هێــــزى پێشمه‌رگه‌ میـــلیـشیــــا نیـیه‌
هێــــزى پێشمه‌رگه‌ میـــلیـشیــــا نیـیه‌ ‌ خه‌لیل عه‌بدوڵلا‌ 26/2/2010
هه‌ندێ له‌كاندیدانی لیستی گۆڕان بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق و ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر لیستی گۆڕان له‌ وته‌و لێدوانه‌كانیاندا ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان میلیشیایه‌. ئه‌وه‌ش بێئاگایى خاوه‌نى ئه‌و وتانه‌ له‌ناوه‌ڕۆكى ده‌ستوورى عیراق نیشانده‌دات، چونكه‌ ئه‌و ده‌ستووره‌ رێگه‌ى به‌حكومه‌تى هه‌رێمه‌كان داوه‌ كه‌هێزه‌كانى پۆلیس و ئاسایش ء پاسه‌وانى هه‌رێمى خۆیان هه‌بێت. له‌به‌ر رۆشنایى ئه‌و ده‌ستووره‌دا هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان له‌ژێر ناوى پاسه‌وانى هه‌رێمدا رێكخراوه‌ء بوونه‌ته‌ دامه‌زراوه‌یه‌كى ره‌سمى ء حكومى هه‌رێمى كوردستان.
ئه‌وه‌ بێجگه‌ له‌وه‌ى كه‌ده‌ستوورى عیراق دانى به‌هه‌رێمى كوردستان ء هه‌موو ده‌سه‌لاته‌كانیدا ناوه‌ وه‌ك هه‌رێمێكى فیدرال له‌چوارچێوه‌ى عیراقدا. له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌ داننراوه‌ به‌حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندا وه‌ك یه‌كێك له‌ده‌سه‌لاته‌كانى هه‌رێم. داننان به‌حكومه‌تى هه‌رێمیشدا به‌ماناى داننانه‌ به‌هه‌موو دامه‌زراوه‌و وه‌زاره‌ته‌كانى ئه‌و حكومه‌ته‌دا، كه‌وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ش ده‌گرێته‌وه‌، هه‌ر بۆیه‌ش هه‌ر هێزێك له‌چوارچێوه‌ى ئه‌و وه‌زاره‌ته‌دا بێت هێزێكى ره‌سمى ء دانپێدانراوه‌. ئه‌وه‌ش ئه‌و راستییه‌ ده‌رده‌خات كه‌هێزه‌كانى پاسه‌وانى هه‌رێم و هێزه‌كانى سنوورى ده‌سه‌لاتى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ هێزى ره‌سمى ء نیزامین ء ناكرێت به‌میلیشیا پێناسه‌ بكرێن.
ده‌ستوورى عیراق جه‌ختى له‌وه‌ش كردۆته‌وه‌ كه‌سوپاو داموده‌زگا ئه‌منییه‌كان ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كى هاوسه‌نگ له‌ڕۆڵه‌كانى پێكهاته‌ جیا جیاكانى گه‌لانى عیراق پێكبێن. له‌و رءانگه‌ ده‌ستوورییه‌وه‌ گه‌لى كوردستان مافى خۆیه‌تى كه‌پشكى هێزى سه‌ربازى له‌وه‌زاره‌تى به‌رگرى عیراق هه‌بێت.
له‌به‌ر رۆشنایى ئه‌و راستییه‌ ده‌ستوورییانه‌دا ده‌گه‌ینه‌ ئه‌و راستییه‌ى كه‌هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان كه‌ له‌چوارچێوه‌ى هێزه‌كانى پاسه‌وانى هه‌رێم و هێزه‌كانى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و وه‌زاره‌تى به‌رگرى عیراقدا رێكخراون هێزى ره‌سمى و نیزامین و ناكرێت به‌میلیشیا ناوببرێت هه‌ربۆیه‌ش هه‌موو ئه‌و ده‌نگه‌ ناسازانه‌ى كه‌ ئه‌و هێزانه‌ى گه‌لى كوردستان به‌میلیشیا ناوزه‌د ده‌كه‌ن، ده‌نگى دژ به‌ده‌ستوورن و به‌مه‌رامى سیاسى چه‌واشه‌ ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن، به‌لام ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامى نابێت ء هیچى لـآ شین نابێت، چونكه‌ هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان، له‌ڕابردوودا وه‌ك هێزێكى شۆڕشگێڕو قاره‌مان، له‌سه‌نگه‌رى خه‌بات ء تێكۆشاندا به‌رگرى له‌ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌یى و وجودى گه‌لى كوردستان كردووه‌. هه‌زاران رۆڵه‌ى ئه‌م گه‌له‌ له‌ڕیزى هێزى پێشمه‌رگه‌دا گیانى خۆیان كردۆته‌ خه‌لاتى رێگاى رزگاریی كوردستان. سه‌ربارى به‌شدارى كاریگه‌رى ئه‌م هێزه‌ له‌قۆناغه‌ سه‌خته‌كانى خه‌باتدا له‌دژى دیكتاتۆریه‌ت، له‌پرۆسه‌ى ئازادى عیراقیشدا وه‌ك هێزێكى كارامه‌ء قاڵبووى خۆماڵى شانبه‌شانى هێزى هاوپه‌یمانان به‌شدارى ئه‌ء پرۆسه‌یه‌ى كرد. فه‌رمانده‌كانى هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان له‌چه‌ندین بۆنه‌دا به‌ئیعجاب ء پێزانینه‌وه‌ رۆڵى قاره‌مانانه‌ى هێزى پێشمه‌رگه‌یان به‌رز نرخاندووه‌. ئێستاش هێزی پیشمه‌رگه‌ شه‌قڵێكی یاسایی ء ده‌ستووری وه‌رگرتووه‌ء به‌رگری له‌هه‌رێمی كوردستان ء عیراقی نوێ ده‌كات ء له‌دژی به‌ره‌ی تیرۆر ده‌جه‌نگێت، هه‌ربۆیه‌ ئه‌و هێزه‌ هێزێكی نیشتمانی نیزامی ء ره‌سمییه‌و ناكرێت به‌میلیشیا ناوببرێت.


#5273
3/9/2010
ئه‌رشیف
 
‌ پاڵه‌وانی مۆندیال ده‌ست به‌پالاوتنه‌كانی یۆرۆ ده‌كات سه‌رچاوه‌: ئاژانسه‌كان- ئاماده‌كردنی ستادیۆم‌ 1/9/2010
‌ سه‌ركار عه‌لی خان: له‌یه‌كێتی تۆپی پێ هاوبیری نییه‌ و ئه‌و قسه‌یه‌ش بۆچوونی شه‌خسییه‌ سلێمانی، یادگار ساڵح‌ 1/9/2010
 
‌ قه‌ڵه‌ویى ده‌بێته‌ هۆى شێرپه‌نجه‌ ئاماده‌كردنى له‌ئاژانسه‌كانه‌وه‌:گوڵڤین موزه‌فه‌ر‌ 13/7/2010
‌ هه‌وڵدان بۆ هێنان و دروستكردنی كارگه‌ی فڕۆكه‌ له‌ كوردستاندا ئازاد ئیبراهیم شاڵی‌ 13/7/2010
‌ زۆر خواردنه‌وه‌ی چا هه‌وكردنی جومگه‌كان زیاد ده‌كات ئا: ئاكار حه‌سه‌ن‌ 13/7/2010

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP