شێوه‌كارانی كورد له فێستیڤاڵی جالای ژاپۆندا
ئه‌ده‌ب و هونه‌ر
29/7/2010
دوو شێوه‌كار له كوردستانه‌وه بۆ ژاپۆن بۆ یه‌كه‌مین جار (نامیق حه‌مه و رۆسته‌م ئاغاله) وه‌ك دوو شێوه‌كاری كورد له كوردستانی عیراقه‌وه به‌شداریی حه‌ڤده‌هه‌مین خولی نمایشی جالای نێونه‌ته‌وه‌یی له ولاتی ژاپۆن ده‌كه‌ن، ئه‌م دوو هونه‌رمه‌نده شێوه‌كاره به چه‌ند تابلۆیه‌كی قه‌باره جیاواز له رۆژانی 10-19/7/2010 به‌شداریی فێستیڤاڵی جالایان كرد‌و ئه‌وه‌یان راگه‌یاند كه پێشتر دوو شانۆكاری كورد له ئه‌وروپاوه به‌شداریی فێستیڤاڵی جالایان كردووه، به‌لام ئه‌مه یه‌كه‌مجاره به فه‌رمی شێوه‌كاری كورد له كوردستانه‌وه بچێته ژاپۆن و به‌شداریی ئه‌م فێستیڤاڵه بكات. (جالا) كورتكراوه‌ی رێكخراوی هونه‌ریی ژاپۆنه و له ساڵی 1976ه‌وه ئه‌م فێستیڤاڵه له ژاپۆن سازده‌كرێ و یه‌كه‌م پێشانگه‌ی جالا ساڵی 1977 بووه، هه‌موو دوو ساڵ جارێك له شاری تۆكیۆ ئه‌م فێستیڤاڵه بۆ هونه‌ره‌كانی (وێنه‌كێشان، په‌یكه‌رسازی، سیرامیك، ئارت ڤیدیۆ، سه‌ما و بالییه و شانۆی پانتۆمایم) سازده‌كرێت، سه‌رپه‌رشتیاری ئێستای فێستیڤاڵی جالا (ئینجاكی سابوهرۆ)یه، به‌لام ئه‌مساڵ به‌هۆی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌ی (میترۆ پۆلیتان) له تۆكیۆ، فێستیڤاڵه‌كه له مۆزه‌خانه‌ی (كاواساكی) له شاری كاواساكی به به‌شداریی (170 بۆ 200) هونه‌رمه‌ند به‌ڕێوه‌چوو. جگه له هونه‌رمه‌ندانی كورد، هونه‌رمه‌ندانی (ژاپۆن، كۆریا، ئه‌مه‌ریكای لاتین، ئه‌فه‌ریقا، فه‌له‌ستین) به‌شداریی فێستیڤاڵی ئه‌مساڵیان كرد. له‌ناو نمایشی ئه‌مساڵی فێستیڤاڵی جالادا به‌شێك بۆ تابلۆی شێوه‌كارانی كورد دانرابوو، هونه‌رمه‌نده‌كانیش بریتیبوون له (رێبوار سه‌عید، نامیق حه‌مه، رۆسته‌م ئاغاله، سمكۆ ئه‌حمه‌د، مه‌ریوان جه‌لال، تریفه ئه‌نوه‌ر، كوێستان جه‌مال، جاسم غه‌فوور، دارا ئارام) ئه‌مه جگه له به‌شداریكردنی شانۆكار كاروان عومه‌ر له ولاتی سویسراوه به نمایشی (تاریكترین میلۆدی) كه نمایشێكی چل خوله‌كی بوو، به‌بێ زمانی ئاخافتن، ته‌نها جوڵه‌كانی جه‌سته‌ی كاروان وه‌ك نمایشكارێك بووبووه زمانی ئاخافتنی نمایش و له‌ناو بینه‌ره فره زمانه‌كه‌ی جالادا گوزارشتی له نامۆیی مرۆڤ ده‌كرد له‌م هه‌ساره ماندووه‌دا.
به‌شی هونه‌رمه‌ندی كورد له جالا له باره‌ی به‌شداریكردن له‌م فێستیڤاڵه‌دا، نامیق حه‌مه به ئه‌ده‌ب و هونه‌ری راگه‌یاند: (من له ساڵی 1994ه‌وه هه‌موو خولێكی فێستیڤاڵی جالا به تابلۆ به‌شداربووم، به‌لام ئه‌مه یه‌كه‌مین جاره خۆم میوانداری ده‌كرێم بۆ بینالی جالا. ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵخۆشی بوو ئه‌مساڵیش له فێستیڤاڵه‌كه‌داو له ناو بینالی جالادا به‌شێكی تایبه‌تی وه‌ك ولاتانی تر بۆ ئه‌و نۆ شێوه‌كاره كورده دانرابوو كه به‌شداریی جالایان كردبوو، ئه‌مه‌ش داننانێكی گرنگه به پێگه‌ی هونه‌رمه‌ندی كورد له‌و جۆره فێستیڤالانه‌دا. له باره‌ی شێوازی به‌شداریكردنیشمان، دیاره هۆكاره‌كانی به‌شداریكردنم به‌هۆی رۆژنامه‌نووسێكی ژاپۆنییه‌وه بوو كه له كوردستانه‌وه بوو به هاوڕێم، كه ئه‌وكات له رێكخراوی شنه‌بای ژاپۆنی كاری ده‌كرد به ناوی (كشیدا)، ئێستا ئه‌و له ژاپۆن خوێندكاری دكتۆرایه له میدیا‌و رۆژنامه‌نووسیدا. ئه‌و له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی كورد سمكۆ ئه‌حمه‌د زۆر هه‌وڵیان دا بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه ته‌نها به تابلۆ به‌شداریی ئه‌م فێستیڤاڵه نه‌كه‌ین، به‌ڵكو خۆشمان له نزیكه‌وه ئاگامان له ورده‌كاریی جالا بێت، له راستیدا دوای به‌شداریكردن له جالا، بۆمان ده‌ركه‌وت ئاستی فێستیڤاڵه‌كه زۆر به‌رزه‌و له‌سه‌ر ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدایه، بێگومان ئه‌مه‌ش مایه‌ی دڵخۆشییه بۆ هونه‌رو هونه‌رمه‌ندی كورد. له باره‌ی ئاستی فێستیڤاڵه‌كه‌و ئه‌و گه‌له‌رییانه‌ی كه له ژاپۆن تابلۆ و به‌رهه‌می هونه‌رییان تێدا نمایش ده‌كرێت له چاو گه‌له‌رییه‌كانی ئه‌وروپا و كوردستان، رۆسته‌م ئاغاله به‌مجۆره بۆمان دوا: به‌و پێیه‌ی من پار ساڵیش له ولاتی ئه‌ڵمانیا پێشانگه‌ی تایبه‌تیم هه‌بوو، گه‌له‌رییه‌كانی ئه‌وێم بینی و هه‌مووشمان ده‌زانین گه‌له‌رییه‌كانی خۆمان چۆنن، پێم وابێت به‌راوردكردن له نێوان گه‌له‌رییه‌كانی ژاپۆن و ئه‌وروپا ناكرێت، چونكه له ژاپۆن ئاستی ته‌كنۆلۆژیا له‌سه‌روو ئه‌و پێشبینییانه‌وه‌یه كه ئێمه هه‌مانه. له‌وێ ته‌كنۆلۆژیا له ئاستێكی زۆر به‌رزدایه‌و ئه‌و ته‌كنۆلۆژیایه‌ش زۆر له خزمه‌تی گه‌له‌ری و كاری هونه‌رییدایه. گه‌له‌رییه‌كانیان به دواهه‌مین ته‌كنۆلۆژیای سه‌رده‌م درووستكراون، له رووی بیناسازییه‌وه كه‌متر بایه‌خ به رووكاری ده‌ره‌وه‌یان دراوه، به‌لام له ناوه‌وه هه‌موو هۆكاره‌كانی وه‌ك رووناكی و گه‌رما و سه‌رما و ئاستی بینین له پله‌یه‌كی زۆر بالادایه، بۆیه زۆر به كه‌می ده‌بینین بڵێن له فلان مۆزه‌خانه‌ی ژاپۆن تابلۆی هونه‌رمه‌ندێك دزراوه، به‌لام له ئه‌وروپا سالانه چه‌ندین تابلۆی بایه‌خدار ده‌دزرێت، دیاره ئه‌مه‌ش هۆكارێكی زۆری په‌یوه‌ندیی به ئاستی گه‌له‌رییه‌كانه‌وه هه‌یه. له باره‌ی ستایلی ئیشكردن و تایبه‌تمه‌ندیی كاركردنی هونه‌رمه‌ندانی ژاپۆن، ئاغاله ده‌ڵێت: زۆربه‌ی ئه‌و تابلۆیانه‌ی ئێمه بینیمانن چ له فێستیڤاڵی جالا چ له گه‌له‌ری و مۆزه‌خانه‌كانی تری ژاپۆن، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ركه‌وت هونه‌رمه‌ندانی ئه‌وێ زۆربه‌یان به ره‌نگ و كه‌شێكی زۆر ئارام كارده‌كه‌ن، ئه‌و كه‌شه‌ش له تابلۆكانیاندا ره‌نگیداوه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی له ره‌نگ و هێڵ و ئیشكردنه‌كانیاندا زیاتر هێڵی هێمن و ره‌نگی ره‌ساسی پانتاییه‌كی زۆری له تابلۆكانیاندا داگیركردووه.
پسپۆڕی گه‌له‌ری و مۆزه‌خانه‌كانی ژاپۆن جیاوازییه‌كی تری مۆزه‌خانه و گه‌له‌رییه‌كانی ژاپۆن له‌چاو گه‌له‌رییه‌كانی كوردستان به لای (نامیق حه‌مه)وه، تایبه‌تمه‌ندی و پسپۆڕیی گه‌له‌رییه‌كانه، نامیق ئاماژه به‌وه ده‌كات هه‌ر گه‌له‌رییه‌ك بۆخۆی پسپۆڕیی وه‌رگرتووه كه چ جۆره تابلۆ‌و به‌رهه‌مێكی هونه‌ری نمایشبكات، (كلاسیك، واقیعی، ئه‌بستراكت، مۆدێرن، ئه‌زموونگه‌ری....هتد) ئه‌مه‌ش به‌پێی چێژ‌و خولیای ئه‌و بینه‌ره‌ی كه ده‌چێت بۆ پێشانگه و گه‌له‌رییه‌كان، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه زیاتر ئه‌وان په‌یوه‌ست ده‌كات به كاری كولتووری و نه‌ته‌وه‌یی و مێژوویی ولاته‌كه‌ی خۆیان، بۆیه زۆرێك له‌و مۆزه‌خانه و گه‌له‌رییانه كاری زۆر كۆنی ژاپۆنییه‌كانی تێدابوو كه سه‌رده‌مانێك و چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك پێش ئێستا دروستكرابوون و له مۆزه‌خانه‌كاندا پارێزگاری‌یان لێ كردبوون. له‌باره‌ی هه‌ستی بینه‌ران به گشتی و بینه‌ری ژاپۆنی به تایبه‌تی بۆ تابلۆی هونه‌رمه‌ندانی كورد، نامیق حه‌مه وتی: به‌و پێیه‌ی ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه تابلۆی هونه‌رمه‌ندی كورد له بینالی جالا نمایش بكرێت، بۆیه تاڕاده‌یه‌كی باش هونه‌رمه‌ندانی ئه‌وێ ئاگایان له كاری هونه‌رمه‌ندانی كورد هه‌یه، به‌تایبه‌تی ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ی كه چه‌ند خولێكه به ناردنی تابلۆ به‌شداریی جالایان كردووه، بۆیه ئه‌و به‌شه‌ی ئێمه هه‌مانبوو له‌وێ، وه‌ك میلله‌تانی تر بینه‌رێكی زۆری هه‌بوو، به‌رده‌وامیش بینه‌رێكی زۆری ژاپۆنی و میلله‌تانی تر سه‌ردانی تابلۆی هونه‌رمه‌نده كورده‌كانیان ده‌كرد. رۆسته‌م ئاغاله له وه‌ڵامی هه‌مان پرسیاردا وتی: به‌بڕوای من ئه‌وه‌ی زۆر گرنگ بوو، مانه‌وه‌ی به‌های ره‌وشت بوو له هونه‌رو كۆمه‌ڵگه‌ی ژاپۆنیدا. ئه‌وان به‌هایان له‌سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه دانابوو، بۆیه به ئه‌ركی خۆیان ده‌زانی چۆن رێز له هونه‌رو تابلۆی خۆیان ده‌گرن، به‌هه‌مان شێوه له تابلۆ و هونه‌ری ئێمه‌و میلله‌ته‌كانی تریشی بگرن، ئه‌وه شتێكی بڕاوه‌بوو كه ئێمه له جالا هه‌ستمان پێده‌كرد و بینه‌رانی ئه‌وێ به‌و چاوه‌وه سه‌یری تابلۆ‌و كاره هونه‌رییه‌كانی ئێمه‌یان ده‌كرد.
|
|
|
|
|
|
|
|
|