خۆڕاگریی كه‌ركوكییه‌كان له‌نێوان دوێنێ و ئه‌مڕۆدا
م. عه‌ونی خۆشناو
6/4/2010
شه‌ڕی چاڵدێران سه‌ره‌تای دابه‌شبوونی كوردستان و كاولكاری و ماڵوێرانی بوو بۆ كورد‌و كوردستان، به‌لام له‌به‌ر نه‌بوونی به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ كۆكردنه‌وه‌و سه‌رپه‌رشتیكردنی میرنشینه كورده‌كان، چونكه هه‌ر میرنشینه‌و له‌ئاوازێكی ده‌خوێندو هه‌ریه‌كه‌یان له‌هه‌وڵی زیادكردنی قه‌ڵه‌مڕه‌وی خۆی دابوو، به‌بێ بیركردنه‌وه له‌نه‌ته‌وه‌و دوا رۆژی كوردستان، ئه‌و په‌رشوبلاوی و بێ به‌رنامه‌یه‌ی میرنشینه‌كان و جه‌وروسته‌م و چاوچنۆكی ئیمپڕیالیه‌كان و داگیركه‌رانی كوردستان ته‌شه‌نه‌ی كرد‌و شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی هه‌ڵگیرساندو رێككه‌وتننامه‌ی سایكس بیكۆی هێناكایه‌وه، كه‌خاكی كوردستانیان دابه‌شی سه‌ر چوار ولات كرد. مه‌ینه‌تیه‌كانی گه‌لی كورد زیادیكرد، به‌لام ئه‌وه‌ی گرنگه‌و ئێمه مه‌به‌ستمانه له‌و بابه‌ته ئاماژه‌ی پێبده‌ین باشووری كوردستانه، چۆنیه‌تی لكاندنیه‌تی به‌ویلایه‌ته‌كانی به‌غداو به‌سره‌و پێكهێنانی ولاتی عیراقه. هه‌ر له‌سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عیراقه‌وه هه‌موو رژێمه ده‌سته‌لاتدارو كۆنه‌په‌رست و شۆڤینییه‌كان چه‌وسانه‌وه‌و له‌ناوچوونی گه‌لی كوردیان كردۆته به‌رنامه‌ی كاریان، دوای دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت له‌باشووری كوردستان به‌گشتی و كه‌ركوكی قودسی كوردستان به‌تایبه‌تی، مه‌ینه‌تی و ماڵوێرانی و جه‌ورو سته‌م و كاولكاری و داگیركاری به‌رامبه‌ر به‌كورد ته‌شه‌نه‌ی كرد، له‌سه‌رده‌می حوكمی پاشایه‌تی به‌عه‌ره‌بكردنی كوردستان له‌ساڵی 1936 ده‌ستیپێكردو له‌دوای هاتنه سه‌ركاری به‌عسیه‌كان په‌ره‌ی سه‌ندو تاكو رووخانی رژێمی فاشستی به‌عس به‌رده‌وام بوو. كه‌ركوك، چه‌قی مه‌سه‌له‌كان بووه هه‌موو شۆڕشه‌كانی كورد خه‌باتی بێ‌وچانیان له‌پێناوی رزگاركردنی كوردستان و كوردستانیه‌تی كه‌ركوك بووه، خاڵی گفتوگۆی دانوساندن و شكستهێنان و نه‌گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتن له‌سه‌ر دانپێنانی كوردستانیبوونی كه‌ركوك بووه، بۆیه رژێمه یه‌ك له‌دواییه‌كه‌كانی عیراق، به‌تایبه‌تی رژێمی به‌عسی رووخا‌و له‌هه‌وڵی شێواندنی دیمۆگرافیای كه‌ركوك و شوێنه‌كانی تری كوردستان دابوو، بۆیه به‌رنامه‌ی به‌عه‌ره‌بكردن و راگواستن و به به‌عسیكردنی له‌كه‌ركوك و شوێنه جیا جیاكانی كوردستان په‌یڕه‌و ده‌كرد، به‌لام دانیشتوانه خۆڕاگر‌و ماندوونه‌ناس و كۆڵنه‌ده‌ره‌كه‌ی كه‌ركوك و شاره‌كانی تری كوردستان به‌ره‌نگاری پیلانه گلاوه‌كانی رژێم بوونه‌وه‌و كۆڵیاننه‌داو ئاماده نه‌بوون رژێمی به‌عسی رووخا‌و به‌سووك و ئاسانی به‌رنامه گلاوه‌كانیان جێبه‌جێبكه‌ن. هه‌ر له‌پێناو سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و رزگاركردنی كه‌ركوكی قودسی كوردستان هه‌زاران رۆڵه‌ی دڵسۆز‌و به‌ئه‌مه‌ك به‌گه‌ل و نیشتمان خۆیان كردۆته قۆچی قوربانی كه‌ركوك، ئه‌وه‌بوو له‌ساته‌وه‌ختی داگیركردنی كوردستان تاكو 19 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر كه‌ركوك و كه‌ركوكیه‌كان به‌ژێر ده‌سته‌یی و چه‌وساوه‌یی و چه‌رمه‌سه‌ری گوزه‌رانیان ده‌كرد، به‌لام دوای چه‌ندان ساڵ له‌داگیركاری و كاولكاری و ماڵوێرانی و سوتماككردنی خاكی كوردستان و ئه‌نفال و كیمیابارانكردنی كوردستان جارێكی تر ده‌رفه‌ت ره‌خسا بۆ گه‌لی كورد، له‌ڕێگای راپه‌ڕینێكی سه‌رتاسه‌ری داموده‌زگا سه‌ركوتكه‌ره‌كانی به‌عس خاپوربكه‌ن و هه‌وای ئازادی هه‌ڵمژن، ئه‌وه‌بوو چه‌خماخه‌ی راپه‌رین له‌ڕانیه‌ی ده‌روازه‌ی راپه‌ڕین بڵێسه‌ی گڕی تێكه‌ڵ به‌گڕی بابه‌گوڕگوڕ بوون و مه‌شخه‌ڵی نه‌ورۆزیان له‌كه‌ركوكی قودسی كوردستان به‌گوڕتركردو سه‌رتاپای ئه‌و شاره خۆڕاگر‌و كۆڵنه‌ده‌ره‌یان رۆشنكردو تاجی سه‌ركه‌وتنی راپه‌ڕینیان له‌سه‌رنا، ئه‌و سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه به‌خوێنی گه‌شی ده‌یان پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ناویاندا شه‌هیدی سه‌ركرده (شه‌هید عبدولڕه‌زاق) تۆماركرا، هه‌ربۆیه به‌پێویستی ده‌زانین له‌ئاست گه‌وره‌یی ئه‌و شكۆمه‌ندانه سه‌ری رێز‌و نه‌وازش بۆ گڵكۆی ئه‌و نه‌مرانه دانه‌وێنین و به‌ڵێن و وه‌فا دووپاتبكه‌ینه‌وه كه‌هه‌میشه درێژه پێده‌ری رێبازه پیرۆزه‌كانیان بین. خۆڕاگریی كه‌ركوكییه‌كان به‌لام سه‌د حه‌یف و مخابن له‌به‌ر بێ به‌رنامه‌یی و دڕنده‌یی ئه‌و رژێمه دیكتاتۆره ئازادی و رزگاری ئه‌و شاره خۆڕاگره درێژه‌ی نه‌كێشا، به‌لام خۆڕاگری و به‌رخودان و كۆڵنه‌دانی جه‌ماوه‌ری سته‌مدیده‌ی ئه‌و شاره به‌رده‌وام بوو، تاكو ساڵی 2003 كه به‌یه‌كجاره‌كی له‌ده‌ست جه‌ورو سته‌م رزگاریان بوو، به‌لام ئه‌و جاره كه‌ركوك كه‌وته نێو هاوكێشه‌ی سیاسی ئیقلیمی و جیهانی، هه‌ر بۆیه تاكو ئێستا رژێمه ده‌سته‌لاتداره‌كانی دوای پرۆسه‌ی سیاسی عیراق خۆیان له‌چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی كێشه‌ی كه‌ركوك و ناوچه دابڕاوه‌كانی تر ده‌دزنه‌وه، كه له‌ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عیراقی فیدڕاڵ به‌رنامه‌ڕێژی بۆ كراوه، ئه‌وه‌ی جێگای ستایشكردنه هه‌ڵوێستی سه‌ركرادیه‌تی سیاسیی كوردستانه به‌وتارو به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش له‌هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كاندابوو. ، جه‌ماوه‌ری خۆڕاگری كه‌ركوكی قودسی كوردستانیش له7/3/2010 له‌ڕیفڕاندۆمێك و راپه‌ڕینێكی مۆدێرنانه‌دا سه‌لماندیان كه‌ركوك قودسی كوردستانه‌و بۆ هه‌تا هه‌تایی به‌سه‌وزیان هێشته‌وه. كادر‌و پێشمه‌رگه‌ی دێرین هۆڵه‌ندا- لاهای
|
|
|
|
|
|
|
|
|