گۆڕانكاری به‌ته‌پل!
سۆزان كه‌ریم مسته‌فا
26/2/2010
ئه‌وه‌ى شه‌وی 22/23-2 بینیمان له‌كه‌ناڵه‌كانى راگه‌یاندنه‌وه مایه‌ى سه‌رسامى و تێڕامانه بۆ هه‌موو كوردێكى هۆشیارو جێگه‌ى پرسیاركردنه، به‌ناو گۆڕانه‌كان له‌پاى چى وایانكردو واده‌كه‌ن؟ له‌وه‌لامدا ده‌ڵێین گۆڕان ئه‌و شۆكه‌ى كه‌تووشى بووه ده‌یه‌وێت به ته‌پل ده‌ریببڕێت و به‌ته‌پل داخى دڵى خۆى به‌م خه‌ڵكه هۆشیاره‌و حكومه‌ت و په‌رله‌مانه‌كه‌ى ده‌ربڕێ كه‌به‌شێكى زۆرى خه‌ڵك بوونه‌ته پشت و په‌ناى لیستى هاوپه‌یمانى كوردستان، به‌ته‌پل مافى خه‌ڵكى ره‌ش و رووت وه‌رده‌گرنه‌وه ئاوا خه‌ڵك چه‌واشه ده‌كه‌ن و راستییه‌كان له‌خه‌ڵكى ون ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا هه‌موو كوردێكى هۆشیارو به‌ئاگا ده‌زانێت قسه‌كردنى ئه‌وان و ته‌پلالێدانى ئه‌وان بۆ مافى خه‌ڵك و بودجه نه‌بوو به‌ڵكو عه‌رزێكى ته‌واوى عه‌زه‌لات بوو، ده‌یانه‌وێت به‌م عه‌رزى عه‌زه‌لاته واپیشانى خه‌ڵك بده‌ن كه‌داكۆكیكه‌رى مافى خه‌ڵكن. ئاوا گۆڕان فێرى خه‌ڵك ده‌كه‌ن؟ لێره‌دا ده‌پرسین ئاوا گۆڕان فێرى خه‌ڵك ده‌كه‌ن؟ ئاوا سه‌روه‌ریى یاسا‌و ده‌ستوور ده‌پارێزن؟ ئه‌م پۆپۆلیستانه به‌ته‌پلا ده‌یانه‌وآ گۆڕان ئه‌نجام بده‌ن كه‌هێشتا ده‌سه‌لاتیان نه‌گرتۆته ده‌ست، ئه‌ى ئه‌گه‌ر ده‌سه‌لاتداربن ده‌بآ چ ته‌پڵىَ به‌خه‌ڵكى كوردستان لێبده‌ن؟ له‌كاتێكدا ئه‌و بودجه‌یه‌ى ئه‌وان ته‌پڵى بۆ لێده‌ده‌ن مافى خه‌ڵكه‌و چاوه‌ڕوانى چه‌ندین مانگه‌ى خه‌ڵكى به‌شمه‌ینه‌ت و هه‌ژارى ئه‌م كوردستانه خێر له‌خۆ نه‌دیوه‌یه، كه له‌هه‌موو سه‌رده‌مێكدا هه‌ر كاتێك ده‌رفه‌تێكى بۆ هاتبێته پێشه‌وه ئه‌وا یه‌كسه‌ر فس فس پاڵه‌وانێكى بۆ هه‌ڵكه‌وتوه‌و ئه‌زموونه‌كه‌ى له‌باربردووه و ته‌سلیمى داگیركه‌ران و دوژمنانى كوردى كردووه، ئه‌وا ئێستاش له‌یانسیبى به‌ختى كورددا گۆڕانمان بۆ ده‌رچووه بۆئه‌وه‌ى زمانى عه‌ره‌به شۆڤێنییه‌كانى به‌غدامان له‌سه‌ر درێژتر بكات و قسه ناڕه‌واكانى دوژمنانى كورد دووباره بكاته‌وه‌و بیسه‌لمێنێت ئه‌ویش به‌ڕه‌وایدان به‌وشه‌ى میلیشیاو چه‌ته‌و ته‌گه‌ره خستنه به‌رده‌م تێپه‌ڕاندنى بودجه و رێگریكردن له‌به‌رده‌م كاره‌كانى حكومه‌تێك كه‌ده‌یه‌وێت خزمه‌تى ئه‌م گه‌له خێر له‌خۆنه‌دیوه بكات، ئه‌مه‌ش به‌ڕێگه‌یه‌كى نه‌شیاوو دوور له‌هه‌موو ده‌ستوورو ئه‌ته‌كێتێكى گفتوگۆكردن، وه‌ك ئه‌وه‌ى گۆڕان له‌گه‌لا دوژمنى كورددا گفتوگۆ بكات و زۆر قاره‌مانانه ده‌قى ئه‌و ته‌پڵ لێدانه به‌چه‌ند باره‌كردنه‌وه‌یه‌ك پیشانى خه‌ڵك ده‌دات. گۆڕانخوازه‌كان چاویان به‌وه‌دا هه‌ڵنایه كه‌حكومه‌ت هه‌نگاوى باش ده‌نێت و هیچ كێشه‌یه‌ك نییه قسه‌ى له‌سه‌ر بكات بۆیه له‌سه‌ر چه‌ند ده‌قیقه قسه‌كردنێك به‌ته‌پلا ره‌وشى ئارام و هێمنى به‌ڕێوه‌چوونى په‌رله‌مان ده‌شێوێنێت، چونكه ته‌نها ئه‌وه به‌ده‌ستیانه‌وه ماوه كه ته‌پلا لێبده‌ن وه‌ك ته‌پڵیان پێلێدراوه، من لێره‌دا ده‌پرسم ئه‌ركى ئۆپۆزسیون چاككردنى هه‌ڵه‌و كه‌موكورتییه‌كانه یان شێواندیان؟ ئه‌ركى ئۆپۆزسیۆن ئاگاداركردنه‌وه‌ى خه‌ڵكه له كه‌موكورتییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى هێمن و زمانى دیالۆگ و گفتوگۆ یاخود شێواندنى؟ باشه بۆ گۆڕانخوازه‌كان تائێستا له‌سه‌ر هیچ یاسا‌و ره‌فتارێكى په‌رله‌مانى عێراق و هه‌وڵه شوڤێنییه‌كانى به‌غدا ته‌پلا لێناده‌ن و نایكه‌ن به‌هه‌راو رێگرى دروستناكه‌ن؟ له‌گه‌ل حه‌دباو به‌ره‌ى توركمانى رێكده‌كه‌ون ئه‌مه له‌كاتێكدا هه‌ر بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانه كه له‌گه‌ل تاقمى حه‌دباو به‌ره‌ى توركمانى رێكده‌كه‌وێت و له‌لایه‌ن ئه‌و حزبه نه‌یارانه‌ى كورده‌وه باره‌گایان بۆ ده‌كرێته‌وه. ده‌بێت نه‌ته‌وه‌ى كورد چاوه‌ڕوانى چى له‌گۆڕان بكات كه‌ده‌ستى له‌گه‌ل نه‌یارانى كورددا تێكه‌لاكردووه‌و به‌و پێشمه‌رگانه‌ى كه له‌موسلا خوێنى خۆیان خستۆته كاسه‌وه‌و پارێزه‌رى له‌شكۆو ناوى كورد ده‌كه‌ن به‌میلیشیایان له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات. جگه له‌وه‌ى زۆر به‌شانازییه‌وه سوپاس و مه‌منونى خۆیان بۆ تیرۆریستێكى وه‌ك مه‌لا كرێكار ده‌رده‌بڕن، نه‌وشیروان مسته‌فا گه‌ر یه‌ك تۆز هه‌ستى نه‌ته‌وایه‌تى له‌جه‌سته‌دا مابێت چۆن رازى ده‌بێت سوپاس و مه‌منونى بۆ تیرۆریستێكى وه‌ك مه‌لا كرێكار ده‌ربڕن، كه‌ده‌ستى به‌خوێنى سه‌دان پێشمه‌رگه‌و ده‌یان له‌هاوڕآ دێرینه‌كانى سه‌رده‌مى پێشمه‌رگایه‌تى و هاوڕێیانى مێژووه‌كه‌ى خۆى سووره. داهاتى گرده‌كه كوێیه‌و له‌كوێوه دێت؟ به‌ناو گۆڕانخوازانى نێو په‌رله‌مان باس له‌شه‌فافیه‌تى بودجه ده‌كه‌ن و كێشه‌ى له‌سه‌ر دروستده‌كه‌ن، به‌لام تائێستا چه‌ندجار له‌بودجه‌ى گرده‌كه‌ى خۆیان پرسیوه‌ته‌وه‌و بۆ ڕاى گشتییان روونكردۆته‌وه سه‌رچاوه‌ى داهاتى گرده‌كه كوێیه‌و له كوێوه دێت و چۆن و بۆچى سه‌رف ده‌كرێت؟ نه‌وشیراون مسته‌فا خۆى له‌ڕۆژنامه‌ى رۆژنامه‌دا ئاماژه‌ى كردووه به‌ئاشكراكردنى سه‌رچاوه‌ى داراییان به‌لام تائێستا خۆی له‌و پرسه ده‌دزێته‌وه، ئه‌م گۆڕانخوازه به‌ڕێزانه بۆ ناچن له‌گرده‌كه‌ى خۆیان بپرسنه‌وه‌و ته‌پلا بۆ گرده‌كه لێبده‌ن و هه‌ڵوێست وه‌رگرن؟ ئه‌و ره‌فتاره‌ى گۆڕانخوازه‌كان ده‌ینوێنن له‌نه‌هێشتنى پشكى ناوچه دابڕاوه‌كان له‌بودجه‌داو ده‌ست تێكه‌ڵكردن له‌گه‌لا نه‌یارانى كورد‌و شێواندنى بارودۆخى هێمنى شاره‌كانى كوردستان به‌ڕه‌فتارى نه‌شیاویان و پیشاندان و ناشیرنكردنى رووى حكومه‌ت و په‌رله‌مانى كوردستان بۆ راى ده‌ره‌وه، سه‌لمێنه‌رى ته‌واوى ئه‌و راستییه‌یه كه ئه‌م كۆمه‌ڵه به‌ناو گۆڕانخوازه نه‌ك هه‌ر گۆڕان ناكات به‌ڵكو ده‌یه‌وێت وه‌ك ئه‌زموونه‌كانى رابردوو ببێته یه‌كێك له‌خیانه‌تكارو سورى به‌ر له‌شكرى تێكدانى بارودۆخى كورد. له‌كاتێكدا نه‌وشیروان ئاماژه به‌وه ده‌كات كه‌دیموكراتی له‌په‌رله‌مانى به‌غدادا هه‌یه‌و ئه‌م به‌ناو گۆڕانخوازانه كه‌بانگه‌شه‌ى تازه‌گه‌ریى ده‌كه‌ن له‌برى هێنانى شته جوانه‌كانى نێو په‌رله‌مانى به‌غدا كه‌چى له‌مه‌شیاندا ره‌فتاره نه‌شیاوه‌كانى ئه‌وان دووباره ده‌كه‌نه‌وه و لاساییكردنه‌وه‌یه‌كى ته‌واوى سه‌درییه‌كان ده‌كه‌ن له‌ته‌پلا لێدان له‌نێو په‌رله‌ماندا، ئه‌م گۆڕانخوازانه بادڵى خۆیان به‌وه خۆشنه‌كه‌ن كه‌داهێنانى تازه‌یان هێناوه‌ته په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڵكو ره‌فتارى جه‌ماعه‌تى سه‌در پیاده ده‌كه‌ن له‌نێو په‌رله‌مانى كوردستاندا، هه‌روه‌ك راگوێزانى ده‌ستوورى مه‌مله‌كه‌ى هاشمى ئوردنى وه‌ك خۆى بۆ ناو په‌رله‌مان و كۆپیكردنى به‌بێ ده‌ستكارى، ئائه‌مه ناوده‌نێن تازه‌گه‌ریى و گۆڕان؟ گه‌ر تازه‌گه‌ریى و گۆڕان وابێ یاخوا قه‌ت نه‌گۆڕێ. رێككه‌وتنێكى پێشوه‌خت بۆ شێواندنى دانیشتنه‌كه‌ی په‌رله‌مان به‌لام گه‌ر به‌ته‌واوى سه‌رنجى دانیشتنه‌كه بده‌یت ئه‌وا ده‌گه‌یته ئه‌و راستیه‌ى ئه‌مه رێككه‌وتنێكى پێشوه‌خت بووه بۆ شێواندنى دانیشتنه‌كه ئه‌گه‌رنا چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك زیادو كه‌م قسه‌كردن ئه‌وه ناهێنآ كه ته‌پلا بۆ په‌رله‌مان لێبده‌ى، چونكه ئه‌و په‌رله‌مانه‌ى ئه‌م گۆڕانخوازه به‌ڕێزانه ته‌پڵى بۆ لێده‌ده‌ن هه‌مان ئه‌و په‌رله‌مانه‌یه كه‌ئه‌وان تێیدا ئه‌ندامن و تیایدا دانیشتوون، گه‌ر ئه‌وان راستده‌كه‌ن و ده‌یانه‌وێت ئه‌وه‌ى پێیانه ده‌ریببڕن ئه‌وا نه‌ك به پێنج ده‌قیقه به‌ڵكو ده‌توانن له‌ماوه‌ى یه‌ك ده‌قیقه‌داو له‌یه‌ك رسته‌دا ده‌ریببڕن، ره‌نگه گۆڕانخوازه‌كان له‌هونه‌رى گفتوگۆكردن شاره‌زانه‌بن كه‌هونه‌رى گفتوگۆكردن له‌وه‌دایه چۆن بتوانى به‌كه‌مترین ماوه زۆرترین مه‌به‌ست بگه‌یه‌نیت به‌خه‌ڵكى، ئه‌مه ئه‌و په‌نده‌م بیرده‌خاته‌وه كه‌ده‌ڵێت:(هه‌ڵپه‌ڕكێى نه‌ده‌زانى ده‌یگوت ئه‌رز خواره)، چونكه په‌رله‌مان دیوه‌خان نییه هه‌ركه‌س له‌ئاستى خۆى و چه‌ند ده‌یه‌وێت قسه‌بكات، گه‌ر مه‌به‌ستیان بانگه‌شه‌كردنى هه‌ڵبژاردن نه‌بێت له‌نێو په‌رله‌مان و عه‌رزى عه‌زه‌لات نه‌بێت، بۆیه یه‌ك پێشنیاز ئاراسته‌ى گۆڕانخوازه‌كانى نێو په‌رله‌مان ده‌كه‌م و پێیانده‌ڵێم: (تكایه ئاوێك مه‌ڕێژن چه‌ندین ساڵی‌تر به‌ده‌ستییه‌وه گیرۆده‌بین بۆ چاره‌سه‌ركردنى و گه‌نجانى ئه‌م ولاته فێرى ئه‌و جۆره ره‌فتاره مه‌كه‌ن، هێشتا ره‌فتاره ناشیاوه‌كانى به‌عسمان بیر نه‌بردوونه‌ته‌وه بۆیه تكایه چاكى مه‌كه‌ن با خراپتر نه‌بێت). *مامۆستا له‌زانكۆى سلێمانى
|
|
|
|
|
|
|
|
|