له‌بنارى هه‌ڵگورد وێنه‌ی گچكه‌له‌ی گرت
سۆران، هه‌ڤاڵ مه‌لا
31/7/2010
هونه‌رمه‌ندى حه‌یرانبێژ یحیا به‌گ رۆشتایى حه‌یرانێكى به‌ناوى حه‌یرانێ گچكه‌ڵه له‌بنارى چیاى هه‌ڵگوردى ناوچه‌ى باڵه‌كایه‌تى كلیپ كرد. له‌لێدوانێكیدا له‌باره‌ى كلیپه‌كه‌ى یحیابه‌گ پێیڕاگه‌یاندین: سه‌رقاڵى كلیپكردنى حه‌یرانێكه به‌ناوى حه‌یرانى گچكه‌ڵه كه له‌بنارى چیاى هه‌ڵگوردى ناوچه‌ى باڵه‌كایه‌تى كارى وێنه‌گرتنى بۆ كراوه، ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه‌كرد ئه‌و شێوه‌ى وتنى حه‌یرانه سه‌رچیاییه و چه‌ند ساڵێك به‌ر له ئێستا له ستۆدیۆى كه‌ناڵى كوردسات تۆماریكردوه. له‌باره‌ى كاره هونه‌رییه‌كانى كلیپه‌كه یحیا به‌گ وتى: سه‌رجه‌م كاره هونه‌رییه‌كانى وه‌ك سیناریۆ و وێنه‌گرتن و ده‌رهێنان و مونتاژكردنى له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندان ئیسماعیل ئه‌بابه‌كر و ئیسماعیل شه‌مزینى له‌سۆران بۆ كراوه، ئه‌وه‌شى روونكرده‌وه له‌ئێستادا كاره‌كانى ئه‌و كلیپه له‌قۆناغى كۆتایدایه و دوایى ته‌واوبوونى كاره هونه‌رییه‌كانیشی، كلیپه‌كه له‌تیڤییه‌كانى كوردستان بلاوده‌كاته‌وه.
|
|
|
|
|
|
|
|
|