شانیاشی هێنایه ریزه‌وه
هه‌ولێر، كوردستانى نوىَ
31/7/2010
كچه گۆرانیبێژى به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب شانیا كۆتایی هێنا به‌كاره‌كانى یه‌كه‌م ئه‌لبوومى خۆی به‌زمانى كوردى و یه‌كێك له‌گۆرانییه‌كانى ئه‌و ئه‌لبوومه‌شی كلیپ كردووه. له‌لێدوانێكیدا شانیا وتى: سه‌ره‌تاى ده‌ركه‌وتنم له‌چه‌ند درامایه‌كى عه‌ره‌بى بوو كه وه‌ك ئه‌كته‌ر رۆڵم بینی، دواى دووساڵ كاركردن له‌ئه‌لبوومێكى گۆرانى كه سه‌رجه‌م گۆرانییه‌كانم به‌كوردى ده‌بێت و ئاوازه‌كانى ئه‌م ئه‌لبوومه‌ش له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند هه‌ڵكه‌وت زاهیر ئاماده كراون و له(10) تراك پێك دێت. وتیشی: ئه‌م ئه‌لبوومه به‌ناوى (جواترین چاو)ه‌و سه‌رجه‌م كاره‌كانى كۆتاى هاتووه، كارى دابه‌شكردنى میوزیك هێمن حوسێن ئه‌نجامیداوه، كارى ده‌نگ-یشى له‌لایه‌ن كاوه شێخ-ه‌وه بۆ كراوه، له‌م چه‌ند رۆژه‌ى رابردووش تراكى كۆتایى ئه‌م ئه‌لبوومه كه به‌ناوى (هه‌موو رۆژێ) یه‌و تێكسته‌كه‌ى له‌لایه‌ن حه‌مه سه‌عید ئیبراهیم نووسراوه، له‌لایه‌ن ستافێكى كورد-ه‌وه كارى كلیپى بۆ كرا، كه له‌ده‌رهێنانى محه‌مه‌د جه‌میل و وێنه‌گرتنى شوان تاڵیبه، حه‌سه‌ن ئه‌میر-یش كارى مۆنتاژى بۆ ئه‌نجامده‌دات. شایانى باسه ئه‌م كلیپه به‌سپۆنسه‌رى كۆمپانیاى (domus) بۆ دروستكردنى خانووبه‌ره‌و یه‌كه‌ى نیشته‌جێبوون به‌رهه‌مهاتووه.
|
|
|
|
|
|
|
|
|