ئه‌و مه‌رگه‌ی چوار ئه‌فسه‌ره‌كه هه‌ڵیانبژارد
د.ئاكۆ شوانى
21/6/2010
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر یادی (67)ه‌مین ساڵڕۆژی له‌سێداره‌دانی ئه‌و چواره ئه‌فسه‌ره‌مان تێپه‌ڕاند كه له‌ڕۆژگارێكدا له‌سێداره‌دران و ته‌رمه‌كانیان هێنرایه‌وه به‌ره‌و كوردستان، كورد وته‌نی هێشتا مردن سامی خۆی هه‌بوو، هێشتا كورد كوشتن نه‌بوو بووه نه‌ریتی په‌یڕه‌وكراو لای ده‌سه‌لاتدارانی عیراقی، هه‌ر بۆیه كاتێك ته‌رمه‌كانی (محه‌مه‌د قودسی، عیزه‌ت عه‌بدولعه‌زیز، مسته‌فا خۆشناو، خه‌یروڵلا عه‌بدولكه‌ریم) هێنرانه‌وه، كوردستان ته‌واو خرۆشا، به‌تایبه‌تی شاری سلێمانی ئه‌و كاته خۆپیشاندان و جموجوڵێكی گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینی، كه هه‌ریه‌ك له‌حزبی شیوعی و رێكخستنه‌كانی پارتی رۆڵی گه‌وره‌یان بینی له‌هاندان و رابه‌ریكردنی ئه‌و جه‌ماوه‌ره، به‌تایبه‌تی مامۆستا (ئیبرایم ئه‌حمه‌د)ی نه‌مر تاسه‌رقه‌بران له‌پێشه‌وه‌ی ئاپۆڕه‌ی خه‌ڵكه‌كه بوو. په‌یوه‌ندیكردن به‌شۆڕشی بارزان-ه‌وه بێگومان كاتێك باس له‌دۆزی ئه‌و چوار ئه‌فسه‌ره ده‌كه‌ین ده‌بێ ئه‌وه بزانین كه‌ئه‌وان له‌ڕۆژگارێكدا ئه‌و رێبازه‌یان هه‌ڵبژارد هێشتا ئه‌و نه‌ریته كه‌مبوو ئه‌فسه‌رو پله‌داری نێو سوپای عیراق هه‌موو شتێك جێبهێڵن و دوای كوردایه‌تی بكه‌ون، كه له‌سه‌ره‌تادا ئه‌و چوار ئه‌فسه‌ره‌و ژماره‌یه‌كی دیكه له‌ئه‌فسه‌رانی كورد دوای هه‌لایسانی بزووتنه‌وه‌ی بارزان (1943-1945) وه‌ك ئه‌فسه‌ری ئیرتیبات له‌سه‌ر داوای (ماجد مسته‌فا) كه‌نوری سه‌عید داوای لێكردبوو وه‌ك هێڵی په‌یوه‌ندی نێوان حكومه‌تی عیراق و ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه وابوون، چونكه (ماجد مسته‌فا) له‌سه‌ر داوای حكومه‌تی عیراق ده‌یویست به‌شێوازێكی ئاشتیانه مه‌لا مسته‌فای بارزانی رازی بكات چه‌ك دابنێت و به‌ئاشتی گرفته‌كان و داواكارییه‌كانی چاره‌سه‌ر بكرێت، به‌لام هه‌ستی كوردایه‌تی ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی والێكرد كه ده‌ستبه‌رداری ئه‌ركه ره‌سمیه‌كه‌یان بن و لیژنه‌كه‌یان دروستكرد به‌ناوی (لیژنه‌ی ئازادی) ئه‌ركی ئه‌م لیژنه‌یه داڕشتن و گه‌لاڵه‌كردنی داواكارییه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی سێیه‌می بارزانی بوو به‌راوێژ له‌گه‌ڵ بارزانیدا، كه به‌ڕاستی له‌وه سه‌ركه‌تووبوون كه‌سه‌رجه‌م داواكارییه‌كان له‌چه‌ند بڕگه‌و خاڵێكدا كۆبكه‌نه‌وه‌و وه‌ك داواكاری بدرێته ده‌ست ده‌سه‌لاتدارانی عیراق، به‌لام وه‌ك ئاشكرایه ئه‌و رۆژگاره گه‌رمه‌ی جه‌نگی دووه‌می جیهانی بوو، به‌ریتانیا هێزی بالاده‌ست و به‌ڕێوه‌به‌ری عیراق بوو، سوپای ئه‌و ولاته له‌به‌ره‌كانی جه‌نگ له‌ئه‌وروپادا له‌بارێكی باش‌دا نه‌بوو، ئاماده‌ش نه‌بوو له‌ناو عیراقیشدا به‌ره‌یه‌كی دیكه‌ی جه‌نگ بۆخۆی بكاته‌وه، هه‌ر بۆیه زۆر به‌توندی به‌رپه‌رچی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌و داواكارییه‌كانی بارزانی دایه‌وه‌و هه‌موو هاوكارییه‌كی ده‌سه‌لاتدارانی عیراقی كرد له‌ڕووی سه‌ربازییه‌وه تادواجار بارزانی و هاوه‌لانی و سه‌دان خێزانی دیكه‌ی بارزانییه‌كانی ناچاركرد گۆڕه‌پانی جه‌نگ چۆڵ بكه‌ن و سنووری ئێران ببه‌زێنن و روویان كرده كوردستانی رۆژهه‌لات و چوونه پاڵ كۆماری كوردستان له‌شاری مه‌هاباد، بێگومان ئه‌و چوار ئه‌فسه‌ره‌و چه‌ند ئه‌فسه‌رێكی دیكه‌ش نه‌گه‌ڕانه‌وه به‌غداو هاوشانی بارزانی چوونه پاڵ كۆمار، ئاشكراشه له‌ماوه‌ی ئه‌و چه‌ند مانگه‌دا رۆڵی كارا‌و به‌رچاویان هه‌بوو له‌پرۆسه‌ی به‌رگریكردن له‌كۆماری كوردستان، هه‌ر یه‌كێكیان له‌قۆڵێكه‌وه سه‌رپه‌رشتی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی سوپای ئێرانی پێ سپێردرا بوو، به‌لام دواجار هه‌مووان تراژیدیای كۆتایی پێهێنانی كۆمار ده‌زانین، ئیدی له‌ماوه‌ی نێوان 14/10/1945 كه مێژووی ئاودیوبوونیان بوو تاكۆتاییهاتنی كۆمار له‌سه‌رجه‌م پرۆسه‌كانی به‌رگریدا له‌ڕیزی پێشه‌وه‌بوون وه‌ك چۆن له‌كاتی بزووتنه‌وه‌كه‌ی بارزانیشدا له‌هه‌موو شه‌ڕه‌كاندا رۆڵی خۆیان هه‌بوو. گه‌ڕانه‌وه بۆ عیراق دوای شكستی كۆمار، دواجار بارزانی خۆی و چه‌كداره‌كانی روویان له‌یه‌كێتی سۆڤیه‌ت كرد، (میرحاج ئه‌حمه‌د) كه یه‌كێكی دیكه بوو له‌ئه‌فسه‌ره كورده‌كان هاوشانی بارزانی روویكرده سۆڤیه‌ت، به‌لام ئه‌و چوار ئه‌فسه‌ره‌و (به‌كر حوێزی) هاوشانی شێخ ئه‌حمه‌د بارزانی و ده‌یان و سه‌دان كوردی دیكه گه‌ڕانه‌وه عیراق به‌و نیازه‌ی حكومه‌تی عیراق لێیان خۆشبـێ، به‌لام ئه‌فسه‌ره‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌حكامی عورفی له‌ساڵی 1945 به‌له‌سێداره‌دان حوكمدرابوون، نه‌ده‌بوو چاوه‌ڕوانی لێخۆشبوو‌ن بن، كاتێكیش هاتنه‌وه دیوی سنووری عیراق خۆ به‌ده‌سته‌وه‌دانه‌كه‌یان كۆمه‌ڵێك فاكته‌ری له‌پشته‌وه بوو، جگه له‌هه‌ندێك گومان و خاڵی ناڕۆشن كه ناكرێت لێره‌دا ئاماژه‌یان پێبكه‌ین، به‌هه‌رحاڵ له‌و ئه‌فسه‌رانه ته‌نها به‌كر ئاغای حوێزی خۆی به‌ده‌سته‌وه نه‌دا، ئه‌وانی دیكه هه‌ر چواریان دووچاری ئه‌و چاره‌نووسه بوون و له‌ڕێكه‌وتی 19ی حوزه‌یرانی ساڵی 1947 له‌به‌ندیخانه‌ی مه‌ركه‌زی به‌غدا له‌سێداره‌دران، ئه‌و چاره‌نووسه‌ی كه (ساڵح جه‌بر)ی سه‌رۆك وه‌زیران وێڕای هه‌موو داواكارییه‌كان بڕیاری لێدابوو، دواجار ته‌رمه‌كانی (محه‌مه‌د قودسی و مسته‌فا خۆشناو) به‌ره‌و سلێمانی هێنران و (عیزه‌ت عه‌بدولعه‌زیز) بۆ ئامێدی برایه‌وه، (خه‌یروڵلا عه‌بدولكه‌ریم)یش به‌ره‌و شاری هه‌ولێر برایه‌وه، ئه‌و خه‌یروڵلایه‌ی به‌نه‌خۆشی برایه به‌غداو هه‌ر به‌ونه‌خۆشییه‌شه‌وه له‌سێداره‌درا، دایكه پیره‌كه‌ی تابه‌غدا به‌دوای ئوتۆمبیله‌كه‌وه بوو ده‌یوت (كوڕم خه‌یری) دواجار له‌دووه‌م رۆژی پرسه‌ی كوڕه‌كه‌یدا به‌مردووی له‌سه‌ر گۆڕی كوڕه‌كه‌ی دۆزیانه‌وه.
|
|
|
|
|
|
|
|
|