سه‌رۆكێكى كورد و دووباره نه‌كردنه‌وه‌ى هــه‌ڵــه
ئارێز عه‌بدوڵڵا
6/4/2010
له‌پێش و دواى هه‌ڵبژاردنیش له‌ته‌ك باسكردنى شێوه و چۆنییه‌تى پێكهێنانى حكومه‌تى ئاینده‌ى عیراق، به‌رده‌وامیش باس له‌پۆستى سه‌رۆك كۆمارى ده‌كرآ. ئاشكرایه هاوپه‌یمانى كوردستان پآ له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته داده‌گرێء كاندیده‌كه‌شى ته‌نیا (مام جه‌لال)ه، كه‌چى هه‌ندآ كه‌سء لایه‌ن به‌مشێوه‌یه بیرناكه‌نه‌وه، كه ئه‌وه‌ش مافى خۆیانه چۆن بیر ده‌كه‌نه‌وه‌ء چۆن هه‌ڵوێست ده‌نوێنن، به‌لام كاتێك هه‌ڵوێستێك كاریگه‌رى خراپى بۆ سه‌ر قورسایى هه‌رێمى كوردستانء هێڵى گشتى نیشتمانى هه‌بآ بێگومان هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ر كردنى پێویسته.. (هه‌ر چه‌نده بڕوا ناكه‌م ململانێى ناوخۆى كوردستان له‌به‌غداش ده‌نگ بداته‌وه) به‌لام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دووپاتكردنه‌وه‌ى یه‌ك هه‌ڵوێستى به‌تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌مه‌سه‌له چاره‌نوسسازه‌كان كه‌ڵكى هه‌یه‌ء زیانى نییه. له‌ماوه‌ى ڕابردوودا چه‌ندین پرسیار سه‌باره‌ت به (سه‌رۆك كۆمار) كراون: ئایا گرنگه كورد بآ؟.. ئایا پێویسته مام جه‌لال بآ؟.. ئایا مام جه‌لال چى ده‌كا؟.. ئایا ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆك كۆمار چین؟... ئه‌و پرسیارانه‌ء ده‌یانى تر. له‌خوێندنه‌وه‌ى وه‌لامى ئه‌و پرسیارانه‌ش هه‌ندێجار به‌مه‌به‌ستء هه‌ندێجاریش بآ مه‌به‌ست هه‌م له‌بایه‌خى ئه‌و پۆسته كه‌مده‌كرێته‌وه‌ء هه‌میش ڕه‌خنه له‌خودى مام جه‌لال ده‌گیرآ. دیاره سه‌باره‌ت به‌بوونه‌وه‌ى مام جه‌لال به‌سه‌رۆك كۆمار له‌به‌ر چه‌ندین هۆكار هه‌موومان یه‌ك ده‌نگء یه‌ك هه‌ڵوێست نین، به‌لام ئه‌وه‌ش گرنگه بزانین كه زۆرینه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دایه جارێكى تر ئه‌و هه‌ڵبژێردرێته‌وه‌ء له‌پرۆسیسى دیموكراسیشدا هه‌میشه بۆچوونه ناكۆكه‌كان به‌زۆرینه‌ء كه‌مینه یه‌كلایى ده‌كرێنه‌وه. ئه‌مڕۆ له‌سه‌رتاسه‌رى عیراق تاكه كه‌س كه كۆ ده‌نگی له‌سه‌ر بآ مام جه‌لال-ه، بۆیه پێویسته ئێمه‌ش له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و كۆ ده‌نگییه‌دا خۆمان دووره په‌رێز نه‌گرینء هه‌رچى سه‌باره‌ت به‌ده‌سه‌ڵاته‌كانى سه‌رۆكیشه بێگومان له‌ده‌ستوردا هه‌م دیارنء هه‌م سنووردارن، به‌لام بایه‌خى سه‌رۆك كۆمارى بۆ كوردێك ته‌نیا له‌ده‌سه‌ڵاته دیاریكراوه‌كاندا نییه، به‌ڵكو بایه‌خى له‌و هێزه شاراوه‌یه‌دایه كه له‌دڵء ده‌روونى هه‌موو هاووڵاتیانى عیراقدا دروستیده‌كاتء له‌ئه‌نجامیشدا كورد وه‌كو هاوبه‌شء خاوه‌ن ماڵ ده‌ناسرآء جێگیر ده‌بآ، كه ئه‌وه‌ش هۆكارێكى كاریگه‌ره بۆ ئاسانتربوونى چاره‌سه‌رى كێشه‌كانء جێبه‌جێكردنى ده‌ستوور. بێگومان، ئه‌ركى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانء پاراستنى ده‌ستكه‌وته‌كان هه‌ر ته‌نیا له‌ئه‌ستۆى هاوپه‌یمانیدا نییه، به‌ڵكو لایه‌نه‌كانى تریش هه‌مان ئه‌ركیان له‌سه‌ره، بۆیه گرنگه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه هه‌موو لایه‌ك یه‌ك هه‌ڵوێست بینء هه‌ڵه‌ى چه‌ند لیستى ناوچه دابڕاوه‌كان دووباره نه‌كرێته‌وه‌ء له‌به‌رامبه‌ریشدا ئه‌ركى سه‌ر شانى هاوپه‌یمانییه باشتر گوآ له‌لایه‌نه‌كانى تر بگرآء ئه‌و داخوازییانه‌یان كه‌ڕه‌وان فه‌رامۆشیان نه‌كات.
|
|
|
|
|
|
|
|
|