هه‌ندێك بیروڕای كۆنه‌خواز بۆ كۆنگره‌ی حزبێكی پێشكه‌وتنخواز
ستران عه‌بدوڵلا
19/4/2010
3 و كۆتایی
باشتر خستنه‌گه‌ڕی ناوه‌نده رێكخراوه‌ییه‌كانی یه‌كێتی له‌ناو یه‌كێتییدا گه‌لێك دامه‌زراوه هه‌ن كه پێویسته ته‌فعیل بكرێن و له‌قازانجی گه‌شه‌ی دیموكراتی و رێكخراوه‌یی یه‌كێتی بخرێنه‌گه‌ڕ. گه‌لێك كه‌ناڵ و ناوه‌ندی رۆشنبیریی، رێكخراوه‌یی كه شه‌رعییه‌تی رێكخراوه‌یی و سه‌نگی حزبییان هه‌یه، به‌لام به حوكمی رۆتینی ژیانی حزبیی باش به‌كار نابرێن و گه‌شه به تواناكانیان نادرێت له‌وانه‌ش مه‌كته‌بی بیر‌و هوشیاری، سه‌نته‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیژی، په‌یمانگه جۆربه‌جۆره‌كانی پێگه‌یاندنی كادیران، به‌شی رووناكبیری و مه‌ڵبه‌نده‌كان و گۆڤار‌و بلاوكراوه‌كانی سه‌ر به‌م دامه‌زراوانه، لێره‌دا مه‌به‌ستم به كه‌م گرتنی كۆشش و ماندووبوونی هیچ ده‌زگایه‌كی یه‌كێتی نییه كه بۆ یه‌كێتی خه‌بات ده‌كاو ئه‌رك ده‌كێشێت، به‌ڵكو مه‌به‌ستم باشتر خستنه‌گه‌ڕیانه. بۆ نموونه له‌پێنج ساڵی رابردوودا یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان به گه‌وره‌ترین ته‌نگژه‌یی رێكخراوه‌ییدا تێپه‌ڕ بوو كه به‌شێكی ئه‌م ته‌نگژه‌یه ده‌ركه‌وتی ناوخۆیی له‌سه‌ر به‌ده‌نی حزب هه‌بوو و به‌شێكیشی ده‌ركه‌وتی ده‌ره‌كی لێكه‌وته‌وه. سه‌باره‌ت به‌وه‌ی یه‌كێتی حزبێكی حوكمڕانه‌و به‌شێكی سه‌ره‌كی پێكهاته‌ی ده‌سه‌لاتی سیاسی هه‌رێمی كوردستان پێكده‌هێنێت. كه‌چی ئه‌م دوو ده‌ركه‌وته كه‌مترین ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر كار‌و چالاكی ئه‌و ناوه‌ند و دامه‌زراوانه هه‌بوو. ئه‌گه‌ر ده‌ركه‌وته ده‌ره‌كییه‌كانی له كۆمه‌ڵێكی دیموكرات و كراوه‌ی وه‌كو كوردستاندا شتێكی ئاسایی بێت له ناوه‌ند و دامه‌زراوه غه‌یره حزبییه‌كانی ولاتدا ره‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بێت و شوێنی تریش خۆیان به‌خاوه‌ن هه‌ق بزانن له باسكردن و شیته‌ڵكردنیدا، ئه‌وا ده‌بوایه ده‌ركه‌وته ناوخۆییه حزبییه موجه‌ڕه‌ده‌كانی له‌دامه‌زراوه شه‌رعییه ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتییدا لێكۆڵینه‌وه ، باس‌وخواس و كۆڕی له باره‌وه ساز بكرابایه. پێم وایه باسوخواسه حزبییه موجه‌ڕه‌ده‌كان، له‌سه‌ر شێوازی كار‌و چۆنێتی ئیداره‌دانی ململانێی حزبی و نه‌خشه‌رێگای پێكه‌وه هه‌ڵكردنی بیروڕا پێكناكۆكه‌كان و خستنه‌گه‌ڕی هه‌موو ئه‌مانه بۆ: -چاره‌سه‌ری ته‌نگژه‌كان. -به‌ڕێكردنیان بۆ كه‌ناڵی سه‌ره‌كی پێشخستن و گه‌شه‌پێدانی حزبی به‌پێی بنچینه‌ی (ململانێ و هاوكاری) و (یه‌كێتی دژه‌كان) (فره‌یی بیروڕاو یه‌كێتی هه‌ڵوێست). هه‌موو ئه‌مانه ده‌كرا به‌شێك بوونایه له ئه‌رك و چالاكییه‌كانی ئه‌و دامه‌زراوانه. له‌وانه‌یه هه‌بن پێیان وابێ ئه‌م جۆره بیروڕایانه خه‌یاڵ پلاویین و ئه‌سڵی كێشه‌كان له‌شوێنێكی ترن كه شوێنی ده‌سه‌لات و ململانێی نفووزه، ئه‌مه راسته ، به‌لام قسه‌ی ئێمه لێره له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه پێگه‌كانی نفوز‌و ململانێكارانی ده‌سه‌لات كه‌ره‌سته‌ی خاوی (ته‌جییش)، یان سازدانی سوپای ئه‌ندام و هه‌واداران و كادیرانن و ئه‌مانه له‌و وزه مرۆییه رێكخراوه‌وه توانای خۆیان هه‌ڵده‌گوزێنن و له‌ململانێكاندا به‌كاری دێنن، ئه‌گه‌ر ئه‌م سوپا ئه‌ندام و كادیره به بیروباوه‌ڕو حه‌سانه‌ی فیكریی پێویست ته‌یار بكرێن له‌ڕێی ۆرك شۆپ، دۆسێی گفتوگۆ‌و كۆڕی روونكردنه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كان و بیروڕاكانی یه‌كێتییه‌وه، له‌ڕێی باسوخواسه‌كانی گۆڤاره‌كانی وه‌ك رێبازی نوێ و نۆڤین و ...هتد... ئه‌وا هه‌نووكه یه‌كێتییه‌كان باشتر له‌ماجه‌رای حزبه‌كه‌یان تێده‌گه‌یشتن و ئه‌وی قه‌وما به خه‌ساره‌تێكی كه‌متره‌وه ده‌قه‌وما. بۆیه یه‌كێتی و یه‌كێتییه‌كان پێویستییان به چالاككردنی ئه‌و ناوه‌ند و كه‌نالانه هه‌بووه وهه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی: -1چاكتر رۆڵی هوشیارانه‌ی خۆیان له باری حزبایه‌تی و ئه‌ركی حزب له‌ناو كایه‌ی سیاسه‌ت و كۆمه‌ڵ گێریبا وبگێڕن. -2حه‌سانه‌یه‌كی فیكری و سیاسیی باشیان ده‌بوو له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڕه‌شه‌ی لادان، ده‌سته‌گه‌ری و كه‌مته‌رخه‌میدا. -3كه‌ناڵی هه‌مه‌جۆریان بۆ گه‌یاندنی بیروڕا، ره‌خنه‌و ناڕه‌زاییه‌تییه‌كانی خۆیان و ئه‌و ژینگه جوگرافی و سیاسییه‌ی لێوه‌ی هاتوون بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌بوو تابیگه‌یه‌ننه ئۆرگانه‌كانی سه‌ره‌وه. -4گوشارێكی كه‌متر ده‌خرایه سه‌ر راگه‌یاندنه‌كانی حزب بۆ رۆڵگێڕانی وه‌زیفه‌یه‌كی ناوخۆیی حزبی . به‌مه‌یش راگه‌یاندنه‌كانی یه‌كێتی چاكتر ده‌په‌رژانه سه‌ر روونكردنه‌وه‌ی سیاسه‌ته گشتییه‌كانی یه‌كێتی له به‌رامبه‌ر كۆمه‌ڵی كورده‌واری، سیاسه‌تی كوردستانیی و پرسه گشتییه‌كانی خه‌ڵكدا. -5میدیا نه‌یاره‌كانی یه‌كێتییش نه‌یانده‌توانی دۆسێی ده‌روون حزبی یه‌كێتی بكه‌نه پێخۆری ئه‌جێندای سیاسیی خۆیان و ئه‌م ده‌ستێوه‌ردانه نه‌شیاوه له‌كاروباری ناوخۆیی یه‌كێتی كه شه‌ئنی ناوخۆیین و جیاوازی له‌شه‌ئنی گشتی و سیاسه‌تی یه‌كێتی به‌رامبه‌ر به‌و شه‌ئنه گشتییانه،. به‌ڕای به‌نده، كاتی ئه‌وه هاتووه یه‌كێتی ئه‌م دامه‌زراوانه‌ی خۆی چاكتر ته‌فعیل بكا‌و بۆ ئه‌ركه‌كانی قۆناغی داهاتووی خه‌باتی فیكری و سیاسیی و جیاكردنه‌وه‌ی خیتابی خۆی له هی هێزگه‌ل و گروپی تر بیانخاته گه‌ڕ. مه‌سجه گه‌یشتووه‌كان هه‌ر له‌په‌یوه‌ند به پرسی فیكری له‌ناو ژیانی حزبیی و سیاسی یه‌كێتییدا. ده‌خوازم لێره باسی دۆخی نامۆیی كادیری یه‌كێتی بكه‌م له‌ناو تۆڕی په‌یامه میدیایی و سیاسییه جیاجیاكاندا. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ر رێكخراوێك به یه‌كه‌یه‌كی كارلێكراو و كارلێكه‌ر بزانین كه كار له‌ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ری ده‌كاو ئه‌و ژینگه‌یه له‌ڕێی په‌یوه‌ندیگرتنی سیاسییه‌وه (كۆمنیكه‌یشنی سیاسیی) له ئاوێته‌بوونێكی به‌رده‌وامدایه له‌گه‌ڵ (رێكخراو) و ئه‌مه بۆ ئه‌مڕۆ زیاتر له‌جاران گه‌رموگوڕبێت، ئه‌وا ده‌بێ له (مه‌دخلات و مخرجات)ی یه‌كێتی و یه‌كێتییه‌كان بپرسینه‌وه. واتا مه‌نزومه‌ی فیكری و سیاسیی هه‌ڤاڵێكی یه‌كێتی رۆژانه چی و چه‌ند مه‌سج وه‌رده‌گرێت (مدخلات) و چه‌ند مه‌سج ده‌نێرێته ده‌ره‌وه (مخرجات) و رێژه‌ی له‌سه‌دا چه‌ندی ئه‌م مه‌سجه وه‌رگیراوانه هی یه‌كێتیین؟ واتا هی دامه‌زراوه‌كانی یه‌كێتیین كه له‌ڕێی میدیای یه‌كێتی (ته‌له‌فزیۆن، رادیۆ، رۆژنامه‌و گۆڤار‌و ئینته‌رنێت) و ئۆرگانه حزبییه‌كانی یه‌كێتییه‌وه ده‌گه‌نه مه‌نزومه‌ی بیركردنه‌وه‌ی هه‌ڤاڵێكی یه‌كێتی؟ داخۆ دامه‌زراوه‌كانی یه‌كێتی له‌میدیاو ئۆرگانی رۆشنبیریی و رێكخراوه‌یی چۆن ململانێی ئه‌م لێشاوه فیكرییه-سیاسییه‌ی (مدخلات)ه‌كانی تر ده‌كات كه ئه‌مڕۆ دونیا له‌به‌رده‌م هه‌موو كه‌سێك كراوه‌یه‌و ئامرازه‌كانی ته‌كنه‌لۆژیای گه‌یاندن رۆژانه سه‌دان و هه‌زاران مه‌سج ده‌نێرن؟ بێگومان چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌مه دابڕان نییه له‌م دونیا جییانگرییه‌ی گۆی زه‌وی كردۆته گوندێكی بچووك، چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌مه قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌م شه‌پۆلی مه‌سج و مدخلاتانه نییه كه كاری نه‌كرده‌یه، به‌ڵكو چاره‌سه‌ر ره‌چاوكردنی ته‌گبیری میدیایی، رێكخراوه‌یی سیاسیی هاوبه‌شی ئه‌وتۆیه كه: -ته‌كنیكی پێشكه‌وتوو له‌میدیا، له‌كاری رێكخراوه‌یی و په‌یوه‌ندیگرتنی سیاسیی بۆ دابین بكات بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی له‌سه‌دی مه‌سجه‌كانی یه‌كێتی. -به‌شێكی ئه‌و مه‌دخه‌لاتانه بخاته خزمه‌ت دونیابینی یه‌كێتییه‌وه به‌و ئیعتباره‌ی یه‌كێتییش كوڕی ئه‌م ژینگه گۆڕاوه‌یه‌و یه‌كێتییه‌كانیش كاره‌كته‌ری ئه‌م ژینگه‌یه‌ن. -مه‌سج و مدخه‌لاته‌كانی یه‌كێتی له‌بواری فیكریی و سیاسیی یه‌كێتییدا قه‌تیس بكرێت و رۆشنبیریكردنی كادیر رۆشنبیركردنێكی پراكتیكی بێت بۆ كاروباری حزبی به‌و سیفه‌ته‌ی حزب گردبوونه‌وه‌یه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه له‌ده‌وری ئامانجی سیاسیی هاوبه‌ش و كاركردن بۆ ئه‌و ئامانجانه به‌شێوه‌یه‌كی ئاره‌زوومه‌ندانه نه‌ك مونته‌دایه‌كی فیكریی بۆ سه‌فسه‌ته‌و جه‌ده‌لی بێزه‌نتی. به‌مه‌ش یه‌كێتی ده‌بێت به‌حزبی سیاسه‌تكردن. حزبی كار‌و كرده‌وه له‌جێی ئه‌وه‌ی حزبی وه‌به‌رهێنانێكی ره‌وتی فیكری بێت وه‌كو هه‌ندێك ده‌یخوازن یان ته‌نها حزبێكی براگماتی بێ دیدگای فیكری و سیاسی بێت وه‌كو هه‌ندێك وێنای ده‌كه‌ن. جاران له‌سه‌رده‌می دیكتاتۆریدا یه‌كێتی زیاتر له‌دامه‌زراوه‌یه‌كی حزبی و له‌پاڵ ئه‌ركه رزگاریخوازییه‌كه‌ش به‌شێك له‌ئه‌ركه فیكریی و فه‌لسه‌فییه‌كانی ، كه بۆ كورده‌واریی پێویستن، له‌ئه‌ستۆ گرتبوو. ئه‌مڕۆ له‌كوردستانی ئازاد‌دا دامه‌زراوه‌ی دیكه‌ی رۆشنبیریی و زانكۆیی و سه‌نته‌ره ناحزبییه‌كانی لێكۆڵینه‌وه‌و ناوه‌ندی بیركردنه‌وه‌ی موجه‌ره‌دو له‌هه‌موو ئه‌مانه‌ش گرنگتر بزاوتی رۆشنبیریی روو له‌گه‌شه‌كرده‌وه‌ی كوردستان خۆی به‌و ئه‌ركه له‌م سه‌رده‌می ئازادی و دیموكراسییدا راده‌بێت و كاتی ئه‌وه هاتووه یه‌كێتی ته‌نها ببێته یه‌كێتی كار‌و خه‌باتی هه‌موو ئه‌و تێكۆشه‌رانه‌ی باوه‌ڕیان به ڕێبازی فیكریی و سیاسیی یه‌كێتی هه‌یه‌و بۆ ئه‌مه‌ش بیر‌و بازوویان ده‌خه‌نه كار‌و وا له‌حزب ده‌ڕوانن كه شوێنی خه‌بات و كاركردنه بۆ ئامانجی سیاسیی كه هه‌ڵقولاوی دنیابینییه‌كی فیكرییه، به‌لام وه‌زیفه‌یه‌كی فیكری ئه‌نجام نادات به‌ڵكو كار له‌سه‌ر گۆڕانكاری له كۆمه‌ڵ و كار له سه‌ر وه‌رگرتنی ده‌سه‌لات و پاراستنی ده‌كات و كار له‌سه‌ر ته‌واوكردنی ئه‌ركه‌كانی قۆناغی رزگاری نیشتمانیی ده‌كات و ده‌یه‌وێ یه‌كێتی هاونیشتمانیانی كوردستان بێت نه‌ك یه‌كێتی نووسه‌رانی كوردستان یان یه‌كێتی بیرمه‌ندان. هه‌ر به‌م شێوه‌یه‌ش له‌م دونیا جه‌نجاڵه‌دا ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی یه‌كێتی، به تایبه‌تیش دامه‌زراوه رۆشنبیریی و فیكرییه‌كانی، ده‌ره‌قه‌تی ئه‌ركه‌كانی سه‌ر شانیان دێن و ده‌په‌رژێنه سه‌ری.
|
|
|
|
|
|
|
|
|