كۆمپانیاى گرده‌كه دوێنىَ درۆ.. ئه‌مڕۆ دوو جار درۆ
به‌هرۆز فه‌ره‌یدون
26/2/2010
گردنشینان له‌پێناو چه‌ند ده‌نگێكى هه‌ڵبژاردندا نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌خۆیان زویر ده‌كه‌ن و سه‌رانى كۆمپانیاى وشه پێیان وایه براى راسته‌قینه‌ى هه‌وادارنى گرده‌كه به‌ره‌ى توركمانییه، بێ‌باك له‌و ده‌نگده‌رانه‌ى له هه‌ڵبژاردنى نوێنه‌ره‌كانیان بۆ په‌رله‌مانى كوردستان ده‌نگى خۆیان خسته پاڵ ده‌نگى كۆمپانیاى وشه و سه‌رانى گرده‌كه به‌پێچه‌وانه‌وه به‌ناو سه‌ركرده گردنشینه‌كان بىَ منه‌ت بون و هیچ كاتێكیش ته‌نها سوپاسێكیان بۆ هه‌وادارانیان نه‌بوو. بودجه له تاریكیدایه، دوو ئیداره‌یى حكومه‌تى هه‌رێمى نغرۆى گه‌نده‌ڵى كردووه، دوو وه‌زاره‌تى ناوخۆ هه‌یه، هاولاتیانى كوردستان سه‌رچاوه‌یه‌كى راستگۆى راگه‌یاندنیان نییه،بۆ سىَ شار چل و دوو وه‌زیر هه‌یه، ئه‌مه ئه‌و مانشێتانه بوو گردنشینان له سه‌روبه‌ندى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان كردبویانه دروشم و هاولاتیانى كوردستانیان پىَ توڕه ده‌كرد وه‌ك ئه‌وه‌ى بڵێن راپه‌ڕینێك به‌پێویست بزانرێت و گیڤارا زیندوو بوه‌ته‌وه و نه‌وشیروانیش باوكى رۆحى نه‌ته‌وه‌یى كورده و پێویسته راپه‌رینه‌كه به كوده‌تا به‌رپا بكات!! ، له ئێستادا یه‌ك حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان هه‌یه‌و بودجه زۆر به شه‌فافانه خرایه پێشچاوى هاولاتیانى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زاره‌تى ناوخۆ یه‌ك وه‌زاره‌ته‌و ته‌نها نۆزده وه‌زاره‌تیشمان هه‌یه، ئاخۆ ئه‌گه‌ر ئه‌وان ئێستا به پێشمه‌رگه نه‌ڵێن میلیشیاو ته‌پڵ به مێزى په‌رله‌مان لێنه‌ده‌ن و به‌ره‌ى توركمانى نه‌كه‌نه براى خۆیان و فیشه‌ك به مه‌ڵبه‌ندو ڕێكخستنه‌كانى یه‌كێتییه وه نه‌نێن ده‌بىَ چیبكه‌ن؟ چ به‌رنامه‌یه‌ك هه‌یه راگه‌یاندنه‌كانى كۆمپانیاى وشه خۆیان و خه‌ڵكیشى پێوه مه‌شغوڵ و سه‌رگه‌ردان بكه‌ن؟ ئاخۆ ده‌بىَ سیاسه‌تى فریودانیان چى بێت جگه له تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه‌و ده‌ستخۆشیكردن له مه‌لاكرێكارو خۆدانه‌پاڵ تیرۆریستان؟ له‌لایه‌ك بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستان به ناشه‌فاف وه‌سف ده‌كه‌ن به‌لام جگه له كه‌سى یه‌كه‌مى كۆمپانیاى وشه كىَ ده‌زانىَ بودجه‌ى كۆمپانیاى وشه و گرده‌كه له كوێوه دێت و بۆ كوىَ ده‌چىَ؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیاره‌یه تا ئێستا وه‌لام نه‌دراوه‌ته‌وه، هاولاتیانى كوردستانیش به وه‌لامێكى ناڕاست ده‌خه‌ڵه‌تێنن كه گوایا هه‌وادارنى گرده‌كه یارمه‌تى كۆمپانیاى وشه ده‌ده‌ن، به‌لام له‌لایه‌كى تر ده‌پاڕێنه‌وه‌و ده‌كڕوزێنه‌وه كه هه‌وادارانیان نانیان براوه و به‌رنامه‌یه‌كى تایبه‌تیش له مانگێكى پیرۆزدا پێشكه‌ش بكه‌ن به‌ناوى خوانى نانبڕاوان، ئاخر چۆن خه‌ڵك باوه‌ڕ به‌م درۆ و ده‌له‌سانه ده‌كه‌ن؟ كه‌سى یه‌كه‌مى كۆمپانیاى وشه ئه‌گه‌ر بڕیاریدابێت كه‌سێكى له‌خواترس و روو له‌خوابێت، ده‌بێت تا ئێستا چه‌ند مزگه‌وتى به‌سه‌ركردبێته‌وه‌و چه‌ند ڕێزى له ئایینى پیرۆزى ئیسلام گرتبێت؟ له ئێستاشدا جگه له‌و زمانه‌ى كه ده‌یه‌وێت له كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كان حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى پێ ناشرین بكات ئایا زمانێكى تر بۆ بانگه‌شه شك نابات ئه‌گه‌ر بڕیار وایه خه‌ڵك متمانه‌ى پێده‌كه‌ن ، یاخود مه‌به‌سته‌كه‌ى ته‌نها ناشرینكردنى سه‌ركرده‌كانى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستانه‌و تۆڵه‌و چاكسازى كردوه‌ته یه‌ك دروشم و ده‌یه‌وێت به‌ناشرینكردنى دۆسته‌كانى دوێنىَ و دوژمنه‌كانى ئه‌مرۆ خۆى وته‌نى خۆى و به‌ناو سه‌ركرده‌كانى چوارده‌ورى بگاته لوتكه‌ى ده‌سه‌لات.
|
|
|
|
|
|
|
|
|