كاریكاتێر بۆ پاڵپشتى گه‌نجان
هه‌ولێر، مه‌سعودى مه‌لا هه‌مزه
31/7/2010
ناوه‌ندى ئاینده بۆ پرسه‌كانى گه‌نج له‌هۆڵی نیانده‌رتاڵ له‌گه‌له‌رى شانه‌ده‌ر پێشانگه‌یه‌كى كاریكاتێری كرده‌وه، كه تێیدا له‌ڕێگه‌ى (50) تابلۆی كاریكاتێرییه‌وه ته‌عبیریان له‌پرۆژه‌ى هاوكاریكردنى سندوقی پاڵپشتى گه‌نجان ده‌كرد. هیوا فریاد به‌ڕێوه‌به‌رى پلاندانان له‌ناوه‌ندى ئاینده بۆ پرسه‌كانى گه‌نج له‌باره‌ى ئه‌م پێشانگه‌یه‌و پرۆژه‌كه‌یان وتى: پێشانگه‌ى تایبه‌تى كاریكاتێری به‌شێكه له‌سندوقی پاڵپشتى گه‌نجان، كه ناوه‌ندى ئاینده بۆ پرسه‌كانى گه‌نج ماوه‌ى ساڵێكه كارى جدى له‌سه‌ر ده‌كات، ئه‌و پرۆژه‌یه پرۆژه‌یه‌كى ستراتیژی تایبه‌ت به‌گه‌نجانه له‌ڕووى مادییه‌وه، ناوه‌رۆكى پرۆژه‌كه‌ش له‌وه‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه كه ئه‌و گه‌نجانه‌ى پرۆژه‌یان هه‌یه بتوانن له‌سندوقێك كه له‌په‌رله‌مان دابنرێ قه‌رزى درێژخایه‌ن وه‌ربگرن و له‌بیرۆكه‌و پرۆژه‌ى تایبه‌تى خۆیان سه‌رفی بكه‌ن و جێبه‌جێیبكه‌ن. هیوا ئامانجى پرۆژه‌كه‌یانى خسته‌ڕوو و وتى: ئامانجمان له‌و پرۆژه‌یه ئه‌وه‌یه كه عه‌قڵ و تواناى گه‌نج ده‌ربخه‌ین و بتوانین داهاتى ناوخۆییمان هه‌بێ و رێژه‌ى دامه‌زراندن كه‌م بكه‌ینه‌وه تاكو خه‌ڵك روو له‌كه‌رتى تایبه‌ت بكات و پشت به‌تواناكانى خۆیان ببه‌ستن. وتیشى: تابلۆكانى ئه‌م پێشانگه‌یه به‌رهه‌مى سێ مامۆستاى خۆبه‌خشن و له‌په‌یمانگه‌ى هونه‌ره‌جوانه‌كان وانه‌بێژن.
|
|
|
|
|
|
|
|
|