گرنگترین رووداوه‌كان
گرنگترین رووداوه‌كان ‌ 5/1/2014
نوره‌دین میفرانی كه‌ نووسه‌رێكی وه‌رزشیی به‌ ئه‌زموونه‌، له‌سایتی یۆرۆ سپۆرتی عه‌ره‌بی بابه‌تێكی به‌ناونیشانی (ئێكسپریسۆ: خه‌رمانی 24 سه‌عات له‌گه‌ڵ خواردنه‌وه‌ی كوپێك قاوه‌دا).
له‌و نووسینه‌یدا نووسه‌ر زۆر به‌جوانی تیشكی خستۆته‌ سه‌ر چه‌ند بابه‌تێكی وه‌رزشی گرنگ كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی رابردوو دا روویانداوه‌و نووسینه‌كه‌ی به‌مشێوه‌یه‌ی لای خواره‌وه‌یه‌.
زه‌وی زۆر به‌خێرایی به‌ ده‌وری خۆیدا ده‌خولێته‌وه‌، هه‌رئه‌وه‌نده‌ ده‌زانی كه‌ڵه‌شێر بانگی به‌یانی ده‌دات و له‌به‌ر ئه‌وه‌ زۆر هه‌واڵی وه‌رزشیت له‌ كیس ده‌چێت.
ئێمه‌ لێره‌ له‌ یۆرۆ سپۆرت و به‌كورتی ئاماژه‌ به‌ گرنگترین هه‌واڵ ده‌كه‌ین كه‌ دیارترینیان ئاماده‌ بوونی 13 هه‌زا كه‌سه‌ له‌یه‌كه‌م راهێنانی میسیدا و تۆتی ته‌حه‌دای یۆڤانتۆس ده‌كات و مارادۆنا داوا ده‌كات سه‌رزه‌نشتی میسی نه‌كرێت و دی رۆسیش بڕیاری خۆ كوشتن ده‌دات بلاته‌ریش پێشنیارێكی سه‌یرده‌كات.
تۆتی 
سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه‌ سه‌عات 10:45 دەقیقه‌ی شه‌و یۆڤانتۆس و رۆما یارییه‌كی زۆر گرنگی كاڵچۆ ده‌كه‌ن.
بۆ ئه‌م یارییه‌ تۆتی لێدوانێكی ئاگرینی داوه‌و باسی ئه‌وه‌ی كردووه‌ كه‌ یانه‌ی رۆما له‌ هیچ یانه‌یه‌كی تر ناترسێت و بڕیاری ئه‌وه‌ی داوه‌ به‌ سێ خاڵی یارییه‌كه‌ له‌ یۆڤانتۆسه‌وه‌ بگه‌ڕێته‌وه‌ رۆما، ئه‌وه‌شی وتووه‌ ئه‌بێت ئه‌و 5 خاڵه‌ جیاوازییه‌ی له‌نێوان هه‌ردولادایه‌ كه‌م ببێته‌وه‌ بۆ 2 خاڵ.
13 هه‌زار كه‌س
بۆ یه‌كه‌م راهێنانی میسی پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ ئه‌رجه‌نتین و چاكبوونه‌وه‌ی له‌و پێكانه‌ی كه‌ ماوه‌یه‌كی زۆره‌ پێوه‌ی ده‌ناڵێنێت، یانه‌ی برشه‌لۆنه‌ بڕیاری ئه‌وه‌ی دا ده‌رگای یاریگا كراوه‌ بێت بۆ بینه‌ران و هه‌وادارانی میسی و یانه‌كه‌یان.
ئه‌وه‌ش به‌ڕاستی رویداو له‌یه‌كه‌م راهێنانی میسیدا له‌یاریگای دووه‌می یانه‌كه‌یان 13 هه‌زار هانده‌ری به‌رشەلۆنه‌ ئاماده‌بوون و به‌بینینه‌وه‌ی میسی شادبوونه‌وه‌و له‌و راهێنانه‌شدا یارییه‌ك له‌ نێوان یاریزانه‌كانی یانه‌كه‌دا كراو میسی هاتریكی كردو ئه‌وه‌ش هێنده‌ی تر هانده‌رانی ئاماده‌ بووی ئاسوده‌تركرد.
دی رۆسی
له‌هه‌واڵێكی تریشدا دی رۆسی یاریزانی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌ی رۆما رایگه‌یاند كه‌ هه‌وڵێك هه‌بوو بۆ ئه‌وه‌ی هاوینی رابردوو من بچمه‌ یانه‌ی مان یونایتد.
ئه‌م یاریزانه‌ كه‌به‌وه‌ ناسراوه‌ خۆشه‌ویستییه‌كی بێ سنوری هه‌یه‌ بۆ یانه‌ی رۆما له‌لێدوانێكیدا وتی: ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ ببوایه‌و من بچومایه‌ته‌ یانه‌ی مان یونایتد ئه‌وه‌ ده‌بووه‌ كارێكی خۆكوژی و ئێستا له‌ڕیزی نه‌بوواندا ده‌بووم.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ
سه‌رۆكی پورتوگال وه‌ك پێزانینێك بۆ هه‌وڵ و ماندوو بوونه‌كانی كریستیانۆ رۆناڵۆ له‌گه‌ل هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌یاندا بڕیاریدا میدالێكی تایبه‌تی به‌م یاریزانه‌ به‌خشی و پله‌كه‌شی مه‌زنترین ئه‌فسه‌رە.
سه‌رۆكی پورتوگال بۆ ئه‌و میداله‌ وتی: كریستیانۆ شایانی ئه‌م میداله‌یه‌، چونكه‌ سونبولی وڵاته‌كه‌مانه‌و ناو و ناوبانگێكی جیهانی زۆریشی هه‌یه‌.
كاسیاس
له‌هه‌واڵیكی تریشدا سه‌رجه‌م رۆژنامه‌كانی ئیسپانیا باسی ئه‌وه‌یان له‌یاد نه‌كردووه‌ كه‌ له‌ سه‌ری ساڵی زاینیدا جوانترین دیاریی ساڵی نوێ بۆ كاسیاس و سارای ژنی ئه‌وه‌بوو یه‌كەم منداڵیان له‌دایكبوو.
مارادۆنا
دیێگۆ مارادۆناش هه‌واڵێكی تری ئه‌و ماوه‌یه‌ بووه‌و لێدوانێكی سه‌بارت به‌میسی هه‌بووه‌.
مارادۆنا ده‌ڵێت  هه‌موو قورسایی بردنه‌وه‌ی جامی مۆندیال له‌به‌رازیل له‌لایه‌ن ئه‌رجه‌نتینه‌وه‌ نابێت بخرێته‌ سه‌ر شانی میسی و نابێت ئه‌گه‌ر ئه‌رجه‌نتین له‌مۆندیال كرایه‌ ده‌ره‌وه‌ سه‌رزه‌نشتی ئه‌و بكرێت.


ناو:  
ئیمه‌یل:    
سه‌رنج:  

#6444
27/7/2014
ئه‌رشیف
وه‌رزش
‌ په‌یامی‌ به‌خێرهاتنەوەی‌ وه‌رزشكارانی‌ هه‌ولێر له‌سه‌رۆك مام جه‌لال 26/7/2014
‌ 10 راهێنه‌ر له‌به‌رده‌می تاقیكردنه‌وه‌ی قورسدان 26/7/2014
زانست
‌ هەڵەكانی دایك و باوك لە پەروەردەكردنی منداڵەكانیاندا 26/7/2014
‌ پلازما چییەو بۆچی باشە؟ 23/7/2014
‌ ژەنگ چییە؟ 23/7/2014

© 2009 KURDISTANY NWE, All RIGHTS RESERVED. | CREATED BY AVESTA GROUP