كه‌ركوك، ململانێیه‌كی دێرین، خه‌باتێك به‌ده‌نگدان
مه‌لا محه‌مه‌د ئه‌مین چه‌مچاڵی
26/2/2010
نهرۆ له‌نامه‌یه‌كیدا بۆ (ئه‌ندیرا)ی كچی: كورد هه‌ر ئازاد ده‌بێت، چونكه ئاماده‌یه نرخی ئازادییه‌كه‌ی بدات
به‌ناوی یه‌زدانی به‌خشنده‌ی میهره‌بان. دانیشتووانی به‌شه‌ره‌فی شاری كه‌ركوك-ی تێكۆشه‌ر-سلاوتان لێبێت. پێشه‌كی مێژووی پڕ سه‌روه‌ری ئێوه‌ی به‌ڕێزو له‌هه‌مانكاتدا پڕ له‌كاره‌ساته‌كانی شاره مه‌زنه پڕ كڵپه‌و بڵێسه‌كه‌مان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (4000-4500)ساڵ پێش له‌دایكبوونی حه‌زره‌تی مه‌سیح. بۆ نموونه شاری كه‌ركوك له‌سالانی (126) پ.ز تا ساڵی (224) زاینی، پایته‌ختی حكومه‌تی (ئه‌دیابین) بووه كه حكومه‌تێكی كوردی سه‌رده‌می ئه‌شكانییه‌كان بووه، ته‌نانه‌ت ئه‌م شاره له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئه‌و شارانه‌دایه كه له‌مێژووی كۆنه‌وه بنیاتنراوه له‌ته‌واوی ناوچه‌كه‌دا. شوێنه‌واره‌كانی: چه‌رموو، به‌رده به‌له‌كه، تۆزی، گا سوور، قه‌لا، باباگوڕگوڕ، وێران شار ...هتد) به‌ڵگه‌ی ته‌واوی ئێمه‌یه كه له‌وساوه تائێستا‌و بگره پێشتریش له (توفانی نوحه‌وه) تائه‌مڕۆ باب و باپیرانی ئێمه له‌سه‌ر ئه‌م خاكه ژیاون و هه‌ر لێره‌ش له‌م خاكه پیرۆزه نێژراون، بێگومان ئێمه‌ش وه‌ك ئه‌وان له‌سه‌ر ئه‌م خاكه ده‌ژین و له‌پێناو ئه‌م خاكه‌دا ده‌مرین و دوای مردنیش له‌م خاكه‌دا ده‌نێژرێین و له‌و دنیاش له‌م خاكه‌وه زیندوو ده‌كرێینه‌وه. وه‌ك خودای گه‌وره له‌ده‌قی قورئانی پیرۆزدا ده‌فه‌رموێت: (منها خلقنكم و فیها نعیدكم ومنها نخرجكم تاره أخرى) واته: له‌م خاكه دروستمان كردن، بۆ ناو ئه‌م خاكه ده‌تان گه‌ڕێنینه‌وه‌و جارێكی تریش له‌م خاكه ده‌رتان ده‌هێنینه‌وه. هه‌روه‌ها خوای گه‌وره جگه له‌پیرۆزی ئه‌و خاكه‌ی كه تیایدا ده‌ژین بۆ رێزگرتن و پاراستنی خاك و نیشتمان دیسانه‌وه له‌قورئانی پیرۆزدا پێمان ده‌ڵێت و ده‌فه‌رموێت (هو الژی خلق لكم ما فی الارچ جمیعا پم استوى إلی السما‌ء فسواهن سبع سموات وهو بكل شی‌ء علیم)واته (خوا ئه‌و خوایه‌یه كه خاك و نیشتمان و ئه‌وه‌ی له‌ناخی خاكه‌كه‌تاندا هه‌یه بۆ ئێوه‌ی خه‌ڵق كردووه‌و دوای ئه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ر ئاسمانه‌كاندا هێناوه‌و ئاسمانه‌كانی رێكخست به (حه‌وت ئاسمان) واته به‌قه‌راری خوای گه‌وره هه‌رچی فه‌ڕو پیرۆزی و مه‌واده به‌كه‌ڵكه‌كان هه‌یه له‌ناو ناخی زه‌ویدا به‌نه‌وت و غاز‌و كبریت و به‌هه‌موو به‌رهه‌مه‌كانی تره‌وه هه‌مووی موڵكی دانیشتووانی ئه‌و ولاته‌ن و هه‌مووی بۆ ئه‌وان حه‌لاڵه‌و بۆ داگیركه‌ران و بێگانه حه‌رامه، وه‌ك پێغه‌مبه‌ر (د.خ) ده‌فه‌رموێت (كل مسلم علی المسلم حرام دمه وماله و عرچه). ته‌ماحكاران چاویان بڕیوه‌ته ئه‌م خاكه به‌داخه‌وه له‌دێر زه‌مانه‌وه خه‌ڵكی قاره‌مانی ئه‌م ناوچه‌یه له‌ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دان، به‌درێژایی مێژوو له‌به‌رده‌م په‌لامارو هێرشی داگیركه‌راندا بوون، هه‌میشه ته‌ماحكاران چاویان بڕیوه‌ته ئه‌م ناوچه‌یه، چونكه ولاتی خێروبه‌ره‌كه‌ت و سامانی سروشتی بووه به‌تایبه‌ت شاری كه‌ركوك. ئه‌وه‌تا به‌پێی سه‌رچاوه مێژووییه‌كان ده‌بینین: ساڵی (1232)ز عه‌باسییه‌كان داگیریانكردووه. له‌سه‌ده‌ی (16)دا به‌ر شالاوی سه‌فه‌وییه‌كان و مه‌غۆله‌كان كه‌وتووه. له‌ساڵی (1555)ز به‌پێی به‌ڵێننامه‌ی (ئه‌ماسیا) عوسمانییه‌كان داگیریانكردووه. ساڵی (1624)ز خان ئه‌حمه‌د خانی ئه‌رده‌لان به‌هاوكاری شا عه‌باس گرتوویه‌تییه‌وه. ساڵی (1625)ز جارێكی تر عوسمانییه‌كان داگیریان كردووه‌ته‌وه. ساڵی (1743)ز له (5)ئاب نادر شا به (170)هه‌زار كه‌سه‌وه هاتووه‌ته سه‌ری و داگیریكردووه. ساڵی (1775)ز كه‌ریم خانی زه‌ند به‌هێزێكی سه‌ربازییه‌وه هاتووه‌ته‌وه كه‌ركوك: به‌كوردی و به‌كورتی ئه‌م پارێزگایه‌ی ئێمه هه‌میشه له‌ململانێ و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌دا بووه له‌گه‌ڵ داگیركه‌راندا، هه‌میشه كه‌داگیركراوه، رزگاركراوه‌ته‌وه. چه‌ند جارێكیش ئه‌م پارێزگایه پایه‌ختی كوردستان بووه وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ساڵی (1516)ز میر سه‌یدی سۆران كه‌ركوك و موسڵی له‌ژێر ده‌ستدا بووه‌و بانگی سه‌ربه‌خۆیی كوردی تیاداوه. سه‌رده‌مێكیش پایه‌ختی ولایه‌تی شاره‌زوور بووه-تا دواتر خراوه‌ته سه‌ر ویلایه‌تی موسڵ له‌ساڵی (1879)ز له (31)ی مایسی (1918)دا هێزه‌كانی به‌ریتانیا داگیریانكردووه. شێواندنی سیمای نه‌ته‌وایه‌تی شاره‌كه دوای داڕووخانی عوسمانییه‌كانیش به‌زۆری زۆردار‌و بێ پرسی دانیشتووانی ئه‌م ولاته-به‌ده‌وڵه‌تی عیراقه‌وه لكێنراوه، هه‌ر له‌و رۆژه‌وه‌ی مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ هاتووه‌ته سه‌ر حوكم هه‌تا رۆژی رووخانی به‌عس درێغی له‌سه‌ركوتكردن و ته‌عریب و شێواندنی سیمای نه‌ته‌وایه‌تی ئه‌م پارێزگایه نه‌كراوه. حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عیراق به‌رده‌وام په‌ره‌یان به‌زه‌برو زه‌نگ و ته‌رحیل و ته‌عریب داوه ته‌نانه‌ت به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاون و په‌نایان بردووه‌ته به‌ر چه‌كی كیمیایی و شه‌ڕی جینۆساید‌و سیاسه‌تی (خاكی سوتێنراو) وه‌ك له‌پرۆسه‌ی ئه‌نفاله به‌دناوه‌كاندا پیاده‌یان كرد. خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی ناوچه‌كانی كه‌ركوك و گه‌رمیان سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو دڕندایه‌تییه‌ی ده‌رهه‌قیان ده‌كرا، هێشتا هه‌ر به‌سه‌ربه‌رزی و شكۆمه‌ندی مانه‌وه، هه‌میشه له‌ڕیزی پێشه‌وه‌ی شۆڕشه‌كاندا بوون هه‌ر له‌شۆڕشی (ئیبراهیم خانی ده‌لۆ، شێخ مه‌حمودی نه‌مر، شۆڕشی ئه‌یلول و شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مان)ه‌وه هه‌تا راپه‌ڕینه مه‌زنه‌كه‌ی گه‌له‌كه‌مان ساڵی (1991) كه‌سه‌ربه‌رزانه خه‌ڵكی راپه‌ڕیوی شاری كه‌ركوك به‌هاوكاری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان توانیان كوردستانێتی شاری كه‌ركوك جارێكی تریش بسه‌لمێننه‌وه، ئه‌ویش به‌ڕزگاركردنی شاره‌كه‌و راماڵینی هێزی داگیركه‌ری رژێمی به‌عس له‌ساڵی (1991) و رۆژی رووخانی به‌عسی گۆڕبه‌گۆڕ ساڵی (2003). هه‌روه‌ها خه‌ڵكی قاره‌مانی شاری كه‌ركوك به‌كوردو عه‌ره‌بی ره‌سه‌نی ناوچه‌كه‌و برا توركمان و برا مه‌سیحی و ێابئه‌كانه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تییه‌ی به‌سه‌ریان هاتووه توانیویانه كلتووری نه‌ته‌وه‌كانی خۆیان بپارێزن و هه‌میشه شانازی به‌هێزه به‌هاییه‌كانه‌وه بكه‌ن له‌جوامێری و راستگۆیی و داوێن پاكی و ده‌روون پاكی و نیشتمانپه‌روه‌ری و دادپه‌روه‌ری خۆی ده‌بینێته‌وه. كورد نرخی ئازادیه‌كه‌ی ده‌دات هه‌رچه‌نده رۆژه‌كان سه‌خت بوون قوربانی گه‌وره گه‌وره‌ی وه‌ك (ئه‌نفال و كیمیاباران و ئازاری مه‌ینه‌تییه‌كانی ته‌عریب و ته‌بعیس و ته‌رحیل و سوتماكی گوند‌و شاره‌كان و پارچه پارچه‌كردنی شوێنه كوردستانییه‌كان وه‌ك كه‌ركوك، خانه‌قین، شه‌نگال، مه‌نده‌لی، له‌گه‌ڵ قه‌زاو ناحیه دابڕاوه‌كان) پێمانه‌وه دیاره‌و ئازاره‌كانی له‌دڵ و ده‌روونماندا ماكه‌كه‌ی ماوه. به‌لام وه‌ك سیاسه‌تمه‌داری هندی (نهرۆ) له‌نامه‌یه‌كدا بۆ (ئه‌ندیرا)ی كچی ده‌نووسێت و ده‌ڵێت: كورد هه‌ر ئازاد ده‌بێت، چونكه ئاماده‌یه نرخی ئازادییه‌كه‌ی بدات، بۆیه ئێمه‌ش پێویسته دوای ئازادی ئه‌وه‌ش له‌بیرنه‌كه‌ین كه دنیای ئه‌مڕۆ جیاوازه له‌گه‌ڵ رۆژه ره‌شه‌كانی پێشوودا، ئه‌وه‌تا ده‌بینین كه سیستمی جیهانی له (دیكتاتۆرییه‌ته‌وه) گۆڕاوه به‌ره‌و (دیموكراسیه‌ت)، گه‌لانی جیهان كۆت و زنجیری به‌ندایه‌تی كه له‌ده‌ستیان ئالابوو ئێستا دایانماڵیوه‌و ره‌هابووه، سنووره ده‌ستكرده‌كانی به‌ناوی (السیاده الوگنیه)ی فاشیزمه‌كان هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌تا نموونه‌ی (كۆسۆڤۆ)ی ئه‌مڕۆو (میلۆسۆڤیچ)ی پێشوو (كورد‌و كوێت)ی دوێنێ و گه‌شه‌كردنی (هه‌رێمی كوردستان و عیراقی فیدڕاڵ)ی ئه‌مڕۆ، چاره‌نووسی ره‌شی (سه‌دام حسێن)ی دیكتاتۆر‌و (عه‌لی كیمایی) له‌گۆڕنراو، ئه‌وه‌ش هه‌ڵه‌بجه‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان ره‌مزی جینۆسایدكراوی هاوڕێی هه‌ردوو شاره ناوداره‌كانی جیهان (هێرۆشیماو ناكازاكی) ئه‌مڕۆ. دوێنێ ء ئه‌مڕۆ ئه‌مڕۆش ئه‌مڕۆی سه‌رۆك كۆماری عیراقی ئێستای (مام جه‌لال)ی كوردی سۆشیال دیموكرات و پارێزه‌ری مافی مرۆڤ و پیاده‌كردنی بنه‌ماكانی هه‌موو به‌نده‌كانی دیموكراسیه‌تن ئه‌وه‌ش دوێنێی رۆیشتووی نه‌فره‌ت لێكراوی به‌درۆ هه‌ڵبه‌ستراوی دروشمی (عدم التدخل فى الشۆن الداخلیه) كه (عه‌دنان خه‌یروڵلا) بێ شه‌رمانه له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌نووسیدا وتی: إن التحریم الوارد فى ألاتفاقیات الدولیه لاستعمال ألاسلحه الكیمیاویه لایشمل إستعمالها من قبل الدول چد أبناء الشعب و المواگنین، وأنما یشمل إستعمالها فقگ بین الدول المتحاربه) واته (قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی له‌ڕێكه‌وتننامه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا ته‌نها شه‌ڕی نێوده‌وڵه‌تی ده‌گرێته‌وه نه‌ك دژی رۆڵه‌كانی گه‌ل و هاوولاتیان؟! كه‌واته كیمیابارانی هاوولاتیان و رۆڵه‌كانی گه‌ل به‌لایه‌وه حه‌لاڵ و ره‌وابوو، وه‌ك دیاری به‌سه‌ریاندا دابارێنێت بێ شه‌رمانه شانازی به‌كیمیابارانی رۆڵه‌كانی گه‌ل و هاوولاتیانه‌وه كردووه. رۆژی ده‌نگدانه ئه‌مڕۆ كه ڕۆژی ده‌نگدانه بۆ نوێنه‌رایه‌تی گه‌لی كورد‌و به‌تایبه‌ت بۆ نوێنه‌رایه‌تی شاری كه‌ركوكی كورد‌و عه‌ره‌بی ره‌سه‌نن و برا توركمانه‌كان و ێابئی و مه‌سیحیی و هه‌موو كه‌ركوكییه راسته‌قینه‌كان. رۆژی ده‌نگدانه به‌و كه‌سانه‌ی فیداكار‌و تێكۆشه‌رانه تاخه‌بات و دژی دیكتاتۆریه‌ت له‌شاخ و چیا‌و دۆڵ و هه‌ردوو گوند‌و شاردا بوو. به‌ده‌ریا خوێنیان پێشكه‌شده‌كرد بۆ گه‌شه‌ی خه‌بات و تێكۆشان و نه‌كوژانه‌وه‌ی بڵێسه‌ی كوردایه‌تی. ئه‌مڕۆ خه‌بات خه‌باتی ده‌نگدان و قه‌ڵه‌م و هه‌ڵبژاردنی دڵسۆزان و رۆشنبیران و یاساناس و شه‌ریعه‌تزان و زمانزانه، رۆژی دیاریكردنی ئه‌و رۆڵه به‌شه‌ره‌فانه‌یه كه دوور له‌گه‌نده‌ڵی و سوودی تایبه‌تی خۆیان چاو له‌یه‌ك نانێن بۆ خه‌باتی به‌رده‌وام بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی كه‌ركوكی بابه‌گوڕگوڕو شه‌نگال و جه‌له‌ولاو مه‌نده‌لی و خانه‌قین بۆ باوه‌شی دایكی وه‌ته‌ن هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش به‌هه‌ق به‌جێهێنانی ئه‌و ئه‌مانه‌ته‌یه كه خوای گه‌وره فه‌رموویه‌تی: ان الله یأمركم أن تۆدوا الامانات الی أهلها. ئه‌مڕۆ رۆژی خه‌بات و تێكۆشه‌ران و نوێنه‌رانه بۆ جێبه‌جێكردنی مادده‌ی (140)ی ده‌ستوور بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی پارچه دابڕاوه‌كانی قه‌زاو ناحیه‌كانی كه‌ركوك وه‌ك كه‌لار، كفری، چه‌مچه‌ماڵی چه‌رموو كه تائێستاش دوو جاری تر له‌مه‌وبه‌ر له‌شاری دایك كه‌ركوكی دێرین دابڕاوه‌و گه‌ڕاوه‌ته‌وه. گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كانی كه‌ركوك كه‌ساڵی (1963)وه گه‌ڕه‌كی جمهوری و (13)گوندی ده‌وروبه‌ری شاری كه‌ركوك وه‌ك (شۆراوو گورگه‌چاڵ و هتد). خه‌باته بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی (33)گونده دێرینه‌كانی دوبز كه به‌زۆری زۆردار (عه‌شایه‌ری چه‌كداری عه‌ره‌بیان) له‌جێدانان و داگیركردن. خه‌باته بۆ رازاندنه‌وه‌ی شاری كه‌ركوك بۆ گه‌شاندنه‌وه‌و به‌رزكردنه‌وه‌ی قه‌لای به‌ناهه‌ق داڕوخاو بۆ بنیاتنان و نوێكردنه‌وه‌ی شاری وێرانكراو به‌خانووه‌كان و جاده‌و شه‌قام و ئاو‌و ئاوه‌ڕۆو باخ و گوڵزارو یاریگاكانه‌وه، بۆ دامه‌زراندنی هاوولاتیان و دابینكردنی ژیان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خه‌نده‌و پێكه‌نین بۆ سه‌ر لێوی خه‌فه‌تباره‌كان و هه‌ژارو نه‌داره‌كان و ئاواره‌و بێشوێن و جێگه‌و رێگه‌كانی كه‌ركوك به‌بێ جیاوازی. خه‌باته بۆ بژاردنه‌وه‌ی زه‌ره‌رو زیانی ئه‌نفالكراوان و ته‌رحیلكراوان و ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌رانی شاری كه‌ركوك- تاكه‌ركوك ده‌بێته‌وه شاره نه‌خشینه‌كه‌ی رابردووی جاران بۆ حه‌ساندنه‌وه‌ی هه‌موو دانیشتووان، پشت به‌یه‌زدان، پشت به‌تێكۆشان و خه‌باتی راسته‌قینه‌ی دڵسۆزان. *ئه‌ندامی یه‌كێتیی په‌رله‌مانتارانی كوردستان
|
|
|
|
|
|
|
|
|