پێنجه‌مین په‌لكه‌گوڵى تامه‌زرۆیى
عیسمه‌ت كۆشكى - و/ خدر ئیبراهیم خدر
29/7/2010
ئه‌وڕۆژه‌ى كه(فلۆرا)ى هاوڕێى(دیانا) سه‌ردانى به‌شى ناوخۆیى ئێمه‌ى كرد پشوو بوو، ئه‌و كچێكى جیاواز بوو له ئێمه، جیاوازییه‌كه‌شى وایكردبوو كه به‌لاى ئێمه‌وه سه‌رنجڕاكێشتر بێته به‌رچاوان. هه‌ڵسوكه‌وته تایبه‌تى و پڕ له‌ڕێزه‌كه‌ى و له‌وه‌ش گرنگتر دڵسۆزییه‌كانى ئه‌و وایكردبوو كه له مووده‌تى چه‌ند كاتژمێرێكدا ببێته یه‌كێك له هاوڕىَ دڵسۆزه‌كانمان. (فلۆرا) كچێك بوو به‌ساده‌یى و سه‌رڕاستى و ڕاستگۆییه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌سانى ده‌وروپشتى خۆیدا ڕووبه‌ڕوو ده‌بۆوه‌و ئه‌و سه‌رڕاستى و ساده‌ییه‌شى به‌ڕاده‌یه‌ك بوو كه هه‌ندێك جار به‌خۆمم ده‌گووت: بڵێی (فلۆرا) له‌و باوه‌ڕه‌دابێت كه له‌و دونیایه‌دا تاكه مرۆڤێكى دڵوریاو ساخته باز بوونى نه‌بێت؟! تا دواجار خۆم ڕانه‌گرت و هه‌مان پرسیارم له(دیانا) كرد، (دیانا)ش وه‌ڵامێكى سه‌یرى دامه‌وه‌و پێى گوتم كه ئه‌و ده‌مه‌ى مرۆڤه ساخته‌بازه‌كان به‌ره‌و ڕووى (فلۆرا) ده‌بنه‌وه، دووچارى ده‌سته‌وه‌ستان دێن و نازانن چۆن ڕه‌فتار بنوێنن! چونكه هه‌ڵسوكه‌وتى ڕاست و دروست و به‌رچاوى (فلۆرا) واده‌كات كه ئه‌وان وا گومان ببه‌ن گوایه (فلۆرا) له ڕوانگه‌ى ئه‌وپه‌ڕى زیره‌كى و ژیریی خۆیه‌وه ئه‌و شێوه هه‌ڵسوكه‌وته‌ى گرتۆته‌به‌ر، هه‌ربۆیه له‌ئاستیدا خۆ ده‌پارێزن، یان به‌لانى كه‌مه‌وه كه‌متر له‌ئاست ئه‌ودا فێڵ و ساخته‌كارى به‌كارده‌به‌ن! دیاربوو (دیانا)ش به‌ته‌واوى بڕواى به ڕوونكردنه‌وه‌كه‌ى خۆى نه‌بوو، چونكه ده‌موده‌ست له‌پاش ئه‌و قسانه‌ى ڕووى له‌من كرد‌و لێی پرسیم: (پێتوایه كه-فلۆرا- نه‌كه‌وێته نێوان داوى فێڵزان و ساخته‌بازه‌كانه‌وه، ئاخر ئه‌و زۆر ساده‌و ساكاره‌و هه‌ر ئه‌و ساكارییه‌شى واده‌كات كه زیانێكى گه‌وره له‌ژیانى بده‌ن؟) نه‌مده‌زانى چ وه‌ڵامێكى بده‌مه‌وه، به‌لاچاوێك سه‌یرى جزدانى كارته جادووییه‌كانى باوكم كرد‌و له (دیانا)م پرسى: پێت چۆنه بۆ روونكردنه‌وه‌ى ئه‌و مه‌سه‌له‌یه په‌نا بۆ كارته جادووییه‌كان ببه‌م؟! ده‌موده‌ست(دیانا) وه‌پێكه‌نین كه‌وت و گوتى: ده‌ڵێی تۆش هاتوویته سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ى كه ئه‌و كارتانه جادوویى بن! ئینجا ده‌نگى خۆى نزم كرده‌وه‌و درێژه‌ى پێدا: -ئه‌گه‌رچى خۆشم هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م! به‌و چه‌شنه پێكه‌وه به‌ره‌و لاى جزدانه‌كه چووین و كارته‌كانمان دۆزینه‌وه و به‌شێوه‌یه‌كى هه‌ڕه‌مه‌كى كارتێكمان هێنایه ده‌ره‌وه. پشتى كارته‌كه وێنه‌ى ئاوێنه‌یه‌كى به‌سه‌ره‌وه بوو، له به‌رامبه‌ر ئاوێنه‌كه‌شدا تابلۆیه‌ك كێشرابوو له‌نێو ئاوێنه‌كه‌دا ڕه‌نگى دابۆوه. خاڵى گرنگ له‌وه‌دابوو كه له‌پشتى تابلۆكه‌وه سێوێكى جوان هه‌بوو كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تابلۆكه ڕێگه‌ى لىَ گرتبوو له ئاوێنه‌كه ڕه‌نگ بداته‌وه، له ئاوێنه‌كه‌دا نه‌ده‌بینرا. چوارچێوه‌ى هه‌ردوو تابلۆ و ئاوێنه‌كه له‌یه‌ك ده‌چوون، به‌ڵام به‌هه‌بوونى سێوه‌كه له‌پشتى تابلۆكه‌وه وا ده‌كه‌وته به‌رچاو كه ئاوێنه‌كه چوارچێوه‌یه‌كى تر‌ى هه‌یه. من و(دیانا) به سه‌رسامى و بێده‌نگییه‌وه له وێنه‌كه ڕامابووین و ده‌نگمان لێوه نه‌ده‌هات. هه‌ناسه‌یه‌كى قوڵمان هه‌ڵكێشاو نووسراوه‌كه‌ى سه‌ر كارته‌كه‌مان به وردى خوێنده‌وه، كه ئاوا نووسرابوو: (تایبه‌تمه‌ندییه‌كان له هه‌موواندا هه‌ن، هه‌موو مرۆڤه‌كان بۆ جارێك تێكڕاى ئاهه‌نگه‌كانیان بیستووه، بۆ جارێكیش تێكڕاى ڕه‌نگه‌كانیان بینیوه، ئه‌وه گرنگه كه له ده‌مى ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ كه‌سانى ده‌وروبه‌رماندا، كام له تایبه‌تمه‌ندییه‌كان له قوڵاییه‌وه به‌رچاو بخه‌ین و كام له ئاهه‌نگیش له ده‌نگى ئه‌ودا بسازێنین. ئه‌وه گرنگ نییه كه له بوونى مرۆڤه باشه‌كاندا خراپه‌یه‌ك په‌ى پىَ ببه‌ین یا له پشكنینى مرۆڤه خراپه‌كاندا به دواى باشییه‌كاندا بگه‌ڕێین، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى گرنگه ئه‌وه‌یه كه بىَ له‌به‌رچاوگرتنى هه‌موو تایبه‌تمه‌ندییه خراپه‌كان له‌كه‌سى به‌رامبه‌رمان بخوازین ته‌نها لایه‌نه باشه‌كانى بوونى خۆى بخاته به‌رچاومان... ئه‌وه‌ش هونه‌رێكى مه‌زنه‌و به‌ته‌نها مرۆڤه پۆست زیره‌ك و هۆشمه‌نده‌كان توانایان به‌سه‌ریدا هه‌یه). ئه‌وه ناوه‌ڕۆكى نووسراوى سه‌ر كارته‌كه بوو! له‌سه‌ر ئه‌رزه‌كه دانیشتین و چه‌ند خوله‌كێكمان به‌بێده‌نگى تێپه‌ڕاند. (دیانا) به‌ده‌نگێكى نیمچه له‌رزۆكه‌وه گوتى: ئه‌وه ماناى ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه من و تۆ ئاوێنه‌ى یه‌كترین و هه‌رچیه‌كى تۆ له‌مندا ده‌یبینیت، ئه‌وه‌یه كه پێشتر له خۆتدا بوونى هه‌بووه. به ده‌ربڕینێكى دى واتا ئێمه‌ى مرۆڤ له ده‌مى له یه‌كتر ڕوانینماندا، له‌خۆمان ده‌ڕوانین؟! سه‌رێكم له‌قاند و گوتم: له‌وانه‌یه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بێت كه كاتێك تووڕه‌یى ده‌مانگرێت، ده‌موده‌ست مرۆڤه تووڕه‌كانیش له‌به‌رده‌مماندا قووت ده‌بنه‌وه‌و له‌وده‌مه‌شى كه شاد‌و به‌كه‌یفین، هه‌موو ده‌وروپشتمان شادمانى لێده‌رده‌كه‌وێت! دیاره(فلۆرا) به‌هه‌ر هۆیه‌ك بێت دركى به‌وه كردووه كه ساده‌یى و سه‌رڕاستى و راستگۆییه‌كه‌ى به‌شێكى دانه‌بڕاوه له بوونى هه‌ر مرۆڤێكدا به ژه‌نینى ئاهه‌نگى ساده‌یى له‌خۆیدا، هه‌مان ئاهه‌نگیش له‌وانى دی‌دا ده‌خاته كار‌و به‌ره‌نجامه‌كه‌شى ئه‌وه ده‌بێت كه ئێمه ده‌یبینین. كه‌واته مرۆڤه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى ساده‌و به‌رچاو ڕووبه‌ڕووى ئه‌و ده‌بنه‌وه و له هاوده‌مى كردنى ئه‌و و ساده‌یى و سه‌رڕاستییه‌كه‌ى چێژ وه‌رده‌گرن و به ئارامى ده‌گه‌ن!. (دیانا) كه‌مێك كه‌وته بێده‌نگى و ئه‌وجا وه‌ك ئه‌وه‌ى خاڵێكى كه‌شف كردبێت به زرنگییه‌وه گوتى: واى كه مرۆڤه فریوده‌ر و ساخته‌كاره‌كان چه‌نده ساده‌ن وا گومان ده‌به‌ن له ئاست كه‌سانى ده‌وروپشتیاندا خاوه‌ن شتێكى زیاترن، له‌كاتێكدا به‌و ڕه‌فتار نواندنه‌یان هه‌مان خه‌سڵه‌ت له ئه‌وانى دیشدا وه‌كارده‌خه‌ن و له پاش ماوه‌یه‌كى دیاریكراویش هه‌مووان به‌چه‌شنى خۆیان ڕه‌فتاریان له‌گه‌ڵدا ده‌نوێنن! ڕاستییه‌كه‌ى مرۆڤه‌كان ده‌خوازن چ ژینگه‌یه‌كى سه‌رسام هێن له‌پێناو خۆیاندا بهێننه كایه‌وه؟! له‌ژێر لێوه‌وه چرپاندم: (گرنگ نییه له‌پشتى تابلۆكه‌وه سێ‌و هه‌بێت یا به‌رد! گرنگ ئه‌وه‌یه كه ئاوێنه‌كه ته‌نها تابلۆكه ئاوێزان ده‌كاته‌وه‌و هیچ كه‌سێكیش به‌وه نازانێت كه له پشتى وێنه‌ى چوارچێوه‌ى نێو ئاوێنه‌كه‌وه چ شتێك شاردراوه‌ته‌وه؟!) (دیانا) سه‌رێكى له‌قاندو گوتى: دیاره ئاشكرایه كه سێوه! به‌ڵام چ گرنگییه‌كى هه‌یه؟! ئیتر سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته چیتر قسه‌وباسمان نه‌كرد، له‌گه‌ڵ (فلۆرا)دا بووینه دوو هاوڕێى دڵسۆزى یه‌كترى، وه‌ك دوو خوشك ده‌رده‌دڵمان له‌گه‌ڵ یه‌كترى ده‌كردو وه‌ك دوو هاوده‌میش سه‌باره‌ت به ژیان و جوانییه‌كانى ده‌دواین. بوونى من له‌په‌نا (فلۆرا)دا وه‌ك به‌خششێكى گه‌وره چاولێده‌كرا، ئاخر ئه‌و نه‌ك به‌دروشم یا له‌سه‌ر كاغه‌ز، به‌ڵكو به كرده‌وه شێوازى كاریگه‌رانه‌ى ژیان گوزه‌راندن و جوانییه‌كانى ژیانیشى فێركردم. وه‌ختێك ده‌چووینه نێو كۆڕى دۆستانه‌وه، له‌گه‌ڵ چه‌ندین كه‌سى جۆراوجۆردا ڕووبه‌ڕوو ده‌بوینه‌وه، هه‌ندێكیان لووتبه‌رز بوون و به‌خۆیاندا هه‌ڵده‌داو هه‌ندێكى تریشیان خه‌مبار بوون و به‌دواى كه‌سێكدا ده‌گه‌ڕان تا ده‌رده‌دڵى له‌گه‌ڵدا بكه‌ن. من و(دیانا) وه‌ك عاده‌تى خۆمان ته‌نها له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا تێكه‌ڵاو ده‌بووین كه به نیگاى كراوه‌و ڕووخسارى واڵاوه له‌به‌رده‌مماندا قووت ده‌بوونه‌وه، به‌ڵام (فلۆرا) وه‌ك هونه‌رمه‌ندێك و به‌چه‌شنى جه‌نگاوه‌رێك به‌دواى ئه‌و كه‌سانه‌دا ده‌گه‌ڕا كه كه‌متر تێكه‌ڵاو ده‌بوون و حه‌زیان له ته‌نیایى بوو. سه‌یره‌كه له‌وه‌دابوو كه ئه‌و كه‌سه‌ى لووتبه‌رزو له‌خۆبایى بوو، له‌ماوه‌ى چه‌ند خوله‌كێكدا له‌گه‌ڵ (فلۆرا)دا دڵسۆزیی ده‌نواندو وه‌ك منداڵێك به‌ده‌نگى به‌رز پێده‌كه‌نى و سه‌رنجى سه‌رسوڕماوى هه‌مووانى به‌لاى خۆیدا ڕاده‌كێشا ئه‌و ده‌مه‌ش بوو كه بۆم ده‌ركه‌وت(فلۆرا) بوونه‌وه‌رێكى ئه‌وپه‌ڕى ژیر‌و زرنگه! هیچ كه‌س له‌ئاست ئه‌ودا نه‌یده‌توانى بىَ ده‌ربه‌ست بێت و له‌وه‌ش سه‌رنجڕاكێشتر ئه‌وه بوو كه له‌دواى ته‌واو بوونى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، هه‌مووان لێیان ده‌خواستین به‌تایبه‌تیش له(فلۆرا)یان ده‌خواست كه له یه‌كه‌مین فرسه‌تدا سه‌ردانیان بكه‌ین. ڕۆژێكیان له‌كاتێكدا كه سه‌رگه‌رمى چا خواردنه‌وه‌ى دوانیوه‌ڕۆ بووین، له(فلۆرا)م پرسى: (فلۆرا) تۆ چێژ له ساده‌یى خۆت وه‌رده‌گریت؟ وایه؟! (فلۆرا) نیگا جوان و ساده‌ییه‌كه‌ى تێبڕیم و گوتى: ساده‌یى ته‌نها شێوازێكه له‌پێناو وه‌ڵامدانه‌وه‌دا! هیچ گوڵێكم له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رزه‌مینه نه‌دیوه كه له‌پێناو جوانبوونیدا خۆى ئارایشت بكات! ده‌موده‌ست (دیانا) هاته ناو قسه‌كانمانه‌وه‌و گووتى: تۆ به مه‌به‌سته‌وه چه‌كى ساده‌یى و دڵسۆزى و سه‌رڕاستى هه‌ڵده‌گریت و ڕوو له‌لاى مرۆڤه نائاساییه‌كان ده‌كه‌یت و دڵسۆزییان له ته‌كدا ده‌نوێنیت؟ وایه؟! (فلۆرا) زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كى هاتىَ و گوتى: هێنده به مرۆڤێكى نهێنى ئامێزم دامه‌نێن، هه‌رچى منداڵى نێو ئه‌و دونیایه هه‌یه‌و هه‌رچى مرۆڤه عارفه‌كانیش هه‌ر به‌وجۆره كرده‌وه ده‌نوێنن. ساده‌یى به‌شێكه له كه‌سایه‌تى ئه‌وان و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه كه مرۆڤه‌كان له په‌ناى ئه‌واندا هه‌ست به ئارامى ده‌كه‌ن! خوڵقێنه‌رى بوونه‌وه‌ره‌كان هه‌موو جیهانى له فۆڕمى هه‌مان ساده‌یى و سه‌ر ڕاستیدا خولقاندووه، ئه‌وه ئێمه‌ى مرۆڤین كه ئاڵۆزى و دژوارى و په‌شێویمان به‌سه‌ردا هێناوه، من وه‌ك خۆم ئه‌و چه‌شنه بینینه‌م قبوڵ نییه‌و به چه‌شنى سه‌رده‌مانى منداڵى هه‌مان به ساده‌یى بینینى دونیا‌م هه‌ڵبژاردووه. هه‌ڵبه‌ته جیاوازى هه‌یه له‌نێوان ساده‌یى دڵ و ده‌روون و به‌سووك چاولێكردندا. ئه‌گه‌رچى من ئه‌و شێوه ژیانه ئاشنا بووم، به‌ڵام هه‌ر شێوه‌كه‌ى سه‌رده‌مى منداڵیم قبوڵكردووه و هه‌ربه‌و شێوه‌یه‌ش كرده‌وه ده‌نوێنم. ورده ورده خه‌ریكبوو سێوى هه‌بوونى(فلۆرا) م ده‌دى له پشتى چوارچێوه‌ى ڕووكه‌شى بوونیدا. ئه‌و به ڕه‌فتاره ساده و بىَ پێچ و په‌ناكانى هه‌موو مرۆڤه ئاڵۆز و سیاسییه‌كانیشى له ئاست خۆیدا ده‌سته‌وه‌ستان ده‌كرد، ئه‌وه‌ش ئه‌و دڵسۆزییه بوو كه مرۆڤه‌كانى ده‌وروپشتى ئێمه زۆرتر له سیاسه‌ت و فێڵ و ته‌ڵه‌كه‌بازى، پێویستیان پێى هه‌بوو. من و (دیانا) بڕیارمان دا (فلۆرا) قبوڵ بكه‌ین و له‌ویشمان خواست كه وه‌ك هاوده‌مێك له ژووره‌كه‌ماندا بمێنێته‌وه. له‌و ڕۆژه‌شه‌وه ئیتر ژووره‌كه‌ى ئێمه بۆنى سێوى لێده‌هات.
سه‌رچاوه: مجله (موفقیت)، شماره (84)، سال (7)، شهریور 1383، ێ 64-65.
|
|
|
|
|
|
|
|
|