یه‌كێتی تۆپی پێی عیراق ساڵێكی تریش شه‌رعییه‌تی ده‌بێت
کوردستانی نوێ
31/7/2010
لیژنه‌ی كاره كتوپڕه‌كانی یه‌كێتیی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێ پاش لێكۆڵینه‌وه له‌ڕاپۆرتی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی تۆپی پێی عیراق، بڕیاریدا كه‌كاره‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی عیراق بۆ ماوه‌ی ساڵێكی تر درێژبكاته‌وه، به‌پێی ئه‌م بڕیاره یه‌كێـتیی تۆپی پێی عیراق تاڕۆژی (31/7/2011) شه‌رعیه‌تی ده‌مێنێت. تائێستا لێپرسراوانی حكومی و وه‌رزشی عیراق هیچ كاردانه‌وه‌یه‌كیان بۆ ئه‌م بڕیاره‌ی فیفا نییه‌و نازانرێت كه‌ئایا كاردانه‌وه‌ی لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عیراق و وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان و لایه‌نه دژه‌كانی ناو ده‌سته‌ی گشتی یه‌كێتی تۆپی پێی عیراق له‌م بڕیاره چۆن ده‌بێت. دیاره ئه‌م بڕیاره له‌په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی هه‌ولێر-ی ده‌سته‌ی گشتی یه‌كێتیی تۆپی پێی عیراقه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرت كه‌هه‌موولایه‌ك پێیان باشبوو كه‌هه‌ڵبژاردنه‌كه بۆ كاتێكی نادیار دوابخرێت. له‌لایه‌كی تره‌وه ئه‌م كێشه‌یه كه‌ئێستا یه‌كێتی تۆپی پێی عیراق تێیكه‌وتووه‌و تۆپی پێی عیراقی دووچاری قه‌یران كردووه، كاردانه‌وه‌ی زۆری دروستكردووه. له‌سێ لێدوانی جیاجیادا له‌گه‌ڵ ئاژانسی ده‌نگه‌كانی عیراق، هادی ئه‌حمه‌دو حه‌سه‌ن فه‌رحان و فه‌تاح نسه‌یف هه‌ریه‌كه‌و رای خۆیان به‌ئاشكرا سه‌باره‌ت به‌م كێشه‌یه راگه‌یاندووه. هادی ئه‌حمه‌د پێیوایه ده‌بێت حكومه‌ت به‌خێرایی ته‌ده‌خول له‌م كێشه‌یه‌دا بكات تاكۆنگره‌ی یه‌كێتی تۆپی پێ رێكبخات و ئه‌وانی تاوانبار كرد كه‌ڕای دیار‌و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان له‌و كێشه‌یه‌دا نه‌بووه. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه‌ده‌بێت حسێن سه‌عید بێته‌وه به‌غداو درێژه به‌كاره‌كانی بدات، ئه‌گه‌رنا چۆن خۆی بۆ چوار ساڵی تر ده‌پاڵێوێت و ئاماده‌ش نییه بێته به‌غدا دابنیشێت. له‌لای خۆشییه‌وه حه‌سه‌ن فه‌رحان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی تۆپی پێی عیراقی به‌تاوانبارانی یه‌كه‌م له‌م قه‌یرانه دانا‌و وتی: من تێناگه‌م تۆ بڵێی ئه‌م ده‌سته‌ی گشتییه له‌هه‌ساره‌یه‌كی تره‌وه هاتبن وا له‌ناو یه‌كتردا رێكناكه‌ون! فه‌تاح نسه‌یف-یش پێی وایه هه‌ندێك له‌وه‌رزشكارانی عیراق هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م قه‌یرانه‌ن بێ ئه‌وه‌ی ناوی هیچ كامێكیان ببات.
|
|
|
|
|
|
|
|
|