دوای هه‌ڵوێستی گۆڕان له‌باره‌ی كه‌ركوكه‌وه
میساقی شه‌ره‌ف
كوردستانی نوێ
6/2/2010
ره‌نگه زۆركه‌س، به‌هه‌وادارانی گۆڕانیشه‌وه، چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بووبن كه‌ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه، وه‌ك باڵێكی ئۆپۆزسیۆن له‌دژی هه‌موو كارێكی حكومه‌تی هه‌رێم، جوان بێ یان ناشیرین، بووه‌ستێته‌وه، وه‌كچۆن ره‌نگه زۆر له‌و هه‌ڵوێستانه‌شیان كه‌دژ به‌حكومه‌تی هه‌رێمن، راست یان ناڕاست پاساوێكی بۆ بێنێته‌وه‌و لانیكه‌م هه‌ندێك كه‌سی خۆیانی پێ قانیع بكا. بۆ نموونه ده‌توانێ رۆژێك بڵێ بودجه زوودراوه‌و رۆژی دواتریش بڵێ بودجه زوو پێشكه‌ش نه‌كراوه، یان ده‌توانێ بڵێ فلانه زانكۆ كرایه‌وه نه‌ده‌بووایه له‌وێ بكرێته‌وه، به‌ڵكو له‌فلانه شار بووایه، یان بڵێ فلانه زانكۆ كه‌كرایه‌وه نه‌ده‌بووایه فلانه كولێژی تێدابووایه‌و بافلانه كولێژی تێدابووایه، چونكه هه‌موو ئه‌و قسانه ده‌كرێ گفتوگۆ‌و بۆچوونی جیاوازی له‌باره‌وه هه‌بێ. ئێستاش چاوه‌ڕوانی ئه‌و جۆره بیربۆچوون و به‌رهه‌ڵستییه هه‌یه، به‌لام ئه‌وه‌ی كه به‌كه‌س قوت نادرێ، به‌هه‌وادارانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیشه‌وه، ئه‌و دژایه‌تیكردنه‌ی كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كانی تره له‌لایه‌ن په‌رله‌مانییه‌كانی گۆڕان، كه‌دژی ئه‌وه‌ن هه‌رێمی كوردستان هیچ جۆره بودجه‌یه‌ك بۆ ئه‌و ناوچانه ته‌رخان بكا. ئه‌مه فه‌لته‌ی رۆژنامه‌نووسی یان فه‌لته‌ی سیاسییه، رۆژنامه‌نووسێك یان سه‌رنووسه‌رێك، یاخۆ فه‌لته‌ی سیاسییه‌كی گۆڕان نییه، به‌ڵكو دیدو بۆچوونێكی سیاسییه‌و له‌دایكبووی ساته‌وه‌ختێكی له‌ناكاو نییه، به‌ڵكو ئه‌مه پێشووتر قسه‌ی لێكراوه‌و وه‌ك ستراتیژێك ده‌ستنیشانكراوه، بۆ ئه‌و سیاسه‌ته داڕێژراوه‌و بۆچی ئه‌و نییه‌ته ته‌واو جێ سه‌رسووڕمانه لای گۆڕان هه‌یه؟ ئه‌وه ده‌بێ ئه‌وان وه‌لامی بده‌نه‌وه نه‌ك ئێمه یان هیچ لایه‌نێكی تر. ئامانجی ئه‌م نووسینه‌شمان روو له‌وان نییه، چونكه ئه‌وه ئه‌وان دیدو سیاسه‌تی خۆیان له‌ڕوانگه‌ی بودجه‌وه سه‌باره‌ت به‌كه‌ركوك ئاشكراكرد‌و جێی خۆشیه‌تی بڵێین له‌و هه‌ڵوێست ده‌بڕینه شه‌فافه‌شیاندا بوێر بوون و راستی سیاسه‌تی خۆیان لانیكه‌م له‌ناو لیژنه‌كانی په‌رله‌ماندا نه‌شارده‌وه، هه‌رچه‌نده به‌په‌له دوا به‌دوای ئاشكرابوونی و ئه‌و كاردانه‌وه‌یه‌ی له‌و سیاسه‌ته كه‌وته‌وه ناچاری كردن هه‌واڵی به‌په‌له فه‌بره‌كه بكه‌ن و به‌په‌له‌ش راپۆرتێك بده‌نه سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان، به‌ڵكو رووی نووسینه‌كه‌مان له‌حكومه‌تی هه‌رێم و هه‌موولایه‌نه سیاسییه‌كان و هه‌موو خه‌ڵكی كوردستانه‌و هۆشیاركردنه‌وه‌یه له‌وه‌ی كه‌ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی گۆڕان مه‌ترسییٍه‌كه‌ی له‌وه‌دانییه كه‌ئه‌و بۆچوونه‌ی ئه‌وان له‌په‌رله‌مان و له‌حكومه‌تی هه‌رێم سه‌ربگرێ و حكومه‌ت، یان هه‌رێم، وه‌ك نیازی گۆڕان پشت له‌كه‌ركوك بكا، چونكه به‌هۆی لیستی كوردستانی كه‌لیستی زۆرینه‌یه‌و هه‌ر ئه‌ویش حكومه‌تی هه‌رێمی پێكهێناوه، ئه‌و سیاسه‌ته‌یان بۆ ناچێته‌سه‌ر، به‌ڵكو مه‌ترسیه‌كه له‌وه‌دایه كه‌ئه‌و هه‌ڵوێسته دژه كه‌ركوكییه‌ی گۆڕان ده‌رگا له‌سه‌ر ستایلێك له‌سیاسه‌ت بكاته‌وه كه‌مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كانی تر‌و روونتر بڵێین مه‌سه‌له‌ی تێكۆشان بۆ یه‌كخستنه‌وه‌ی هه‌موو كوردستانی عیراق، ئه‌و پێگه‌یه ستراتیژییه له‌ده‌ست بدا‌و ورده‌ورده وه‌ك هێڵی سووری كوردایه‌تی ته‌ماشا نه‌كرێ و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كرێ و له‌لایه‌ن گروپی له‌و جۆره‌ی گۆڕان بكرێته مه‌سه‌له‌یه‌كی تاكتیكی و ململانێكانی ناو په‌رله‌مانی كوردستانی پێ یه‌كلابكرێته‌وه. بۆیه جێی خۆیه‌تی، بۆ ره‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و مه‌ترسیه هه‌م په‌رله‌مانی كوردستان و سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و هه‌م ئه‌نجومه‌نی سیاسی حزبه‌كان و خه‌ڵكی كوردستانیش، هه‌ڵوه‌سته‌ی جددی له‌سه‌ر بكه‌ن و میساقی شه‌ره‌فێك له‌باره‌ی كه‌ركوكه‌وه، له‌هه‌موو بواره‌كاندا هه‌موولایه‌ك پابه‌ند بكات و رێگه له‌وه بگرێ كه‌به‌و بێ بایه‌خییه‌وه ته‌ماشای مه‌سه‌له‌ی كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كان بكرێ، وه‌ك ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی گۆڕان له‌لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستاندا كردیان.
|
|
|
|
|
|
|
|
|