له‌نێوان نجێفی و رواندزیدا..!
جه‌وهه‌ر كرمانج
20/4/2010
له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقدا دوو كه‌س سه‌رسه‌ختانه داكۆكییان له‌هه‌ڵوێستی خۆیان و بۆچوونی خۆیان به تایبه‌تی و لایه‌نه سیاسیه‌كه‌یانیان به‌گشتی ده‌كرد، له‌لایه‌نی هاوپه‌یمانیی كوردستانیه‌وه یه‌كێك له‌وانه‌ی لێبڕاوانه داكۆكی له‌خواسته‌كانی گه‌لی كوردستان ده‌كرد، فریاد رواندزی بوو، یه‌كێكیش كه زۆر شێلگیرانه‌و نه‌ته‌وه په‌رستانه دژی داخوازییه‌كانی گه‌لی كورد قسه‌ی ده‌كرد ئوسامه نجێفی بوو، زۆرجاریش ئه‌م دوو زاته ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بوونه‌وه تا ڕاده‌ی ده‌مه‌ته‌قێ تێكهه‌ڵده‌نگژان.. ئه‌وا ئه‌م خووله‌ی په‌رله‌مان ته‌واو بوو، نجێفی دووباره بووه‌وه به نوێنه‌رو فریادیش بایكۆتی پێكرا...! ڕه‌نگه تائێره ئاسایی بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه نائاساییه لیستی كوردستانی به‌م هه‌موو حیزبه‌وه نه‌یانتوانی یان نه‌یانویست رواندزی ده‌ربچێنن.. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی كه ده‌یانزانی كه‌سایه‌تیی فریاد له‌م قۆناغه‌دا له‌نێو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقیدا پێویست بوو، له‌وه‌ش نائاسایتر و نه‌شازتر ئه‌وه‌یه نجێفی خه‌م له‌ده‌رنه‌چوونی رواندزی بخوات و پێی بڵێت په‌رله‌مانی ئاینده بێ تۆیی پێوه دیار ده‌بێت..! كه ده‌بوو به پێچه‌وانه‌وه حه‌ز نه‌كا یه‌كێكی وه‌ك فریاد له‌ناو په‌رله‌ماندا بوونی هه‌بێت.. سه‌یره نه‌ته‌وه په‌رستێكی وه‌ك نجێفی دڵگران بێت به ده‌رنه‌چوونه‌وه‌ی رواندزی و له‌خه‌میدابێت، كه‌چی خۆمان ته‌قه‌ی سه‌رمان بێت..! ئه‌مه قسه‌یه‌كی د.به‌رهه‌می بیرخستمه‌وه كاتێك پێمگوت ره‌وشی رۆشنبیری له‌سلێمانی باش نییه و حه‌ق وایه ئاوڕێكی لێبدرێته‌وه، كه‌چی به پێكه‌نینه‌وه گوتی: سلێمانی وای لێهات دڵتان پێ بسووتێت..! بۆیه منیش ده‌ڵێم: وامان لێهات نجێفی دڵی پێمان بسووتێت..!؟ Joharkrmang@yahoo.com
|
|
|
|
|
|
|
|
|