راست و ره‌وان
ستران عه‌بدوڵلا
20/4/2010
گه‌وره‌ترین گۆڕانكاری سیاسیی، رێكخراوه‌یی له‌كوردستاندا به‌ڕێوه‌یه كه له‌وێستگه‌ی سێیه‌مین كۆنگره‌ی گشتی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستاندا خۆی ده‌بینێته‌وه. ئه‌مه‌ش ره‌نگه له‌ڕواڵه‌تدا وه‌ك ته‌بلیغاتێكی حزبی بێته به‌رچاو له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی ئاگاداری گۆڕانكارییه ده‌روون حزبییه‌كانی یه‌كێتیی نین، ئاگاداری گفتوگۆ‌و پێشنیازه به‌ده‌ربه‌سته‌كانی كادیرانی ناوه‌ندی، قاده‌ی ره‌ئی، یان خاوه‌ن ره‌ئییه‌كانی ناو یه‌كێتی نین. ئه‌وانه‌ی له‌ده‌ره‌وه سه‌یری وێنه‌كه ده‌كه‌ن ته‌نیا دیووه سلبییه‌كه‌ی لێكده‌ده‌نه‌وه، ته‌نیا به‌باگراوندی ئه‌و كێشانه‌ی له‌ناو یه‌كێتیدا قه‌ومان دۆخه‌كه لێكده‌ده‌نه‌وه یان ئاره‌زوویان لێیه لێكیبده‌نه‌وه. به‌لام وێنه‌كه له‌ناوه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ندتره، كه‌مێكی لێ گوێزراوه‌ته‌وه بۆ میدیاكان، به‌شه راسته‌قینه‌كه‌ی گفتوگۆی ڕاشكاوانه‌ی ناو هه‌ڤالان خۆیانه. كۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ك له‌كادیران و رووناكبیرانی ناو یه‌كێتی نموونه‌ی یه‌كێكه له‌گفتوگۆ زیندووه‌كان. وێستگه‌یه‌كه كه‌بێگومان كۆبوونه‌وه‌ی دیكه‌ی هه‌ڤاڵ سكرتێری گشتی به‌دواوه دێت و كۆبوونه‌وه ده‌روون حزبییه‌كانی یه‌كێتیش، هی هه‌ڤالان له‌ناو خۆیاندا، به‌رده‌وام ده‌بێت. وێستگه‌ی دیكه‌ش هه‌یه، وێستگه‌ی پڕۆژه‌ی پڕۆگرامی یه‌كێتی كه دوێنێ له‌كوردستانی نوێ دا سه‌رله‌به‌ری بلاوكرایه‌وه، هه‌روه‌ها پڕۆژه‌ی به‌رنامه‌ی یه‌كێتی كه‌له‌ژماره‌ی سبه‌یدا بلاوده‌كرێته‌وه، وێستگه‌ی دوای ئه‌وه گفتوگۆكانی هه‌موو ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتییه له‌سه‌ر هه‌ردوو پڕۆژه كه ئه‌مه ناوه‌ستێ تا وێستگه گه‌وره‌كه: سێیه‌مین كۆنگره. گه‌وره‌ترین گۆڕانكاری، ئه‌دگاره‌كانی هه‌ر له‌ئێستاوه ده‌رده‌كه‌وێت، راسته ئه‌مانه پڕۆژه‌ن و هێشتا نه‌چه‌سپیون تا ئیراده‌ی یه‌كێتییه‌كان بڕیاریان لێ ده‌دات، به‌لام كۆنگره‌ی نزیك واقیعێكه به‌رجه‌سته و جه‌ژنی یادی رابردووی یه‌كێتی ده‌كاته جه‌ژنی ده‌سپێكێكی نوێ. ئه‌وه گه‌وره‌ترین گۆڕانكاری ده‌بێت له‌كۆڕی سیاسه‌تی كوردیدا، له‌كاری رێكخراوه‌یی سیاسیی و په‌یكه‌ره‌ی داموده‌زگای قه‌واره‌ی سیاسیی له ولاتی ئێمه‌دا، ئه‌مه‌ش چونكه له‌كوردستان كۆنگره‌ی یه‌كێتی پێش كۆنگره‌و كۆنفرانسی سیاسیی لایه‌نه‌كانی تر ده‌كه‌وێت. بۆیه هه‌موو دیده سیاسییه تازه‌كان، هه‌موو ئه‌و گۆڕانه كۆمه‌لایه‌تی، سیاسی، فه‌رهه‌نگی و ئابورییه‌ی ده ساڵه له‌هه‌ناوی كۆمه‌ڵی كورده‌واریدا قوڵپده‌دات سه‌ره‌تا له‌پڕۆژه‌و دونیابینی، گفتوگۆ‌و ململانێ ره‌وا فكرییه سیاسییه‌كانی ناو یه‌كێتییه‌وه سه‌رهه‌ڵده‌دات. یه‌كێتییه‌كان به‌رده‌بنه گیانی ئه‌و دوو پڕۆژه‌ی كه دونیابینی سیاسیی ئه‌وانی له‌خۆگرتووه، كه پێشنیازه بۆ هه‌یكه‌لی رێكخراوه‌یی حزبه‌كه‌یان و ره‌حمی پێناكه‌ن. ده‌ستكاری ده‌كه‌ن و لێی ده‌قرتێنن و لێی زیاد ده‌كه‌ن، هه‌رچی لێبكه‌ن به‌ئیراده‌ی خۆیان گه‌لاڵه‌ی گه‌وره‌ترین وه‌رچه‌رخانی حزبی، له‌پڕۆگرام و هه‌یكه‌لی رێكخراوه‌یی له‌ناو سیستمی حزبایه‌تی كوردستاندا دێننه كایه‌وه‌و ئه‌م سه‌روه‌ریه‌ش، كه به‌ڕێوه‌یه، ده‌چێته پاڵ سه‌روه‌رییه‌كانی تر. به‌مه‌ش یه‌كێتی هه‌م خۆی نوێ ده‌بێته‌وه‌و هه‌م سیستمی حزبایه‌تی له‌كوردستاندا نوێ ده‌كاته‌وه، ئه‌مما نوێكردنه‌وه‌یه‌ك به‌كردار.
|
|
|
|
|
|
|
|
|