موخه‌ریبه‌كه‌ى به‌عس و میلیشیاكه‌ى عه‌دنانى كۆمپانیاى وشه
ئیسماعیل شه‌مزینى
26/2/2010
كه‌ناڵه چه‌واشه‌كارییه‌كانى كۆمپانیاى وشه، بۆ شاردنه‌وه‌ى هه‌ڵه زه‌ق و وشه زبر‌و قسه ناڕه‌واكانیان، به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت هه‌وڵى چه‌واشه‌كاریى خه‌ڵكى كوردستان ده‌ده‌ن و ده‌یانه‌وێت خه‌ڵكى به‌و ئاقاره‌دا ببه‌ن كه‌خۆیان گه‌ره‌كیانه‌و مه‌به‌ستیانه، ئه‌وان به‌و پێیه كارده‌كه‌ن و ده‌نووسن و بلاوده‌كه‌نه‌وه، خه‌ڵكى كوردستان به‌خه‌ڵكێكى ناهۆشیارو خه‌وتوو ده‌زانن، ئه‌وان بێ‌ئاگان و هه‌ر ئه‌وان خۆیان نووستوون، بێ‌ئاگان له‌وه‌ى خه‌ڵكى كوردستان ئه‌مڕۆ هۆشیاره‌و هه‌ریه‌كێك بووه‌ته چاودێرێك له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و رووداو‌و گۆڕانكاریانه‌ى له‌كوردستاندا دێنه ئاراوه، كه‌ناڵه‌كانى كۆمپانیاكه‌ى وشه هیچیان پێنه‌ماوه‌و ده‌یانه‌وێت به‌قسه‌ى په‌یامنێره قه‌ڵه‌م شكاوه‌كانیان و هه‌واڵه چه‌واشه‌كارییه‌كانیان دیسانه‌وه بوختانێكى دیكه بۆ پێشمه‌رگه دروستبكه‌نه‌وه، وه‌ك چۆن عه‌دنان عوسمانى ئه‌ندام په‌رله‌مانى كۆمپانیاكه‌ى وشه، ناوى پیرۆزى پێشمه‌رگه‌ى به‌میلشیاو چه‌ته هێنا. ئه‌گه‌رچى رژێمى به‌عس دوژمنى سه‌رسه‌ختى گه‌لى كورد بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و به‌پێشمه‌رگه‌ى ده‌گوت (موخه‌ریب)، به‌لام له‌ئێوه‌ى پێشمه‌رگه‌ى كۆنى ناو كۆمپانیاكه‌ى وشه ده‌پرسم، جیاوازى نێوان (موخه‌ریبى به‌عس و میلیشیاو چه‌ته‌كه‌ى عه‌دنان عوسمان) چییه؟ سوكایه‌تیكردن به‌ناوى پیرۆزى پێشمه‌رگه
بێبه‌هاكردن و سووكایه‌تى پێكردنى ناوى پیرۆزى پێشمه‌رگه ئه‌و راستییه ده‌سه‌لمێنێت، وه‌ك چۆن عه‌ره‌به شۆڤێنییه به‌عسییه‌كان كار بۆ ئیلغاكردنه‌وه‌ى یاساى پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن كه‌وه‌ك هێزێكى نیزامى له‌چوارچێوه‌ى ده‌ستوورى عیراقدا هه‌بێت، ئاوا سه‌ران و جه‌ماعه‌ته‌كه‌ى كۆمپانیاى وشه كار بۆ بێبه‌هاكردنى پێشمه‌رگه‌و ناوى پێشمه‌رگه‌و هه‌موو ده‌ستكه‌وته نیشتمانییه‌كانى كوردستان ده‌كه‌ن. بۆ ناڕه‌زایى ده‌ربڕین له‌به‌رامبه‌ر لێدوانه ناڕه‌واكه‌ى ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كه‌ى كۆمپانیاى وشه، به‌هه‌زاران پێشمه‌رگه‌ى دێرین و كه‌مئه‌ندامى سه‌نگه‌ر چوونه به‌رده‌م په‌رله‌مان و داواى یاساییان له‌سه‌ر عه‌دنان عوسمان و جه‌ماعه‌ته‌كه‌ى كۆمپانیاى وشه تۆماركرد. ئه‌وه نیشانه‌ى ناڕه‌زایى سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه دێرینه‌كان و كه‌سوكاریان و كه‌م ئه‌ندامانى سه‌نگه‌ر بوو له‌به‌رامبه‌ر لێدوانه‌كه‌ى سه‌رانى كۆمپانیاى وشه، كه‌چى په‌یامنێره نووستووه‌كه‌ى سایتى سبه‌ى كه‌زمانحاڵى كۆمپانیاكه‌ى وشه‌یه وێڕاى ئه‌وه‌ى خۆى چه‌واشه ده‌كات، كه‌ناڵه‌كه‌شى چه‌واشه‌كرد، له‌هه‌واڵه‌كه‌یدا ده‌نووسێت (یه‌كێك له‌خۆپیشانده‌ره‌كان به‌نهێنی به‌په‌یامنێری سبه‌ی راگه‌یاند: له‌م بابه‌ته بگه‌ڕێ و لێدوان ناده‌ین، چونكه به‌ویستی خۆمان نه‌هاتووین، ئه‌گه‌ر لێدوان بده‌ین نان‌بڕاو ده‌كرێین).
سه‌ره‌تاى قسه‌كردن و دوایین قسه‌ى ئه‌وان ئه‌مه‌یه سه‌ره‌تاى قسه‌كردن و دوایین قسه‌ى ئه‌وان، چونكه به‌و وشه‌یه په‌روه‌رده‌كراون و جگه‌له‌وه هیچیتر فێرنه‌بوون و چۆنیان بیه‌وێت هه‌واڵ و رووداوه‌كان له‌به‌رژه‌وه‌ندیى تاقمه‌كه‌یان ده‌ڕازێننه‌وه بێگوێدان به‌بنه‌ما ئه‌خلاقییه‌كانى رۆژنامه‌نووسى و گه‌یاندنى هه‌واڵ و رووداوه‌كان وه‌ك خۆى. له‌به‌شێكى دیكه‌ى هه‌واڵه‌كه‌دا، سایته چه‌واشه‌كارییه‌كه‌ى سه‌ر به‌تاقمه‌كه‌ى كۆمپانیاى وشه نووسیوویه‌تى (جێگه‌ی ئاماژه پێكردنه به‌نووسراوێكی نهێنی ئه‌م پێشمه‌رگه دێرینانه عه‌دنان عوسمان، ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕانیانیان ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه به‌زۆر هێنراون بۆ خۆپیشاندانه‌كه، ئه‌گه‌ر نه‌هاتینایه، ئه‌وا نان‌بڕاو ده‌كراین). ئه‌مه‌ش سوكایه‌تییه‌كى دیكه‌ى كۆمپانیاكه‌ى وشه‌یه به‌پێشمه‌رگه‌ى دێرین و خه‌بات و ماندوبوونى ئه‌وان، وه‌ك ئه‌وه‌ى پێشمه‌رگه دێرینه‌كان وه‌ك دیل و به‌ند ژێر ده‌سته بن و نه‌توانن هیچ بڵێن و هیچ بكه‌ن و هیچ ده‌رببڕن، ئه‌وان بیریان چووه كه‌هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان خاوه‌نى ئه‌و په‌رله‌مانه‌شه كه‌عه‌دنان عوسمان له‌سه‌ر حسابى خه‌ڵكانێك پێیگه‌یشت و مانگانه‌ى زیاتر له‌هه‌شت ملیۆن دینار (6700 $) دۆلاره‌و به‌خوێنى ده‌یان هه‌زار پێشمه‌رگه‌ى شه‌هید به‌دیهاتووه.
ئه‌مه‌یه هه‌ستكردن به‌لێپرسراوێتى!؟ ئه‌مه‌یه هه‌ستكردن به‌لێپرسراوێتى به‌رامبه‌ر به‌خوێنى ده‌یان هه‌زار شه‌هیدى پێشمه‌رگه كه بۆ ئه‌مڕۆ خۆیان به‌ختكرد، ئه‌مه‌یه وه‌فاو خۆشه‌ویستى و هاوكارى بۆ خێزانه شه‌هیده‌كانى پێشمه‌رگه، ئه‌مه‌یه ده‌ستگرتنى پێشمه‌رگه كه‌مئه‌ندامه‌كانى سه‌نگه‌ر، كه له‌پێناو ئه‌و په‌رله‌مان و حكومه‌ت و ده‌ستكه‌وته نیشتمانیانه‌دا به‌شێكى جه‌سته‌یان له‌ده‌ستدا. ئافه‌رین بۆ تۆ‌و سه‌رانى تاقمه‌كه‌ت، تۆ ئێستا هیچ نیت له‌ناو په‌رله‌ماندا، ناوى پیرۆزى پێشمه‌رگه ده‌زڕێنیت، ئه‌ى به‌یانى ببیت به‌خاوه‌نى په‌رله‌مان و حكومه‌ت چى ده‌كه‌یت؟!! ئه‌مه‌یه گۆڕان؟! ئه‌مه‌یه خزمه‌تكردن به‌پێشمه‌رگه‌ى دێرین و كه‌سوكارى شه‌هیدان و قوربانیان و خه‌ڵكى شۆڕشگێڕ‌و ماندوونه‌ناسى كوردستان؟!
|
|
|
|
|
|
|
|
|