژووییه به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رجه‌سته‌بوو، به‌پێی سه‌رده‌مء قۆناغه‌كان ئه‌م دیوه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی ئێمه قسه‌ی زۆری له‌باره‌وه كراوه، ره‌نگه دواینیان پرۆژه‌ی سكرتێری گشتی بێت بۆ جیاكردنه‌وه‌ى ئه‌م دوو بونیاده جیاوازه، كه‌خستنه‌ڕووی پرۆژه‌یه‌كی له‌مجۆره به‌قه‌د ئه‌وه‌ى ئیعترافكردنه به‌م دۆخه، ره‌خنه كردنیشیه‌تی، چونكه ئاشكرایه كه‌حزب له‌چوارچێوه‌ى ئه‌ندامه‌كانیدا ده‌سوڕێته‌وه، پێكهاته‌یه‌كه مه‌حكومه به‌ڕابه‌رایه‌تیكردنی ئه‌وانه‌ى لێی كۆبوونه‌ته‌وه، دواجار كادر به‌مانا سیاسییه‌كه‌ی گرنگترین یه‌كه‌یه تێیدا، هه‌رچی حكومه‌ته ئه‌وا له‌ده‌ره‌وه‌ى ئینتمای سیاسییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هاوولاتیانیدا ده‌كات، مه‌حكومه به‌وه‌ى بێ ره‌چاوكردنی هیچ جیاوازییه‌ك هه‌وڵبدات هه‌لی یه‌كسان بۆ هه‌مووان بخولقێنێ، سه‌رئه‌نجام موڵكایه‌تیه‌كه‌شی بۆ كۆی كۆمه‌ڵگا ده‌گه‌ڕێته‌وه. به‌كورتی فه‌زای كاری حكومه‌ت بێ جیاوازی هه‌موو ئه‌وانه ده‌گرێته‌وه كه له‌سنووری قه‌ڵه‌مڕه‌وى ئه‌و ده‌سه‌لاته‌دا ده‌ژینء پابه‌ندن به‌په‌یمانێكی كۆمه‌لایه‌تییه‌وه. له‌كاتێكدا ده‌بێت سه‌قفی ده‌سه‌لاتی حزب كورت بێته‌وه بۆ سنووری ئه‌ندامه‌كانی، تاكه رێگاش بۆ دابه‌زاندنی فۆرمێكی سیاسی دیاریكراو به‌سه‌ر حكومه‌تدا، نوێنه‌ره‌كانیه‌تی له‌په‌رله‌مان یان له‌حكومه‌تدا، ئه‌مه‌ش له‌چوارچێوه‌ى یاساگه‌لێكی دیاریكراودا به‌رهه‌م دێت. هه‌رچه‌نده له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی كات به‌شێوه‌یه‌كی هێواش ئه‌م ته‌ماهیه‌ی حزبء حكومه‌تء له‌ژێر زۆر فشاردا، ورده ورده ترازاوه، به‌لام هیچ كات له‌ئاستی تموحء پێویستی سه‌رخستنی پرۆسه‌ی دیموكراسیدا نه‌بووه. جارێكی‌تر ره‌نگه له‌ڕاستی دوور نه‌كه‌وتبینه‌وه ئه‌گه‌ر بڵێین به‌هێزترین هێڵ تائێستا كێشرابێت به‌نێوانی ئه‌م دوو دنیایه، بریتییه له‌هه‌وڵی جددی سه‌رۆكی حكومه‌ت بۆ بڕینی ده‌رماڵه‌ى حزبه‌كان به‌و شێوه‌ى كه‌هه‌یه، له‌بری ئه‌وه كاركردن بۆ ئاماده‌كردنی پرۆژه‌یه‌ك له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه بۆ رێكخستنی ئه‌ولایه‌نه، به‌شێوه‌یه‌كی یه‌كسانء شه‌فاف بۆ هه‌موو لایه‌ك. بێ ماركسیش هه‌موومان ئه‌و راستیه ده‌زانین كه به‌شێكی زۆری ئه‌م پێكداچونه‌ى حزب به‌حكومه‌ت، له‌سه‌رپێی به‌رژه‌وه‌ندیی ئابووریی وه‌ستاوه، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه هه‌نگاوێكی له‌مجۆره له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه، جورئه‌تی زۆری گه‌ره‌كه‌و به‌دڵنیایشه‌وه به‌دیوه نادیاره‌كه‌یدا لێدانی به‌رژه‌وه‌ندیی گروپءكه‌سانێكی دیاریكراوه، به‌لام ئایا كاتی ئه‌وه‌نه‌هاتووه به‌كرده‌وه‌و له به‌هێزترین جومگه‌دا ژیانی حوكمڕانی كوردی رێكبخرێته‌وه؟ له‌هه‌مان كاتدا ئایا ئه‌م هه‌نگاوه پێویستی به‌پشتیوانی زۆر‌و جددی هه‌موو ئه‌وانه نییه كه‌بڕوایان به‌وه‌یه كه پێویسته كۆی بونیه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی كوردستان رێك بخه‌ینه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌بواری ئه‌م تێكه‌ڵیه نه‌مێنێت؟ له‌ده‌ره‌وه‌ى قسه‌و تیۆری ره‌خنه‌ییه‌وه، به‌لای منه‌وه ئه‌م هه‌نگاوه تائێستا جدیترینء كرداره‌كیترین كاره بۆ هێنانی هێڵێكی شارستانیانه‌و دیموكراسیانه به نێوان ئه‌م دوو دنیایه‌دا، به‌شێكی سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ش ده‌چێته‌وه سه‌ر پرۆژه‌كه‌ی خودی سكرتێری گشتییه‌وه، چونكه مانه‌وه‌ى ئه‌م دۆخه به‌و شێوه ئاڵۆزه‌ى، چۆن پرۆسه‌ی حوكمداری له‌كه‌داركردووه‌و له‌زۆر جاردا له‌مپه‌ربوه له‌به‌رده‌می، له‌هه‌مان كاتدا پرۆسه‌ی نوێبونه‌وه‌و ئاڵوگۆڕیشی له‌ژیانی حزبایه‌تیدا په‌كخستوه. نموونه‌ى زه‌قی ئه‌مه‌ش له‌ڕووه حكومه‌تیه‌كه‌یدا به‌خشینی چه‌ندین پۆستی حكومه‌تییه به‌كه‌سانێكی نه‌شیاو له‌سه‌ر بنه‌مای ئیستیحقاقی حزبی، له‌ڕووه حزبیه‌كه‌شیدا بازدانی به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سییه بۆ ناو حكومه‌ت له‌په‌نجه‌ره‌ی حزبه‌وه. بۆیه هه‌ندێك ئاماژه‌ی كابینه‌ى شه‌شه‌م ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێت كه‌ئێمه له‌به‌رده‌م پرۆسه‌یه‌كی تازه‌ى فۆرماتكردنه‌وه‌ى جارێكی تری ژیانی حوكمڕانین، كه‌به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌خوازێت كه‌زۆر فۆڵده‌ری قه‌ناعه‌تء دنیابینی حزبیشمان دیلیت بكه‌ین.
|
|
|
|
|
|
|
|
|