كۆبوونه‌وه‌ی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی
(ده‌ره‌وه‌ی ولات)
نه‌وزاد عه‌لی ئه‌حمه‌د
21/6/2010
تائێستا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان و به‌ئه‌كادیمی مێژووی كوردایه‌تی نه‌نووسراوه‌ته‌وه، نه‌بوونی به‌ڵگه‌و سه‌رچاوه‌ی باوه‌ڕپێكراو بیانوویه‌كی باوه. من له‌م گۆشه‌یه‌دا هه‌وڵده‌ده‌م كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌نامه‌ی دانسقه بخه‌مه‌ڕوو، كه‌زیاتر په‌یوه‌ندییان به‌سه‌ره‌تاكانی خه‌باتی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان هه‌یه، دیاره ناكرێت له‌گۆشه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه‌دا ته‌واوی به‌ڵگه‌نامه‌كان بنووسمه‌وه، به‌ڵكو سووكه عه‌رزێكی به‌ڵگه‌نامه‌كان ده‌كه‌م و هه‌روه‌ها چه‌ند شوێنێكیش له‌به‌ڵگه‌نامه‌كان ده‌گوازمه‌وه.
له‌ڕۆژانی 24-28/3/1978 كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی له‌ده‌ره‌وه‌ی ولات به‌ئاماده‌بوونی ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی، له‌یه‌كێك له‌ولاتانی ئه‌وروپا كۆبووه‌وه، پاش باسكردن و لێكۆڵینه‌وه له‌باری ناو ولات و باری رێكخستن و راگه‌یاندن و دارایی له‌ده‌ره‌وه‌ی ولات چه‌ند بڕیارێكی دا، كه زۆر به‌كورتی چه‌ند خاڵێك له‌بڕیاره‌كان ده‌نووسمه‌وه، چونكه راپۆرتی كۆبوونه‌وه‌كه بریتییه له(7) لاپه‌ڕه‌ی فۆڵسكاب و دیاره له‌م گۆشه‌یه‌دا شوێنی ئه‌و (7) لاپه‌ڕه‌یه نابێته‌وه. له‌خاڵی یه‌كه‌مدا زۆر به‌وردی گفتوگۆیان سه‌باره‌ت به‌شێوه‌و كارنامه‌ی گفتوگۆی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و حكومه‌تی به‌غدا كردووه، كه‌ئه‌وێ رۆژێ هه‌وڵێك له‌ئارادابوو، سه‌باره‌ت به‌گفتوگۆكه له‌شوێنێكی راپۆرته‌كه‌دا هاتووه: (به‌بیروڕای ئێمه پێویسته له‌حاڵه‌تی گفتوگۆیه‌كی داهاتوودا ئه‌م نوقتانه ره‌چاو بكرێن؛ لایه‌نه عیراقییه دۆسته‌كان له‌ناوه‌وه‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی التجمع پشتگوێ نه‌خرێن، به‌ڵكو ئه‌بێت پێشه‌كی ئاگادار بكرێن و بیروڕایان وه‌ربگیرێت، لایه‌نێكی سێیه‌می ده‌ره‌وه؛ یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، ده‌وڵه‌تێكی عه‌ره‌بی، لایه‌نێكی فه‌ڵه‌ستینی له‌گفتوگۆكه‌دا به‌شداربن). خاڵی دووه‌می راپۆرته‌كه سه‌باره‌ت به‌بارودۆخی ولاته، ئه‌وان پێیانوابووه كه (دابه‌شكردنی كاروباری عه‌سكه‌ری له‌ناو رێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا پێویسته له‌سه‌ر بناغه‌ی رێبازه سیاسییه‌كان نه‌بێت به‌ڵكو له‌سه‌ر بناغه‌ی توانا‌و لێ وه‌شاوه‌یی، رێبازه سیاسییه‌كان ئه‌بێت ره‌چاو بكرێن به‌لام پله‌ی دووه‌می بدرێتێ. ئه‌بێت له‌مه‌ولا پێشمه‌رگه به‌گیانی رێبازه گشتییه‌كه‌ی یه‌كێتی په‌روه‌رده بكرێن نه‌ك به‌گیانی ئه‌و پێلانه‌ی كه له‌ناو یه‌كێتیدا هه‌ن- بزوتنه‌وه یان كۆمه‌ڵه- له‌و مه‌سه‌لانه‌دا كه‌په‌یوه‌ندی یان به‌سه‌ر هه‌موو بزوتنه‌وه‌كه‌وه هه‌یه كادیر‌و لێپرسراوه‌كانی یه‌كێتی له‌هه‌ر پێڵێك دا بن ئه‌بێت خۆیان به‌بیروڕاو بۆچوون و پرنسیپه گشتییه‌كانی یه‌كێتی ببه‌ستنه‌وه نه‌ك هی یه‌كێك له‌پێڵه‌كان) لێره‌دا زاراوه‌ی پێڵیان له‌بری ته‌ییار به‌كارهێناوه. خاڵی سێیه‌م ته‌رخانكراوه بۆ بارودۆخی رێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاستداو له‌چه‌ند خاڵێكدا كارنامه‌كه گه‌لاڵه كراوه، وه‌ك: (باسی باری رێكخستن كرا له‌سوریا، لوبنان، قاهیره، كوێت، لیبیا، له‌و باره‌یه‌وه بڕیاردرا له‌مانگی داهاتودا سه‌ر له‌هه‌ڤالانی كوێت، قاهیره‌و لیبیا بدرێت بۆ به‌هێزكردنی رێكخستن و په‌یوه‌ندی یان( هه‌ر له‌م خاڵه‌دا هاتووه: (هه‌وڵ بدرێت ئێستگه‌یه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی ولات بخرێته‌كار چ به‌ناوی خۆمانه‌وه یان به ناوی التجمع-ه‌وه). له‌خاڵی چواره‌مدا باسی په‌یوه‌ندییه كوردستانی و نیشتمانییه‌كانیان كراوه، هه‌روه‌ها له‌چه‌ند خاڵێكیتردا باس له‌ڕاگه‌یاندن و دارایی و دابه‌شكردنی كاروبار و پڕوپاگه‌نده‌ی دوژمن و ناحه‌زه‌كان و رێكخراوه كوردستانییه‌كان كراوه، له‌گه‌ڵ پاشكۆیه‌ك بۆ ئه‌م راپۆرته. له‌كۆتایی راپۆرته‌كه‌دا ئه‌م چه‌ند ناوه ئیمزایان كردووه: (هێمن، هاوار، هۆشیار، ئاشتی، هۆمه‌ر، شێرۆ، فه‌رید) ئه‌مانه ناوی نهێنی ئه‌م چه‌ند به‌ڕێزه‌ن: هێمن (عومه‌ر ده‌بابه)- هاوار (د.فوئاد مه‌عسوم)- هۆشیار (د.كه‌مال خۆشناو)- ئاشتی (عادل موراد)- هۆمه‌ر (عومه‌ر شێخمووس)- شێرۆ (عه‌بدولڕه‌زاق فه‌یلی)- فه‌رید (د.كه‌مال فوئاد). هیوادارم له‌ساغكردنه‌وه‌ی ناوه‌كاندا هه‌ڵه‌م نه‌كردبێت. پێویسته ئاماژه به‌وه بده‌م كه‌ئه‌م راپۆرته مێژووی 30/3/1978ی له‌سه‌ره.
Nawzad.ali@hotmail.com
|
|
|
|
|
|
|
|
|