گه‌ره‌كه قاده‌ی فیعلیش بن
ستران عه‌بدوڵلا
5/4/2010
منیش وردیله بۆچوونم هه‌یه له‌سه‌ر دۆخی یه‌كێتی و وتاره‌كه‌ی كاك ئازاد جندیانی ده‌كه‌مه بیانوو بۆ خستنه‌ڕوویان. جارێ له‌ناونیشانه‌كه‌یه‌وه ده‌ستپێده‌كه‌م كه‌ده‌شێ وه‌ك سه‌ركرده‌كانی را دروستكردن بیكوردێنین. ئه‌وانه ئه‌و كه‌سانه‌ن كه له‌به‌ر كۆمه‌ڵێك ئیعتیباراتی سیاسی، یان كۆمه‌لایه‌تی و فه‌رهه‌نگی ده‌توانن له‌ناو یه‌كێتی و له‌جوغزی دۆستان و بازنه‌ی نفوزی-دا رایه‌كی گشتی له‌سه‌ر بابه‌تێك دروستبكه‌ن، كاریگه‌رییه‌كی په‌نهان یان ئاشكرایان له‌سه‌ر گه‌لاڵه‌بوونی میزاجێكی گشتی له‌وێستگه جیاجیاكانی دێنه به‌رده‌م یه‌كێتی، هه‌یه. ئه‌م میزاجه گشتییه له‌ناوه‌ندی ئه‌م ده‌سته‌بژێرییه‌وه، به‌هۆی نفوز یان هاوڕێیه‌تی و دۆستایه‌تی سه‌رده‌كا بۆ سه‌ره‌وه، بۆ لای سه‌ركردایه‌تی بڕیار‌و شۆڕ ده‌بێ بۆ خواره‌وه، بۆ لای بنكه‌ی به‌رینی ئه‌ندام و هه‌وادارو لایه‌نگرانی یه‌كێتی و سه‌ره‌نجام به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌و نفوز‌و ئیعتیباره، بڕیارى ده‌رچوو له‌سه‌ركردایه‌تییه‌وه، ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ریی ئه‌م (بیروڕا) گه‌لاڵه‌كراوانه‌وه. هیوادارم له‌شیكردنه‌وه‌ی چه‌مكی سه‌ركرده‌كانی را دروستكردن)دا كورتم نه‌هێنابێ بۆئه‌وه‌ی هه‌قم هه‌بێ كه‌بپرسم ئایا وێنه‌كه له‌واقیعیشدا وایه؟ یان هیچ نه‌بێ نزیكه له‌م ده‌ستنیشانكردنه تیۆرییه‌وه؟ ئێمه كه له‌ناو یه‌كێتیدا دامه‌زراوه‌یه‌كمان نه‌بێ بۆ (راوێژپێكردن) یان بۆ گه‌لاڵه‌كردنی راو بڕیار كه‌بدرێته سه‌ركردایه‌تی و ئه‌ویش له‌بڕیارداندا كه‌ڵكی لێوه‌ربگرێت، ئیتر حه‌تمه‌ن ده‌بێت ئه‌م چه‌مكی (سه‌ركرده‌كانی را دروستكردن)ه له‌واقیعی ژیانی سیاسی و قۆناغه‌كانی خه‌باتیدا دروست بووبێت (هه‌ر به‌ڕاستی واشه). واتا قائیده‌كانی دروستكردنی را له‌بنچینه‌دا (هه‌ڵسوڕاوانی) گۆڕه‌پانه جیاجیاكانی خه‌باتی یه‌كێتیشن و به‌و ئیعتیباره مه‌عنه‌وییه‌وه، نه‌ك ته‌نیا به‌بیروڕا (ژیره‌كانیانه)وه، له‌ناو یه‌كێتیدا گوێ لێگیراون. كه‌وابێ، قاده‌ی ره‌ئی لای ئێمه ئه‌و ناونیشانه مه‌جازییه‌ی جندیانی-یان به‌ده‌ست نه‌هێناوه له‌به‌ر توانستێكی فیكری یان رووناكبیری یان سیاسی كه ده‌شێ له‌مه‌دا زۆر كه‌سی تریش چانسیان هه‌بێ خاوه‌ن فیكر‌و توانای رووناكبیریی بن. به‌ڵكو قاده‌ی ره‌ئی دیاره هه‌ڵسوڕاوی پراكتیكی چالاكی یه‌كێتیشن بۆیه حیساب بۆ بیروڕایان ده‌كرێ. ئه‌م قادانه‌ی ره‌ئی ئێستاش له‌وێنه‌كه‌ن، به‌لام له‌واقیعدا رووبه‌ڕووی سێ گرفتیش بوونه‌ته‌وه: -له‌هه‌ندێك سیاسه‌ت و وێستگه‌ی گرنگدا سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی به‌قسه‌ی نه‌كردوون، یان پرسه گورگانه‌یه‌كی پێكردوون و له‌جێبه‌جێكردنیشدا سیاسه‌تێكی تریان پیاده‌كردووه. بێگومان زۆر كه‌س ده‌توانێ بڵێ جا سروشتی خاوه‌ن بڕیار ئه‌وه‌یه كه‌ده‌شێ گوێ له‌ڕاوێژ بگرێت، به‌لام مه‌رج نییه به‌قسه‌ی بكات. ئه‌مه راسته، به‌لام ئێمه له‌وه‌سفی خه‌سڵه‌تی قاده‌ی ره‌ئیدا باسی راوێژكارێكی مه‌كته‌بی یان بیرمه‌ندێكی ستراتیژیی سه‌نته‌رێكی بیركردنه‌وه ناكه‌ین، به‌ڵكو ئێمه باسی ئه‌و قاده‌ی ره‌ئییانه ده‌كه‌ین كه‌میزاجی گشتی ده‌خوێننه‌وه‌و به‌ڕاكانیان كار له‌سه‌ر میزاجی گشتی ده‌كه‌ن. بۆیه ده‌بێت سه‌ركردایه‌تی خاوه‌ن بڕیار حیسابی موجه‌ره‌دی راوێژكارێكی مه‌كته‌بی بۆ بیروڕاكانی قاده‌ی ره‌ئی نه‌كه‌ن، به‌ڵكو حیسابی راوێژ‌و ره‌ئییه‌كی زیندووی له‌واقیعه‌وه هه‌ڵقولاوی بۆ بكه‌ن. چونكه ئه‌گه‌ر وانه‌بێ بڕیاری سه‌ركردایه‌تی بڕیار ده‌بێ له‌میزاجی گشتی سیاسه‌تی یه‌كێتی كه‌سه‌ركرده‌كانی ره‌ئی، به‌م مانایه، رۆڵیان له‌دروستكردنیدا هه‌بووه. واتا مه‌سه‌له‌كه وای لێدێت بڕیار له‌شوێنێك و میزاج له‌شوێنێكی تر. -قاده‌ی ره‌ئیش، ئه‌مه ره‌خنه‌یه لێیان، ئه‌وانیش بوونه به‌شێك له‌جه‌مسه‌ره‌كانی ته‌كه‌تول بۆیه به‌گومانه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بیروڕاكانیان ده‌كرێت و وه‌كو به‌شێك له‌جهودی ته‌كه‌تول سه‌یركراوه. دواجار له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵ جندیانی-م كه‌ده‌بواو ده‌بێ په‌یوه‌ندیی ئه‌م قائیدانه‌ی ره‌ئی به‌سه‌ركردایه‌تییه‌وه، باشتر رێكبخرێت، ئه‌مما له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه كاتی ئه‌وه‌ش هاتووه رێ بۆ ئه‌وه خۆشبكرێت قاده‌ی ره‌ئی هه‌ندێكیش ببنه قاده‌ی كار‌و كرده‌وه‌و بڕیاردانیش. تا هه‌م ئه‌گه‌ر راكانیان دروسته خۆیان باشتری جێبه‌جێبكه‌ن و ئه‌گه‌ریش خراپه ئه‌وه‌نده نه‌یڵێنه‌وه والله من ورا‌ء القێد.
|
|
|
|
|
|
|
|
|